|
|
|
هه‌ڵسوكه‌وتى
ئافره‌تانى موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا
نووسينى
د ـ أحمد بن
محمد أبا بطين
وه‌رگێرِانى
: دایكى سوننه
پێداچوونه‌وه‌ى
: مامۆستا عدنان بارام
|
ڕه‌گه‌ز و بنه‌واكانى په‌روه‌رده‌ى
بانگه‌شه‌یى ماڵه‌وه
له كاتێكدا كه ناتوانرێت به‌رپرسیارى
بانگه‌شه‌یى له ماڵدا به وردى كۆبكرێته‌وه ، له‌وانه‌یه بتوانین
تیشك بخه‌ینه سه‌ر گرنگترین به‌شه‌كانى ئه‌م به‌رپرسیارییه ، ئه‌وه‌ش
به‌م پێیه‌ى خواره‌وه .
یه‌كه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئیمانى ( باوه‌ڕى ) و زانستى .
دووه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئاكارو ڕه‌وشتى ( خوو ڕه‌وشتى ) .
سێ یه‌م : په‌روه‌رده‌ى ده‌روونى .
چواره‌م : په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى .
پێنجه‌م : په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى .
شه‌شه‌م : په‌روه‌رده‌ى ئاره‌زویى ( جنسی ) .
حه‌وته‌م : په‌روه‌رده‌ى بانگه‌شه‌یى .
چواره‌م : په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى .
ئه‌وه‌ى كه منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنى ،
كوڕبن یان كچ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشت كردن به ئاكار و
ڕه‌وشتى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامى ، وه ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه له
گرنگترین به‌رپرسیاریه‌كانه له پێگه‌یاندنى لاودا ، هه‌روه‌ها
كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و چاكانه كه باسمان كرد له پێشودا
له‌جۆره‌كانى په‌روه‌رده ، وه تیایدا شوێنه‌وارى هه‌موو بابه‌ته‌كانى
پێش خۆى ده‌رده‌كه‌وێت .
په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌یوه‌ستیشه به په‌روه‌رده‌ى
ده‌روونیه‌وه ، له‌وه‌وه كه ئه‌بینین خاڵى به‌یه‌ك گه‌یشتن هه‌یه
له نێوانیاندا ، به‌تایبه‌ت ئه‌و هۆكاره ده‌رونیه په‌یوه‌ستانه‌ى
كه په‌یوه‌ستن به په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ، وه‌ك : خۆپارێزى و
له‌خوا ترسان ، و برایه‌تى ، و به‌زه‌یى ، و خۆنه‌ویستى ( الإيثار) و
لێبوورده‌یى ، و جگه له‌م هۆكارانه ، زیاد له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ش
ڕه‌چاوكردنى مافى كه‌سانى تر ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ى كه‌س وكارى نزیك ،
وهاوڕێى ، و چاكه‌كارى ، و ته‌مه‌ن و هاوسێیه‌تى .
وه له گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى فێركردنى
منداڵان و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر ئادابه‌كانى سه‌لام كردن كه ئه‌وه‌ش (
سه‌لامى ئیسلامیه ) ، و ئادابه‌كانى ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن یان ئیزن
وه‌رگرتن ، و ئادابه‌كانى كۆڕ و مه‌جلیس ، وقسه كردن ، وئادابه‌كانى
پیرۆزبایى وسه‌ره‌خۆشى كردن ، و ئادابه‌كانى پشمین ، و ئادابه‌كانى
سه‌ردانى نه‌خۆش ، وئادابى خواردن وخواردنه‌وه وجل وبه‌رگ ، وه‌كو :
یادو زیكركردنى ناوى خوا له‌كاتى نان خواردندا ، و به‌ده‌ستى ڕاست نان
خواردن ، و به‌ڵگه‌ى ئه‌مانه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ( عمر ) ى
كوڕى ( أبو سلمة ) ده‌یگێڕێته‌وه له ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى
الله عليه وسلم وئاراسته‌كردنى له‌كاتێكدا كه منداڵ بوو ، و پآى
فه‌رموو : : " يا غلام سمّ ، وكل بيمينك ، وكل مما يليك (( رواه
البخاري : 5061 ) .) ، واته : ئه‌ى منداڵ ( بسم الله ) بكه ، و
به‌ده‌ستى ڕاستتت نان بخۆ ، و له‌پێش ده‌ستى خۆته‌وه بخۆ .
وه هه‌روه‌ها ئه‌و زیكرانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به‌هه‌موو كردارێكه‌وه ،
و سوپاس وستایش كردنى خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر هه‌موو نیعمه‌ته‌كانى
.
هه‌روه‌كو چۆن كچ ڕاده‌هێنرێت له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانى حیجاب ، و فه‌رمان
پێكردنى له‌و كاته‌ى كه پێویست ده‌بێت له‌سه‌رى . |