|
|
|
هه‌ڵسوكه‌وتى
ئافره‌تانى موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا
نووسينى
د ـ أحمد بن
محمد أبا بطين
وه‌رگێرِانى
: دایكى سوننه
پێداچوونه‌وه‌ى
: مامۆستا عدنان بارام
به‌شى یه‌كه‌م |
بسم الله الرحمن الرحيم
پێشه‌كى نووسه‌ر
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ،
وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن
شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ
اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ...
وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ...
وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ ...
[ يَا أَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ
إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ] ( آل عمران
: 102 )
[ يَا أَيُّهَا
النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ
وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً
كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ
وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ] ( النساء : 1
)
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا
قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ
ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا
عَظِيمًا ] ( الأحزاب : 70 - 71 ) .
[ أَمَّا بَعْدُ : فَإِنَّ أَصْدَقَ
الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ ، وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ
صلى الله عليه وسلم ، وَشَرَّ الأُمُوْرِ
مُحْدَثَاتُهَا ، وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ
ضَلالَةٌ ، وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ ] .
صه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان
مُحَمَّد بێت به‌نده و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، ئه‌وه‌ى
كه خواى په‌وره‌ردگارى ناردوویه‌تى به هیدایه‌ت ، و ئایینى ڕه‌وا ،
بۆ ئه‌وه‌ى به‌رز ڕایبگرێت و سه‌ریبخات به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كاندا ،
با بێ باوه‌ڕانیش پێیان خۆش نه‌بێت .
وه پاشان : گومان له‌وه‌دا نیه كه چاكسازى موسڵمانان نابێت ، و
نایه‌ته دى جگه به گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ ئیسلامى ڕاستیان ، به
هه‌موو به‌ها ، و په‌یڕه‌و ، و بیروباوه‌ڕێكى دروستیه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌موو بواره‌كانى ژیانیانى له سه‌ر بنیات بنه‌نه‌وه ، به‌بێ جیاوازى
له‌وه‌ى كه بواره‌كه كۆمه‌ڵایه‌تى بێت ، یان ڕامیارى ، و ئابوورى بێت
.
بنه‌واش له بنیات نانى كۆمه‌ڵگاى موسڵماندا بریتیه له خێزانى
موسڵمان ، لانك و كۆشى خێزانیش بریتیه له ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده
تیایدا ، كۆڵه‌كه‌ى ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه له ئافره‌تى موسڵمان
، هه‌ر ئه‌مه‌شه هانى داوم كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌م
بابه‌ته بنووسم ، كه داواكارم تیایدا ئه‌وه‌م پێشكه‌ش كردبێت كه
گرنگه بۆ تاكى موسڵمان بیزانێت سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ى ماڵه‌وه ،
وكاریگه‌رى ئافره‌تى موسڵمان تیایدا ... خواى په‌روه‌ردگاریش
مه‌به‌سه‌ته له هه‌موو شتێك‌دا ، وشوكر وستایشیش هه‌ر شایسته‌ى ئه‌وه
.
ده‌ستپێك
خێزان هه‌ڵده‌سێت ـ ئـــه‌وه‌ش بـــه هـــاریكارى نێوان هـــه‌موو
تاكه‌كانى ـ به ڕاپه‌ڕاندنى لایه‌نێكى گه‌وره‌ى بانگه‌شه بۆ لاى خواى
په‌روه‌ردگار ، جا ئیسلامیش به‌رپرسیاریه‌كى گه‌وره‌ى داوه به‌سه‌ر
خێزان به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامه‌كانى ، هه‌موو باوك و دایكێك ، وه
ئه‌وانه‌ش كه جێگه‌ى باوك ودایك ده‌گرنه‌وه ، پێ هه‌ڵده‌سن به‌پێى
توانا و تواناییه‌كان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ش به‌رپرسیارى په‌روه‌رده و
فێركردن و بانگه‌شه كردنه بۆ ئاینى ئیسلام ، كه ده‌بێته هۆى خۆ
پڕێزى و پاراستنى له سزایى توند و تیژى خواى په‌روه‌ردگار .
وه ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه له فه‌رمان كردنى خواى
په‌روه‌دگار به ئیمانداران له‌و ئایه‌ته‌دا كه فه‌رموویه‌تى
:
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ
وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا
مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ
وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ] (
سورة التحريم
:
6 )
.
