|
|
|
|
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پێیان وایه مه‌ولود بیدعه نیه |
|
|
وه‌ك له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م یادى له‌دایك
بوونه به داهێنراو دانانرێت چونكه له به‌شى (عیبادات)دا نیه به‌ڵكو
له‌به‌شى (معاملات)دایه، وه داهێنراویش ته‌نها له عیبادات دایه
نه‌ك له معاملاتدا، وه ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م بۆ چوونه‌ى خستوه‌ته رِوو
و له‌سه‌رى نوسیوه به‌رِێز مامۆستا (على باپیر)ه له كتێبى (موسڵمانى
كامڵ)دا، وه چه‌ند خاڵێكى ئاماژه پێداوه بۆ شه‌رعیه‌ت پێدان به‌م
كاره، ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین به كورتى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌و خاڵانه
بكه‌ین كه مامۆستاى به‌رِێز ئاماژه‌ى پێداون.
پێشه‌كى پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ى سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ى خاڵه‌كانى، ئێمه
هاورِایى خۆمان ده‌رده‌برِین له‌گه‌ڵ مامۆستا دا كه ده‌ڵێت،
داهێنراوه‌كان ته‌نها له به‌شى عیبادات دایه نه‌ك معاملات، وه هیچ
كێشه‌یه‌كمان نیه له‌سه‌ر وه‌ك له پێشتر له‌سه‌رى ئه‌مه دواین و
به‌ڵگه‌شمان بۆ هێنایه‌وه به ئایه‌تو فه‌رموده‌و ئه‌و یاسا (اصول) یانه‌ى زانایان دایان رِشتووه له ژێر رِۆشنایى ئه‌و ئایه‌ت
و
فه‌رموودانه‌وه‌و ده‌ڵێن:
(الأصل في العبادات المنع، التحريم, والأصل في الأشياء الإباحة) 0
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه كێشه‌مان هه‌یه تیایدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاده
به به‌شێك له عیبادات دانه‌نرێت، چونكه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه گه‌ر
چاوێك بخشێنین به مێژووى دروست بوونى ئه‌م یاده‌دا هه‌ر له‌یه‌كه‌م
رِۆژه‌وه‌و تا ئه‌مرِۆش خه‌ڵكى كه هه‌ڵه‌ستن به سازدانى ئه‌و یاده‌و
پاره‌ى تیادا سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ خێر‌و پاداشتى ده‌كه‌ن
و به خه‌یاڵـى
خۆیان عیباده‌تێكى گه‌وره یان ئه‌نجام داوه، وه ئه‌مرِۆژ هه‌ر
بیانوویه‌ك بهێنرێته‌وه بۆ سازدانى ئه‌م یاده هه‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه
بۆ ئه‌و به‌شى عیباده‌ته، چونكه مه‌به‌ستى هه‌ره گه‌وره‌ى خه‌ڵكى بۆ
سازدانى ئه‌م یاده له كۆن و تازه ده‌ربرِینى سۆز‌و خۆشه‌ویستى یه بۆ
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه كاتێك ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن وا ده‌زانن
به‌شێكى زۆر له‌و خۆشه‌ویستیه‌یان به‌جێ هێناوه، ده‌ى خۆشویستنى
پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌ترین عیباده‌ته‌و مه‌رجى ته‌واو بوونى ئیمانه
(وه‌ك له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا) كه‌وا بێت ئه‌م عیباده‌ته
گه‌وره‌یه كه بریتى یه له خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) پێویسته
(إتباع)ى تێدا هه‌بێت نه‌ك (ابتداع)، وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك بێت كه
قورئان و فه‌رموده ئاماژه‌یان پێدا بێت و رِێ نموییان كردبێت بۆى(1)، ئه‌گینا زیاد له‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كى تر ده‌ریبرِێت ئه‌وه ده‌بێته
داهێنراو (بدعه) ئیتر نازانم ئه‌م مامۆستا به‌رِێزه چۆن برِیارى
ئه‌وه ده‌دات كه مه‌ولودى داهێنراو نیه چونكه له‌به‌شى عیبادات دا
نیه؟!!.
ئه‌ى باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه عیباده‌ت نیه‌و به كرده‌وه‌ى چاكى نازانێت
ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك كۆكردنه‌وه‌و پاره سه‌رف كردنه به‌ناوى چیه‌وه‌و چ
ناوێكى لێ ده‌نێت؟!!! یان ئه‌گه‌ر وایه هه‌ر كاتێك ئه‌م كۆرِانه ساز
ده‌كرێن به خه‌ڵكه‌كه رِابگه‌یه‌نن و بڵێن: خه‌ڵكینه ئه‌م كاره‌ى
ئێمه ده‌یكه‌ین به عیباده‌ت بۆتان ناژمێردرێ و هیچ خێرتان ناگات، وه
چاوه‌روِانى هیچ پاداشتێك مه‌بن له‌خوا به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نها ئاهه‌نگ
گێرِانێكه‌و بۆ خۆشى دنیا ده‌یكه‌ین! ئاخۆ كه‌س له كۆرِه‌كه‌دا
ده‌مێنێت و كه‌س دێت ئاماده‌ى ئه‌و یاده بێت ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت؟!!
