|
|
|
|
حوكمى ئاهه‌نگ
گێرِان بۆ ئه‌م یاده |
|
|
پێش ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌ووته‌ى زانایان
بده‌ین له‌م باره‌یه‌وه بنه‌مایه‌ك له بنه‌ما گرنگه‌كانى بیر‌و باوه‌رِى
برِوادار ده‌هێنمه‌وه یادتان كه پێویسته هه‌میشه له پێش چاوى هه‌موو
یه‌كێك له برِواداراندا بێت و وه‌ك سه‌نگى مه‌حه‌ك كاره‌كانیان پـى هه‌ڵسه‌نگێنن،
چونكه به بێ برِوا بوون و قه‌ناعه‌ت بوون به‌م بنه‌مایه مرۆڤ نابێته
برِوادارو برِواكه‌ى ته‌واو نابێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو یه‌كێك
له ئێمه‌ى برِوادار پێویسته برِواو قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت كه
هه‌ر كێشه‌یه‌ك هاته رِێمان یان هه‌ر جیاوازییه‌ك له‌نێو خه‌ڵكى یان
له‌نێو زانایاندا رِووى دا پێویسته بگه‌رِێنه‌وه بۆلاى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
(صلى الله عليه وسلم) قورئان و فه‌رموده، وه ئه‌وان بكه‌ینه دادوه‌ر
له‌نێواندا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه یان یه‌ك لاكردنه‌وه‌و
نه‌هێشتنى ئه‌و جیاوازى یه پاشان هه‌ر فه‌رمانێك له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه
ده‌رچووه ده‌رباره‌ى ئه‌و كێشه‌و جیاوازى یه پێویسته له سه‌رمان
به‌دڵ و لاشه گوێرِایه‌ڵى ئه‌و فه‌رمانه بین و هیچ له‌نگى و ته‌نگه‌لانى
و پێ ناخۆش بوونێك له‌دڵو ده‌رونماندا نه‌مێنێت، چونكه دواى گه‌رِانه‌وه‌ى
حوكمه‌كه‌ى بۆلاى قورئان و فه‌رموده ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆزێكیش نارِه‌زایى
و پێ ناخۆش بوون له ده‌رونماندا دروست ببێت ئه‌وه ئیمانمان ناته‌واوه‌و
پێویسته چاره‌سه‌ى بكه‌ین، جا چ جاى نه‌ك ته‌نها به‌دڵ پێمان ناخۆش
بێت به‌ڵكو به‌كارو كرده‌وه‌ش نارِازى بین پێى و قبوڵمان نه‌بێت!! به‌رِاستى
ئه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆى رِه‌حم به ئیمانى ئه‌و كه‌سه بكات.
ئه‌و رِاستى یه‌ش خواى په‌روه‌ردگار له چه‌ندین ئایه‌تى قورئان دا
ئاماژه‌ى پێ ده‌دات وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
[فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ
بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا
قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً]
{سورة النساء:65}.
واته: (سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه ئیمانیان نیه (ئیمانیان
ته‌واو نیه) تاوه‌كو ده‌تكه‌نه دادوه‌ر له‌و شتانه‌ى رِوده‌دات له
نێوانیاندا پاشان هیچ له‌نگى و پێ ناخۆش بوونێك نه‌بێته‌وه له دڵ و
ده‌روونیاندا له باره‌ى ئه‌و حوكمه‌ى تۆ داوته، وه پێویسته خۆیان
بده‌ن به ده‌سته‌وه بۆ حوكمى خوا به خۆ به‌ده‌سته‌وه دان)، وه هه‌روه‌ها
له ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت:
[فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى
اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ
الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً]
{سورة النساء:59}. واته: (له هه‌ر
شتێك‌دا كێشه‌و جیاوازیتان هه‌بووه بیگێرِنه‌وه بۆ لاى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
(صلى الله عليه وسلم) قورئان و فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر برِواتان هه‌یه
به خوا‌و رِۆژى دوایى) ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه گه‌رِاننه‌وه‌ى
كێشه‌و ناكۆكیه‌كان بۆ قورئان و فه‌رمووده نیشانه‌ى برِوا یوونه به
