|
|
|
|
وته‌ى هه‌ندێ له زانایان له‌م
باره‌یه‌وه |
|
|
1/ئیمانى (ابن تيمية):
ئیمامى (ابن تيمية)(ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له‌باره‌ى مه‌ولوده‌وه
ده‌فه‌رموێت:
(...لو كان هذا خيراً محظ أو راجحاً لكان السلف (رضي
الله عنهم)
أحق به منا فإنهم كانوا أشد محبة لرسول الله (صلى
الله عليه وسلم)
و تعظيما له منا، وهم على الخير أحرص، وإنما كمال محبته وتعظيمه في متابعته وطاعته
و إتباع أمره، وإحياء سنته باطنا وظاهراً، ونشر مابعث به، والجهاد على ذلك بالقلب و
اليد واللسان، فإن هذه هي طريقة السابقين الأولين من المهاجرين والأنصار و الذين
إتبعوهم باحسان)(1)، واته: (ئه‌گه‌ر ئه‌م یاده
خه‌یرێكى ته‌واو بوایه یان خێرى زیاتر بوایه له خراپه‌ى ئه‌وا
پێشینانمان (خوایان لێ رِازى بێت) له پێشتر بوون بۆی له ئێمه،
چونكه ئه‌وان زۆر له ئێمه زیاتر پێغه‌مبه‌ریان (صلى
الله عليه وسلم) خۆشتر ویستووه‌و
به‌گه‌وره‌یان گرتوه، وه ئه‌وان زۆر سورتر بوون له‌سه‌ر خێر كردن،
به‌ڵام ته‌واوى به‌گه‌وره گرتن و خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) له شوێن
كه‌وتن و گوێرِایه‌ڵى كردن و به‌جێ هێنانى فه‌رمانه‌كانیدایه، وه له
زیندوو كردنه‌وه‌ى رێرِه‌وه‌كه‌یدایه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا، وه
له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌دایه كه ئه‌وى پێ رِه‌وانه كراوه‌و
جیهاد كردن له‌سه‌رى به‌دڵ و ده‌ست و زوبان، وه هه‌ر ئه‌مه رێگه‌ى
پێشوه ده‌ست پێش خه‌ره‌كانمان بوه له كۆچه‌ریى و كۆمه‌ڵى
كاره‌كانیان و ئه‌وانه‌ى به چاكى شوێن ئه‌وان كه‌وتوون) وه هه‌روه‌ها
ئیمام (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له وته‌یه‌كیدا ئاماژه به‌وه
ده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌نه‌زانى ئه‌مه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستى
خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئومێده خواى گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه
له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان نه‌ك له‌سه‌ر كاره داهێنراوه‌كه‌یان
چونكه بێ ئاگا بوون له نادروستى ئه‌م كاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك
ئه‌م رِاستیانه‌ى بیست و بۆى رِوون كرایه‌وه‌و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وام
بوو له‌سه‌رى ئه‌وه له‌سه‌ر هیچ شتێك پاداشت نادرێته‌وه به‌ڵكو تاوان
باریش ده‌بێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(وكذلك ما يحدثه بعض الناس إما مضاهات للنصارى في ميلاد عيسى(عليه
السلام) وإما
محبة للنبي (صلى
الله عليه وسلم)
وتعظيما له، والله قد يثيبهم على هذه المحبة و الإجتهاد لا على البدع من إتخاذ مولد
النبي (صلى
الله عليه وسلم)
عيداُ...)(2) واته: (هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له خه‌ڵكى
دایان هێناوه یان لاسایى كردنه‌وه‌ى گاوره‌كانه له‌یادى له‌دایك
بوونى (عیسى)دا (عليه السلام) یان له‌به‌ر خۆشویستن و به‌گه‌وره گرتنى
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه له‌وانه‌یه خواى گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و خۆشویستن و ئیجتهاده‌یان نه‌ك له‌سه‌ر داهێنانه‌كه‌یان
له كردنى یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) به‌جه‌ژن) .
