|
|
|
|
خۆش ویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆن ده‌بێت؟ |
|
|
كاتێك خه‌ڵكى هه‌ڵده‌ستن به‌ساز دانى یادى له‌دایك بوون
و زۆر كارى تر‌ى
نادروست بیانوى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه گوایه پێغه‌مبه‌ریان (صلى
الله عليه وسلم) خۆش ده‌وێت و ئه‌م كارانه‌یان به‌ڵگه‌ى خۆشه‌ویستى
و وه‌فاداریى یه بۆ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) له به‌رئه‌وه به پێویستى ده‌زانم به كورتى حوكمى خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) و چۆنیه‌ته‌كه‌ى بخه‌مه رِوو بۆ ئه‌وه‌ى خۆشویستنه‌كه‌مان
به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى بێت و پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رگرین نه‌ك كارێك بكه‌ین
ببێته مایه‌ى تاوان باربوون و سه‌ركێشێت بۆ كه‌وتنه ناو هاوبه‌شى
په‌یدا كردن و پووچ بوونه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانمان.
بڵێ خواى په‌روه‌ردگار له زۆر ئایه‌تى قورئاندا ئاماژه به فه‌زڵ
و
قه‌درى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌دات و سيفه‌تى به‌رزى برِواداران
رِاده‌گه‌یه‌نێت
كه خۆشویستن و به‌گه‌وره گرتنى پێغه‌مبه‌ره (صلى
الله عليه وسلم) به‌ڵام له سنوورى خۆیدا نه‌ڵێى كه‌م بكه‌ین نه‌ڵێى زیاد بكه‌ین, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُلِهِ وَ تُعَزِرُوهُ وَ تُوَقِرُوهُ)(فتح:9)، واته: (بۆ ئه‌وه‌ى برِوا بهێنین به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
و به گه‌وره‌ى بگرن و پشتگیرى لێ بكه‌ن) وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش
(صلى الله عليه وسلم) له چه‌ندین فه‌رموده‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئیمانى هیچ
برِوادارێك ته‌واو نابێت تا پێغه‌مبه‌رى (صلى الله
عليه وسلم) له‌خۆى و دایك و باوك ومنداڵ و هه‌موو خه‌ڵكى خۆشتر نه‌وێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده و ولده والناس أجمعين)(1) واته: (هیچ یه‌كێ
له ئێوه برِواى ته‌واو نابێت تاوه‌كو من خۆشه‌ویستر نه‌بم به‌لایه‌وه
له‌دایك و باوكى و منداڵـى و له‌هه‌موو خه‌ڵكى).
ته‌نانه‌ت له رِیوایه‌تێكى تردا هاتووه كه (عبدالله‌ى كورِى هشام)
ده‌یگێرِێته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
(كنا مع النبي
(صلى
الله عليه وسلم)
وهو أخذ بيد عمر بن الخطاب، فقال له عمر: يارسول الله، لأنت أحب إلـي من كل شئ إلا
نفسي، فقال النبي ((صلى
الله عليه وسلم):
لا والذي نفسي بيده، حتى أكون أحب اليك من نفسك، فقال عمر، فإنه الآن والله لأنت
أحب إلي من نفسي، فقال االنبي
(صلى
الله عليه وسلم)
ألآن يا عمر)(2)، واته: (ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووین (صلى
الله عليه وسلم) ده‌ستى
(عومه‌رى كورِى خطاب)ى گرتبوو، (عومه‌ر) پێی فه‌رموو، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى
خوا تۆ له‌هه‌موو شتێك لام خۆشه‌ویست تر‌ى ته‌نها له‌خۆم نه‌بێت،
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: نه‌خێر سوێند به‌و خوایه‌ى گیانى منى
به‌ده‌سته (برِوات ته‌واو نابێت) تا خۆشه‌ویست تر نه‌بم به‌لاته‌وه
له خۆیشت، ئه‌مجا (عومه‌ر) پێی فه‌رموو ، والله ئائێستا تۆ له خۆیشم
خۆشه‌ویست تریت به‌لامه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) فه‌رمووى، ئێستا ئه‌ى
عومه‌ر (برِوات ته‌واوه)).
كه‌واته له‌مه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) زیاتر له نه‌فس و سامان و كه‌س و كار‌و هه‌موو خه‌ڵكى مه‌رجى ته‌واو
بوونى ئیمانه، وه پێ ئه‌مه ئیمانى هیچ كه‌سێك ته‌واو نابێت.
پاشان پێویسته بزانین خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) چۆن ده‌بێت و قورئان
چۆن رِێنموییمان ده‌كات بۆی, خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
(قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ
وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (آل عمران:31)،
واته: (بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه رِاست ده‌كه‌ن خواتان خۆش
ده‌وێت شوێن من بكه‌ون، ئه‌وسا خوایش ئێوه‌ى خۆش ده‌وێت و له
تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت، وه خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه).