بێگومان نه‌خێر، چونكه خه‌ڵكى كه بۆ ئه‌و یاده ده‌چن وا چاوه‌رِێن
هه‌موو هه‌نگاوێك چه‌ند پله‌یه‌ك پێى به‌رز ببێته‌وه لاى خوا، بگره
هه‌ندێكیان له چوونى مزگه‌وت بۆ جومعه‌و جه‌ماعه‌ت
پێی گه‌وره‌تره،
وه وا چاوه‌رِێیه پۆل پۆل فریشته دابه‌زنه خواره‌وه‌و به‌ره‌كه‌تى
ئه‌و مه‌ولودیه برِژێت به‌سه‌ر خۆى و ماڵ و منداڵی‌دا، ئیتر چۆن
ده‌وترێت ئه‌مه داهێنراو نیه, به‌ڵكو ته‌نها خۆ جیرِكردنه‌وه‌یه بۆ
شه‌رعیه‌ت پێدان به‌م كاره‌و هیچى تر.
پاشان گریمان واش بێت كورد ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ریان چاندو سه‌وز نه‌بوو) خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره له به‌شى عیباده‌تیش بكرێته ده‌رو به‌به‌شى
معاملات دابنرێت ئه‌وا له‌رِوویه‌كى تره‌وه ناشه‌رعى به خۆیه‌وه
ده‌بینێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كت‌و مت چاولێ كردن
و لاسایى كردنه‌وه‌ى
گاور‌و جووله‌كه‌یه كه ساڵانه هه‌ڵده‌ستن به سازدانى ئاهه‌نگ
و
كۆرِبه‌ستن له‌یادى له‌دایك بوونى گه‌وره‌و پێشه‌واكانیاندا كه
ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا كارێكى نابه‌جێ و نادروسته، چونكه وه‌ك له
پێشتردا له‌سه‌رى دواین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) له چه‌ندین فه‌رمووده‌دا
رِێگرى ده‌كات له‌وه‌ى چاو له گاور‌و جووله‌كه‌و هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران
بكه‌ین، وه پێمان راده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر كه‌سێك خۆى بشوبهێنێت
به‌هه‌ر كۆمه‌ڵ و تیره‌یه‌ك ئه‌وه له‌وانه‌و وه‌ك ئه‌وان حسابى بۆ
ده‌كرێت 0
جا ئێستا بێینه سه‌ر ئه‌و خاڵانه كه مامۆستاى به‌رِێز له كتێبى
ناوبراودا ئاماژه‌ى پێداون، مامۆستا پێش ئه‌وه بچێته سه‌ر به‌ڵگه
هێنانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى ناوبراو له رِێخۆشكردنه‌كه‌یدا ئاماژه
به‌وه ده‌دات كه (مه‌ولود له‌به‌شى معاملات دایه نه‌ك عیبادات كه
مادام وابێت ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكى شه‌رعى بكرێت ئه‌وه كه‌س بۆى نیه
به خراپى دایبنێت چونكه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه به‌خراپى دابنێت كه
بیدعه‌ته بیدعه‌ت نیه چونكه له بوارى عیبادات نیه، وه كه له
بوارى عیبادات دا نه‌بو هه‌ر كه‌س بڵێت حه‌رامه ده‌بێت به‌ڵگه‌ى بۆ
بهێنێت….)(2).
ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامى ئه‌م قسیه‌دا ده‌ڵێن: له پێشتردا رِوونمان كرده‌وه
كه نه‌خێر ئه‌م كاره له‌به‌شى عیبادات دایه‌و به داهێنراو
داده‌نرێت، وه به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ریشمان له‌م باره‌وه هێنایه‌وه،
وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى ئه‌وانیش
بێت كه مه‌ولود له به‌شى معاملات دایه ئه‌وه به‌ڵگه‌ى نادروستى
ئه‌و بواره‌شمان هێنایه‌وه به‌لام ئه‌وه‌ى لێره‌دا له‌مامۆستاى
ده‌پرسین ده‌ڵێین: به‌رِێزتان كه ده‌ڵێن،
( ئه‌گه‌ر به شێوازێكى
شه‌رعى بكرێت كه‌س بۆى نیه بڵێت خراپه) ئایا شێوازى شه‌رعى كامه‌یه؟
ئایا شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكى وه‌ك به‌رِێزتان
رِێو رِه‌سمى بۆ
بكێشن؟ یان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێكى پرچ درێژى خه‌ڵوه كێشى شه‌خێ په‌رست
داى برِێژێت؟
یان ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) رِێنموییمان بكات بۆى؟ بـێگومان
شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه
وسلم) پێمان گه‌یشتبێت و
رِێنمویى كردبین بۆى، جا ئایا ئه‌و شێوه شه‌رعى یه‌و كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) رِێنمویى كردووین بۆى چۆنه؟ ئه‌وه له(یادى له‌دایك بوون به
شێوازێكى شه‌رعى) دا رِوون كراوه‌ته‌وه.