2/شێخ محمد عبدالسلام
خضر الشقيري:
له كتێبه‌كه‌یدا (السنن و المبتدعات) ده‌ڵێت:
(فصل في شهر ربيع الأول وبدعة المولود فيه)، (و الإحتفال به بدعة منكرة و ضلالة لم
يرد بها شرع ولا عقل، لو كان في هذا خير فكيف يغفل عنه أبو بكر و عمر وعثمان وعلي
وسائر الصحابة و التابعين و تابعيهم و الأمة و أتباعهم؟ لاشك أنه ما أحدث إلا
المتصوفون الأكالون البطالون و أصحاب البدع و تبع الناس بعضهم فيه إلا من عصمه الله
وو فقه لفهم حقائق دين الإسلام…)(3)، واته: (به‌شێك له‌باره‌ى مانگى (ربیع
الأول)و داهێنرانى مه‌ولود تیایدا، ئاهه‌نگ گێرِان بۆ ئه‌و یاده داهێنراوێكى
خراپه‌و گومرِاییه كه نه‌له شه‌رع و نه‌له عه‌قڵ دا نه‌هاتووه،
ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌مه خێرى تێدا بوایه چۆن ئه‌بو به‌كرو عومه‌رو
عوسمان و عه‌لى و باقى هاوه‌ڵان و تابعین و تابعى تابعین و ئیمامه‌كان
وشوێن كه‌وتوانیان لێ ى بێ ئاگاده‌بوون؟!! هیچ گومانى تیادا نیه كه
ئه‌مه له‌وه‌یه كه سۆفیه به‌تاڵ و بخۆرو شوێن بیدعه كه‌وتوه‌كان
دایان هێناوه، ئه‌مجا خه‌ڵكیش هه‌ندێكیان شوێن هه‌ندێكیان كه‌وتوون
تیایدا مه‌گه‌ر كه‌سێك خوا پاراستبێتى و كۆمه‌كى كردبێت بۆ
تێ گه‌یشتن
له راستى یه‌كانى دین).
3/الإمام الشوكانی:
باسێكى هه‌یه ده‌رباه‌رى ئاهه‌نگى مه‌ولووده‌وه، ده‌ڵێت:
(…لم
اجد في جوازه دليلاً، و أول من أخترعه السلطان المظفر أبو سعيد في القرن السابع و
أجمع المسلمون على أنه بدعة)(4)، واته: (هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم
ده‌ست نه‌كه‌وتووه ده‌رباره‌ى دروستى مه‌ولود، وه یه‌كه‌م كه‌سێك كه
ئه‌مه‌ى داهێناوه (سڵتان مظفر ئه‌بو سه‌عید) بووه له سه‌ده‌ى
حه‌وته‌مدا، وه موسوڵمانان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌ولود
داهێنراوه (بیدعه‌یه)).
4/الشیخ علی محفوظ:
له كتێبى
(الإبداع
في مضار الإبتداع)
له لاپه‌رِه 273دا ده‌ڵێت:
(المواسم
التي نسبوها إلـى الشرع و ليست منه..منها ليلة الثاني عشر من ربيع الأول، يجتمع لها
الناس في المساجد و غيرها فيهتكون حرمة بيوت الله تعالى و يسرفون في الوقود فيها،
ويرفع القراء أصواتهم بقصائد الغناء التي تثير شهوة الشبان إلى الفسق و الفجور
فتراهم عند ذلك يصيحون بأصوات مذكرة و يحدثون في المساجد ضجة فضيحة، وقد لايتعرضون
في قصائدهم لشئ من خصائص رسول الله (صلى
الله عليه وسلم)
و أخلاقه الكريمة و أعماله النافعة الجليلة، وفيهم من يشتغل بالذكر المحرف، كل ذلك
لم يأذن به الله ورسوله، ولم يعهد من السلف الصالح، فهو بدعة وضلالة كما سبق في بدع
الموالد….)(5) واته: (ئه‌و بۆنه‌و ئاهه‌نگانه‌ى داویانه‌ته پاڵ
شه‌رع و له‌شه‌رعدا نیه له‌وانه شه‌وى دوانزه له مانگى ربیع
الأول دا خه‌ڵكى بۆى كۆ ده‌بێته‌وه له مزگه‌وته‌كان و شوێ،ى تردا‌و رِێزو
حورمه‌تى مزگه‌وته‌كان پـى ده‌شكێنن و زیاده‌رِه‌وى ده‌كه‌ن له