خوا‌و رِۆژى دوایى، وه به پێچه‌وانه‌وه نه‌گێرِانه‌وه‌ى كێشه‌و
جیاوازیه‌كان بۆ قورئان و فه‌رمووده نیشانه‌ى بێ برِواییه به‌خواو
به رِۆژى دوایى با به‌ده‌میش وا خۆى ده‌ربخات كه برِواى پێیان هه‌یه،
جا بۆ ئه‌م باسه‌ى كه ئێمه له‌سه‌رى ده‌دوێین، باسى مه‌ولود و گشت
باسه‌كانى تر‌ى دین به‌هه‌ردوو به‌شى (عیبادات) و (معاملات)ه‌وه خواى
په‌روه‌ردگار له قورانى پیرۆزداو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له
فه‌رمووده صه‌حیه‌حه‌كانیدا یاساى گشتیان داوه‌ته ده‌ست ئێمه‌ى
برِوادار مه بتوانین له ژێر رِۆشناییاندا كار بكه‌ین و دروستى و
نادروستى كاره‌كانمان بۆ ده‌ربكه‌وێت، خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى
پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت:
(وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ
عَنْهُ فَانْتَهُوا)(الحشر: 7)،
واته: (ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێتانى داوه‌و فه‌رمانى
پێ كردوون به كردنى بیكه‌ن وه ئه‌وه‌ى رِێگرى لێ كردوون له كردنى
وازى لێ بهێنن و مه‌یكه‌ن, ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه پێكهاتوه له‌دوو
برِگه‌ى سه‌ره‌كى كه رِوون كردنه‌وه ى هه‌ردوو به‌شى (عیبادات و
معاملات)ى تێدا هه‌یه، واته برِگه‌ى یه‌كه‌میان ده‌فه‌رموێت:
(مَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ)،
ئاماژه‌یه بۆ به‌شى (عیبادات) كه هه‌ر عیباده‌ت و خوا په‌رستى یه‌ك
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى پێ كردن و رِێنمویى كردن بۆ
كردنى ئێوه‌ش بیكه‌ن؟، وه پێچه‌وانه‌كه‌ى (مفهوم مخالفة) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
كه هه‌ر عیباده‌تێك ئه‌و رِێنمویى نه‌كردن بۆ كردنى مه‌یكه‌ن چونكه
ئه‌وه چاك نیه جا ئێمه‌ش لێره‌دا پرسیارێك له خوێنه‌رى به‌رِێز ده‌كه‌ین
و ده‌ڵێین، ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له كام فه‌رمووده‌دا
فه‌رمانى دا به سازدانى یادى له‌دایك بوونى؟! ئایا كام له خه‌لیفه
رِاشدى یه‌كان ئاهه‌نگى سازدا بۆ یادى له دایك بوون؟ ئایا چ یه‌كێك
له أصحاب به‌م كاره هه‌ڵساو ئاهه‌نگى سازدا بۆ له دایك بوون ؟! ئایا
چ یه‌كێك له تابعین و ئیمامه به‌رزه‌كان ئه‌م یاده‌یان سازدا؟ وه‌ڵام،
بێگومان مێژوو شایه‌ته كه هیچ یه‌كێك له‌وان ئه‌م كاره‌ى نه‌كردووه‌و
له‌سه‌رده‌مى ئه‌وانیشدا نه‌بووه ، ئه‌ى باشه بۆچى ئه‌مه‌یان
نه‌كرد؟!! ئایا پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) خۆش نه‌ده‌ویست؟!!
ئایا هیچ یه‌كێك له‌وان ده‌ركى به‌م عیباده‌ته گه‌وره نه‌كردووه؟!!
نه‌خێر حاشاـ ئه‌وان زۆر له ئێمه زیاتر عیباده‌تیان بۆ خوا كردوه‌و
زانیویانه كامه چاكه‌و كامه خراپه، وه ئه‌وان زۆر له ئێمه زیاتر
پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) خۆش ویستووه‌و قه‌دریان زانیوه
به‌ڵام ئه‌وان له‌م ئایه‌ته‌و وێنه‌ى ئه‌م ئایه‌ته تێگه‌یشتوون و ده‌یان
زانى خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆنه‌و چۆن ده‌بێت وه
ده‌یان زانى ئه‌وه‌ى له رِۆژگارى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)
دین نه‌بوو بێت دواى ئه‌وانیش نابێت به دین، وه‌ك ئیمامى (مالیك)
(رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له‌وته زێرِینه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت:
(فما
لم يكن يومئذ دينا فلا يكون اليوم دينا)(1)،
واته: (ئه‌وه‌ى له‌و رِۆژه‌دا دین نه‌بووبێت ئه‌مرِۆش نابێته دین).