پاشان به‌رِێز مامۆستا على باپیر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه بۆ
ئه‌م باسه فه‌رموون ئێوه‌و به‌ڵگه‌كانى :
1-مامۆستا له خاڵى یه‌كه‌م لاپه‌رِه 140ى كتێبه‌كه‌یدا مه‌ولود به
جۆرێك له رِێزگرتن و پشتگیرى كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) داده‌نێت كه له
ئایه‌تى:
(إِنَّا
أَرْسَلْنَاكَ شَاهِداً وَمُبَشِّراً وَنَذِيراً لِتُؤْمِنُوا
بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ
بُكْرَةً وَأَصِيلاً) (الفتح:8-9).
ئاماژه‌ى پێدراوه ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامى ئه‌م خاڵه‌دا ده‌ڵێین:
أ/ئه‌م ئایه‌ته كه فه‌رمان به رِێزگرتن و پشتگیرى كردنى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) ده‌كات، له رِۆژى خۆیدا رِاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر چه‌ند كه‌سانێك هاته
خواره‌وه كه زۆر زۆر له ئێمه به‌رِێز تر‌و به غیره‌ت و به
ته‌قواتر بوون كه هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر بوون (صلى الله
عليه وسلم) وه هه‌ر ئه‌وان
توانیویانه به‌واتاى وشه ئه‌م ئایه‌ته‌و وێنه‌ى ئه‌م ئایه‌ته
ده‌رهه‌ق به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له خۆیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاده‌یان نه‌كردبووه پیشه بۆ به‌رِێز گرتن
و پشتگیرى
كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا ئه‌وان عه‌قڵیان به‌وه نه‌ده‌شكا كه
مه‌ولود (هۆیه‌كى یه‌كجار كاریگه‌رو چاكه بۆ پشتگیرى كردنى ئه‌و زاته
پایه به‌رزه‌و رِێز لێنانى)؟!!.
یان ئایا ئه‌وان وه‌ك ئێمه به‌رِێزو وه‌فادارو به‌غیره‌ت نه‌بوون تا
ئه‌م رِێز لێنان و پشتگیرىیه ئه‌نجام بده‌ن بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)؟!!
حاشا…له‌وه‌ى ئه‌وان وا بن!!.
ب/ئه‌وه‌ى له‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمانى پێ ده‌كات له خۆشویستن و پشتگیرى
كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ئایه‌ته‌كانى تردا شێواز‌و چۆنیه‌تى ئه‌و
خۆشویستن و پشتگیریه‌ى رِوون كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س و به
ئاره‌زووى خۆى جۆره كار‌و رِه‌فتارێك هه‌ڵ نه‌بژێرێت بۆ ده‌ربرِینى
ئه‌و خۆشه‌ویستى و پشتگیرى یه، وه‌ك له ئایه‌تى:
(قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ
اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (آل
عمران:31)دا
ئاماژه‌ى پێ ده‌دات كه له پێشتردا له‌سه‌رى دواوین.
ج/ئه‌م جۆره رِێزگرتن و پشتگیرى كردنه‌ى به‌رِێزتان به هۆیه‌كى
یه‌كجار كاریگه‌رى ده‌زانن بۆ پشتگیرى كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن
ئه‌هلـى هیچ سه‌ده‌یه‌ك له‌و سێ سه‌ده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) شایه‌تى
خه‌یرى بۆ داون به فه‌رموده‌ى:
(خير
أمتي القرن الذي أنا فيه ثم الذين…..) ئه‌نجام نه‌دراوه، كه‌وابێ دیاره هیچ واتایه‌كى رِێز
لێگرتن و پشتگیرى كردنى تیایدا نیه بۆیه ئه‌وان
پێی هه‌ڵنه‌ستاون.
2-مامۆستاى به‌رِێز له‌خاڵـى دووه‌مى لاپه‌رِه 141ى كتێبه‌كه‌یدا
(مه‌ولود به‌ناو و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) ده‌زانێت و
به‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى ئایه‌تى:
(وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ) (الانشراح:4) دا ده‌نێت، وه ده‌ڵێت: (نه‌ك هه‌ر
بێ شه‌رعى و خراپ نیه بگره زۆر
شتێكى چاك و په‌سه‌نده كه ئێمه‌ش چاو له خواى خۆمان بكه‌ین، هه‌وڵ
بده‌ین له رِێى ئاهه‌نگ گێرِانى ناو براوو هه‌ر رِێیه‌كى دیكه‌ى
شه‌رعیه‌وه ناو‌و ناوبانگى پێغه‌مبه‌رمان به‌رز كه‌یته‌وه‌و زیاتر
خه‌ت و رِێبازى ئه‌و سه‌ره‌وه‌ره بۆ خه‌ڵكى رِوون بكه‌یته‌وه).
