|
|
|
|
یادى له‌دایك بوون به‌شێوه‌یه‌كى
شه‌رعى |
|
|
لێره‌دا بۆ جارى دووه‌م ئه‌و ووته‌یه‌ى (حسانى كورِى
عطية)تان بیر ده‌خه‌مه‌وه
ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر قه‌ومێك هه‌ر داهێنراوێك له دینه‌كه‌یاندا دابهێنن، خواى
په‌روه‌ردگار له وێنه‌ى ئه‌و داهێنراوه سوننه‌تیان له‌ناودا هه‌ڵده‌گرێت…) دیاره
ئه‌م داهێنراوانه‌ش (یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سوننه‌تێكى
گه‌وره‌ى له ژێر حه‌شار دراوه‌و شارراوه‌ته‌وه‌و له خه‌ڵكى و پشت گوێ خراوه، ئه‌ویش
شوكرانه كردنى خواى په‌روه‌ردگاره له‌سه‌ر نیعمه‌تێكى گه‌وره‌كه خه‌ڵكى
به‌نارِاستى ئاهه‌نگى بۆ ده‌گێرن و به‌خه‌یاڵى خۆیان خۆشحاڵى و شوكرانه بژێرى
نیعمه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نیعمه‌تى له‌دایك بوون و هاتنه دنیاى پێغه‌مبه‌رى
سه‌روه‌رو خۆشه‌ویستمانه (صلى الله عليه وسلم)).
به‌ڵى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له چه‌ندین فه‌رمووده‌داو به
كرده‌وه‌ش رِێنمویى هاوه‌ڵانى و برِوادارانى به گشتى كردوه بۆ به‌ررِۆژوو بوونى
رِۆژانى دوو شه‌ممه، وه ئه‌مه یه‌كێك بوه له‌و سوننه‌ته گه‌ورانه‌ى كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌رده‌وامیه‌تى بوه له‌سه‌رى وه هه‌روه‌ها هۆى
به رِۆژو بوونه‌كه‌شى رِوون كردوه‌ته‌وه بۆ ئێمه‌ى برِوادار بۆ ئه‌وه‌ى:
أ/ زیاتر هانمان بدات به رِۆژو بوونى ئه‌و رِۆژه له‌ده‌ست خۆمان
نه‌ده‌ین و به شتێكى كه‌م سه‌یرى نه‌كه‌ین.
ب/بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به نوقسانى ئه‌و شوكرانه بژێریه نه‌كه‌ین و
په‌نا به‌رینه به‌ر كار‌و پیشه‌یه‌ك بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و نوقسانیه كه خوا
ئه‌وه‌ى لێمان ناوێت، وه‌ك ئه‌مرِۆ خه‌ڵك له‌به‌ر نه‌زانى و بێ ئاگاییان له واتا‌و
كاركردن به‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌ویاده داهێنراوه‌یان داهێناوه و داویانه‌ته پاڵ
دین.
به‌ڵێ هۆى به رِۆژوو بوونى رِۆژانى دووشه‌ممه سوپاس گوزارى خواى
په‌روه‌ردگاره له‌سه‌ر دوو نیعمه‌تى گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى، ئه‌و دوو
نیعمه‌ته‌ش:
یه‌كه‌م/ له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاتنه
دنیایه‌وه كه ئه‌مه بوه هیوایه‌كى پرشنگدار بۆ رِزگارى كردنى گشت ئاده‌میزاد
له زه‌لاله‌تى نه‌فامى و سته‌مى به كۆیله كردن له‌لایه‌ن فارس و رِۆم و گشت
ده‌سه‌ڵات داره‌كانى رِۆژگار.
دووه‌م/ هاتنه خواره‌وه‌ى نیگا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
كه ئیتر ئه‌مه بوه خاڵـى سه‌ره‌تاى هاتنه‌دى ئه‌و هیواو ئاواته‌و پێداكوتانى
هه‌ق و رِاستى و لاواز بوونى نه‌فامى سه‌ته‌م و خراپه‌كارى.
