بەشی دووەم: شوێنەوارە نادیارەكانی
ئەمانەش ئەو زیانانەن كە لە ماوەیەكی كەمدا هەستیان پێ ناكرێت یان هەستیان پێ دەكرێت بەڵام نازانرێت دەرئەنجامی ئەم خووە خراپەن ، وە واقیع و لێكۆڵینەوەكان دەیسەلمێنن ئەم خووە دەبێتە هۆی ئەم شوێنەوارانەی خوارەوە:
1. خراپ كردنی شانەكانی مۆخ و زاكیرە :-
كەسێك كە ئەم كارە ئەنجام دەدات لە خۆوە نایكات چەند سەرچاوە و بزوێنەر و هۆكارێك وایان لێكردووە ئەو كارە بكات ...
لەوانەش:-
(أ) سەرچاوەی دەرەكی : ئەمەش بریتی یە لە وێنە و فیلم و دیمەنە ڕاستەقینە ئارەزوو جوڵینەرەكان .
(ب) سەرچاوەی ناوخۆیی : ئەمەش عەقڵی ئەنجامدەری ئەم خووەیە كە خەیاڵی جینسی وێنە دەكات كە دەبێتە هۆی جووڵاندنی شەهوەت ئەم خەیاڵەش یان لەگەڵ كەسانێكی ڕاستەقینەدا دەبێت كە بوونیان هەیە یان خەیاڵێكی وەهمی و ناڕاستەقینەیە، تایبەتمەندی ئەم خەیاڵانەش ئەوەیە كە لە ئاستێكدا ناوەستێت و بە تەنها چیرۆكێكی دووبارەوە خۆی كورت هەڵناهێنێت چونكە ئەگەر وابێت توانای لە سەر جووڵاندنی شەهوەت و گەشتن بە ئاوهێنانەوەی كەم دەبێتەوە بەڵكو خەیاڵەكە خەیاڵێكی تازە و گۆڕاوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چیرۆكەكانی تێدا دەگۆڕێت تاوەكو لە ڕووی جنسیەوە بتوانێت خۆی تێر بكات بۆ نمونە ئە گە ر بڵێین خانەكانی هۆش(خلايا الذاكرة) بریتین لە كتێبخانەیەك بۆ كاسێتی ڤیدیۆ بیربكەرەوە كە قەبارەی ئەو كاسێتانە (خانانە) چە ند دەبن كە بۆ خەیاڵی جنسی تەرخان كراون بەراورد بەو خانانەی كە بۆ زانیاریەكانی خوێندن تەرخان كراوە یان جگە لەوە لە زانیارییە بەسوودەكان و بێ سوودەكان ؟
وەڵام / ئەگەر بتوانین بەڕاستی قیاسی ئەو ژمارە كاسێتە زۆرە بكەین و بەراوردێك بكەین ئەوا دەبینین ئە و خانانەی تایبەت بە خەیاڵی جنسین زۆر لەوانەی تر زیاترن.
هۆیەكەیشی زۆر بە سادەیی ئەوەیە كە خەیاڵی جنسی كارێكی نوێبووەوە و دوبارەیە لە كات و شوێندا بە پێچەوانەی جۆرەكانی تری زانیارییەوە كە كات و شوێنیان دیاریكراوە.
بۆیە زانیاریە جنسیەكان بەردەوام و بە شێوەیەكی ترسناك لە زیاد بووندایە لە كاتێكدا زانیارییەكانی تر بە هۆی كەمتەرخەمی و بەردەوام بە كارنەهێنانیەوە كەم دەبێتەوە گومانی تێدا نیە كە ئەنجامدەرەكەی لە تەمەنێكی كەمی تەمەنیدا هەست بەم بەراوردە ناكات چونكە هێشتا هەردوو جۆری زانیاری بەسوود و بێ سوود بە دەست دەهێنێت.
بۆیە بە تەواوبوونی دەست كەوتنی زانیاری خوێندنی تێبینی ئەوە دەكرێت كە هەموو شتێك دەپێكێتەوە.
بەشێوەیە كە خانەكانی بەدەستهێنانی زانست دەوەستێت (دەیبەستێت) و وەكو كاسێتی ڤیدیۆیی كۆنی لێ دێت كە خاوەنەكەی دەیسڕێتەوە بۆ ئەوەی فیلمێكی تازەتری بخاتە سەر بۆ پڕكردنەوەی خانە بەكارنە هاتووەكانی مۆخ (ئەمەش ڕوودەدات بە بێ ئەوەی بیەوێ یان تێبینی بكات) و بەرە بەرە زانیاری بە سوود لەو خانانەدا نامێنێت و هە مووی جنس و شتی پڕِوپوچ دەیگرێت ، پاش دەركردنی ئەو شتانەی بە سوودن لە زانستە دینی و دونیاییەكان .