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: مامۆستا گیان
به‌ڵێ خواى گه‌وره ناو‌و ناوبانگى
پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) به‌رز كردوه‌ته‌وه به‌ڵام ئایا خواى گه‌وره به‌چى
ناوى پێغه‌مبه‌رى به‌رز كردوه‌ته‌وه؟
به‌وه ناوى به‌رز كردوه‌ته‌وه كه‌وا هیچ سات و كاتێكى رِۆژگارى
به‌جێ
هێشتووه كه ناوى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى تیادا نه‌برِێت و باسى نه‌كرێت،
ئه‌وه‌تا پێنج فه‌رزه كه بانگ ده‌وترێت به ده‌نگى به‌رز
به‌سه‌رمناره‌كانه‌وه ناوى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره به‌رز
ده‌كرێته‌وه و شایه‌تى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بۆ ده‌درێت، به‌وه ناوى
به‌رز كردوه‌ته‌وه كه هه‌موو موسڵمانانى جیهان له‌سه‌رانسه‌رى دنیادا
به‌شه‌وو به رِۆژ كه نوێژ ده‌كه‌ن زیكر ده‌كه‌ن ناوى ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ده‌به‌ن و سه‌لامى لێ ده‌كه‌ن، به وه ناوى به‌رز
كردۆته‌وه كه خۆى و فریشته‌كانى سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و
فه‌رمانیشى به برِواداران كردووه كه سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر بده‌ن
(إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً)
(الأحزاب:56) وه به‌وه ناوى به‌رز كردوه‌ته‌وه كه هه‌میشه‌و
به‌رده‌وام له‌سه‌رنسه‌رى جیهاندا وته به‌نرخه‌كانى باس ده‌كرێت و بۆ
خه‌ڵكى و ده‌خوێنرێته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت
و چه‌نده‌ها شه‌هاده‌ى
دكتۆرا له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانى وه‌رده‌گیرێت، به‌وه ناوى به‌رز
كردۆته‌وه كه شوێن كه‌وتوه‌كانى وا په‌روه‌رده بكرێت هه‌میشه گیان
له‌سه‌ر ده‌ست و له خه‌باتدا بن بۆ به‌رگرى كردن له‌دین و چۆك دادان
به دوژمنانى دین، ….خواى په‌روه‌ردگار ئابه‌م شێوه‌یه ناوى به‌رز
كرده‌وه‌ته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بمانه‌وێت به رِاستى ناوى
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه ده‌بێت به‌و شێوازه به‌رزى
بكه‌ینه‌و كه خواى باڵاده‌ست لێمانى ده‌وێت به‌شوێن كه‌وتنى
رِێبازه‌كه‌ى و زیندوو كردنه‌وه‌ى سوننه‌ته‌كانى و مراندنى
ئه‌وداهێنراوانه‌ى كه بوونه‌ته میرات گرى سوننته‌كانى، وه به‌وه‌ى
كه هه‌میشه له سه‌نگه‌رى جیهاد دابین بۆ پارێزگارى له دین و سه‌ر
شۆرِكردنى دوژمنانى دین، وه ئه‌و بۆن و به‌رامه‌ى دراوه به
پێغه‌مبه‌ركه‌مان له‌دورى مانگه رِێیه‌ك دوژمن لێی ده‌ترسێت
(نصر‌ت بالرعب مسيرة شهر)(3) زیندوو بكه‌ینه‌وه. وه یه‌ك بوون و یه‌ك
رِایى و یه‌ك رِێبازى خۆمان دروست بكه‌ین ئه‌وسا به‌و واجبه پیرۆزه
هه‌ستاوین و ناوى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان به‌رزكردوه‌ته‌وه نه‌ك به
كۆرِێكى ساڵانه له هۆڵێكدا یان له چه‌ند مزگه‌وتێكداو چه‌ند سرودو
هۆنراوه‌یه‌ك و ئیتر ته‌واو تا ساڵێكى تر!!.
3-مامۆستاى به‌رِێز له خاڵـى سێهه‌م (141)ى كتێبه‌كه‌یدا ده‌یه‌وێت
به‌وه شه‌رعیه‌ت بدات به مه‌ولود كه عیسى (عليه السلام)و نه‌ته‌وه‌كه‌ى
سفره‌و خوانێكیان كردوه به جه‌ژن، بۆ ئێمه یادى له‌دایكبوون
نه‌كه‌ین به جه‌ژن، وه ده‌ڵێت: خواى بێ وێنه ده‌فه‌رموێت:
{قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنزِلْ عَلَيْنَا
مَآئِدَةً مِّنَ السَّمَاء تَكُونُ لَنَا عِيداً لِّأَوَّلِنَا
وَآخِرِنَا وَآيَةً مِّنكَ وَارْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ}
سورة المائدة(114). واته: ((عیسى)ى كورِى مه‌ریه‌م فه‌رمووى، ئه‌ى خواى په‌روه‌ردگار سینى یه‌ك خواردنمان
له ئاسمانه‌وه بۆ بنێره خواره‌وه كه ببێنه مایه‌ى جێژن -و شادى-
بۆ پێشینانمان و پاشینانمان وه موععجیزه‌یه‌ك بێت له‌لایه‌ن تۆوه(
كه‌واته ئایا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكى به‌رزى وه‌ك عیسى (عليه
السلام) به
بۆنه‌ى هاتنه خواره‌وه‌ى سینیه خواردنێكه‌وه كه ده‌بێته موعجیزه‌و
مایه‌ى دڵ دامه‌زراندنى شوێن كه‌وتوانى، جێژنێك بۆ خۆى
و بۆ ئه‌وانه‌ى
له دوایه‌وه دێن ساز بكات! هیچ بێ شه‌رعى و خراپه‌یه‌كى تێدا نیه
كه ئێمه‌ى موسڵمانیش به بۆنه‌ى له‌دایك بوونى هه‌ڵبژارده‌ى
مرۆڤایه‌تى و سه‌روه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌وه (علیهم الصلاة والسلام)
بكه‌ینه جێژن و رِۆژى كه‌یف و شادى و ئاهه‌نگ گێرِان و خواردن دان به
هه‌ژاران و شیرنى به‌خشینه‌وه‌و وتاردان و….هتد؟!، مه‌گه‌ر هاتنه
خواره‌وه‌ى سینیه خواردنێك گرنگتره له له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رێكى
وه‌ك محمد (صلى الله عليه وسلم)؟!.
