زۆرێك ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌وێ قورئان له‌به‌ر بكه‌م به‌لێم نازانم چى ڕێگریم لێ ده‌كات و هه‌ركات ده‌ست ده‌كه‌م بهلهبهركردنى قورئان ده‌وه‌ستم و هه‌ست ئه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نیم بۆ ئه‌و كاره, ئایا چى بكه‌م؟
منیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: چه‌ند ڕێگه و هه‌نگاوێت بۆ باس ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك جێ به‌جێیان بكات به‌ته‌واوه‌تى ئه‌وا ده‌بێته یه‌كێك له ئه‌هلى قورئان به‌ویستى خوا. ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
[ یه‌كه‌م:] پشت به‌ستن ته‌نها به‌خواى گه‌وره و داواى یارمه‌تى كردن لێى و ده‌ربڕینى بێ توانایی و لاوازى خۆت و ملكه‌چى نواندن بۆی و زۆر پاڕانه‌وه له خوا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كت بۆ بكاته‌وه بۆ له‌به‌ركردنى قورئان و كردنت به‌یه‌كێك له هه‌ڵگرانى قورئان, هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و نیه‌تپاكى له‌و دوعاكردنهدا بۆ له‌به‌ركردنى قورئان.
[ دووه‌م:] ڕاستگۆیی, مه‌به‌ست لێى واته حه‌زێكى ڕاسته‌قینه‌ت هه‌بێت بۆ له‌به‌ركردنى قورئان.
[ سێیه‌م:] هیمه‌ت به‌رزى, چونكه نه‌فسى مرۆڤ سروشتى وایه هه‌ركه ده‌ست ده‌كه‌یت به ئه‌نجامدانى كارێك سه‌ره‌تا زۆر چالاك و به گوڕ وتینه وپاشان ورده ورده ڕوو له لاوازى و سستى ده‌كات, بۆیه پێویسته له‌سه‌رت هیمه‌تت به‌رز بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت به‌رده‌وام بیت.
[ چواره‌م:] ده‌بێت له‌و كاره‌دا مامۆستایه‌كى متمانه پێكراوت هه‌بێت كه قورئانى به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه, چونكه قورئان به‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گیرێت و هاتووه, بۆیه بوونى مامۆستا زۆر پێویست و گرنگه.
[ پێنجه‌م:] هه‌رگیز په‌له‌ت نه‌بێت و ههڵهشهییت پێوه دیار نه‌بێت له بوارى وه‌رگرتنى زانست‌دا, ( چ جاى ئه‌و زانسته قورئان بێت), چونكه خوێندنى عیلم پێویستى به ئارامگرى و دان به‌خۆداگرتن و پشوودرێژى هه‌یه, جا بۆیه له سه‌ره‌تاوه ئه‌ندازه‌یه‌كى كه‌م له‌به‌ر بكه هه‌تا ڕادێیت و زۆرى ده‌كه‌یته‌وه, بۆیه پێشینان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى عیلم وتوویانه " ئێمه ئه‌م زانسته‌مان كۆكردۆته‌وه سه‌ره‌تا به خوێندن و وه‌رگرتنى یه‌ك یان دوو فه‌رمووده " بۆیه په‌له‌په‌ل مه‌كه.
[ شه‌شه‌م:] پارێزگارى كردن له‌و به‌شه‌ى كه له‌به‌رت كردووه به‌زۆر دووباره‌كردنه‌وه‌ى, جا وریابه هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بیت به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كهلهبهرت كردووه چونكه ئه‌وه دهستمایهته له ژیانتدا, وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك وایه كه له كۆتایی مانگدا مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت و پاشان فڕێى بدات, ئایا ئه‌وه كه‌سێكى ژیر و هۆشمه‌نده؟
[حه‌وته‌م: ] ئه‌م خاڵه گرنگترین باسه كه بریتیه له‌وه‌ى هه‌ست به له‌ززه‌ت و چێژى قورئان بكه‌یت و له‌گه‌ڵیدا بــژیت به وردبوونه‌وه و تێڕامان له مانا و واتا به‌نرخه‌كانى و قووڵ بوونه‌وه تێیدا و په‌ى بردن به مانا ورد و به‌پێزه‌كانى, جا بۆیه ئه‌گه‌ر به‌و كاره هه‌ستایت ئه‌وا هه‌رگیز نا‌توانیت لێى جیابیته‌وه‌و دووربكه‌ویته‌وه لێى, وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ست و خۆشیه‌ت بۆ دروست بوو ئه‌وكات حه‌قیقه‌تى قورئان و ڕێـــزى هه‌ڵگرانى ده‌زانى جا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ستبه‌ردارى نابیت و هه‌ست ده‌كه‌یت پێویستیت به‌وه هه‌یه كه هه‌موو قورئان له‌به‌ر بكه‌یت.
خواى گه‌وره هه‌مووان سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ ئه‌وه‌ى خۆشى ده‌وێ و لێى ڕازیه و ده‌ستمان بگرێت به‌ره‌و ڕێگاى چاكهكارى و دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان