لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌تا

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌ڕێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پڕه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

گه‌وره‌یى قورئانى پیرۆز و خوێنه‌ره‌كه‌ى  

چه‌نده‌ها ئایه‌ت له‌ قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌ و ووته‌ى پێشینه‌ چاكه‌كانمان هاتووه‌ كه‌ هانمان ئه‌دا له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى قورئان و ووردبوونه‌وه‌ لێی و كاریگه‌ربوون پێى ، لێره‌دا هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین كه‌ مه‌به‌ستى ئێمه‌ى تێدایه‌ .
دووه‌م : چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك كه‌ هانمان ده‌ده‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و تێڕامان لێى و كاریگه‌ر بوون پێى :


1 ـ  عن عثمان بن عفان رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : خيركم من تعلم القرآن وعلمه  (رواه البخارى والترمذي وابوداود).

واته‌ : باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ قورئان فێر ده‌بێت و خه‌ڵكیش فێر ده‌كات .
2 ـ
وعن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم مثل المؤمن الذي يقرأ القرآن مثل الأترجة ريحها طيب وطعمها طيب ومثل المؤمن الذي لا يقرأ القرآن كمثل التمرة لا ريح لها وطعمها حلو ومثل المنافق الذي يقرأ القرآن مثل الريحانة ريحها طيب وطعمها مر ومثل المنافق الذي لا يقرأ القرآن كمثل الحنظلة ليس لها ريح وطعمها مر " رواه البخاري ومسلم والترمذي والنسائي وابوداود.

واته‌ : نموونه‌ى بڕوا دارى قورئان خوێن وه‌ك نموونه‌ى (شه‌مامه‌) یه‌ ، بۆنى خۆشه‌و تامیشى خۆشه‌ ، وه‌ نموونه‌ى ئه‌و بڕواداره‌ى كه‌ قورئان ناخوێنێت وه‌ك خورما وایه‌ بۆنى نى یه‌ به‌ڵام تامى شرینه‌ ، وه‌ نموونه‌ى دووڕوو (منافق) ى قورئان خوێن وه‌ك ڕه‌یحانه‌ وایه‌ بۆنى خۆشه‌ و تامى تاڵه‌ ، وه‌نموونه‌ى ئه‌و دووڕووه‌ى كه‌ قورئان ناخوێنێت وه‌ك گوژاڵكه‌ وایه‌ بۆنى نى یه‌و تامیشى تاڵه‌ .
3- وه‌پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم  ئومه‌ته‌كه‌ى ئاگادار كردۆته‌وه‌ به‌توندى له‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌ى قورئان،له‌ ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌رى رضي الله عنه كه‌ فه‌رمویه‌تى:پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  فه‌رموویه‌تى
:"تعاهدوا هذا القرآن فوالذي نفسى بيده لهوا أشد تفلتا من الأبل فى عقلها"رواه البخارى ومسلم.

واته‌:ئه‌م قورئانه‌ به‌رده‌وام دووباره‌ى بكه‌نه‌وه‌و بیخوێننه‌وه‌، به‌و كه‌سه‌ى كه‌گیانى منى به‌ده‌سته‌ قورئان وون بوون و نه‌مانى زۆرتره‌ له‌و به‌چكه‌ وشتره‌ى كه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ئه‌گه‌ر په‌ته‌كه‌ى لێ بكه‌یته‌وه‌ وئه‌یه‌وێ هه‌ڵبێ.
4-
وعن عائشة رضي الله عنها قالت قال رسول الله صلى الله عليه وسلم الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة والذي يقرأ القرآن ويتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران  "رواه البخاري ومسلم واللفظ له وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه .
واته‌ : كه‌سێ كه‌ به‌ جوانى و به‌ ڕه‌وانى قورئان بخوێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌ پاك و به‌ڕێزه‌كان دا ده‌بێت و كه‌سێكیش قورئان ده‌خوێنێت و ده‌مى ته‌ته‌ڵه‌ ده‌كات و به‌لایه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئه‌وا دوو پاداشتى بۆ هه‌یه‌ .
5- وه‌ له‌ ( عمر ) ى كوڕى ( خطاب ) ه‌وه‌  رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه‌ ، كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم  فه‌رموویه‌تى :
" إن الله يرفع بهذا القرآن أقواما ، ويضع به آخرين " ( رواه مسلم ) .