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م به‌رپرسیاریه ڕوون
كراوه‌ته‌وه له فه‌رمووده‌ى پێشه‌واى په‌روه‌رده‌كاران و
بانگه‌شه‌كاران پێغه‌مبه‌رمان ( محمد ) ى كوڕى ( عبدالله ) صلى الله
عليه وسلم ، كه تێیدا به‌رپرسیارى كاربه‌ده‌ستانى به‌رامبه‌ر به
ژێرده‌سته‌كانیان ڕوون كردۆته‌وه ، ئه‌وه‌ش له فه‌رمووده‌ى ( عبدالله
) ى كوڕى ( عمر ) ـ خوا له خۆى و باوكى ڕ‌ازى بێت ـ ئه‌فه‌رمووێ
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :"
ألا كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ
رَعِيَّتِهِ ، فالْإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ،
وَالرَّجُلُ رَاعٍ على أَهْلِ بَيتِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ
رَعِيَّتِهِ ، وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ على أَهْلِ بَيْتِ زَوْجِهَا
وولده وَ هيَ مَسْئُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا ، وَ عَبْدُ الرَّجُلِ
رَاعٍ فِي مَالِ سَيِّدِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، ألا
وَكُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ
" (صحيح
البخاري مع الفتح ، كتاب الأحكام ، باب قوله سبحانه [ أَطِيعُواْ
اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ ] ( ج13 : ص111، رقم الحديث : 7138 ) .)
.
واته : وریابن هه‌مووتان كاربه‌ده‌ستن و هه‌مووشتان به‌رپرسیارن
له‌وانه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستاندایه ، وه پێشه‌واى گه‌وره خه‌ڵكى
كاربه‌ده‌سته و به‌ر پرسیاره له‌وه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستیدایه ، وه
پیاوانیش كاربه‌ده‌ستن له‌سه‌ر ماڵ و خێزان ومنداڵیان وه به‌رپرسیاره
له‌وه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستیدایه ، وه ئافره‌تانیش كاربه‌ده‌ستن
له‌سه‌ر ماڵى مێرده‌كانیان و منداڵه‌كانیان وه به‌رپرسیارن له‌سه‌ر
یان ، وه كه‌سێك كه به‌نده‌ى پیاوێكه كاربه‌ده‌سته له‌سه‌ر ماڵى
گه‌وره‌كه‌ى وه به‌رپرسیاریشه له‌سه‌رى ، هه‌روه‌ها هه‌مووتان
كاربه‌ده‌ستن و هه‌مووشتان به‌رپرسیارن له‌وانه‌ى كه له‌ژێر
ده‌ستاندایه .
وه ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ش كه باس كرا له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا
به‌رپرسیاریه‌كى گشتى یه و بۆ هه‌مووانه ، به‌رپرسیارى پیاوان ته‌نها
ئه‌وه نیه كه بژێوى بۆ په‌یدابكات ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارى
ئافره‌تانیش ته‌نها ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك پێ داهاتوون له هه‌ستانى
به‌خزمه‌ت كردن و پاككردنه‌وه وخواردن ئاماده‌كردن ، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك
له پیاوان و ئافره‌تان له‌گه‌ڵ جیاوازى شوێن وپله‌وپایه‌ى
كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رپرسن له‌لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه باوه‌ڕى وكۆمه‌لایه‌تیه‌كان
، وه به‌رپرسیارى بانگه‌شه‌كردنیش بۆ ئیسلام هه‌ر به‌شێكه له‌و
به‌رپرسیاریه گشتیه .
هه‌ردوو ده‌قى ( ئایه‌ت وفه‌رمووده‌كه ) كه له پێشدا باسكران ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنآ كه دایكان و باوكان ( یان ئه‌وانه‌ى كه جێگه‌ى ئه‌وان
ده‌گرنه‌وه ) ڕۆڵى خۆیان ده‌بینن له كارلێكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كار
لێ‌كردن له‌سه‌ر منداڵان .
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م دوو ده‌قه به‌رپرسیاریه‌كى به
ته‌نها و تایبه‌ت ده‌دن به سه‌ر ئافره‌تاندا ، جیا له
به‌به‌رپرسیاریان له‌گه‌ڵ پیاواندا ، ڕسته‌ى
[ الَّذِينَ آمَنُوا ]
له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا گشتى
یه پیاوان و ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌كو چۆن فه‌رمووده‌كه
به‌رپرسیاریه‌كى تایبه‌ت و گه‌وره به ئافره‌تانى موسڵمان دیارى
ده‌كات ، و به‌شێكى زۆر گه‌وره له ئاكام وده‌رئه‌نجامى له‌سه‌ر شانى
داناوه ، ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا :
"
وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ على أَهْلِ بَيْتِ زَوْجِهَا
وولده وَ هيَ مَسْئُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا
" .