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە دەتوانین پرسیار لە هەر لاوێكی ڕاهاتوو لە سەر خووی نهێنی بكەین كە ئایا پاش دەرچوونی لە زانكۆ یان ناوەندی خوێندن بە تەنها سێ ساڵ هیچی لە بیر ماوە ، لەوانەیە كاتەكە هەندێك جار زۆر لەوەش كەمتر بێت.
2. لەدەستدانی بنەما و بەهاكان( چۆن خەیاڵ دەگۆڕێت بۆ واقیع ):
هە ندێك لە ئەنجام دەرانی خووی نهێنی بیرۆكە و بۆچوونێكی زۆر هەڵەیان هەیە ئەویش ئەوەیە كە دەڵێن : ئێمە لە سەردەمێكدا دەژین كە فیتنە و شتە فریودەرەكان تیایدا زۆرن ، و بۆ ئەوەی كچ و كوڕی گەنج خۆی لە زینا و فاحیشە بپارێزێت دەبێ ئەم عادەتە ئەنجام بدات بۆ كوژاندنەوەی ئاگری شەهوەت و بەدەستهێنانی توانا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم فیتنانە!!!
بەڵام حەقیقەت بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە ، و چیرۆكە واقیعیەكان و ڕاشكاوی هەندێك لە ئەنجامدەرانی ئەم خووە ئەوە دەسەلمێنن كە زۆرێك لەو كەسانەی لە ژینگەیەكی بە ڕەوشت و دینداردا پە روەردە بوون و پاشان لایانداوە و كێشەی ئەخلاقیان تووش بووە ، هۆكاری ئەو لادان و گومڕابوونانە كاریگەری شەهوەتە جنسیەكان بووە ، كە گرنگترین ئامرازەكانیشی خووی نهێنیە .
دەبینیت ئەنجامدەری ئەم خووە لە سەرەتادا كەسێكی بە ڕەوشت و دیندار بووە بەڵام پلە پلە ئارەزووە جنسیەكانی زیاددەكەن و خەیاڵی جنسی پێویستی بە نوێكردنەوە و وروژاندنی زیاتر و گەورەتر دەبن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دیارە ئەم خەیاڵە جنسیانەشی بە دووبارە بوونەوەی دیمەن و چیرۆكەكان و بەردەوام خەیاڵ كردن لە كەسانێكی وەهمی بەدی نایەت .
بۆیە لێرەوە كەسەكە بیردەكاتەوە لە دروستكردنی پەیوەندیەكی ڕاستەقینە لەگەڵ دەوروبەرەكەی یان گەشت كردن یان زۆر ڕێگای تر كە خاوەنەكانیان دەیزانن .
لەوانەیە لەسەرەتاوە نەیەوێت یان نەوێرێت خەیاڵە جنسیەكانی لە واقیعدا جێبەجێ بكات چونكە هێشتا خاوەن ڕەوشت ودینە ، بەڵام دوای ماوەیەك و پاش ڕۆچوون لە خەیاڵە جنسیەكان لە لایەك و بینینی فیلم و وەسیلەكانی تر كە بزوێنەری جنسین لەلایەكی ترەوە (كە هەموویان وەسیلەی تەنها بەرجەستەكردنی پەیوەندیەكی ئاژەڵیانەیە) ، تاوەكو بیروباوەڕی ئەو كەسە هەژارانە پلە پلە ڕوو لە داڕمان دەكات تاوایان لێ دێت دەبنە خەڵكانێك بە مەفهومی ئاژەڵان كە گوێ بە ئایین و ڕەوشت و ئاكارە بەرزەكان نادەن .
ئەم عادەتە لە بری ئەوەی لاوان بپارێزێت لە كەوتنە تاوانەوە كەچی بە ڕاهاتن لە سەری دەبێتە هۆكارێك بۆ كۆتایی وپاشە ڕۆژێكی بە ئێش و ئازار كە بەسەر زۆر لە ئەنجامدەرانی ئەم خووەدا هاتووە و بووەتە هۆی ڕاهاتن لەسەر زینا ونێربازی كە بە هۆی ئەم دوو تاوانە قێزەونەشەوە تووشی نەخۆشی كووشندەی وەكو ئایدز بوون یان تووشی سزای دونیایی وەكو سجن و تەعزیر یان تووشی تەڵاق دان یان ئابڕووچوونی لای خزم وكەسو كار و جگە لەوانەش بوون كە دەیانبیستین ودەیانبینین یان تووشی ئاخر شەڕی دەبن لەسەر حاڵەتێك لەو حاڵەتانەی كەباسمان كرد، داوا لە خوای گەورە دەكەین لە خراپەی دەرونمان بمان پارێزێت و خراپە و خراپەكاریمان لێ لا بدات وهەموومان بپارێزێت.
