كێ دایكم‎ ‎دەكڕێت؟!‏
بەروار: 2013/02/15سەردارن: 3944نوسەر: مامۆستا علي خان

زاوا كە لەشەوی‎ ‎زەماوەندەكەیدا بو، كردی بەمایكەكە ‏و وتی: كێ دایكم‎ ‎دەكڕێت؟ سێ جار دوبارەی‎ ‎كردەوە.‏
وردەكاری‎ ‎ودرێژەی‎ ‎ئەم‎ ‎بابەتەش بریتی بو لەوەی: ‏لەشەوی‎ ‎زەماوەندەكەیدا بو، بەڵكو شەوی گواستنەوە، ‏لەتەنیشتی بوكەوە دانیشتبو لەسەر مەنەصەكە، بوكێ ‏چپانی بە گوێی زاوادا كە دایكت لەمەنەصەكە ببەرە ‏خوارەوە چونكە حەزی لێناكەم.‏
زاواش دەستبەجێ ، وبێ ڕاوەستان كردی ‏بەمایكرۆفۆنەكەدا ووتی: كێ دایكم دەكڕێ؟‎
ئەوە بو هەمو شۆك بون لە هەڵسوكەوتەكەی!!؟ بەڵكو ‏سێجار دووبارەی كردەوە، هەمو بێدەنگن بەڵكو ‏سەرسام بون لەو ڕەفتارە، بێدەنگی وسەرسامی ‏پێكەوە ئەو نێوەندەی داپۆشیبو.‏
پاشان كردی بەو ئەڵقەیەی لەدەستیدابو وفڕێیدا و ‏وتی: من دایكم دەسێنم!!‏
پاشان ڕوی كردە بوكەكە و بەڕاشكاوی تەڵاقیدا و ‏وتی: من دایكم دەكڕم ودەستی دایكی گرت ولەگەڵ ‏خۆیدا بردی وهۆڵەكەیان پێكەوە بەجێ هێشت.‏
چیرۆكەكەماویەتی..‏
دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگوباسە لەناوچەكەی ‏خۆیاندا، پیاوێك هات بۆلای و وتی: والله هەرگیز ‏كوڕی لەتۆ باشترم بۆ كچەكەم دەستناكەوێت!! ئەوە ‏بوكچەكەی لێ مارە كرد وبێ ئەوەی هیچ مارەییەكیشی ‏لێ وەربگرێت وداوای هیچ تەكلیفێكی لێبكات.‏
بەڵێ: دایكت، پاشان دایكت پاشان دایكت.‏
لەهەندێك لەسەلەفی صاڵحمانەوە هاتو بەسەر ‏سەربانەكەی خۆیاندا تێنەپەڕیوە، كەپرسیاریان ‏لێكردوە، وتویەتی: چۆن بەسەر سەربانێكدا دەڕۆم ‏دایكم لەژێرەوەی بێت.‏
بەڵكو هەیانبو ئەوەندە بەلەسەرخۆیی لەگەڵ دایكیدا ‏قسەی كردەوە، دایكی لێی تێنەگەیشتوە تا چەند جار ‏دوبارەی كردۆتەوە . بۆ ئەوەی دەنگی بەسەردا ‏بەرزنەبێتەوە.‏
بەڵكو ئەوەندە خێرێكی گەورەیە لەلای خوا، ترست ‏نەبێت ئەگەر توشی تەنگانەیەك هاتیت تەوەسول بكە ‏لە خوای میهرەبان بەچاكەیەك كەلەگەڵ دایكت كردوتە، ‏ها چیرۆكی سێ كەسەكەت نەبیستوە كە لەبەر باران ‏ڕۆیشتونەتە نێو ئەشكەوتێكەوە، بەڵام بەردێكی گەورە ‏كەوتۆتە بەردەم دەرگای ئەشكەوتەكە، یەكێكیان ئەڵێ: ‏خوایە ئەگەر چاكم لەگەڵ دایكم و باوكم وچاكەیەكەم ‏لەبەر تۆ بوە خوایە لەم تەنگانەیە دەرمان بكەیت! ئەوە ‏ئەبێت بەشێكی دەرگاكە دەكرێتەوە. تا ژمارەی ‏داهاتوی زانستەكەتان ماڵتان ئاوا و ئاسودە و كامەران ‏بن والسلام علیكم.‏