ئادابەكانی شەونوێژ
بەروار: 2013/05/20سەردارن: 4130نوسەر: و. م دارا جبار

1- پێش نووستن دەست نوێژ بگرەو نییەتی ئەوەت هەبێت ‏كە هەلسیت بۆ شەونوێژ ، چونكە ئەوەتا یەكێك لەهاوەڵان ‏دەفەرمووێت : بەڕاستی من بەتەمای پاداشتی نووستنەكەمم ‏هەروەكو چۆن بەتەمای شەونوێژەكەمم .‏
‏2- نییەتی ئەوەت هەبێت لەنووستنەكەت كەوا پشوویەك ‏وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانێ‌ هەستیت بۆ شەونوێژ ئەوا پاداشت ‏لەسەر نووستنەكەشت وەردەگریت .‏
‏3- زیكری خوا بكە كاتێك لەخەو هەڵدەسیت ، لە ( عبادە بن ‏الصامت ) - خوای لێ ڕازی بێت – هاتووە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏ ‏فەرموویەتی : (( مَنْ تَعَارَّ مِنْ اللَّيْلِ ِ)) ، واتە : هەركەسێك شەو لەخەو ‏هەستاو ووتی : ((لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ، ثُمَّ قَالَ : اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي أَوْ دَعَا أسْتُجِيبَ لَهُ ، فَإِنْ تَوَضَّأَ وَصَلَّى قُبِلَتْ صَلَاتُهُ )) ( البخاري ) ، ئینجا ووتی : خوایە ‏گیان لەتاوانەكانم خۆشبە ، یاخود نزای كرد ئەوا نزاكەی وەرگیراوە ‏، وە ئەگەر دەست نوێژی گرت و نوێژی كرد ئەوا نوێژەكەی ‏وەرگیراوە . هەروەها لە( أبو هریرە ) – خوا لێی ڕازی بێت - كە ‏پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ فەرموویەتی : ((إذا  استيقظ أحدكم فليقل الحمد الله الذي عافاني في جسدي ، ورد علي روحي ،  وأذن لي بذكره))‏ رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبي والألباني في الكلم الطيب . ‏ ، واتە ‏‏: هەر كەسێكتان لەخەو هەستا بابڵێت :(( الحمد الله الذي عافاني في جسدي ، ورد علي روحي ،  وأذن لي بذكره))
‏ 4- كاتێك لەخەو هەڵدەسیت سیواك بكە ، چونكە لە ‏پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ جێگیر بووە كە دەم و ددانی بەسیواك پاك ‏دەكردەوە كاتێك هەڵدەسا لەشەو .‏
‏5- قورئان خوێندنی ناو نوێژەكەت بادەنگت زۆر بەرز نەبێت ‏وە زۆریش نزم نەبێت ، واتە : مام ناوەند بێت ، چونكە پێغەمبەری ‏خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ بەلای ( أبو بكر ) – خوا لێی ڕازی بێت – تێ پەڕی كە ‏شەونوێژی دەكرد ، دەنگی نزم بوو و پێی فەرموو : هەندێك دەنگت ‏بەرزبكەرەوە ، وە بەلای ئیمامی عمریش – خوا لێی ڕازی بێت – ‏تێپەڕی دەنگی بەزر بوو پێی فەرموو: هەندێك دەنگت نزم بكەرەوە .‏
‏6- دواتر ئەوە لەبیروهۆشی خۆتدا ئامادە بكەی كە خوای ‏گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا - دابەزینێك كە شایستەی ‏گەورەیی پەروەردگارە - پاشان خوای گەورە دەفەرمووێت : ئایا ‏كەسێك هەیە داوای لێ‌ خۆش بوون بكات تاوەكو لێی خۆش بم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە بگەڕێتەوە و تەوبە بكات تەوبەی قەبوڵ بكەم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە داوایەكی هەبێت ووڵامی بدەمەوە ؟ ئایا كەسێك هەیە ‏داوای ئەمە بكات و داوای ئەوە بكات ؟! بەتایبەتی لە سێ یەكی ‏كۆتایی شەو .‏
‏7- بیركردنەوە و تێڕامان لەهەموو ئەو ئایەت و زیكرانەی كە ‏دەیخوێنیت ، چونكە نوێژ ئەوەندەی قبوڵە كە ئاگات لێی لێ‌ بووە و ‏تێی گەیشتووی .‏
‏8- دەست كردنی نوێژەكەت بەدوو ڕكاتی سووك هەر وەكو ‏چۆن لە پێغەمبەری خوا ‏ صلى الله عليه وسلم‏ فەرموویەتی :(( إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ مِنَ اللَّيْلِ فَلْيَفْتَتِحْ صَلاَتَهُ بِرَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ )) رواه مسلم ‏ ‏ ، واتە : ئەگەر كەسێكتان هەستا بۆ ‏شەونوێژ بابەدوو ڕكاتی سووك دەست پێ بكات ، لەوانەشە ئەو ‏دوو ڕكات نوێژە بۆ ئەوە بێت سێ‌ گرێ‌ سحراوییەكەی شەیتان ‏بكرێتەوە و بەندە گرجوگۆڵ بكاتەوە بۆ نوێژەكانی تر . ‏