3. نەمانی شەرم وداوێنپاكی :-
زۆر ڕۆچوون لە ئەنجام دانی خووی نهێنیدا بەشێوەی پلەپلە دەبێتە هۆی نەهێشتنی نیشانەكانی شەرم وداوێن پاكی وڕووخاندنی بەربەستەكانی دین وڕەوشت، ئەگەر ئەمە بەنیسبەت كوڕانەوە ڕوون وئاشكرا بێت ئەوا بەنیسبەت ئافرەتانەوە زۆر ڕوونترە ، بۆیە لات سەیر نەبێت كە ئەو گەنجەی تا دوێنێ زۆر بەڕەوشت بووە و نەیوێراوە سەیری شەرەف و نامووسی خەڵكی دەورووبەری لە دراوسێ وخزمەكانی هەتاوەكو خەڵكی سەر جادەش بكات ئەمڕۆ وای لێ هاتووە دوای شەرەف و نامووسی خەڵكی كەوتووە و دەستی كردووە (بەڕاوە كچ یان ڕاوە كوڕ) وە سەیر نییە ئەوەی كە تا دوێنێ چاوی لە شوێنی پێیەكانی خۆی بەرزنەدەكردەوە ئەمڕۆ وای لێ هاتووە سەیری ئەم لاو ئەولا دەكات لە بازاڕ و (ترافیك لایتەكان )دا هەتا وای لێ هاتووە ئەوەندە سەیری پیاو دەكات پیاوەكە شەرم دەكات وسەردەكاتە خوار ، وە دەیبینیت دوای سەیارەی جوان دەكەوێت وسەیری خەڵكی ناوی دەكات و سەیری فیلمی خۆشەویستی ودڵداری دەكات لە تەلەفیزیۆن و كەناڵەكاندا، وە سەیر نەبێت ئەوكەسەی كە تادوێنێ خەیاڵی پاك وخاوێنی هەبوو ئەمڕۆ خەیاڵ و بیرۆكەی خۆی لە هەموو بوارێك لەبوارەكانی جنس وشەهوەتدا دەجوڵێنێت، دەتوانین ئەم شتانەی كە باسمانكردن لەو شوێنە گشتیانەدا ببینێت كە هەردوو ڕەگەزی نێرومێی تێدایە وەكو بازاڕ وسەیرانگاكان وەكو بەڵگەیەك لەسەر نەمانی حەیاوشەرم (تەنها لای ئەو كەسانە نەبێت كە خوا ڕەحمی پێ كردوون) بۆیە لەبەر نەمانی ئەو شتانە ئێستا پەیوەندی حەرام وئەنجام دانی تاوانە گەورەكانی تر زۆر ئاسان بووە ، خوا ئێمە وئێوەشی لێ بپارێزێت ...
4. زۆربوونی تەڵاق وخراپەكاری:-
ژنی ئەوكەسەی كە ڕاهاتووە لەسەر (خووی نهێنی ) لەوانەیە نەتوانێت بەو شێوەیە پیاوەكە بوروژێنێت ولایەنی جینسی تێربكات هەروەكو ئافرەتە بەدڕەوشت و خراپەكارەكان لە تەلەفزیۆن و كەناڵەكاندا دەیكەن (هەرچەندە ژنەكە جوانیش بێت)، بۆیە ئەم ئافرەتە ناتوانێت مێردەكەی قایل بكات و كێشە دەكەوێتە نێوانیانەوە ، و پیاوەكەی وادەزانێن ئافرەتی تر دەتوانێن ئەم ئارەزووەی بۆ بەدی بهێنێت، بۆیە دەچێت ژنی یەكەم تەڵاق دەدات و ژنێكی تر دەهێنێت بۆ ئەوەی غەریزەی جنسی بۆ تێر بكات ، بەڵام دوای ئەوەش هەركێشەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە یان ژنی یەكەم تەڵاق نادات و دەیهێڵێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەست دەكات بەئەنجام دانی كارە خراپەكان ، بۆیە داماوە وای لێ دێت لەناو بازنەیەكی ونبووی كارە حەرامەكاندا دەبێت بەهیوای گەشتن بەئامانجەكان، بەڵام خۆزگە ئەو كەسە هەر لەسەرەتاوە بیزانیایە هۆكاری ئەم كێشەیە (خووی نهێنی)یە، بەڵگەش لەسەر ئەم قسەیە ئەوەیە ئەو كەسانەی ئەم كارە ئەنجام نادەن پێوستیان بەو هەموو هیلاكیە نیە بۆ گەشتن بەتێربوونی جنسی ، بەڵكو كەمترین حەڵاڵی بەسە بۆ جوڵاندنی شەهوەتی و ئاوهاتنەوە وچێژ وەرگرتن لەخێزانەكەی ، ئەم كارەش بەسەر ئافرەتاندا جێبەجێ دەبێت بەڵام ئافرەت ئەم ڕاستیە دەشارێتەوە و ئارام دەگرێت ئەگەر ئەوەندە باوەڕی هەبێت كە بتوانێت و یارمەتی بدا لەسەر ئەوە ئەگینا بە هەمان شێوەی پیاو ئەویش هەوڵی قەرەبووكردنەوە دەدات بەیەكێك لەڕێگا حەرام كراوەكان .