|
|
|
|
(130 )
بیرۆكه له په‌روه‌رده‌كردنى منداڵاندا
نوسینى
د.أحمد بن عثمان المزيد
د.عادل بن علي الشدِي
وه‌رگێرِانى به ده‌ستكاریه‌وه
إدریس محمود
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ... وبعد:
پێشه‌كى
په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ هونه‌ر و لێزانینه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
كه‌مێكى كه‌م له‌خه‌ڵكى به‌جوانى ده‌یزانن، و له‌م بواره‌دا ده‌یان
كتێب دانراون، كه‌هه‌ندێكیان به‌درێژى باسیانكردووه، هه‌ندێكیشیان
به‌كورتى، بۆیه پێمان باش بوو كورته‌ى هه‌ندێك له‌و كتێبانه
وه‌ربگرین، و له كۆمه‌ڵه بیرۆكه‌یه‌كى به‌سوددا رِێكى بخه‌ین، له
خواى گه‌وره داواكارین لێمان قبوڵ بكات .آمین .
به‌شى ده‌یه‌م :
پاداشت و سزا
116- شێوازى پاداشت و سزا به‌كار بهێنه .
117- به‌رده‌وام خه‌ڵاتى پێشكه‌ش بكه، و به‌رده‌وام سزاى مه‌ده .
118- باشێوازى خه‌ڵات پێبه‌خشینه‌كه‌ت جۆراوجۆر بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه
به‌رده‌وام خه‌ڵاته‌كه پاره نه‌بێت به‌ڵكو ده‌كرێ گه‌شت كردنێك بێت،
یان رِێگه پێدان بێت به‌یاریكردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، یان دیاریه‌ك
بێت، یان ده‌رچوون بێت له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كیدا
119- شێوازى سزادانه‌كه‌ت با جۆراو جۆر بێت، و بالێدان یه‌كه‌م شێواز
نه‌بێت له‌لات، به‌ڵكو هه‌ندێك جار با سزاكه تێرِوانینێكى
تورِه‌ییانه،یان ترساندن به‌قسه، یان قسه له‌گه‌ڵ نه‌كردن بۆ
ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و، یان بێبه‌شكردن له‌به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى
كه‌رِۆژانه ده‌یده‌یتێ یان بێبه‌شكردن له‌سه‌یرانى هه‌فتانه بێت .
120- بزانه كه سزاى گونجاو رِێگره له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه، و
یارمه‌تى ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌حه‌ق و صه‌واب .
121- بزانه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌رگیز له‌منداڵى
نه‌داوه .
122- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت یه‌كه‌م جار بوو هه‌ڵه‌ى كرد سزاى مه‌ده .
123- له‌سزاداندا دڵرِه‌ق و توند و تیژ مه‌به .
124- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت سزادا هۆكارى سزاكه‌ى بۆ باس بكه .
125- وامه‌كه منداڵه‌كه‌ت هه‌ست بكات چێژ له‌سزادانى وه‌رده‌گریت، یان
رِقت له‌دڵدایه به‌رامبه‌رى .
126- نه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا وه نه‌له‌كاتى تورِه‌بووندا
له‌منداڵه‌كه‌ت مه‌ده .
127- له رِوومه‌تى منداڵه‌كه‌ت مه‌ده، و ده‌ستت زیاد له‌پێویست به‌رز
مه‌كه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى ئازارى زۆر پێنه‌گات .
128- ئه‌گه‌ر به‌ڵێنتدا له منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت ئه‌وا لێى مه‌ده
چونكه ئه‌گه‌ر لێى بده‌یت متمانه‌ى پێت نامێنێت .
129- وا له منداڵه‌كه‌ت بكه هه‌ست بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى
سزاى ده‌ده‌یت، و خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى وات لێده‌كات سزاى بده‌یت (بۆ
ئه‌وه‌ى تووشى هه‌ڵه و تاوان نه‌بێت) .
فقسا ليزدجروا ومن يك حازما فليقس أحيانا على من يرحم
130- منداڵه‌كه‌ت فێرى ئه‌وه بكه كه سزادان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و
ئازار نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌مبێ كردنه.
نسأل الله الهداية والتوفيق والسداد
وصلى الله وسلم على نينا محمد |