وه برِگه‌ى دووه‌مى ئایه‌ته‌كه كه‌ده‌فه‌رموێت:
(وَمَانَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا)
ئاماژه‌یه بۆ به‌شى (معاملات) كه هه‌رشتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) رێگرى لێ كردن له كردنى یان له خواردن و خواردنه‌وه‌ى وازى لێ
بهێنن و مه‌یكه‌ن، وه پێچه‌وانه‌كه‌ى (مفهوم المخالفة) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
كه هه‌ر كارێك یان هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو لێی و
حه‌رامى نه‌كرد لێتان ئه‌وه دیاره حه‌ڵاڵه و ئێوه‌ش له‌سه‌ر خۆتانى
حه‌رام مه‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ها له هه‌مان واتاى ئه‌م ئایه‌ته‌دا پێغه‌مبه‌ریش
(صلى الله عليه وسلم) له‌فه‌رموده‌یه‌كى دا ئاماژه به‌هه‌مان مه‌به‌ست
ده‌دات و ده‌فه‌رموێت:
(ما بعث الله من نبي إلا كان حقا عليه أن يدل أمته على
خير ما يعلمه له‌م وينذرهم شر ما يعلمه له‌م) (2)
واته: (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك خوا ناردبێتى پێویست بوو له‌سه‌رى رِێنمویى
نه‌ته‌وه‌كه‌ى بكات بۆ هه‌رشتێك كه خێر‌و چاكه‌ى تیا بێت بۆیان له خوا
په‌رستى، وه‌بیان ترسێنێ له خراپه‌ى هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌ك كه بزانێت
خراپه بۆیان له رِه‌فتارو كرده‌وه).
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه پێك هاتوه له دوو برِگه كه
برِگه‌ى یه‌كه‌میان ئاماژه بۆ به‌شى (عیبادات) ده‌كات كه
ده‌فه‌رموێت:
(ما بعث الله من نبي إلا كان حقا عليه أن يدل أمته على
خير ما يعلمه له‌م)جا
لێره‌دا رِووده‌كه‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه یادى له‌دایك بوون به
كارێكى چاك و عیباده‌ت ده‌زانن و پێیان ده‌ڵێن، ئێوه له‌م كاره‌تاندا
حاڵتان یه‌كێك له‌م سیانه به‌ده‌ر نیه.
یه‌كه‌م/ ئه‌م كاره‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن هیچ خێرێكى تێدا نیه‌و پاداشتى
له‌سه‌ر وه‌رناگرن بگره تاوانباریش ده‌بن، چونكه وه‌ك له‌م
فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه هه‌ر كارێك خه‌یر هه‌بێت له كردنیدا ده‌بێت
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) رِوونى كردبێته‌وه‌و رِێنمویى كردبین
بۆى، ده‌ى خۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌هیچ فه‌رموده‌یه‌كدا
ئاماژه‌ى به چاكى یه‌تى مه‌ولودى كردن نه‌داوه! كه‌واته ئه‌م
كاره‌تان سفرو هیچ به‌ده‌سته‌وه!!!.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ڵێن نه‌خێر خه‌یرى تێدایه و كارێكى چاكه
ئه‌مه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م
دینه‌ى به‌ناته‌واوى گه‌یاندووه به ئێمه‌و ئاینه‌كه‌مان ناته‌واوه!
ئه‌مه‌ش خۆى له خۆى دا كوفره، چونكه به‌درۆخستنه‌وه‌ى زۆر له
ئایه‌ته‌كانى قورئانى تێدایه وه‌ك ئایه‌تى:(الْيَوْمَ
أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي
وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً )(المائدة: 3).
سێهه‌م/ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن نه‌خێر دینه‌كه‌مان ته‌واوه به‌ڵام ئه‌مه
داهێنراوێكى چاك و جوانه خۆمان دامان هێناوه (بدعه حسنه) ئه‌وا
ده‌ڵێین، هه‌رچه‌نده ئێوه ئه‌م داهێنراوه‌تان به‌لاوه باش بێت
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌موو داهێنراوه‌كانى دین به
شێوه‌یه‌كى گشتى به خراپترین كار‌و گومرِایى دا ده‌نێت، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت:
(وخير الهدي هدي محمد وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة
بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار) (3)
واته: (چاكترین رِێنمویى رِێنمویى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)
وه خراپترین كار له دیندا تازه دروست بوه‌كانیه‌تى، وه هه‌موو
تازه دروست بوویه‌ك داهێنراوه، وه هه‌موو داهێنراوێك گومرِایى یه
وه هه‌موو گومرِاییه‌ك بۆ دۆزه‌خه).