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆشویستنى خوا‌و
پێغه‌مبه‌ركه‌ى (صلى الله عليه وسلم) به‌شوێن كه‌وتنى به‌رنامه‌كه‌یان
و به‌جێ هێنانى
فه‌رمانه‌كانیان ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێیت
پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) خۆ شده‌وێت ته‌نها شوێن رِێبازه‌كه‌ى ئه‌و بكه‌وه‌و
فه‌رمانه‌كانى به‌جێ بهێنه‌و سوننه‌ته‌كانى زیندوو بكه‌ره‌وه‌و
به‌رگریان لێ بكه له دژى ئه‌وانه‌ى پشتیان كردوه‌ته سوننه‌ت
و شوێن
هه‌واو ئاره‌زوو داهێنراوه‌كان كه‌وتون، ئه‌وسا به كرده‌وه
سه‌لماندووته كه خۆشت ده‌وێت وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
لو كان حبك صادقا لأطعته فإن المحب لمن یحب مطيع
وه ئیمامى (زه‌مخشه‌رى) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت:
(أراد أن يجعل لقولهم تصديقاً من عمل فمن إدعى محبته و خالف سنة رسوله فهو كذاب و
كتاب الله يكذبه …)(3) واته: (خواى په‌روه‌ردگار
ده‌یه‌وێت رِاستى وته‌كانیان ده‌ربخات به‌كرده‌وه، جا هه‌ر
كه‌سێ ئیدیعاى خۆشویستنى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى (صلى الله
عليه وسلم) كرد به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى
سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كارى ده‌كرد ئه‌وه درۆزنه‌و كتێبه‌كه‌ى خوا
به‌درۆ ده‌خاته‌وه…)
وه هه‌روه‌ها ئیمامى (ابن القیم) (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت)
ده‌رباره‌ى رِاستێتى به گه‌وره گرتن و خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ران و پیاو
چاكان ده‌فه‌رموێت:
(وتعظيم
الأنبياء و الصالحين و محبتهم إنما هي بإتباع ما دعو إليه من العلم النافع و العمل
الصالح، و اقتفاء آثارهم و سلوك طريقتهم، دون عبادة قبورهم و العكوف عليها و
إتخاذها أعياداً، فإن من أقتفى لأثارهم كان متسببا إلى تكثير أجورهم بإتباعه له‌م، و
دعوة الناس إلى إتباعهم، فإذا أعرض عما دعوا إليه و اشتغل بضده حرم نفسه و حرمهم
ذلك الأجر، فأي تعظيم له‌م و إحترام في هذا)(4) واته:
(به‌گه‌وره گرتنى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و خۆشویستنیان به شوێن
كه‌وتنى ئه‌و شتانه ده‌بێت كه ئه‌وان بانگه‌وازیان بۆ كردووه له
زانستى به‌سودو كرده‌وه‌ى چاكه، وه به‌دوا رِۆیشتنیان و
رِێگرتنه‌به‌ریان، نه‌ك په‌رستنى گۆرِه‌كانیان و دۆش دامان به‌ده‌وریداو
كردنى به شوێنى جه‌ژن و ئاهه‌نگ، چونكه هه‌ر كه‌سێك به‌دواى ئه‌واندا
برِوات ئه‌وه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ زیاد بوونى پاداشتیان به‌هۆى شوێن
كه‌وتنى ئه‌وان و بانگه‌واز كردنى خه‌ڵكى بۆ شوێن كه‌وتنیان، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر پشتى كرده ئه‌وه‌ى ئه‌وانه بانگه‌وازیان بۆ كردووه‌و خۆى
خه‌ریك كرد به دژى ئه‌وشتانه‌وه ئه‌وه خۆیى و ئه‌وانیشى
بێ به‌ش
كردووه له‌و پاداشته، ئیتر ئه‌مه چ به‌گه‌وره گرتن و رِێز لێنانێكى
تێدایه؟)
كه‌واته خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وه نیه گۆرانى به‌سه‌ردا
هه‌ڵده‌یت و رِه‌قسو ده‌هۆڵ و زورِنا لێ ده‌یت له یادیدا!! یان هاوار
بۆ كردن و لێ پارِانه‌وه‌و وه‌سف كردنى به چه‌ند شتانێك كه هه‌موو
تایبه‌تمه‌ندى خواى په‌روه‌ردگارن، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) به‌ریه
له‌هه‌موو ئه‌م شتانه و له ژیانیدا رِێگرى لێ كردووه، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت:
(لا
تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد فقولوا عبد الله ورسوله) واته: (هه‌ڵم مه‌نێن وه‌ك گاوره‌كان
(عیساى كورِى مه‌ریه‌م) یان هه‌ڵنا، من ته‌نها به‌نده‌یه‌كم، بڵێن
به‌نده‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا).
وه لێره‌دا رِوده‌كه‌مه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى دیعایه‌ى خۆشویستنى
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رِاستى
پێغه‌مبه‌رت خۆش بوێت؟! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته هاوه‌ڵـى له
به‌هه‌شتدا؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رشه‌فاعه‌تى بكه‌ویت
له‌دوارِۆژدا؟…ئه‌وه شوێن رِێبازه‌كه‌ى بكه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانى
به‌جێ بهێنه، وه‌سونه‌ته‌كانى زیندووبكه‌ره‌وه‌و به‌رگرییان
لێ بكه،
وه خۆت به‌دووربگره له‌داهێنراوه‌كان ودژایه‌تى یان بكه، وه‌خزمه‌تى
فه‌رمووده‌كانى بكه‌و به‌رده‌وام سه‌ڵاواتى لێبده ئه‌وسا به‌ویستى
خوا به‌مه‌رام ده‌گه‌یت وئاسوده ده‌بیت به شه‌فاعه‌تى له رِۆژى
قیامه‌تدا، ئیتر هیچ پێویست به‌و عه‌ریزانه‌ش ناكات كه لێره‌وه به
مۆر كراوى و به‌كڵاشى كوردى و جلى شاڵه‌وه بخوێنرێـته‌وه لاى
گۆرِه‌كه‌ى!!
(أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ
يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ
بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) (الشورى:21)
============================
(1)
فتح الباري – كتاب لإيمان 1/80/رقم: 15
(2)
فتح الباري – كتاب الأيمان و النذور /11/641 - 642/رقم: 6633.
(3)
البحر المحيط /2/499، لأبي حيان ألأندلوسي.
(4)
أغاثة اللهفان /1/241/ ابن القيم.
|