|
|
|
|
یه‌كه‌م/ سازدانى
مه‌ولود لاى خه‌ڵكانى زوو |
|
|
مه‌به‌ستى خه‌ڵكى له ساڵانى پێشتردا
له سازدانى ئه‌م یاده‌دا بریتى بووه له ده‌ربرِینى سۆز‌و خۆشه‌ویستى
بۆ
پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
وه به جێ هێنانى عیباده‌تێكى گه‌وره، وه ئه‌مه‌یان به‌و
خۆشه‌ویستى
یه لێك داوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
فه‌رموویه‌تى: (لايؤمن أحدكم
حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين)(1)،
واته: (هیچ یه‌كێ له ئێوه ئیمانى
ته‌واو نابێت تاوه‌كو خۆشه‌ویست تر ده‌بم له‌دایكو باوكى
و منداڵه‌كانى
وه هه‌موو
خه‌ڵكى) وه وایان زانیوه كه هه‌ركه‌سێك به‌م كاره هه‌ڵبستێت ئه‌وه
ئه‌م
واجبه‌ى به
جێ هێناوه‌و به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌رى پێیه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
ى خۆش
ده‌وێت، وه ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ
تێ نه‌گه‌یشتنیان له
چۆنیه‌تى
خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)و
بێ ئاگاییان له‌و ئایه‌ته‌ى كه مه‌رجى رِاستى خۆشویستنى
خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم)ى
رِون كردوه‌ته‌وه، كه دواتر ئاماژه‌ى
پێ ده‌ده‌ین به‌ویستى
خوا، به‌ڵام ئه‌م یاده‌ى ئه‌م كه‌سانه
پێی هه‌ڵده‌ستن ته‌نها
به‌وه‌وه
نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه كه جۆره عیباده‌تێكیان بۆ خۆیان داهێناوه‌و
شتێكیان كردوه‌ته
دین كه دین نیه، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌یان سه‌رى كێشاوه بۆ زۆر شتى
گه‌وره تر‌و
نادروست تر، له‌وانه:
أ/سه‌رى
كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى كه چه‌ندین شركى تیادا
قه‌رار بدرێت و شتانێك بۆ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
بكرێت و شتێكى ده‌رهه‌ق بوترێت كه له
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانى خواى په‌روه‌رگارن له‌وانه.
1-ئه‌و
حه‌یوانانه‌ى سه‌ر
ده‌برِێن و ئه‌و شیرنى
و خوارده‌مه‌نیانه‌ى ده‌به‌خشرێنه‌وه له‌و یاده‌دا
ناوى
غه‌یرى خواى له‌سه‌ر ده‌برِێت، وه له‌و كاته‌دا كه حه‌یوانه‌كه سه‌ر
ده‌برِرێت
ده‌وترێت (ئه‌م حه‌ویانه خێرى مه‌ولودى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
بێت) كه ئه‌مه خۆى له
خۆیدا هاوبه‌شى په‌یدا كردنه‌و پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
نه‌فره‌تى كردووه له هه‌ركه‌سێك
كه حه‌یوانێ بۆ غه‌یرى خوا سه‌ر ببرِێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (لعن الله
من
ذبح
لغیر
الله)
(2)،
واته: (نه‌فره‌تى خوا له‌و كه‌سه بێت كه حه‌یوان سه‌رده‌برِێت بۆ غه‌یرى
خوا).
وه هه‌روه‌ها خواردنى ئه‌و گۆشته‌ش كه‌ناوى غه‌یرى خواى له‌سه‌ر براوه
حه‌رامه‌و دروست نیه موسڵمان
لێی بخوات، چونكه خواى په‌روه‌ردگار
له‌میانه‌ى
ئه‌و شتانه‌ى حه‌رامى كردووه له‌سه‌رمان خواردنیان ده‌فه‌رموێت:
[ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ]
{سورة البقرة:173}
واته: (وه ئه‌و شتانه‌ى كه ناوى غه‌یرى خواى
له‌سه‌ر براوه).