له‌وه‌ڵامى ئه‌م خاڵه‌شدا ده‌ڵێین، پێشینى وتویانه (كورد بدوێنه
شه‌رعى خۆى ده‌كات) مامۆستاش له‌م خاڵه‌دا دانى به‌و شتانه‌دا ناوه
كه له پێشتردا خۆى لێ دوور ده‌خسته‌وه ئه‌وه‌تا لێره‌دا دان
به‌وه‌دا ده‌نێت كه ده‌بێت ئه‌و رِۆژه بكرێته جه‌ژنێكى گشتى بۆ
موسڵمانان و خێرى تیادا بكرێت به به‌خشینه‌وه‌ى خواردن
و شیرینى و بۆ
هه‌ژاران و …هتد، وه ئه‌مه‌ش هه‌موو له ئیسلامدا عیباده‌تن، وه
له‌لایه‌كى تریشه‌وه هانده‌رى ئه‌م كاره به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت
كه چاو لێ كردن گاور‌و جووله‌كه‌كان و مونافه‌سه كردنى سینیه
خواردنه‌كه‌ى عیسایه، كه‌وابـى ئه‌مه خۆى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
مه‌به‌ست و هانده‌رى ئه‌م كاره‌ى و زۆر پێویست به له‌سه‌ر رِۆیشتن
ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێین:
أ/سه‌باره‌ت به‌و سینیه خواردنه پێویسته بزانین، ئه‌وه‌ى كه هاتنه
خواره‌وه‌ى ئه‌و سینیه خواردنه‌ى كردوه‌ته جه‌ژن بۆ پێشین و پاشانیش
پێغه‌مبه‌ر بوه‌و خوا بۆى كردوه‌ته جه‌ژن، وه پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى
خوایان له‌سه‌ر بـى خۆیان به‌رنامه دا ده‌رِێژن به‌فه‌رمانى خوا
و
بۆیان هه‌یه هه‌رشتێك دا برِێژن بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ببێته دین
و
عیباده‌ت، چونكه له خۆیانه‌وه هیچ كارێك ناكه‌ن و هیچ شتێك ناڵێن
به‌نیگاى خوا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه جێی خۆیه‌تى ئه‌گه‌ر له سینیه
خواردنێكیش كه‌متر بكه‌نه جه‌ژن چونكه پێغه‌مبه‌ره به‌نیگا كار
ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئێمه كێمان بوه‌ته پێغه‌مبه‌ر تا رِقه
به‌رایه‌تى و مونافه‌سه له‌گه‌ڵ عیسادا بكات له سازدانى جه‌ژن
و شادى دا؟! خۆ پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان (صلى الله عليه
وسلم) ئه‌م یاده‌ى بۆ
نه‌كردوینه‌ته جه‌ژن تا ئێمه‌ش بیكه‌ین، تۆ بڵێت هه‌ستى به‌وه
نه‌كردبێت كه ئه‌م یاده‌ى ئێمه گرنگتره له سینیه خواردنه‌كه‌ى
عیسا (عليه السلام)؟! حاشا.
كه‌وا بێت هه‌ر كاتێك نیگا هاته‌خواره‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه با
ئه‌م یاده بكاته جه‌ژن و شادى ئه‌گینا ئێمه له خۆمانه‌وه
مونافه‌سه‌ى عیسا ناكه‌ین چونكه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌و ئێمه
به‌نده‌یه‌كى به‌رنامه بۆ دارِێژراوین نه‌ك دارِێژه‌ر.
ب/ئه‌وه‌ى كه له‌و ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى پێ كراوه ئاینى گه‌له
پێشوه‌كانه (شرع من قبلنا) دینى ئێمه‌ش قیاس ناكرێته سه‌ر ئاینى
ئه‌وان، چونكه هه‌موو ده‌زانین كه زۆربه‌ى زۆرى عیباده‌ت
و ئه‌حكامى
ئه‌وان جیاوازه له‌گه‌ڵ جۆرى عیباده‌ت و ئه‌حكامى دینه‌كه‌ى ئێمه، وه
ئه‌وه‌ى كه هه‌موو دینه‌كان یه‌كن له‌سه‌رى له رِووى عه‌قیده‌و بیر‌و
و باوه‌رِه، ئه‌وه‌تا خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا
ده‌فه‌رموێت:
(لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً
وَمِنْهَاجاً)(المائدة: من الآية48) واته: (بۆ هه‌موو یه‌كێك له
ئێوه شه‌ریعه‌ت و پرۆگرامێكى تایه‌تیبمان داناوه) وه ئه‌مه‌ش پێش
ئه‌وه‌ى دینه‌كانى تر نه‌سخ ببنه‌وه ئه‌گینا ئێستا ته‌نها ئیسلام
شه‌ریعه‌ت و پرۆگرامه بۆ هه‌موو.