به‌ڵێ ئه‌م دوو نیعمه‌ته گه‌وره‌یه هه‌ردووكیان له رِۆژى
دووشه‌ممه‌دا بوون بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام دووشه‌ممان
به رِۆژوو ده‌بوو و فه‌رمانیش به خه‌ڵكى ده‌كرد كه به‌رِۆژوو بن ئه‌م رِاستیه‌ش
(أبو
قتادة) (خواى لێ رِازى بێت) بۆمان
ده‌گێرِێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:
(جا‌ء رجل الـى رسول الله (صلى
الله عليه وسلم)
فقال: ماتقول في صوم يوم الإثنين؟ قال: ذلك يوم ولدت فيه و أنزل على القرآ‌ن فيه)(1)،
واته: (پیاوێك هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وتى: چى ده‌ڵێیت
ده‌رباره‌ى رِۆژوى دووشه‌ممه؟ ئه‌ویش فه‌رمووى، ئه‌وه رِۆژێكه تیایدا له دایك
بووم و تیایدا قورئانم بۆ هاته خواره‌وه).
ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆى هۆى به‌رِۆژوو بوونى
دووشه‌ممه‌مان بۆ رِوون ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌و دوو نیعمه‌ته گه‌وره‌یه كه
تیایدا رِووى داوه، جا كه‌وابێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان شوكرانه بژێرى و خۆشویستنى
پێغه‌مبه‌ر بێت (صلى الله عليه وسلم) با فێڵ له خۆمان و له خه‌ڵكى نه‌كه‌ین ئیتر
بۆچى په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى شرِوشێواو و قیاس كردنێكى بێ سه‌رو
به‌ره‌و نارِاست بۆ شه‌رعیه‌ت دان به یادو ئاهه‌نگێكى هه‌ڵبه‌ستراو و نادروست
له‌به‌ر هه‌واو ئاره‌زوویه‌كى ده‌روونى یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى سیاسى؟!.
ده‌ى ئه‌كه‌ر رِاست ده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رت (صلى الله عليه وسلم)
خۆشده‌وێت؟ ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كه‌یت ده‌ته‌وێت شوكرانه بژێرى ئه‌و نیعمه‌ته
بكه‌یت؟ ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كه‌یت ئه‌ته‌وێت سیره‌و رِێبازى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌یان
بكه‌یت؟ ئه‌وا رِۆژانى دووشه‌ممه به‌رِۆژوو به ئه‌وه ئه‌وپه‌رِى خۆشه‌ویستى
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) به شوێنه كه‌وتنى رِێبازه‌كه‌ى و زیندو كردنه‌وه‌ى سوننه‌ته‌كانى
ده‌بێت، وه ئه‌مه باشترین سوپاس گوزاریه بۆ ئه‌و دوو نیعمه‌ته چونكه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵه‌كانى به‌و شێوه سوپاس گوزارى ئه‌و
نیعمه‌ته‌یان كردووه‌و رِێنمویى ئێمه‌شیان به‌و شێوه‌یه كردووه، وه رِوون
كردنه‌وه‌ى سیره‌و رِێبازى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ته‌نها رِۆژێك له
ساڵێكدا یان له گۆرِێك و دوو كۆرِدا ته‌نها شێواندن نه‌بێت هیچ شتێكى لێ په‌یدا
نابێت ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به‌رِاستى به‌رِاستى ده‌ته‌وێت به‌و كاره هه‌ڵبستیت با
به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌موو رِۆژانێكى دووشه‌ممه ده‌رسێكى پرِ پێزت هه‌بێت
ده‌رباره‌ى سیره‌و رِێبازى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌رو نازداره ئه‌وسا ئه‌گه‌ر
توانیبێتت بۆن و به‌رامێكى سیره‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ر و نازداره بده‌یت