جا بۆیه لێره‌وه خوێنه‌رانى به‌رِێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
له هه‌ڵه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌ناو خه‌ڵكى كورده‌واریدا كه له‌گه‌ڵ
ده‌یانه‌وێت
حه‌یوانێك سه‌ربرِن یان خێرێك برِیار بده‌ن ده‌ڵێن: (ئه‌مه خێرى
مه‌ولودى
پێغه‌مبه‌ر بێت) ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆى رِون كرابێـته‌وه‌و
تێگه‌یه‌نرابێت
لێی به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى ئه‌وه شركه‌و
خواردنى ئه‌و
شته‌ش حه‌رامه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م رِاستیه‌ى نه‌زانیبێت ئه‌وه (عَفَا
اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ) به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێت ده‌م
و
زوبانتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و
جۆره زاراوانه به ده‌متاندا نه‌یه‌ت.
2-چه‌ندین
هۆنراوه‌ى تیادا
ده‌خوێنرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
وه‌صف
ده‌كات به شتانێك هه‌مووى تایبه‌تن به
خواى په‌روه‌ردگاره‌وه، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و هۆنراوانه‌ى تیایدا
ده‌خوێنرێته‌وه ده‌ڵێت:
إن من جودك الدنيا وضرتها ومن علومك علم اللوح و القلم
واته: (له به‌خشنده‌یى تۆیه ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم)
دنیا‌و هه‌رچى تیایدا
هه‌یه، وه له زانست
و زانیارى تۆیه ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
زانینى ئه‌و شتانه‌ى له
(لوح
المحفوظ)دا
هه‌یه‌و هه‌رچى پێنووسى قه‌ده‌ر نووسیویه‌تى) ئه‌م قسه‌یه‌ش
كوفره.
جا ئایا دنیا‌و ئه‌وه‌ى تێدایه‌تى و قیامه‌ت به‌و هه‌موو نازونیعمه‌ته‌وه
به‌خشنده‌یى خوایه یان هى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
خواى گه‌وره خۆى وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌و
ده‌فه‌رموێت:
[وَإِنَّ
لَنَا لَلآخِرَةَ وَالأُولَى]
{سورة الليل:13}.واته: (دونیا‌و قیامه‌ت
هه‌ر بۆ خوایه به‌ته‌نها), ئایا ئاگادار بوون به‌سه‌ر نهێنیدا به‌گشتى و
نهێنیه‌كانى ناو (لوح المحفوظ)و نوسراوى پێنوسى قه‌ده‌ر
صفه‌تى خواى
په‌روه‌ردگاره
یان هى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)؟!!
خواى په‌روه‌ردگار خۆى له زۆر جێگه له قورئاندا
وه‌ڵامى ئه‌م بیروباوه‌رِه پووچه ده‌داته‌وه‌و فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
ده‌كات
و
ده‌فه‌رموێت:
[قُلْ
لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلا
اللَّهُ]
{سورة النمل:65}
واته: (ئه‌ى محمد پێیان
بڵێ هیچ كه‌س له‌وانه‌ى له
ئاسمانه‌كان
و زه‌ویدا هه‌ن نهێنى نازانن ته‌نها خوا نه‌بێت).
ب/سه‌رى
كێشاوه بۆ سه‌رشێواندن له خه‌ڵكى له‌وه‌ى بزانن خواى په‌روه‌ردگار هه‌ردوو
گرۆهى
ئاده‌میزادو جنۆكه‌ى به‌چ مه‌به‌ستێك دروست كردووه، چونكه ئه‌وان
له‌و یاده‌دا
حه‌دیسێكى هه‌ڵبه‌ستراوى
بێ سه‌ند ده‌خوێننه‌وه كه گوایه خوا فه‌رموویه‌تى:(لولاك
لولاك لما خلقت الأفلاك)
واته: (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تۆ نه‌بوایه ئه‌ى محمد