جا كه‌وا بێت شتێك كه له شه‌رعى ئێمه دا نه‌بێت ئێمه بۆمان نیه
چاو له شه‌رعى گه‌له پێشوه‌كان بكه‌ین و لاساییان بكه‌ینه‌وه، وه‌ك
ئیمامى (ابن تیمیه) (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌رباره‌ى چاو
لێ
كردنى گاور‌و جووله‌كه له شتێك‌دا كه له‌شه‌رعى ئێمه‌دا نیه
ده‌فه‌رموێت:
(مشابهتهم فيما ليس من شرعنا قسمان، أحدهما: مع العلم
بأن هذا العمل هو من خصائص دينهم، فهذا العمل الذي هو من خصائص دينهم:
أما أن يفعل لمجرد موافقتهم، وهو قليل و إما لشهوة تتعلق بذلك العمل و
إما لشبهة فيه تخيل أنه نافع في الدنيا و في ألآخرة وكل هذا لا شك في
تحريمه، لكن يبلغ التحريم في بعضه إلى أن يكون من الكبائر وقد يصير
كفراً بحسب الأدلة الشرعية)(4)، واته: (خۆ شوبهاندن به گاور‌و
جووله‌كه‌وه له شتێك‌دا كه له دینى ئێمه‌دا نیه دوو به‌شه،
یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، ئاگاداریت هه‌بێت به‌وه‌ى كه ئه‌م كاره له
تایبه‌ت مه‌ندى دینه‌كه‌ى ئه‌وانه، جا ئه‌م كاره كه له‌تایبه‌ت
مه‌ندى دینه‌كه‌ى ئه‌وانه، یان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا موافق بن، وه ئه‌مه كه‌مه، یان له‌به‌ر هه‌واو
ئاره‌زوویه‌ك كه په‌یوه‌ندى به‌و كاره‌وه هه‌یه، یان له‌به‌ر
شوبهه‌یه‌ك كه‌وا بزانیت ئه‌م كاره به‌سوده له‌دنیاو دوا رِۆژدا، وه
هه‌موو ئه‌مانه گومان نیه له حه‌رامێتیاندا، به‌ڵام له
هه‌ندێكیاندا حه‌رامیه‌ته‌كه‌ى ده‌گاته ئه‌وه‌ى كه یه‌كێك بێت له
تاوانه گه‌وه‌ركان، وه هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌یى
بێ بروِا بوون به پێی به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان).
ج/زیاد له‌وه‌ى كه ئه‌مه دینى گه‌له پێشوه‌كانه‌و نابێته به‌ڵگه
بۆ ئێمه له‌لایه‌كى تریشه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) به‌فه‌رمووده‌ى صحيح
به‌رِاشكاوى هه‌موو جه‌ژن و شادى و ئاهه‌نگێكى نه‌سخ كردوه‌ته‌وه و
ته‌نها دوو جه‌ژنى هێشتوه‌ته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى كه جه‌ژنى قوربان و
رِه‌مه‌زانه ئیتر جگه له و دوو جه‌ژنه هه‌ر جه‌ژن و شادیه‌كى تر ساز
بكرێت ئه‌وه نه‌فامیه بابه‌ناوى دینیشه‌وه بێت، ئه‌م رِاستیه‌ش
(أنس) (خواى لێ رِازى بێت) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:
(إن النبي (صلى
الله عليه وسلم)
لما قدم المدينة وجدهم يحتفلون بعيدين، فقال (صلى
الله عليه وسلم):
كان لكم يومان تلعبون فيهما، وقد ابدلكم الله بهما خيراً منهما، يوم
الفطر، يوم الأضحى)(5) ، واته: (كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) هاته مه‌دینه بینى
خه‌ڵكى ئاهه‌نگ ده‌گێرِن بۆ دوو جه‌ژن، پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) فه‌رمووى ئێوه
دوو رِۆژتان هه‌بووه ئاهه‌نگتان تیادا گێرِاوه، ئه‌وا خواى گه‌وره
ئه‌و دوو رِۆژه‌ى بۆ گۆرِین به دوو رِۆژى چاكتر له‌وان، واته جه‌ژنى
رِه‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربان).
به‌ڵـى به‌م فه‌رمووده‌یه هه‌موو جه‌ژنه‌كان سرِرِایه‌وه‌و ته‌نها
ئه‌م دوانه مایه‌وه، وه هه‌تا ئه‌و رِۆژه‌ى ئایه‌تى:
(الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ……)(المائدة:
3) هاته‌خوراوه‌و تا
ئه‌و رِۆژه‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتى كرد‌و زۆر دواتریش موسڵمانان
ته‌نها ئه‌م دوو جه‌ژنه‌یان هه‌بووه‌و لێیان زیاد نه‌كرووه، ئیتر
له‌دواى ئه‌وه‌وه هه‌ر جه‌ژن و ئاهه‌نگێك زیاد كرا بێت ئه‌وه زیاد
كردنه له دین و زیندوو كردنه‌وه‌ى جه‌ژنه نه‌فامیه‌كانه.