به به‌ر لوتى خه‌ڵكیدا و بۆنى بكه‌ن، باشه ئه‌وانه‌ى كه ساڵانه ده‌یكه‌ن
به‌هه‌راو هووریاو مه‌لودى ده‌خوێننه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى به ووتارو نووسین به‌رگرى
له‌م داهێنراوه ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كى لار‌و له‌وێر ده‌به‌ن بۆ
شه‌رعیه‌ت پێدانى، ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى شوێن، كه‌وتوانى قورئان و فه‌رمووده ده‌كه‌ن
له پێناو سازدانى ئه‌م یاده‌دا ئاده‌ى كام له‌وانه هه‌موو دوو شه‌ممانێك به
رِۆژوو ده‌بێت، كام له‌وانه كاتێكى بۆ خۆى ته‌رخان كردووه بۆ خوێندنه‌وه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ى سیره‌ى ئه‌و زاته پاكه؟ كام له‌وانه وتار‌و وانه‌ى تایبه‌تى
داناوه بۆ رِوون كردنه‌وه‌ى سیره‌ى ئه‌و زاته به‌شێوه‌یه‌كى زیندوو واقیعیانه بۆ
خه‌ڵكى؟ ئه‌ى بۆ مه‌گه‌ر خوا ئاگادار نه‌بێت به‌سه‌ر نهێنیه‌كانى ده‌روندا
(يَعْلَمُ
خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ) (غافر:19)،
واته: (خواى په‌روه‌ردگار ئاگاداره به‌سه‌ر ناپاكى یه‌كانى چاوو شارراوه‌كانى
ده‌روون).
شێخى (البانی) (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له شریتێكدا ئاماژه به‌م
یادو سوپاس گوزاریه شه‌رعیه ده‌دات و به دووخاڵ به‌رابه‌رى ده‌كات به‌و یاده
ناشه‌رعى و داهێنراوه‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:
((هناك الإحتفال بالمولد مشروع ضد هذا الإحتفال غير المشروع...وهو صيام
يوم الإثنين في كل أسبوع شكرا
لله تعالى على هذه النعمة العظمى...و
هناك فرق شاسع بين الإحتفالين:
1-أن الإحتفال المشروع متفق عليه بين المسلمين جميعاً.
(و أقول/ أما الإحتفال غير المشروع فليس محل إتفاق، بل لا يفعل إلا
العوام الجاهلين بالدين و المتصوفة
المتزندقين وبعض من علما‌ء السو‌ء
الذين باعو دينهم بعرض من الدنيا) (مابين القوسين من كلام المؤلف).
2-تتكرر هذا الإحتفال المشروع في كل أسبوع مرة و ليس في كل عام مرة.
وأستدل الشيخ رحمة الله بالحديث المذكور آنفا في الصباح
يوم الإثنين وقال بعده: أي عليكم أن تصوموا يوم الإثنين شكراً لله
تعالـى أن خلقني فيه و خلقني من جديد حين أنزل علي الوحي
…)(2)، واته: (لێره‌دا یادێكى دروست هه‌یه
به‌و بۆنه‌وه دژ به‌و یاده نادروسته ..ئه‌ویش به‌رِۆژوو بوونى رِۆژانى
دوو شه‌ممه‌یه له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا بۆ سوپاس گوزارى خوا له‌سه‌ر
ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه.. وه جیاوازییه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان
ئه‌و دوو یاده‌دا).
1-ئه‌و یاده‌ى دروسته (به‌رِۆژوو بوونى رِۆژى دووشه‌ممان) كۆرِاى هه‌موو
موسڵمانانى له‌سه‌ره (وه منیش ده‌ڵێم: به‌ڵام یاده نادروسته‌كه (ئه‌وه‌ى
ساڵـى جارێك ده‌كرێت) ئه‌وه نه‌ك هه‌ر كۆرِاى له‌سه‌ر نیه به‌ڵكو كه‌س
ئه‌مه ناكات ته‌نها خه‌ڵكێكى عه‌وام و بێ ئاگا له دین و كۆمه‌ڵێ سۆفى
سه‌ر لێشێواو هه‌ندێ له به‌ناو زانایانى خراپ كه دینى خۆیان فرۆشتووه
به نرخێكى دنیایى).
