لەژێر ڕۆشنایی قورئاندا ( وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ )
بەروار: 2012/12/30سەردارن: 3469نوسەر: م. عبدالغفور عبدالله

بسم الله الرحمن الرحيم
زۆرێك لە ئێمە بەزمانی حاڵ داوای ڕەزامەندی خوای گەورە دەكەین، بەڵام گرنگتر ‏ئەوەیە كە پرسیار لە خۆمان بكەین: ئایا هەستاوین بە ئەنجامدانی ئەوشتانەی كە ‏دەبنە هۆی ڕەزامەندی خوای پەروەردگار لە بیروباوەڕ و كردار و گوفتاردا؟ وە ئایا ڕازین ‏بەوشتانەی كە خوا پێ‌ی لێمان ڕازی دەبێت؟ ئێستا و لە دونیادا دەتوانین فێڵ لە ‏خۆمان بكەین و ڕاكەین لە وەڵام، بەڵام لەو ڕۆژەدا چۆن ڕادەكەین كە یەكێك لە ئێمە ‏پرسیاری لێ‌ دەكرێت لە ناو گۆڕەكەیدا دەربارەی پەروەردگاری و دینەكەی و ئەو ‏پیاوەی كە نێردراوە واتە پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم.‏
جا هەر كەسێك لە ژیانیدا بە پەروەردگارێتی خوا و دینی ئیسلام و پێغەمبەرایەتی ‏محمد ‏‏صلى الله عليه وسلم ڕازی بووبێت، ئەوا دەتوانێت وەڵام بداتەوە ئەگەر نەخوێندەوارێكی ‏عەوامیش بێت، وە بەپێچەوانەوە هەر كەسێك بەوانە ڕازی نەبووبێت لە دونیادا ئەوا ‏ناتوانێت وەڵام بداتەوە ئەگەر زانایەكی لێهاتوو بلیمەتیش بووبێت، بۆیە هەر كەسێك ‏ڕازی بووبێت بەمە و لە سەری بەردەوام و دامەزرا و جێگیر لە دونیادا، ئەوا خوای گەورە ‏لە دواڕۆژدا جێگیر دامەزراوی دەكات، وە بە پێچەوانەوە هەر كەسێك ستەمی لە نەفسی ‏خۆی كردبێت و گومڕای كردبێت لە دونیادا، ئەوا خوای گەورە لە دواڕۆژدا گومڕای ‏دەكات لە وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ‏ [ يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ وَيُضِلُّ اللّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللّهُ مَا يَشَاءُ ][إبراهيم: 27]. واتە: خوای گەورە باوەڕداران جێگیر دەكات لە سەر گوفتاری بەجێ‌ لەژیانی دونیا و ‏سەرەمەرگ و قیامەتیشدا، وە ستەم كاران گومڕا دەكات، وە ئەوەی خوا دەیەوێت هەر ‏ئەوە دێتە پێش و دەكرێت .‏
شێخ (ناصر السعدی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە تەفسیری ئەو ئایەتەدا ‏دەفەرموێت: (خوای گەورە بەندە ئیماندارەكانی جێگیر دەكات، ئەوانەی كە هەستاون ‏بەئەنجام دانی ئەوەی كەلەسەریان واجب كراوە بە بیروباوەڕێكی تەواو و ‏بەئەندامەكانیش ئەنجامی دەدەن و زیاتر بەهێزی دەكەن).‏
وە (ابن القیم) فەرموویەتی: (پێویستە بە عەقیدە و گوفتار و كردار ئەو ڕازی بوونە ‏دەرببڕدرێت، كە ڕازی بوون بەخوا: ڕازی بوونە بەپەرستراوێتی خوای گەورە، وە ‏خۆشەویستی تەنها بۆ ئەو و ترس و گەڕانەوە هەر بۆلای ئەوە، كە ئەمەش هەموو ‏عیبادەتێك دەگرێتەوە بۆ خوای گەورە، وە ڕازی بوون بە پێغەمبەرایەتی (محمد)یش ‏‏‏‏صلى الله عليه وسلم بریتییە لە شوێن كەوتن و تەسلیم بوون بۆی بەو شێوەیەی كە داوامان لێ‌ كراوە، ‏وە ڕازی بوون بە دینەكەی: ڕازی بوونە بەهەر ئەمر و نەهی و حوكمێك بەوپەڕی ڕازی ‏بوون و بێ هیچ قورسیەك لە دڵدا ئەگەر هاتوو دژی هەواو ئارەزوەكانیشمان بێت)(مدارج السالكين لابن القيم: (2 / 162).‏
وە هەر كەسێك بەو شێوەیە بێت ئەوە تامی ئیمانی چەشتووە، وەك پێغەمبەر ‏‏‏‏صلى الله عليه وسلم ‏دەفەرموێت: ‏((ذاق طعم الإيمان من رضي بالله رباً، وبالإسلام ديناً، وبمحمد رسولاً)) صحيح مسلم رقم: (56) .