وه‌هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ته‌ئكید كردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى ئه‌م
فه‌رمووده‌یه كه هه‌موو داهێنراوێك گومرِاییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش
به‌باشى بزانێت (عبدالله‌ى كورِى عومه‌ر) (خوایان لێ رِازى بێت)
ده‌فه‌رموێت:
(كل بدعة ضلالة و إن رآها الناس حسنة)(4)واته:
(هه‌موو داهێنراوێك گومرِاییه هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكیش به باشى بزانن)
وه به‌هه‌مان شێوه ئیمامى (مالك)یش (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له‌وته
زێرِینه‌كه‌یدا بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌نێ داهێنراو
به‌چاك ده‌زانن ده‌فه‌رموێت:
(من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن
محمداً خان الرسالة..)(5)،
واته: (هه‌ر كه‌سێك له ئیسلامدا شتێك دابهێنێت و به‌لایه‌وه
داهێنراوێكى چاك بێت، ئه‌وه واى گومان بردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) ناپاكى له په‌یامه‌كه‌یدا كردوه).
پاشان زانایانى (اصول)یش هه‌ر له رِوانگه‌ى ئه‌و ئایه‌ت و
فه‌رموده‌یه‌ى له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا دوو یاساى (اصول)یان
دارشتووه كه تیایدا ده‌ڵێن:
1-(الأصل
في العبادة المنع
واته: (عیباده‌ت ئه‌صڵ تیایدا قه‌ده‌غه‌یه، واته دروست نیه هیچ
جۆره عیباده‌تێك ئه‌نجام بدرێت له‌خۆوه تا به‌ده‌قێك رِێنمووى
نه‌كرێت بۆى).
2-(الأصل
في الأشياء الإباحة)
واته: (كار‌و پیشه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌كان ئه‌صڵ تیایاندا حه‌ڵاڵه،
واته: هیچ كه‌س بۆى نیه خه‌ڵكى قه‌ده‌غه بكات له پیشه‌یه‌ك یان
له‌جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یك تا به ده‌قێك له ئایه‌ت یان له
فه‌رموده رِێگرى لێ ده‌كرێت).
جا دواى ئاگادار بوونمان به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما گرنگانه‌داو تێ
گه‌یشتنمان لێى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م كاره‌ى خه‌ڵكى پێی
هه‌ڵده‌ستێ (یادى له‌دایك بوون) كارێكى نادروسته
چونكه:
1/پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆى
پێی هه‌ڵنه‌ساوه و فه‌رمانیشى به‌كردنى نه‌داوه.
2/هیچ یه‌كێك له أصحاب و تابعین و تابعینى تابعین، به واتایه‌كى تر
هیچ یه‌كێك له خه‌ڵكى ئه‌و سێ سه‌ده‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
عليه وسلم) شایه‌تى خه‌یریه‌تى بۆ داون:
(خير أمتي القرن الذين يولوني ثم الذين يلونهم ثم الذين
يلونهم...)
به‌م كاره هه‌ڵنه‌ستاون، وه ئه‌مه خۆى باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
نادروستى و نابه‌جێی ئه‌م كاره.
3/له‌رِوانگه‌ى فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
(كل بدعة ضلالة)
ووته‌كه‌ى (عبدالله‌ى كورِى عمر)و (ئیمام مالك) بۆمان ده‌ركه‌وت كه هه‌موو
داهێنراوێك له دیندا گومرِایى یه با خه‌ڵكیش به داهێنراوێكى باشى
بزانێت (بدعة حسنة)، وه ئه‌وه به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان
و ناپاكى دانه پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ى تێدایه،
(سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّاً
كَبِيراً) (الاسرا‌ء:43).