به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌نده به‌رپرسیارى ئافره‌تانى به‌ربڵاو
و فراوان كردوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك منداڵى مێرده‌كه‌شى ده‌گرێته‌وه
كه له ئافره‌تێكى ترن جگه له خۆى ، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپات
ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسیاریه‌كى زۆر گه‌وره‌ى له‌سه‌ر شانه
له‌پاراستن و چاودێرى كردنى منداڵه‌كانى به تایبه‌ت كچه‌كانى ،
ئه‌وه‌ش له به‌ر زیاتر پێكه‌وه مانه‌وه‌یان له گه‌ڵ یه‌كدا له
ماڵدا و ئه‌و په‌یوه‌ندیه زیاتره‌ى كه هه‌یانه به‌یه‌كه‌وه ، وه
له چوارچێوه‌ى ئه‌م به‌رپرسیاریه‌شدا به‌رپرسیارى بانگه‌شه كردن دێت
بۆ لاى خواى گه‌وه‌ره .
جا ئه‌گه‌ر هه‌ستین به به‌راورد كردنێك له‌نێوان به‌رپرسیارى پیاوان و
به‌رپرسیارى ئافره‌تان ـ به‌تایبه‌ت ـ له‌خێزاندا ، ئه‌بینین ئافره‌تان
ناره‌حه‌تى و قورسیه‌كى گه‌وره‌تریان هه‌ڵگرتووه ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سك پڕ ده‌بێت وشیر ده‌دات و منداڵه‌كانى به‌خێو
ده‌كات ، و به‌رده‌وامیش له گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا ده‌بێت و لێى
جیانابێته‌وه تاكو ته‌مه‌نى جیاكارى ، بگره پێوه په‌یوه‌سته تاكو
پاش ته‌مه‌نى جیاكارى و پێش ته‌مه‌نى بالغ بوونیشى ، ئیتر ئه‌گه‌ر
له‌ماڵه‌وه بێت یان له‌ده‌ره‌وه ، وه ئه‌گه‌ر باوكى ئاماده‌بێت یان
نادیار ، و موسافر بێت یان له‌ماڵ بێت ، هه‌روه‌ك چۆن پاراستن
وپه‌یوه‌ست بوونى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى داواكارى له‌سه‌ریان درێژه
ده‌كێشێ تاكو پاش مردنى باوكیشیان ، و ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له
مه‌به‌سته‌كانى ئاینى ئیسلاممان بۆ ڕوون و ئاشكرا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى
كه فه‌رمانى كردووه به‌مانه‌وه‌ی ئافره‌تان له ماڵه‌كانیاندا ،
هه‌روه‌ك چۆن له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تى :
[ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ
تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ
الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ]
( سورة الأحزاب : 33 )
.
واته : له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه و خۆتان مه‌ڕازێنه‌وه و خۆتان
بۆن خۆش مه‌كه‌ن وه‌كو سه‌رده‌مى نه‌فامى و نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن
وگوێ ڕایه‌ڵى پێغه‌مه‌به‌رى خوا بكه‌ن صلى الله عليه وسلم .
جا ئه‌گه‌ر ئافره‌تانى موسڵمان پابه‌ند بن به‌فه‌رمانى په‌روه‌ردگاریان
به مانه‌وه‌یان له‌ماڵدا و نه‌فسى خۆى له سه‌ر ئه‌وه ، و له‌گه‌ڵ
پاراستنى خۆى وكه‌س وكار و منداڵه‌كانى له ئاگرى دۆزه‌خ ، و به جوانى
شوێن كه‌وتن ، و چاودێرى و به ئاراسته‌كردنیان ، و ئاماده‌باش كرد و
بانگه‌شه كردن بۆ لاى خواى گه‌وره ، و فه‌رمان كردن به‌چاكه و
یاساغی كردن له خراپه ، له گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى نمونه‌یى بۆ ئه‌وانه‌ى
كه له‌ژێر ده‌ستیدان ، یان ئه‌وانه‌ى كه له سنورى ژینگه‌ى خێزان و
ئافره‌تاندایه ، ئه‌مه‌شى به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى پله و پایه‌ى به‌رز
بكاته‌وه و ڕێزدارى پێ ببه‌خشێت .
|