|
|
|
ههڵسوكهوتى
ئافرهتانى موسڵمان له ماڵهكانیاندا
نووسينى
د ـ أحمد بن
محمد أبا بطين
وهرگێرِانى
: دایكى سوننه
پێداچوونهوهى
: مامۆستا عدنان بارام
|
كار گوزاریە
كۆمەڵایەتیەكانی ماڵەوە
ئەگەر موسڵمان لە بنچینەدا كارەكانی
بەدڵسۆزیەوە بۆ خوا بێت ، و لەبەر ڕەزامەندی خوا بێت ئەوە عیبادەتە ، و
بەچاكە و چاكەكاری بۆی دەنوسرێت . وە خزمەتكردنی ئافرەتانیش لە كۆمەڵگا
بچووكەكانیاندا ( واتە : خێزان ) دەڕواتە ڕیزی ئەو كارەوە ، جا ئیتر لە
بواری كۆمەلڵایەتیەوە بێت ، یان لە بوارە بانگەشەییە جۆراوجۆرە
زۆرەكاندا بێت ، لێرەدا هەندێك لەوانە باس دەكەین :
1 ـ هەستان بەخزمەتكردنی مێرد ، و بە دەست هێنانی ڕازی بوونی لەو
شتانەی كە سەرپێچی كردنی خوای گەورە نیە ، وچاودێری كردن وچاككردنی ماڵ
وخێزان .
2 ـ بەخێوكردن وپەروەردەكردنی منداڵی شیرە خۆر : لە كاتێكدا ئەم خزمەت
كردن و خزمەتگوزاریە گرنگی دانی ئافرەتی موسڵمان بەخواردنی منداڵەكە
پێویست دەكات ، سەرەتا لە پاك ڕاگرتنی بنەڕەتی و لە سەرچاوەكەیدا ، و
ڕێك خستنی ئەو كات و ژەمانەی كە خواردنی تیادا دەخوات ، لە گەڵ بایەخ
دان بەو جۆرە خواردنانەی كە تەنها سودیان ناگاتە دایكەكە بەڵگو
كۆرپەلەكەش پێی سودمەن دەبێت ، لە كاتێكدا كە خواردنی باش و جۆراوجۆر
یارمەتی زۆر بوونی شیری دایك دەدات ، وە ناشبێت ناچاری بكات بۆ ئەوەی
پشت ببەستێت بەشیری دروست كراو كە دڵنیا و ئەمین نەبێت لە ئاكام و
دەرەنجامی .
هەروەكو چۆن هەڵدەسێت بە پاككردنەوەی جەستە و گیان وجل وبەرگی وجێگەی ،
وە ئەو شوێن و جێگەی كە تیایدا دەژێت ، لە گەڵا چاودێری كردنی و بایەخ
پێ دانی ، و دڵسۆزی وپەرۆشی بەزەیی پێهاتنەوە و شەو نەخونی كێشان و
بەئاگا بوون بۆ ئەوەی پشوودانی ئەو ، و حەوانەوەی ، نزا و بۆ پاڕانەوەی
، و ئێش وئازار نەدانی بەجوێندان وقسەپێكردن ولێدانێكی بەئازار و توند
و تێژ ، وە ئارام لەسەر گرتنیشی وە لە هەموو ئەوەشدا چاوەڕوانی پاداشتی
ئەم كردارانەی بكات لە لای خوای پەروەردگار ، چونكە هەموو ئەم كردارانە
شوێنەوارێكی باشیان هەیە ، و دەرئەنجامێكی ئاشكرا و هەستپێكراوی هەیە
بۆ منداڵ و گەشەكردن وپەرەسەندنی جەستەیی وژیری وهۆشیاری ودەرونی
وئیمانی ، وە بەڕێك وپێكی گەش ونما دەكات وە بەپێگەیشتنێكی تەواو
پێدەگات .
3 ـ ئامادەكردنی خواردن وجل وبەرگ دوورین : هەستانی ئافرەتی موسڵمان بە
دروست كردن و ئامادەكردنی خواردن سەلامەتی وپارێزراوی خێزان دابین
دەكات ، لەو حەرام وقەدەغەكراوە نامۆیانەی كە دێتە ناو پێكهاتەیەوە .
هەروەها هەستانی ئافرەت بەڕچاوكردنی ئەوەی كە پێویستە لە درومانی جلی
پیاوان وئافرەتانیش بەهەمان شێوە بوونی جل وبەرگی شەرعی لەئیسلامدا
دابین دەكات ، بۆیە ڕەچاوكردنی ئەمە یەكێكە لە گرنگترین پێویستیەكان ،
بۆیە دەبینین لە ( أبو هریرە ) وە رضي الله عنه
بۆمان دەگێڕنەوە كە ئەفەرموێت : پێغەمبەری خوا صلى
الله عليه وسلم فەرموویەتی :
" أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ
طَيِّبًا ، وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ
الْمُرْسَلِينَ ، فَقَالَ : [ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ
الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ
] وَقَالَ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ
مَا رَزَقْنَاكُمْ ] » .
ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ ؛ أَشْعَثَ أَغْبَرَ
، يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ : يَا رَبِّ يَا رَبِّ ،
وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ ، وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ ،
وَغُذِىَ بِالْحَرَامِ ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ !!! "( رواه
مسلم : 1015 ) .
واتە
: ئەی خەڵكینە ، خوای پەروەردگار باشە (طيب)
ە ، و هیچ شتێكیش وەرناگرێ باش وچاك نەبێت ، وە خوای گەورە فەرمانی
بەئیمانداران كردوە بەوەی كە فەرمانی بە پێغەمبەران كردوە . هەروەكو
فەرموویەتی : ئەی پێغەمبەران لەوشتانە بخۆن كە پاك وباشە ، و كردارە
چاكەكان ئەنجام بدەن ، چونكە من زانام بەو شتانەی كە ئێوە دەیكەن ، وە
فەرموویەتی : ئەی ئەو كەسەی كە باوەڕتان هێناوە لەو ڕزق و ڕۆزیە پاك و
باشە بخۆن كە پێمان بەخشیبوون .
پاشان باسی پیاوێكمان بۆ دەكات : كە لە
سەفەرێكی درێژدا دەبێت ، و قژ تێكچو و خۆڵاویی بووە ، دەستەكانی درێژ
دەكاتەوە بۆ ئاسمان ، و ئەڵێ : ئەی پەروەردگارم ئەی پەروەردگارم ، لە
كاتێكدا كە خواردن و خواردنەوەی وجل وبەرگی حەرامە وحەرامیشی
بەخواردراوە ، جا ئەو كەسە چۆن وەڵام دەدرێتەوە !!
وە ئەگەر بێت و ئەمە كاروباری كەسێكی بانگەشەكار بێت ، ئەوا خۆی بەدوور
دەگرت لە بەفیرَۆدان وزیاد ڕەوی كردن لەخواردن وخواردنەوە ، و جل وبەرگ
كردن ، و ناوماڵەدا ، كە ئەویش جێ بەجێ كردنی فەرمانی خوای پەروەردگارە
كە دەفەرمووێت :[
وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلاَ
تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُواْ إِخْوَانَ
الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ]
( سورة الإسراء : 26 ـ 27 )،
واتە : مافی خزم وخێشتان بەجێ بهێنە ، و هەروەها مافی هەژارانیش ئەنجام
بدە ، و هەروەها مافی ڕێبوارانیش جێ بەجێ بكە ، دەست بڵاویش مەبە وماڵ
وسامانت بەفیڕۆ مەدە ، چونكە بەڕاستی ئەوانەی ماڵ وسامانیان بە فیڕۆ
دەدەن ئەوانە هەمیشە وەك برای شەیتانەكان وان ، شەیتانەكانیش
لەبەرامبەر پەروەردگاریان زۆر ناشوكر و بەدنمەكەن .
هەروەكو چۆن دووردەكەوێتەوە لەو پارچە و ناوماڵانەی كە وێنەی گیان دار
، یان ناوی كەسان وهێمایەلێكی پێوەیە ، هێمان بۆ پەیوەندیە فیكریەكان
بۆ جگە لەخوای پەروەردگار .
4 ـ خزمەت گوزاری پاككردنەوە گشتیەكان لە ناو ماڵ و ناوماڵەكەشی ، و
گرنگی دان بە ڕازاندنەوە و جوانكردنەوە گشتیەكانی ماڵ ، لە گەڵ
هەڵبژاردنی ئەوانەی كە دەگونجێن لەگەڵ فەرمایش وئەحكامە شەرعیەكان لە
ئیسلام ، بۆیە دوور دەكەوێتەوە لەبەكارهێنانی قاپ وقاچاخی ئاڵتوون وزیو
، و وێنەی گیان لەبەران ، جا ئیتر پەیكەر و داتاشراو بێت یان جگە لەوە
، یان ئەو شتانەی كە ئاماژە دەكەن بۆ پەرستشی جگە لە خوای پەروەردگار ،
وەكو خاچ و ئەستێرە شەش لاكان ، و چەكوش و داس و وێنەكانی بوزا ، و
هاوشێوەكانی ئەوانە .
هەروەها هەڵبژاردنی ئامرازی یاریكردنی منداڵیش دەچێتە ئەم بوارەوە ،
بۆیە نابێت ئەو جۆرە یاریانە بهێنرێت بۆ منداڵ كە دەبێتە هۆی
زەرەرمەندیان لە بیروباوەڕی ئیسلامی و لەش و پۆشاكەكانیان .
هەموو ئەو شتانەش كە پێش تر باسكران بەباشترین شێوە ئەنجام دەدرێن
لەلایەن ئافرەتی موسڵمانەوە لەماڵەكەیدا بەهۆی هەستی باوەڕ و هزری
بانگەشەی موسڵمانانەی . |