|
|
|
|
|
|
مه‌به‌ست له سازدانى
مه‌ولوددا |
|
|
پێش ئه‌وه‌ى بچینه سه‌ر باسى مه‌به‌ست له‌سازدانى
مه‌ولوددا رِاستیه‌ك
هه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كێك له ئێمه‌ى برِوادار برِواو قه‌ناعه‌تمان
پێى هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) شایه‌تى خه‌یریه‌ت بۆ
خه‌ڵكى سێ سه‌ده ده‌دات كه نزیكن له رِۆژگارى پێغه‌مبه‌رایه‌تى
و لانه‌دان له‌و رِێرِه‌وه رِاسته‌ى بۆیان دیاریكراوه، وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كى
صحيح دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(خير
أمتي القرن الذين يلوني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم..)(1), واته: (باشترین نه‌ته‌وه‌كه‌م
ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌مى مندان، پاشان ئه‌وانه‌ى به دوایاندا دێن
پاشان ئه‌وانه‌ى به دویاندا دێن)، وه شتێكى رِوون
و ئاشكراشه ئه‌و
خه‌یریه‌تى یه‌ى دراوه به خه‌لكى ئه‌و سێ سه‌ده‌یه به‌هۆى زیاده
په‌یوه‌ست بوونیانه به ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رموده‌و دووریان له
داهێنراو و خورافیات، وه ئه‌و خه‌یریه‌ته كه دواى ئه‌وان ده‌بچرِێت
به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى بێ ئاگا ده‌بن له دوو سه‌رچاوه
رِوون و پاكه‌كه‌ى دینه‌كه‌یان (قورئان و فه‌رموده)و شوێن وته‌و بۆ چوون
و
رِێبازى ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ون و به‌هه‌واو ئاره‌زووى خۆیان دیندارى ده‌كه‌ن،
وه ئه‌وه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوایان
لێ ده‌كه‌ن پشت گوێى ده‌خه‌ن
و شتانێكى تر كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوایان نه‌كردووه‌و به عیباده‌تیان
دانه‌ناوه ئه‌وان خۆیان داى ده‌هێنن و ده‌یكه‌نه عیباده‌ت، هه‌روه‌ك
خواى گه‌وره باسى خاوه‌ن كتابیه‌كانمان بۆ ده‌كات كه چۆن (رِه‌هبانیه‌ت)
گۆشه‌گیریان كردبووه جۆره عیباده‌تێك بۆ خۆیان كه خوا داواى
لێ نه‌كردبوون،
وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
[وَرَهْبَانِيَّةً
ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ
فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا]
{سورة الحديد:27}
واته: (وه گۆشه‌گیریه‌كیان له‌سه‌ر خۆیان پێویست كردبوو كه خۆیان
دایان هێنابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ى دایان هێنابوو
وه‌كو پێویست پێی هه‌ڵنه‌ده‌ستان به‌ڵكو زۆربه‌یان بۆ كارى خراپ
به‌كاریان ده‌هێنا).
جا بۆیه له ئایینى ئیسلامدا رِێگه نه‌دراوه به‌هیچ كه‌س له خۆیه‌وه
هیچ جۆره عیباده‌ت و په‌رستنێك دابهێنێت له دینداو كارى
پێ بكات و خه‌ڵكیش
بانگ بكات بۆ كار پـى كردنى، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌سێك شتێكى
وا بكات ئه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه‌و ده‌درێته‌وه به رِوویدا،
وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(من
أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) (2)، واته: (هه‌ركه‌سێك له‌م دینه‌ى ئێمه‌دا شتێك دابهێنێت كه
تیایدا نه‌بێت ئه‌وه ره‌د ده‌كرێته‌وه).
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ئه‌و خه‌یریه‌ته‌ى دراوه به خه‌ڵكى
ئه‌و سێ سه‌ده‌یه بمانگرێته‌وه ئه‌وه پێویسته بگه‌رِێینه‌وه بۆ ئه‌و
هه‌ڵسوكه‌وت و بیروباوه‌رِو…عیباده‌تانه‌ى كه پێشینمان له‌و
سێ سه‌ده‌یه‌دا
له‌سه‌رى بوون، وه پشت بكه‌ینه هه‌موو ئه‌و داهێنراوانه كه دواى ئه‌وان
له دیندا داهێنراونء دژایه‌تیان بكه‌ین، جا لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌ین
و ده‌ڵێین، ئایا یادى له‌دایك بوون له ماوه‌ى ئه‌و
سێ سه‌ده‌یه‌دا كرده‌وه‌ى پێ كراوه یان به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش دواى ئه‌وان داهێنراوه‌و
كارى پێ كراوه.
وه‌ڵام/ بێگومان ئه‌م یاده نه‌ك هه‌ر له‌و سێ سه‌ده‌یه‌دا نه‌بووه،
به‌ڵكو وه‌ك له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا سێ سه‌ده‌ش له‌دواى ئه‌و
سێ
سه‌ده پرِ خێره دا داهێنراوه.
ئه‌مجا بچینه‌وه سه‌ر وت‌و وێژكردن له‌سه‌ر مه‌به‌ست له سازدانى مه‌ولود
لاى خه‌ڵكى له كۆن و تازه‌وه، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ى خه‌ڵكى ئه‌م
رِۆژگاره مه‌ولودى بۆ سازده‌ده‌ن لاى خه‌ڵكى سه‌ده‌كانى پێشتر نه‌بووه،
وه ئه‌وه‌ى لاى ئه‌وانیش مه‌به‌ست بوه لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌مرِۆ مه‌به‌ست
نیه، بۆیه ده‌توانین مه‌به‌ستى سازدانى مولود بكه‌ینه دووبه‌ش:
================================
(1)
شرح صحيح مسلم – كتاب فضائل الصحابة- /16/318/ (رقم: 2533* النووي.
(2)
متفق عليه، شرح صحيح مسلم/ كتاب ألأقضية11/256 رقم / 1718. |
|