داگیرساندنى (مۆم و بۆنى خۆش) دا‌و خوێنه‌ره‌وه‌كان ده‌نگى تیا
به‌رزده‌كه‌نه‌وه به‌هۆنراوه‌و گۆرانیه‌ك كه ئاره‌زووى گه‌نجه‌كان
ده‌ئاروژێنن بۆ خراپه‌كارىو بێ فه‌رمانى خوا، وه ده‌یانبینیت به
ده‌نگێگى ناخۆش هاوار ده‌كه‌ن و هه‌رایه‌كى گه‌وره ساز ده‌كه‌ن له
مزگه‌وته‌كاندا، وه زۆر جار له‌و شیعرانه‌دا هیچ نادوێن، له تایبه‌ت
مه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و رِه‌وشته پیرۆزه‌كانى
و كاره‌گه‌وره‌و
به‌سوده‌كانى، وه تیایاندا هه‌یه خۆى خه‌ریك ده‌كات به زیكرێكى
ده‌سكارى كراوه‌وه، وه هیچ كام له‌مانه خوا‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ى (صلى
الله عليه وسلم)
رێگه یان پێ نه‌داوه‌و فه‌رمانیان پێ نه‌كردووه، وه له‌هیچ
یه‌كێ
له پێشینى چاك خوازه‌وه نه‌بینراوه، وه ئه‌مه داهێنراو و
گومرِایى یه وه‌ك له پێشتردا باسمان كردوه له مه‌ولوده
داهێنراوه‌كاندا).
5/الشیخ ابن الحاج:
له كتێبى (المدخل /2/2) دا ده‌ڵێت:
(ومن
جملة ما أحدثوه من البدع مع إعتقادهم إن ذلك من أكبر العبادات و إظهار الشعائر،
مايفعلونه في شهر ربيع الأول من المولد، وقد إحتوى على بدع و محرمات جملة)(6)، واته:
(وه له‌میانه‌ى ئه‌وه‌ى دایان هێناوه له داهێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه برِواشیان وایه ئه‌مه گه‌وره‌ترین عیباده‌ته و
ده‌رخستنى شیعاره‌كانى ئیسلامه ئه‌وه‌یه كه له مانگى (ربیع
الأول)دا ده‌یكه‌ن له مه‌ولود، وه چه‌ندین داهێنراو و كارى حه‌رامى
گرتوه‌ته خۆى).
6/الإمام الشاطبي:
خاوه‌نى كتێبى (الإعتصام) له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا پێناسه‌ى (بیدعة)
ى كردوه و یادى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى (صلى
الله عليه وسلم) له‌و داهێنراوانه
ژماردووه، وه‌ك له لاپه‌رِه 21 به‌شى یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت:
(منها إلتزام الكيفيات و الهيئات كالذكر بهيئة الإجتماع على صوت واحد و إتخاذ يوم
ولادة النبي (صلى
الله عليه وسلم)
عيدا و ما أشبه ذلك…)(7)، واته: (وه
له‌وانه په‌یوه‌ست بوون به چه‌ند شێواز‌و چۆنیه‌تیه‌كى تایبه‌ت وه‌كو
زیكر كردن به شێوه‌ى كۆمه‌ڵ و به‌یه‌ك ده‌نگ، وه گێرِانى رِۆژى
له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به جه‌ژن، وه ئه‌وه‌ى له مانه بچێت…)
======
(1)
أقتضاء صراط المستقيم/ ص: 294 ابن تيمية.
(2)
أقتضاء صراط المستقيم/ ص: 294 ابن تيمية.
(3)
المورد في حكم الإحتفال بالمولد /ص: 36 – 37، عقيل بن محمد بن زيد
المقطري اليماني.
(4)
المورد في حكم الإحتفال بالمولد /ص: 36 – 37، عقيل بن محمد بن زيد
المقطري اليماني.
(5)
المورد في حكم الإحتفال بالمولد /ص:35، عقيل بن محمد بن زيد المقطري
اليماني.
(6)
المورد في حكم الإحتفال بالمولد /ص: 31، عقيل بن محمد بن زيد المقطري
اليماني.
(7)
المورد في حكم الإحتفال بالمولد /ص: 37، عقيل بن محمد بن زيد المقطري
اليماني. |