2-ئه‌م یاده دروسته هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك دووباره ده‌بێـه‌وه
نه‌ك ساڵـى یه‌ك جار، (پاشان شێخ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م باسه
هێنایه‌وه به‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه له پێشتردا باسمان كرد ده‌رباره‌ى
رِۆژووى دووشه‌ممان، وه دواى ئه‌وه ده‌فه‌رموێت، واته پێویسته رِۆژانى
دووشه‌ممه به‌رِۆژوو بین بۆ سوپاس گوزارى خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه
له‌و رِۆژه‌دا منى دروست كردووه، وه جارێكى تریش سه‌ر له‌نوێ منى تیا
دروست كردووه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ى كه قورئانى بۆ ناردوومه‌ته خواره‌وه
تیایدا).
كه‌وابێت خوێنه‌رى به‌رِێز:
نه‌فێڵ له‌خۆت بكه‌و نه‌فێڵ له‌خوا بكه، چونكه خواى گه‌وره فێڵى لێ
ناكرێت، كه‌واته هه‌ر فێڵ له‌خۆت ده‌كه‌یت و هه‌ر خۆت زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت،
ئه‌گه‌ر به‌رِاستى پێغه‌مبه‌رت خۆشده‌وێت و ده‌ته‌وێت سوپاس گه‌زارى
نیعمه‌تى له‌دایك بوونه‌كه‌ى بكه‌یت ئه‌وا رِۆژانى دوو شه‌ممه
به‌رِۆژوو ببه ئه‌وسا به كرده‌وه سه‌لماندووته كه پێغه‌مبه‌رت خۆش
ده‌وێت وه خواى گه‌وره‌ش پاداشتت ده‌داته‌وه‌و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا
حه‌شرت ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆى
فه‌رمویه‌تى
(المر‌ء مع من أحب)(3)،
واته: (هه‌موو مرۆڤێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌بێت كه خۆشده‌وێت).
ئه‌گه‌ر رِاستیش ناكه‌یت له خۆش ویستنه‌كه‌یداو ده‌ته‌وێت چاوبه‌ستى
له‌خه‌ڵك بكه‌یت و ئه‌و یاده بكه‌یته هۆیه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنانى
مه‌رامه‌كانت، یان توانات نیه به رِۆژوو بیت ئه‌وه كارێكى ناشه‌رعیش
مه‌كه كه خوا له خۆت برِه‌نجێنیت و پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه
وسلم) خۆیت لێ بێ به‌رى بكات.
چونكه ئه‌وانه‌ى داهێنراو له دیندا دا ده‌هێنێت له رِۆژى قیامه‌تدا
دوورده‌خرێته‌وه له حه‌وزى كه‌وسه‌رو بێ به‌ش ده‌بن له خۆشى
كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و خواردنه‌وه‌ى
ئاوى كه‌وسه‌ر.
داواكارین له خواى په‌روه‌ردگار رِێنموویمان بكات بۆ ده‌ست گرتن به
سوننته‌كانیه‌وه به دوورمان بگرێت له شوێن كه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو
داهێنراوه‌كان، وه بێ به‌شمان نه‌كات له خواردنه‌وه‌ى ئاوى كه‌وسه‌ر.
==============================
(1)
شرح صحيح مسلم /8/298/ رقم 1163. النووي.
(2)
كاسيت صوتي/ محمد ناصر الدين ألألباني، تسجيلات (نور على الدرب)
دبي/رقم الكاسيت 94/1
(3)
شرح صحيح مسلم /16/427/ رقم: 2640.
|