واتە: تامی ئیمانی چەشتووە هەر كەسێك بە پەروەردگارێتی خوا و دینی ئیسلام و ‏پێغەمبەرایەتی محمد ‏‏صلى الله عليه وسلم ڕازی بێت .‏
وە لەبەر پێویستی نەفسی ئینسان بۆ نوێكردنەوەی ئەو پەیمانە، پێغەمبەر ‏‏‏‏صلى الله عليه وسلم فێرمان دەكات كە لە كاتی بانگداندا وەڵامی بانگدەر بۆ نوێژ بدەینەوە، كە ‏گەورەترین كردەوەیە و خوای پەروەردگار پێی ڕازیە، وەك دەفەرموێت:  (من قال حين يسمع المؤذن: رضيت بالله رباً، وبالإسلام ديناً، وبمحمد ‏‏صلى الله عليه وسلم رسولاً،  غفرَ الله له ذنوبه) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (254) . واتە: هەر كەسێك لە كاتێكدا گوێی لە بانگدەرە دەبێت بڵێت: ڕازیم بە ‏پەروەردگارێتی خوا و دینی ئیسلام و پێغەمبەرایەتی محمد ‏‏صلى الله عليه وسلم، ئەوا خوای گەورە ‏لەگوناهەكانی دەبوورێت .
وە ئەم ڕازی بوونەش تەوا و نابێت بەڕازی بوون بەقەزاو حوكمی خوانەبێت، كە ‏ئەمەش واجبە و مەرجە بۆ تەواوێتی ئیمان، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً] [النساء: 65] . واتە: سوێند بە پەروەردگارت بڕوا ناهێنن هەتا لەهەموو كێشەیەكدا كە لە نێوانیاندا ‏ڕوودەدات تۆ نەكەن بەدادوەر و گوێ ڕایەڵی تۆ نەكەن، دوای ئەوەش نابێت هیچ ‏ناڕەزایی یەك لە دڵیاندا دروست بێت بەرامبەر ئەوەی دادوەریت لە سەركردووە و دەبێت ‏بە تەواوەتی تەسلیم بن و ڕازی بن .‏
‏(ابن القیم) دەربارەی ئەم ئایەتە دەفەرموێت: (ڕازی بوون بەقەزای دینی و شەرعی ‏واجبە و بنچینە و بنەمای ئیسلام و ئیمانە، وە ئەم ڕازی بوونەش نابێت هیچ گرانی و ‏بەرهەڵستی كردنێكی تێدا بێت، چونكە خوای گەورە سوێندی خواردووە كە ئەوانە ‏ئیمانیان نییە تا پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم نەكەن بەدادوەر، وە لابردنی هەموو گرانی و ‏بەرهەڵستییەك لە دڵیاندا و تەسلیم بوون بەحوكمەكەی بەتەواوەتی، وە حوكمەكە لە ‏جێگەی ئیسلامە و لابردنی گرانی و بەرهەڵستیەكە لە جێگەی ئیمانە و تەسلیم بونەكە ‏لەجێگەی ئیحسانە)(مدارج السالكين: (2 / 192)).‏
وە ڕازی بوون تەنها بەزمان نابێت، بەڵكو پێویستی بە كردەوە هەیە، بۆیە پێغەمبەر ‏‏‏‏صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: ‏‏((اللهم إنا نسألك في سفرنا هذا البر والتقوى ومن العمل ما ترضى)) صحيح سنن أبـي داود رقم: (2599) .  واتە: خوایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكەكاری و خۆپارێزی لە تاوان و ‏كردەوەیەكت لێدەكەین كەپێی ڕازی بیت .‏
وە موسی (علیە السلام) دەیفەرموو:[وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبّ لِتَرْضَى] [طه: 84] . واتە: بە پەلە هاتم تاوەكو تۆ لێم ڕازی بیت ئەی پەروەردگارم .‏
وە سولەيمان (علیە السلام) سوپاس گوزاری تەواوی نەدەبینی تەنها بەكردەوەیەك ‏نەبێت كەخوا پێی ڕازییە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ‏[ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحاً تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ ] [النمل: 19] .