3-مامۆستاى به‌رِێز له خاڵـى چواره‌مى لاپه‌رِه 142 ى كتێبه‌كه‌یدا
ئه‌م یاده قیاس (هه‌رچه‌نده قیاس له عیباده‌دا نیه)(6) ده‌كاته
سه‌ر به رِۆژوو بوونى ده‌ى (محرم) له‌لایه‌ن جووله‌كه‌كانه‌وه
به‌رِۆژوو بوونى پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) تیایدا بۆ شوكرانه بژێرى نیعمه‌تى
رِزگار بوونى مو‌سا له چنگ فیرعه‌ون، وه ده‌ڵێت:
(زانایانى ئیسلام له‌م فه‌رموده‌یه‌یان فامیوه‌ته‌وه كه شتێكى چاكه
موسڵمانان له‌كاتى په‌یدا بوونى نازو نیعمه‌ت و خێر‌و خۆشیه‌كدا شادى و
خۆشحاڵـى ده‌رببرِن، ئینجا بـى گومان گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و چاكه‌ى
خودا‌ش به‌سه‌ر ئێمه‌وه له‌دایك بوون و په‌یدا بوونى پێغه‌مبه‌رمان
محمد (صلى الله عليه وسلم) مادام وا بێت شتێكى شه‌رعى و چاكه كه له‌شه‌و و رِۆژێ
له‌دایك بوونى یان مانگى له دایك بوونیدا موسوڵمانانیش كه‌یف و شادى
بنوێنن و بیكه‌نه ئاهه‌نگ و جێژن).
جا لێره‌دا بۆ شى كردنه‌وه‌ى ئه‌م خالانه نازانم له كوێوه ده‌ست
پێ
بكه‌م!!چونكه وه‌ك ده‌ڵێن كابرایه‌ك پرسیارى له مامۆستایه‌ك كرد وتى:
ئه‌رێ مامۆستا خه‌سه‌ن و خسین كچى عائیشه بوون یان فاتمه؟ ئه‌ویش
له‌وه‌لامدا ووتى: جا كوێی پرسیاره‌كه‌ت وه‌ڵام بده‌مه‌وه، یه‌كه‌م
خه‌سه‌ن و خسین نه‌بوون حه‌سه‌ن و حوسه‌ین بوون، دووه‌م كچ نه‌بوون كورِ
بوون، سێیه‌م، هیى عائیشه نه‌بوون هى فاتمه بوون!! ئێمه‌ش لێره‌دا
ده‌ڵێین مامۆستا گیان ئه‌م قیاس كردنه دانه‌مه‌زراوه، چونكه (زیاد
له‌وه‌ى كه قیاس له عیبادات نیه…) ئه‌مه قیاس كردنى دوو شتى لێك
جودان (قیاس مع الفارق) چونكه:
ده‌ربرِینى خۆشى و شادى و كردن به‌جه‌ژن جیاوازى زۆره له‌گه‌ڵ به‌رِۆژوو
بوون و عیباده‌ت كردن بۆ شوكرانه‌ى نازو نیعمه‌ت، هه‌موو ده‌زانین له
جه‌ژندا خه‌ڵكى شیرینى ده‌خۆنه‌وه‌و خۆشى و شادى ده‌ده‌برِن و ئاهه‌نگ
ده‌گێرِن، به‌ڵام له شوكرانه كردنى نیعمه‌تدا به پێچه‌وانه‌وه خۆت
ده‌گریته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌و ئاره‌زوو بازى و به‌رِۆژوو
ده‌بیت و زیاده عیباده‌ت ده‌كه‌یت، جا ئه‌و كاره‌ى جووله‌كه‌كان
پێی
هه‌ڵسان شوكرانه بژێرى و به‌رِۆژوو بوون بوو نه‌ك شیرینى خواردنه‌وه‌و
ئاهه‌نگ گێرِان و كردن به جه‌ژن، وه ئه‌م ئاهه‌نگى مه‌لودیه‌ش كه
خه‌ڵكى پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێداوه ده‌ربرِینى
شادى و
كردن به جه‌ژنه نه‌ك به رِۆژوو بوون و شوكرانه بژێرى، وه
به‌رِاستى نه‌بیستراوه له دیندا شوكرانه بژێرى به‌ده‌هۆڵو زورِناو
سرودو گۆرانى و شیرینى خواردنه‌وه بێت!!! كه‌واته ئه‌م دوو شته زۆر
لێكه‌وه دوورن و قیاس ناكرێنه سه‌ریه‌ك.
3-پاشان سه‌باره‌ت به‌و رِووداوه‌ى (10)ى محرم كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) لایه‌ن گرى جووله‌كه‌ى كردوو تیایدا به رِۆژوو بوو
سێ خاڵـى گرنگ
هه‌یه پێویسته ئاگامان لێی بێت.