(صلى الله عليه وسلم)
بوونه‌وه‌رم دروست نه‌ده‌كرد)، واته خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو بوونه‌وه‌رى
به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ته‌نها له به‌رخاترى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم)
دروست كردووه، وه
به‌رِاستى ئه‌مه درۆیه كه
دراوه‌ته پاڵ خوا، ئه‌گینا خواى
په‌روه‌ردگار له
قورئانى پیرۆزدا ئاماژه به مه‌به‌ستى دروست كردنى بوونه‌وه‌ر ده‌دات
به‌هه‌ردوو
گرۆهى ئاده‌میزادو جنۆكه‌یه‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]
{سورة الذاريات:56}
واته: (من هه‌ردوو گرۆهى ئاده‌میزادو
جنۆكه‌م دروست نه‌كردووه ته‌نها به‌مه‌به‌ستى په‌رستن نه‌بێت)
ج-سه‌رى كێشاوه
بۆ هه‌ڵبه‌ستنى درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
و یاوه‌ره‌كانى و زاناینى پایه‌به‌رزى
ئیسلام و به‌تایبه‌تى به‌ده‌م چوار خه‌لیفه رِێنمویى كراوه‌كانى
له‌باره‌ى فه‌زڵ
و
گه‌وره‌یى مه‌ولودیه‌وه كه ئه‌وان
لێی به‌رین و شتى وایان نه‌وتوه،
وه
پێغه‌مبه‌ریش
(صلى الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (من كذب عليَّ
متعمدا فليتبوأ مقعده من النار)(3)
واته: (هه‌ركه‌س درۆیه‌ك به‌ده‌م منه‌وه هه‌ڵببه‌ستێت با جێگه‌ى خۆى
خۆش بكات له
دۆزه‌خدا
(
وه نمونه‌ى ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌وه‌ك له كتێبى مه‌ولود دا هاتووه
ده‌ڵێت:-
1-ده‌ڵێت:
(یارى غار أفضلي چهار خه‌لیفه‌ى أول أعلم و أكمل رفیقى شفیق أبوبكر
صديق فه‌رموویه‌تى هه‌ر كه‌سێ خه‌رج بكات درهه‌مێ بۆ مه‌ولودى أفضلي
مخلوقات به تحقیق رفیقى منه له‌سه‌ركانىو كانیاوى سلسبیل و رحیق)
(4)
2-ده‌ڵێت (إمام همام قدوة الإسلام
فاروقى أعظم،
خه‌لیفه‌ى دووه‌م زینه‌تى منبرو ميحراب، أعدلى أصحاب عمر بن خطاب
(رضي الله عنه) فه‌رموویه‌تى ئه‌و كه‌سێ بكات تعظيمى
مه‌ولودى حضرت رسول رب ارباب كأنه زيندووى كردیته‌وه دينى
إسلام و حديث و كتاب)
(5)
3-ده‌ڵێت:
امامي
زه‌مان منبعي حيا و عيرفان
خه‌لیفه‌ى سێهه‌م ذي النورين عثمان بن عفان فه‌رموویه‌تى
أو
شه‌خصێك
صرف
بكا درهه‌مێك له خوێندنى مه‌ولودى پێغه‌مبه‌ر
(صلى
الله عليه وسلم)
من نزل عليه القرآ‌ن كأنه
شه‌هیدى (به‌درو حونه‌ینه) بة إيمان و بة إيقان)
(6)
ئه‌مه‌و چه‌ندین درۆ‌و
ده‌له‌سه‌ى تر كه به‌ده‌م یاران و زانایانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه كه
بوارى
باسكردنیانمان نیه، پاكى
,
بێ گه‌ردى بۆ ئاینى پاكى ئیسلام له‌و
هه‌موو درۆ‌و
ئه‌فسانه‌و خورافیانه‌ى به‌ده‌ستى دوژمنانى دین خراونه‌ته ناویه‌وه.
ء- سه‌رى
كێشاوه بۆ ناشیرن كردن
,
بێزاندنى ئاین له پێش چاوى خه‌ڵكدا به‌وه‌ى
كه:
1-خه‌ڵكى
واتێ بگه‌یه‌نرێت كه ئیسلام له‌سه‌ر خه‌وو خه‌یاڵ و ئه‌فسانه
دروست بووه‌و دژه به هه‌موو زانست
و
مه‌عریفه تێك كه مرۆڤ به‌ره‌و
شارستانیه‌ت و
پێشكه‌وتن به‌رێت. وه دژوار بوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى برِگه خه‌یاڵى و
هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌قه زانستیه‌كانى ئه‌مرِۆ كه زانایان
له‌سه‌رى
ده‌دوێن.