ئه‌مجا سه‌باره‌ت به حوكم دانمان به‌سه‌ر ئه‌م یاده‌دا جیاوازى هه‌یه
به‌پێی ئه‌و مه‌به‌ست و شێوازه‌ى تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت، واته وه‌ك
له‌پێشتردا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌م كاره له كۆندا جیاوازى هه‌بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌مرِۆدا له مه‌به‌ستى كردنه‌كه‌یداو ئه‌و شێوازه‌ى تیایدا
ئه‌نجام ده‌درێت به‌هه‌مان شێوه جیاوازیش ده‌خرێت له حوكم دان
به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیاندا، به‌ڵێ ئه‌و مه‌ولودیه‌ى جاران ده‌كرا به‌ناوى
عیباده‌ت و په‌رستنه‌وه چه‌ندین شتى خورافیات و هاوبه‌ش په‌یدا كردن و
درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ریه‌وه تیا ده‌خوێنرایه‌وه،
وه ئیستاش به‌رده‌وام له زۆر شوێندا به‌هه‌مان شێواز ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌وه نه‌ك ته‌نها داهێنراوێكه‌و نادروسته، به‌ڵكو ئه‌وه موسڵمان
پێی له دین ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هاوبه‌ش په‌یداكه‌ر- ئه‌گه‌ر
نادروستیه‌تى ئه‌و كاره‌یان بۆ رون كرابێته‌وه, وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌شدارى كردنى ئه‌و كۆرِو دانیشتنانه و خواردنیان دروست نیه چونكه
به‌رِاشكاوى هاوارى تیا ده‌كرێت بۆ غه‌یرى خوا‌و جۆره‌ها شركى تیادا ئه‌نجام
ده‌درێت.
به‌ڵام ئه‌م یادانه‌ى ئه‌مرِۆ ساز ده‌كرێن به‌تایبه‌تى له‌ناو گه‌نجه‌كانداو
كۆمه‌ڵه ئیسلامى یه‌كان پێ هه‌ڵده‌ستن ئه‌مانه حوكمیان جیاوازه به‌م
شێوازه.
أ/ئه‌گه‌ر ئه‌مه به كارێكى چاك بزانن و چاوه‌رِوانى خێر‌و پاداشت بن
لێی چ له به‌ر ئه‌وه‌ى كه به عیباده‌تى بزانن و خۆیانى پـى نزیك
بكه‌نه‌وه له خوا چ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه بۆ وه‌سیله‌ى بانگه‌واز به‌چاك
و پێویستى بزانن ئه‌وه كاره‌كه‌یان به‌داهێنراو (بدعة) داده‌نرێت و
پێی تاوان بار ده‌بن، واته نادروستى ئه‌م كاره‌ى ئه‌مان ته‌نها له‌رِووى
ئه‌وه‌وه‌یه كه كارێكى تازه‌یان له دیندا داهێناوه ئه‌گینا له
بواره‌كانى تردا پێش كه‌وتنێكى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و پاك سازى تیادا
كراوه، له خوێندنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى هه‌ڵبه‌ستراوو ئه‌فسانه‌و ئه‌نجام
دانى شرك، وه حوكمى داهێنراویش له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) له حه‌قیدا ده‌فه‌رموێت گومرِایى یه‌و بۆ دۆزه‌خ
ده‌چێت:
(كل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار).
ب/وه ئه‌گه‌ر به كارێكى چاكى دانه‌نێت و چاوه‌روِانى هیچ خێر‌و پاداشتێك
نه‌بن له‌سه‌رى به‌ڵكو وه‌ك هه‌واو هه‌وه‌سێكى دنیایى سه‌یرى بكه‌ن(6)
وه‌ك مامۆستا عه‌لى باپیر واى نیشان ده‌دات (وه لێ دواتر
لێكۆڵینه‌وه‌ى وته‌كانى ده‌كه‌ین)، ئه‌وه به داهێنراو ناژمێردرێت،
به‌ڵام ئه‌میش له رِوویه‌كى تره‌وه نادروستى به خۆیه‌وه ده‌بینێت
كه ئه‌ویش چاولێكه‌رى و لاسایى كردنه‌وه‌ى گاور‌و جووله‌كه‌و هاوبه‌ش
په‌یدا كه‌رانه، چونكه له باو‌و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامى و
زانایانى پێشیندا نه‌بووه كه یادى له‌دایك بوونى هیچ كه‌س
بكه‌نه‌وه‌و ساڵانه به‌و بۆنه‌وه ئاهه‌نگ ساز بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه
له تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى گاور‌و جووله‌كه‌یه كه ساڵانه یادى ماته‌مینى
و سه‌ركه‌وتن و له‌دایك بوون ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و رِۆژه وه‌ك جه‌ژن لێ
ده‌كه‌ن و شیرینى تیادا ده‌خۆنه‌وه‌و خۆشى تیادا ده‌رده‌برِن، وه ئێمه‌ى
برِواداریش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له چه‌ندین فه‌رموده‌دا
رێگرى لێ كردووین كه خۆمان بشوبهێنین به‌گاورو جووله‌كه وه چ له
بوارى عیباده‌تدا چ له‌بوارى رِه‌فتارو مامه‌ڵه‌وه وه فه‌رمانیشى پـى
كردووین كه پێچه‌وانه‌یان بكه‌ین(7) وه هه‌روه‌ها له باوونه‌ریتدا
هه‌رِه‌شه‌یه‌كى سه‌خت له‌و كه‌سانه ده‌كات كه لاسایى گاور‌و جووله‌كه
ده‌كه‌نه‌وه و ده‌فه‌رموێت: (من تشبه بقوم فهو منهم) واته: (هه‌ر كه‌سێ
خۆى بشوبێهنێت به‌هه‌ر تیره‌و نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌لێكه‌وه ئه‌وه
له‌وانه، وه‌كو ئه‌وان حسابى بۆ ده‌كرێت).