واتە: ( پەروەردگارم یارمەتیم بدەو دڵ ودەرون وڕوح وگیانم كۆبكەرەوە، تاسوپاس ‏گوزاری نازو نیعمەتەكانت بم كەبەسەر من ودایك وباوكمدا ڕشتووتە، هەروەها هاوكاریم ‏بكە تاكارو كردەوەی چاكە ئەنجام بدەم كەتۆ پێی ڕازی بیت و بەڕەحمەت و میهرەبانی ‏خۆت بمخەیتە ڕیزی بەندە چاكەكانتەوە)، وە ئەمە سیفەتی هەموو پێغەمبەرانە وەك ‏دەفەرموێت: [ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَباً وَرَهَباً وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ ] [الأنبياء:90] .واتە: زەكەریا ویحیی (علیهما الصلاة والسلام) پەلەو دەست پێشخەرییان دەكرد لە ‏خواپەرستی وكردەوەی چاكدا، وەئێمەیان دەپەرست بە ترس وئومێدەوە، وەملكەچی ‏فەرمانەكانی ئێمە بوون. وە خوای گەورە دەربارەی سیفەتی پێغەمبەری پێشەوا ‏‏صلى الله عليه وسلم وهاوەڵانی (رضي الله عنهم‏) دەفەرموێت: ‏[ مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعاً سُجَّداً يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً] [الفتح: 29] .
واتە: (محمد ‏‏صلى الله عليه وسلم نێردراوی خوایە، ئەوانەی كەلەگەڵیدان و شوێنی كەوتون، توندو ‏تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی ومیهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیان بینیت ‏سەرگەرمی نوێژو خواپەرستین، كڕنوش و سوجدە دەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست ‏هێنانی ڕەزامەندی خوایەو نیشانەی چاكی وپاكیان لەناوچەوانیاندا دیارەو ‏دەدرەوشێتەوە لەئەنجامی سوجدە بردن و خواپەرستیاندا، جائەوە نمونەیانە لەتەورات ‏وئینجیلدا، وەك ڕوەكێك وایە كەلەسەرەتاوە چەكەرە بكات جاچەكەرەكەی بەهێز ‏كردبێت، پاشان ئەستور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەكەی، ئەوەندە زوو پێ بگات ‏كشتیارەكان سەرسام بكات و پێیان سەیر بێت: چۆن واپێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی ‏گرت؟! ئەمە بۆئەوەیە خوا كافران داخ لەدڵ بكات، جاخوای گەورە بەڵێنی بەوانە داوە ‏كەباوەڕیان هێناوەو كردەوە چاكەكانیان ئەنجام داوە: كەلێخۆشبون و پاداشتی گەورەو ‏بێ سنوریان پێ ببەخشێت )، ابن كثیر لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێت: ( خوای ‏پەروەردگار وەسفی كردون بەزۆری كارو كردەوەو نوێژ كەباشترین كردەوەیەو زۆری ‏ئیخلاص تێیداو بەئومێدی پاداشتی زۆر لای پەروەردگار، كەبەهەشتی فراوان وڕازی ‏بوونی خوای پەروەردگارە لەسەریان )، ئەمەبوو ژیان وعیبادەتی هاوەڵان (‏رضي الله عنهم‏) ‏كەلەسەر ڕێبازو مەنهەجی پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم ڕۆیشتون .‏