2-رێخۆشكردن
بۆ كه‌سانێكى سته‌م كار‌و خوێن رِێژ و داوێن پیس
و خراپه‌كار
به‌وه‌ى كه خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودیه‌ك ده‌بێته سرِینه‌وه‌ى هه‌موو
ئه‌و خراپه‌و
سته‌مكاریانه‌ى ئه‌نجامى داون و بلیتى پاك بوونه‌وه وه‌رده‌گرێت،
هه‌روه‌ك چۆن له
ئاینى گاوره‌كاندا قه‌شه‌كان بلیتی
لێ خۆش بوون (صك
الغفران) بۆ خه‌ڵكى ده‌برِن و
ئه‌و كه‌سه چه‌نده خراپه‌كارو تاوان بار بێت پاك ده‌بێـه‌وه
له‌تاوان و هیچى
به‌سه‌روه نامێنێت، وه ئه‌م خاڵانه‌ى ئاماژه‌مان پێدان به‌لاتانه‌وه
شتێكى دوور
نه‌بێت! چونكه زۆر له‌مه‌ش زیاتر خورافیات
و درۆ‌و ده‌له‌سه له كتێبى
مه‌ولود
نامه‌كاندا هه‌ن
و له‌و یاده‌دا بۆ خه‌ڵكى ده‌خوێنرێته‌وه‌و خه‌ڵكیش
به ئایه‌ت و
حه‌دیسى ده‌زانێت!!.
هه‌ركه‌سیش حه‌ز ده‌كات ئاگادار بێت به‌سه‌ریاندا با
بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌له مه‌ولود نامه‌كاندا
ده‌خوێنرێته‌وه،
به‌تایبه‌تى كتێبى (مه‌ولود نامه-
بێ ناوى دانه‌ره‌كه‌ى)(7),
وه كتێبى (الذخائر المحمدية)(8)،
(محمد علوی مالكى) 0
===========================
(1)
(فتح الباري/ كتاب الإيمان/ 1/80/رقم 15) ابن حجر، (شرح صحيح مسلم/
2/375/ رقم / 70) النووي.
(2)
شرح صحيح مسلم كتاب الأضحى: 13/150 رقم الحديث: 1978, النووي.
(3)
شرح صحيح مسلم/ كتاب الذهد و الرقائق /18/ 40رقم 3004.
(4)
موسڵمانى كامڵ/146 - 147 مامۆستا عه‌لى باپیر.
(5)
موسڵمانى كامڵ/146 - 147 مامۆستا عه‌لى باپیر.
(6)
موسڵمانى كامڵ/146 - 147 مامۆستا عه‌لى باپیر.
(7)
به‌رِێز مامۆستا عه‌لى باپیر له (موسڵمانى كامڵ/145) دا ئاماژه به‌م
كتێبه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م كتێبه ناوى نوسه‌ره‌كه‌ى له‌سه رنیه،
به‌ڵام (مه‌لا عه‌لاء ا‌لدین سجادى) له كتێبى (ده‌قه‌كانى ئه‌ده‌بى
كوردى)دا له لاپه‌رِه (179 - 180) نوسیویه‌تى: نوسه‌ره‌كه‌ى (شێخ حسێنى
قازى یه بۆ جارى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم حاجى
ئه‌حمه‌دى هه‌كتریه‌وه له ساڵى (1935) له چاپخانه‌ى (نجاح) له
به‌غدا چاپ كراوه.
(8)
كتێبى (الذخائر المحمدية)
چه‌ندین شرك و كوفرى تێدایه چوونكه چه‌ند
صيفاتێك
ده‌داته پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)
كه هه‌موو له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارن، وه‌ك ده‌ڵێت
كاروبارى ئاسمانه‌كان و زه‌وى به ده‌ستى پێغه‌مبه‌روه‌یه، وه ئه‌و
پێنج كاره نادیاره‌ى تایبه‌تن به زانستى خواوه پێغه‌مبه‌ریش ده‌یان
زانێت، وه پێی وایه كه شه‌وى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)
له شه‌وى قه‌در گه‌وره‌تره‌و پیرۆز تره، وه به‌رِێز (عبدالله
سلێمان منیع) كتێبێكى ده‌ركردووه به‌ناوى (حوار مع المالكی) تیایدا
یه‌كه یه‌كه برِگه‌كانى ئه‌و كتێبه‌ى شى كردوه‌ته‌وه‌و به‌رپه‌رچى
داوه‌ته‌وه، وه نارِاستى و پوچێتى ئه‌و كتێبه‌ى به به‌ڵگه‌ى به هێزى
قورئانىو فه‌رموده‌ى
صحيح
ده‌رخستووه بۆ خوێنه‌ران فجزاه الله خیرا.
|