أ /ئه‌و رِووداوه به رِۆژوو بوون و شوكرانه بژێرى بوو نه‌ك ئاهه‌نگ
گێرِان و كردن به جه‌ژن، وه ئه‌گه‌ر تۆش رِاست ده‌كه‌یت ده‌ته‌وێ شوكرانه بژێرى نیعمه‌تى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) بكه‌یت ئه‌وه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆى كردویت به سونه‌ت كه رِۆژانى دوو شه‌ممه
به‌رِۆژوو بیت بۆ شوكرانه‌ى ئه‌و نیعمه‌ته، (برِوانه یادى له‌دایك
بوون به‌شێوازێكى شه‌رعى).
ب/ به‌رِۆژوو بوونى ئه‌و رِۆژه به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ره‌وه بوو (صلى الله عليه وسلم) كه ئه‌و به‌رنامه دارِێژه‌و به فه‌رمانى
خوا ده‌فه‌رموێت:
(وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ
يُوحَى) (لنجم:3-4)، واته: (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له خۆیه‌وه
هیچ ناڵێت و ناكات، به‌ڵكو هه‌رچى ده‌ڵێت: نیگاى بۆ ده‌كرێت ده‌ى خۆ
ئێمه نیگامان بۆ نایه‌ت و بۆمان نیه منافه‌سه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)
بكه‌ین له ته‌شریع كردن و برِیاردانى سازكردنى جه‌ژن
و ئاهه‌نگه‌كه).
ج/له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و كاره‌ى جووله‌كه‌كان كردوویانه بریتى
بووه له عیباده‌ت و خوا په‌رستى كه رِۆژوو گرتن بووه هێشتا
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌یوسیتووه عیباده‌ته‌كه‌ى له عیباده‌تى
جووله‌كه‌كان بچێت به‌ڵكو په‌یمانى ئه‌وه‌ى دا كه ئه‌گه‌ر خوا بیهێڵت
تا ساڵـى ئاینده ئه‌وه نۆهه‌م رِۆژیش به رِۆژوو ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى
پێچه‌وانه‌ى جووله‌كه‌كان بكات وه‌ك (ابو غطفان) (خواى لێ رِازى بێت)
ده‌گێرِێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: له (عبدالله‌ى كورِى عه‌باس)م بیستووه
(خواى لێ رِازى بێت) ده‌یفه‌رموو:(حين
صام رسول الله يوم عاشوراه و أمر بصيامه: قالوا: يارسول الله إنه يوم
تعظمه اليهود والنصارى، فقال رسول الله (صلى
الله عليه وسلم)
فإذا كان العام المقبل إن شا‌ء الله صمنا اليوم التاسع، قال فلم يأت
العام المقبل حتى توفي رسول الله (صلى
الله عليه وسلم))(7) واته: (كاتێك
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) رِۆژى عاشورا به‌رِۆژوو بوو وفه‌رمانى به خه‌ڵك كرد
به‌رِۆژوو بن، وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌مه رِۆژێكه گاور‌و
جووله‌كه به‌گه‌وره‌ى ده‌گرن، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى، ئه‌گه‌ر ساڵى
داهاتوو هاته‌وه انشاء الله رِۆژى نۆهه‌میش به رِۆژو ده‌بین،
ده‌فه‌رموێت/ به‌ڵام ساڵى داهاتوو نه‌هاته‌وه تا پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم)
وه‌فاتى كرد).
جا له جێیه‌ك له عیباده‌تدا ئه‌و ها پێویست بكات پێچه‌وانه‌یان
بكه‌ین و خۆمان نه‌شوبهێنین پێیانه‌وه ده‌بێت له رِه‌فتارو باو‌و
نه‌ریتێكى حوكمى چۆن بێت كه كت‌و مت چاو لێكه‌رىو لاسایى كردنه‌وه‌ى
ئه‌وانه؟!!,
ئه‌مه كورته‌یك بوو له لێكۆڵینه‌وه‌ى وته‌و به‌ڵگه‌ى ئه‌وانه‌ى
شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به یادى له دایك بوون و پێیان وایه داهێنراو
نیه، داواكارین له خواى په‌روه‌ردگار چاو پۆشى له هه‌ڵه‌ى ئێمه‌و
ئه‌وانیش بكات.
==============
(1) شێوازى ئه‌و خۆشه‌ویستى
یه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى له پێشتردا رِوونمان كردوه‌ته‌وه…
(2) موسڵمانى كامڵ/ ص: 139
على باپیر.
(3)
فتح الباري – كتاب التميم- 1/574/رقم: 235، (رح صحيح مسلم – كتاب
المساجد و مواضع الصلاة /5/6/رقم –531).
(4)
إقتضاء صراط المستقيم/ ص:220 ابن تيمية.
(5)
رواه أبو داود (1/259/ رقم: 1134) النسائي (3/ 179) وصححه ألألباني
(6) بۆ ئاگادار
بوون به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قیاس له عیباده‌تدا نیه برِوانه: (ته‌لقین و
نوێژى مردوو/74)عبدالفتاح حسین به‌هێیى له‌وێدا رِوون كراوه‌ته‌وه.
(7)
شرح صحيح مسلم – كتاب الصيام/8/258/ رقم :1134. |