وە پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم ئامۆژگاری ئوممەتەكەی دەكات بەوەی هەوڵ بدەن بۆ ڕازی كردنی ‏پەروەردگاریان لە هەموو بوارێكدا، بۆ نمونە: ‏
- لە بواری عەقیدەدا:
پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم ڕازی بوونی خوای پەروەردگاری ڕوون ‏كردۆتەوە لە ئیمانی عەبد و بیروباوەڕیدا و دەفەرموێت: ((إن الله يرضى لكم ثلاثاً ويكره لكم ثلاثاً: فيرضى لكم أن تعبدوه ولا تشركوا به شيئاً، وأن تعتصموا بحبل الله ولا تفرقوا، ويكره ثلاثاً: قيل وقال، وكثرة السؤال، وإضاعة المال)) صحيح الـجامع الصغير رقم: (1895) .  واتە: خوای گەورە ڕازییە لێتان لەسێ شت، وە لەسێ‌ شتیش لێتان ناڕازییە: ‏ڕازییە لێتان كەبەتەنها بیپەرستن و هاوەڵی بۆبڕیار نەدەن، وە دەست بگرن بەدینی ‏خوای پەروەردگارەوەو پارچەپارچە نەبن، وەناڕازییە لەسێ شت: لە وتراوە و دەڵێن ‏‏(واتە بڵێی: فڵان وادەڵێ و فڵان وای ووت)، وە زۆر پرسیار كردن و بەزایەدانی ماڵ ‏وسامان).
- ‏لەبواری عیبادەتی دڵ ودەروندا:
پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم ڕوونی كردۆتەوە كە خوای گەورە ڕازییە لەو بەندەیەی كەهەست ‏بەبەخششی خوای پەروەردگار دەكات و سوپاسی دەكات، وەئەگەر توشی ناڕەحەتی ‏هات ئارامی لەسەر دەگرێت، وەك دەفەرموێت: ((إنَّ الله ليرضى عن العبد أن يأكل الأكلة فيحمده عليها أو يشرب الشربة فيحمده عليها)) صحيح مسلم رقم: (2734)  واتە: خوای گەورە ڕازییە لەو بەندەیەی كە خواردنێك دەخوات یان خواردنەوەیەك ‏دەخواتەوە سوپاسی خوای لەسەر دەكات .‏
وە پێغەمبەر ‏‏صلى الله عليه وسلم كاتێك (إبراهیم)ی كوڕی مرد فەرمووی:((تدمع العين، ويحزن القلب، ولا نقول إلاّ ما يرضى ربنا، إنا لك يا إبراهيم لـمحزونون)) صحيح مسلم رقم: (2315)
واتە: چاو فرمێسك دەڕێژێ و دڵ تەنگ دەبێت، وە هیچ شتێك ناڵێین تەنها ئەوە ‏نەبێت كەخوا پێی ڕازییە، وە ئێمە بۆ تۆ ئەی ئیبراهیم دڵتەنگین . ‏
-‏لەبواری هەڵس وكەوت كردن لەگەڵ خەڵكیدا: ‏
پێغەمبەر (‏‏صلى الله عليه وسلم‏)بایەخی زۆری بە چۆنێتی هەڵس و كەوت كردن داوە لە نێوان ‏ئیمانداراندا، وەك دەفەرموێت: ‏
‏((إنَّ العبد ليتكلم بكلمة من رضوان الله لا يلقي لها بالاً، يرفعه الله بها درجات)) صحيح مسلم رقم: (2988) ‏ واتە: بەڕاستی بەندەی واهەیە ووشەیەك دەڵێت لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورەدا، ‏وە هیچ گرنگیشی پێ نادات، خوای گەورە چەند پلەیەك بەرزی دەكاتەوە بەو ووشەیە .‏
[بەخشندەیی خوای گەورە لەڕازی بوونی لە ئیمانداران: ‏]
خوای پەروەردگار لەو پەڕی بەخشندەیی و میهرەبانی دایە لە بەرامبەر ئیمانداراندا، ‏وە لە گەورەترین بەخششەكانی خوای گەورە ڕازی بوونێتی لێیان، وە ئەم ڕازی بوونەش ‏لە زۆربەی لایەنەكانی ژیانی ئادەمیزاددا ڕەنگی داوەتەوە، وەك: ‏
-‏ [لە ژیانیاندا]، وەك دەفەرموێت:‏
‏[رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] [الـمجادلة: 22]  واتە: ئەوانە خوا لێیان ڕازییە و ئەوانیش لەخوا ڕازین ئا ئەوانە كۆمەڵ و لایەنی ‏خوای گەورەن، ئاگادار بن كە بەڕاستی هەر كۆمەڵ و لایەنی خوا سەرفرازن .‏
- ‏ وە [لەكاتی مردندا]، وەك دەفەرموێت:
[ يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي ] [الغاشية:  27 ـ 30] .واتە: ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لەئارامی، بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگارت كە تۆ ‏لەو ڕازی و ئەویش لەتۆ ڕازییە، دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاكە بەڕێزەكانەوە، بچۆرە ‏بەهەشتە ڕازاوەكەمەوە) .‏
- ‏ [له ڕۆژی زیندوو بونەوەدا]، وەك دەفەرموێت:
[ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاعِمَةٌ لِسَعْيِهَا رَاضِيَةٌ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ] [الغاشية:  8 ـ 10] . واتە: ڕوخسارانێكی ناسك و گەشاوەو ڕوناكن، لەهەوڵ و كۆششەكانیان ڕازی و ‏ئاسودەن، لەبەهەشتێكی بەرزو بڵنددا ژیان دەبەنە سەر .‏
- ‏ وە [لەكاتی لێپرسینەوەو حیسابدا]، وەك دەفەرموێت: ‏
‏[فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ]. [القراعة:  6 ـ 7] .  واتە: ئەوەی تەرازوی خێری سەنگین بێت، ئەوە لەبارودۆخێكی خۆش و ئاسودەدا ‏ژیان دەباتە سەرو زۆر پێی ڕازی یە .‏
ئەمانە چەند نمونەیەكی گشتی بوون بۆهەموو ئیمانداران، لەهەمان كاتدا خوای گەورە ‏هەندێ‌ مژدەی تایبەت دەدات بەكۆمەڵێك ئیمانداری تایبەت كەلەقورئاندا باسكراون، وەك ‏نیشانەیەك بۆڕازی بوونی خوای پەروەردگار لێیان، لەسەروو هەمویانەوە هاوەڵان رضي الله عنهم‏ ‏كەخوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت:‏ [وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ] [التوبة: 100].  واتە: خوای گەورە لەوانەی كەپێشكەوتن و یەكەم كەس بوون لەئیسلام و خزمەت ‏كردنی ئیسلامدا، لەكۆچكەران وپشتیوانان و ئەوانەی لەسەر چاكە شوێنیان كەوتون ‏لێیان ڕازی بووەو ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەكانی بەهەشتی بۆئامادەكردوون ‏كەچەندەها ڕووبار بەبەردەم كۆشكەكانی و بەژێر درەختەكانیدا دەڕوات، وەبەنەمریو ‏بۆهەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەڕاستی ئەوەش سەركەوتنێكی زۆر گەوریە )، وە ‏دەفەرموێت: [ لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً ] [الفتح: 18]. واتە: بەڕاستی خوا ڕازی بووە لەو باوەڕدارانەی كاتێك پەیمانیان لەگەڵدا بەستیت ‏لەژێر درەختەكەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەكانیاندا هەیە هەربۆیە ئارامی و ‏هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندە سەریان وپاداشتی دانەوە بەسەركەوتنێكی نزیك .‏