جا ئه‌مه به‌كورتى حوكمى ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه بوو به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه،
=================================
(1)
الأعتصام /1/23 للشاطبي، بتحقيق و تعليق وتخريج (محمود طعمة الحلبي ،
(توجيهات إسلامية/ص: 80) جميل زينو، البدعة و أثرها السئ/ص: 37) شاكر
نعمة الله.
(2)
شرح صحيح مسلم – كتاب الإمارة /12/475/رقم/1844 للنووي.
(3)
شرح صحيح مسلم – كتاب الجمعة /6/403/ رقم: 867، النسائي /3/188 انظر
(تحفة الأشراف).
(4)
رواه ابن بطة في (الإبانة عن أصول الديانة/2/112/2)، (واللالكائي في
السنة /1/21/1)، موقوفا بإسناد صحيح، أنظر (أحكام الجنائز/ص: 200).
(5)
الإعتصام /1/23 للشاطبي بتحقيق و تعليق وتخريج (محمود طعمة الحلبي)،
(توجيهات اسلامية /ص: 80) جميل زينو، (البدعة وأثرها السئ/ ص: 37)شاكر
نعمة الله.
(6) ئه‌مه‌ش شتێكى مه‌حاڵه،
چونكه خه‌ڵكى هیواى خێر‌و پاداشت و به‌ره‌كه‌تى به‌و كاره هه‌یه بۆیه
ده‌یكات وه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئاهه‌نگه‌كه ساز ده‌كات گه‌ر
به‌گوێگره‌كان بڵێت خه‌ڵكینه ئه‌م كاره‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین هیچ خێر‌و پاداشتێكى
تیادا نیه كه‌سى ئاماده‌ى نابێت مه‌گه‌ر به‌تاڵه!!.
(7) به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)
له زۆر فه‌رمووده‌دا رِێنمویى كردووین كه پێچه‌وانه‌ى گاور‌و جووله‌كه‌و
هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران بكه‌ین، له‌وانه:
أ/ده‌فه‌رموێت: (جزوا الشوارب، وأرخوا اللحي، خالفوا المجوس) مسلم
/رقم: 260 وفي ريواية (خالفوا المشركين) وفي رواية (خالفوا أهل الكتاب)
واته: )سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و رِیشتان بهێڵنه‌وه، وه پێچه‌وانه‌ى
مه‌جوس بكه‌ن) (پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران بكه‌ن، پێچه‌وانه‌ى گاور‌و
جووله‌كه‌كان بكه‌ن).
ب/ده‌فه‌رموێت: (خالفوا اليهود فإنهم لا يصلون في نعالهم ولا خفافهم)
أبو داود /رقم/ ، ئه‌لبانى ده‌فه‌رموێت صحيحه، واته: (پێچه‌وانه‌ى
جووله‌كه بكه‌ن چونكه ئه‌وان له پێڵاو‌و خوفدا نوێژ ناكه‌ن واته:
ئێوه به پێڵاو‌و خوفه‌وه نوێژ بكه‌ن).
ج/ده‌فه‌رموێت: (إن فصل ما بين صيامنا و صيام أهل الكتاب أكله السحر)،
مسلم/رقم: 1096 واته: (جیاوازى رِۆژوى ئێمه‌و رِۆژووى گاور‌و جووله‌كه
پارشێوكردنه) ئه‌مه‌و زۆر شتى تریش كه پێغه‌مبه‌ر (
صلى الله عليه وسلم)
هانمان ده‌دات پێچه‌وانه‌یان بكه‌ین.
|