</tr

سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خواو به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون

 

لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

قورئانى پیرۆز

زانستى فه‌رمووده‌

بیروباوه‌رِ

كتێبخانه‌

وتار و ده‌رس

په‌روه‌رده‌ و خێزان

ئافره‌تان

گۆڤار

به‌هه‌شت

چیرۆك

پرسیارو وه‌ڵام

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

 

یادى له‌دایك بوون كه‌ى داهێنراو مه‌به‌ست چیه‌ له‌ كردنیدا

 

سه‌ره‌تاى مێژوویى داهێنانى یادى له‌ دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كۆتایى سه‌ده‌ى شه‌شه‌م و سه‌ره‌تایى سه‌ده‌ى حه‌وته‌م، وه‌ زۆر له‌ زانایان و مێژوو نوسان پێیان وایه‌ كه‌ (أبو سعید كوكبورى) یه‌كه‌م كه‌س بوه‌ كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ى داهێناوه‌، وه‌ (د. محمد صالح البنداق) له‌ كتێبى ( في صحبة النبي (صلى الله عليه وسلم)/11) ئاماژه‌ به‌ ووته‌ى هه‌ندێ له‌ زانایان ده‌دات و ده‌فه‌رموێت: (ويرجح السيد رشيد رضا في كتابه عن ذكرى المولد النبوي  إلـى أن أول من أحدث هذا الإحتفال هو صاحب أربل، ويقول العلامة الأستاذ سليمان عبد العزيز آل سليمان: ولم يكن الإحتفال بالمولد النبوي معروفا لا في عهد الرسول ولا في عهد الخلفاء الرشدين والسلف الصالح، والمشهور أن أول من أحدث هذا الإحتفال هو أبو سعيد كوكبوري بن ابي الحسن علي بن بكتكين التركماني صاحب أربل)،  (.و يجمع فيها من كل الطبقات لمداولة طرب الملاهي و الأغاني، وكان الناس يتركون جميع أعمالهم في تلك الأيام و ينطلقون للتفرغ و الدوران على هذه القباب و ما يعج فيها من لهو وصخب، و طقوس و ضرب الطبول و نحر الإبل وذبح البقر و الغنم ونصب الموائد المختلفة و إشعاع  الشموع، وقد ذكر صاحب كتاب (تأريخ الخميس) ونقل عن الشيخ سعيد العربي مفتي لواء الفرات في كتابه (سر إنحلال الأمة العربية و وهن المسلمين) إن صاحب إربل رأى مناما قرر على إثره الإحتفال بعيد المولد النبوي)(1), واته‌: (ره‌شید رِه‌زا له‌ كتێبى (ذكرى مولد النبوی) دا مێژووى ئه‌م یاده‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌م یاده‌ى داهێنا والى ئه‌ربیل بوو (2)، وه‌ مامۆستاو شاره‌زا (سلێمان عه‌بدولعه‌زیز ئال سلێمان) ده‌ڵێت: ئاهه‌نگ گێرِان به‌ بۆنه‌ى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و خه‌لیفه‌ رِێنمویى كراوه‌كان و پێشینى چاكخوازدا شتێكى باوو زانراو نه‌بووه‌، به‌ڵكو وا مه‌شهوره‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ى گێرِاوه‌ ((أبو سعيد كوكبورى بن أبي الحسن بن بكتكين التركمانى) (والى ئه‌ربیل بووه‌) ….وه‌ له‌م ئاهه‌نگه‌دا خه‌ڵكى له‌هه‌موو چینه‌كان تیایدا كۆده‌بویه‌وه‌ بۆ به‌شدارى كردنى جۆره‌كانى له‌هو گۆرانى، وه‌ خه‌ڵكى له‌و رِۆژانه‌دا هه‌موو كارو پیشه‌یه‌كیان به‌جێ ده‌هێڵاو خۆیان لێ برِاو ده‌كرد بۆ بێ تاقه‌تى ده‌ربرِین و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆرِانه و ئه‌وه‌ى تیایاندا شه‌پۆل ده‌دا له‌ گاڵته‌و گه‌پ و سرود ووتن و ته‌پڵ لێ دان و سه‌ربرِینى ووشترو مه‌رِو مانگاو رِاخستنى سفره‌ى جۆراو جۆرو داگیرساندنى مۆم.
وه‌ خاوه‌نى كتێبى (تأریخ الخمیس) باسى كردووه‌و (شیخ سعید العربی مفتى الفرات) له‌ كتێبى (
سر إنحلال الأمة العربية و وهن المسلمين)دا لێوه‌ نه‌قڵ كردووه‌و ده‌ڵێت: والـى ئه‌ربیل خه‌وێكى بینى ئیتر دواى ئه‌وه‌ برِیارى دا ئاهه‌نگ بگێرِێت به‌ بۆنه‌ى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) وه‌ هه‌روه‌ها (ابن كثير) له‌ باسى وه‌فاتى (أبو سعید كوكبوری) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ گرنگى یه‌كى زۆرى داوه‌ به‌مه‌ولویىو هه‌موو ساڵێك رِێژه‌یه‌كى له‌ ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر پاره‌ى سه‌رف كردووه‌ تیایدا، وه‌ك ده‌ڵێت: (كان يصرف على المولد كل سنة ثلاثمئة الف دينار)(3)، واته‌: (هه‌مووساڵێك سێ سه‌د هه‌زار دینارى خه‌رج ده‌كرد له‌مه‌ولویدا).
وه‌ ده‌فه‌رموێت:
(حكى بعض من حضر سماط المظفر في بعض الموالدكان يمد في ذلك السماط خمسة آلاف رأس مشوي، وعشرة آلاف دجاجة، ومائة ألف زبدية، وثلاثين ألف صحن حلوي)(4) .
واته‌: (هه‌ندێ له‌وانه‌ى ئاماده‌ى سفره‌و خوانى (ملك مظفر) ده‌بوون له‌ هه‌ندێ له‌ مه‌ولووه‌كاندا ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌له‌و سفرانه‌دا پێنج هه‌زار حه‌یوانى برژاو و ده‌هه‌زار مریشك و سه‌د هه‌زار سه‌لكه‌ په‌نیرو سـى هه‌زار هه‌ڵواى تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه‌!!!.
ئه‌مه‌ كورته‌یه‌ك بوو له‌ مێژوى داهێنانى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاشان پێویسته‌ بزانین ئایا مه‌به‌ست له‌ سازدانى ئه‌م ئاهه‌نگه‌ چیه‌و خه‌ڵكى به‌ چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ن؟.
==============================

 (1) في صحبة النبي /11 محمد صالح البنداق, (صراط الجنة في القرآن و السنة/ 97 عجاج مهدي صالح), (المورد في حكم الإحتفال بالمولد 8-9 عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني).

 (2) ناسراوه‌ به‌ سلطان مظفر و گۆرِه‌كه‌ى له‌ هه‌ولێره‌ و زیاتر توركمانه‌كان وه‌ك بتێكیان لێ كردووه‌.

 (3) البداية والنهاية 13/147 ابن كثير.

 (4) المصدر السابق نفس الجزء والصفحة0

لینكى به‌سوود

القرآن الكريم والتفسير

كتب الحديث وشروحها

كتب العقيدة

الشيخ ابن باز رحمه الله

الشيخ الألباني رحمه الله

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله

الشيخ صالح الفوزان حفظه الله

الشيخ مقبل  رحمه الله

الشيخ ربيع حفظه الله

مكتبة سحاب السلفية

إذاعة سحاب السلفية

 

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

 

ba8@maktoob.com