وە گومانی تێدا نییە كەدوا هیواو ئومێدی ئیمانداران ئەوەیە كەخوای گەورە ‏ڕزگاریان بكات لەسزای دۆزەخ بەلێ خۆش بوون و لێ ڕازی بونیان، ئەمەش هەمووی ‏لەبەخشندەیی و میهرەبانی خوای پەروردگارە، وەك دەفەرموێت:[ وَفِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ ] [الـحديد: 20].     واتە: بێگومان لەدوا ڕۆژدا سزای زۆر سەخت بۆدنیا پەرستان ئامادەكراوە، لەلایەكی ‏ترەوە لێخۆشبوون و ڕەزامەندی خوای گەورە بۆئیمانداران هەیە . ‏
بەڵام ئایا ڕازی بوونی خوای پەروردگار گەورەترە، یان بەهەشت؟ خوای گەورە ‏دەفەرموێت: ‏
[ وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ] [التوبة: 72].  واتە: خوای گەورە بەڵێنی داوە بە ئیمانداران لە پیاوان و ئافرەتان، بەوەی ‏كەباخەكانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت كە چەندەها ڕووباربەژێر درەختەكانیدا دەڕوات ‏لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی، هەروەها چەندەها جێگەو كۆشك وتەلاری خۆش وڕازاوەی ‏تایبەتی لەبەهەشتدا لەناو باخی چڕو پڕدا لەگەڵ ڕەزامەندی خوای گەورەدا كەلەهەموو ‏نازو نیعمەتەكان بەنرخترو گەورەترە، ئەوە خۆی سەرفرازییەكی زۆر گەورەو بێ ‏ئەندازەیە .‏
‏(ابن الكثیر) دەفەرموێت: (ڕازی بوونی خوای گەورە لەئیمانداران گەورەترو لەپێشترە ‏بۆیان لەوشتانەی كەلەبەهەشتدان) .‏
وە پێغەمبەریش ‏‏صلى الله عليه وسلم لە فەرمودەیەكدا دەفەرموێت:((إن الله تبارك وتعالى يقول لأهل الجنة:  يا أهل الجنة! فيقولون: لبيك ربنا وسعديك، فيقول: هل رضيتم؟ فيقولون: ومالنا لا نرضى وقد أعطيتنا مالم تعط أحداً من خلقك، فيقول: أنا أعطيكم أفضل من ذلك، قالوا: يا رب! وأي شيء أفضل من ذلك؟ فيقول: أحلّ عليكم رضواني فلا أسخط عليكم بعده أبداً)) صحيح مسلم رقم: (2829)  واتە: خوای گەورە بەئەهلی بەهەشت دەفەرمێت: ئەی ئەهلی بەهەشت! ئەوانیش ‏دەڵێن: ئەی پەروەردگار وەڵاممان دایەوەو ئامادەین بۆفەرمانەكانت، ئینجا خوای ‏گەورە دەفەرموێت: ئایا ڕازین؟ ئەوانیش دەڵێن: چۆن ڕازی نین، شتێكت پێ بەخشیوین ‏كەبەهیچ لەدروست كراوەكانت نەبەخشیوە، خوای گەورە دەفەرموێت: پێتان دەبەخشم ‏باشترو گەورەتر لەوەش، دەڵێن: پەروەردگارا! ئایا چ شتێك هەیە لەوە گەورەتر؟ خوای ‏گەورە دەفەرموێت: ڕازی بوونی منتان لەسەرەو دوای ئەوە هەرگیز لێتان توڕە نابم .‏
خوایە گیان ڕازی بوونی خۆتمان پێ ببەخشەو بمان پارێزە لەخەشم و قین و توڕە ‏بوونت ... آ‌مین . ‏

وصلى الله وسلم على نبينا محمد
وعلى آله وصحبه أجمعين.