واته‌ : خواى په‌روه‌ردگار به‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ پله‌ و پایه‌ى كه‌سانێكى زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، و هه‌ر به‌ هۆى ئه‌م قورئانه‌شه‌وه‌یه‌ پله‌ و پایه‌ى كه‌سانێكى تر نزم ده‌كاته‌وه‌ .
6-
وعن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم يقال لصاحب القرآن اقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلك عند آخر آية تقرؤها"  رواه الترمذي وأبو داود وابن ماجه وابن حبان في صحيحه وقال الترمذي حديث صحيح   .

واته‌ : له‌ ڕۆژى قیامه‌ت دا به‌ قورئان خوێن ده‌وترێت بخوێنه‌و به‌رز به‌ره‌وه‌ و به‌ ڕه‌وانى و به‌ده‌نگه‌وه‌ بیخوێنه‌ره‌وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ دنیادا ده‌ت خوێنده‌وه‌ چونكه‌ شوێن و مه‌نزڵگه‌ى تۆ له‌ دواهه‌مین ئایه‌تدایه‌ كه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌ .
7 ـ
وعن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال :  قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها لا أقول الم حرف ولكن ألف حرف ولام حرف وميم حرف " رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح غريب
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك پیتێك له‌ كتێبه‌كه‌ى خوا بخوێنێت (كه‌ قورئانه‌) ئه‌وا چاكه‌یه‌كى بۆ هه‌یه‌ وه‌ چاكه‌ش به‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ى خۆیه‌تى ناڵێم (الم) پیتێكه‌ به‌ڵكو (ئه‌لیف) پیتێكه‌ و (لام) پیتێكه‌و (میم) پیتێكه‌ .
8 ـ
وعن أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول اقرؤوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه "  رواه مسلم
واته‌ : قورئان بخوێنن چونكه‌ قورئان له‌ ڕۆژى قیامه‌ت دا دێت و ده‌بێته‌ تكاكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى (واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌دنیادا خوێندویه‌تى)
9 ـ
عن عبدالله بن عمربن الخطاب رضي الله عنهما عن النبـي  صلى الله عليه وسلم قال : ((لاحسد الا فى اثنين:رجل أتاه الله القرآن فهو يقوم بها أناءالليل وآناء النهار،ورجل أتاه الله مالاًفهو ينفقه آناء الليل وآناء النهار))رواه البخارى ومسلم.
واته‌: حه‌سوودى دروست نیه‌ مه‌گه‌ر له‌دووشتدا نه‌بێت:پیاوێك خواى گه‌وره‌ قورئانى پێداوه‌و فێرى كردووه‌ئه‌ویش كاتژمێره‌كانى شه‌وو كاتژمێره‌كانى ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێ به‌كاركردن پێی.وه‌پیاوێكیش خواى گه‌وره‌ ماڵى پێداوه‌و ئه‌ویش كاتژمێره‌كانى شه‌وو كاتژمێره‌كانى رۆژ لێ ى ئه‌به‌خشێ
10 ـ
عن أبى هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: ((....وما أُجتمع قوم فى بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله عزوجل،ويتدارسون بينهم الا نزلت عليهم السكينة وغشيهم الرحمة وحفتهم الملائكةوذكرهم الله فيمن عنده))رواه مسلم وابوداود.
واته‌:...وه‌هیچ كه‌سانێك نیه‌ له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانى خواى گه‌وره‌ كۆببنه‌وه‌و قورئان بخوێنن و له‌ناو یه‌كدا باسى بكه‌ن و شى بكه‌نه‌وه‌ ئیللا ئارامى دائه‌به‌زێ بۆیان و ڕه‌حمه‌ت دایان ئه‌پۆشێ وفریشته‌كان ده‌وریان ئه‌ده‌ن و خواى گه‌وره‌ش له‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌لاى خۆیین باسیان ئه‌كات.
11 ـ عن أبى ذر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((ان ناساً من أمتى سيماهم التحليق يقرؤون القرآن لايجاوز حلوقهم يمرقون من الدين كما يمرق السهم من الرمية هم شر الخلق والخليقة))رواه مسلم.
واته‌ : كۆمه‌ڵێك هه‌ن له‌ ئوممه‌تم یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ سه‌ریان ئه‌تاشن ، قورئان ئه‌خوێنن له‌ گه‌روویان ناچێته‌ خواره‌وه‌ له‌ دین دوور ئه‌كه‌ونه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن تیر له‌ كه‌وانه‌كه‌یه‌وه‌ دوور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ئه‌وه‌ خراپترین خه‌ڵك و دروستكراون .

نووسيني :  أبي عبدالرحمن عدلي الغزالي

وه‌رگێرِانى : حكیم أبوبكر

 
 

تۆ میوانى ژماره‌

Advanced Web Counter
 

 

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

 

ba8@maktoob.com