پێشه‌كى
سوپاس وستایش بۆ خواى په‌روه‌ردگار, ئه‌و خوایه‌ى كه شه‌و و رۆژمان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت و خۆر و مانگى بۆ فه‌راهه‌م كردووین و رزق و رۆزیشى داوین و له‌ش و لارێكى ڕێك و جوانیشى پێ به‌خشیوین و خۆیشى لێبورده‌یه و له‌تاوان خۆش ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌سته لێره‌دا بووترێت, وهبیرخستنهوهیهكه بۆ خۆم و موسڵمانانى هاودینم به‌وه‌ى كه ساڵێك له‌ته‌مه‌نمان وا كه‌م بوویه‌وه و زۆر شت هه‌بوون كه ویستبوومان بیانكه‌ین به‌لێم نه‌كرا بۆمان, جا ئه‌وه‌ى خراپ بووه سوپاسى خوا بكات كه ئه‌و كاره‌ى بۆ نه‌كراوه, ئه‌وه‌شى باش بووه ئه‌وا خه‌مباربێت و هه‌وڵ بدات له‌مساڵى نوێیه‌دا ئه‌نجامى بدات و فریاى بكه‌وێت, چونكه چیتر ئه‌و ساتانه‌ى ساڵى پار ناگه‌ڕێنه‌وه وبوارنهما.
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش وه‌بیربهێنمه‌وه كه ووشه‌ى دونیا له شه‌رعدا ( قورئان و فه‌رمووده ) زۆربه‌ى خه‌ڵكى به‌كات تێى گه‌یشتوون و واده‌زانن مه‌به‌ست پێى شه‌و و رۆژه كه خواى گه‌وره یاخود پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم باسى لێوه ده‌كه‌ن و وریامان ده‌كه‌نه‌وه لێى, یان وا تێى گه‌یشتوون كه مه‌به‌ست لێى ئه‌م زه‌وى و خاكه‌یه كه خواى گه‌وره به‌دى هێناوه بۆمان. به‌لێم ئه‌و تێگه‌یشتنانه هه‌ڵه‌ن و ئه‌وه‌ى ڕاست و دروسته و زانایان باسیان كردووه له ئاشكراكردنى مانا‌و مه‌به‌ستى ئه‌و ووشه‌یه ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست له دونیا واته ئه‌و كرده‌وانه‌ى مرۆڤه كه ئه‌نجامیان ده‌دات له پێش رۆژى دواییدا واته پێش هه‌ستانى قیامه‌ت نه‌وه‌ك خودى كات و شوێنه‌كه.
كه‌وابوو كرده‌وه‌كانت دونیاى تۆیه, جا بیربكه‌ره‌وه خۆشبه‌ختى دونیات كردهوهكانتن و به‌دبه‌ختى و ناڕه‌حه‌تى دونیاتیش هه‌ر كردهوهكانتن, واته به‌ده‌ستى خۆته و دونیات كردهوهكانته و كردهوهكانتیش دونیاتن.
خه‌ڵكى بۆنه‌و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێوه, ده‌بوو بیریان له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه له‌و ساڵه‌ى ڕابوورد چه‌ند خه‌ڵكى له ولێتهكهى ئه‌ودا مردن, یان له‌شاره‌كه‌ى ئه‌ودا مردن, یان له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ئه‌ودا مردن, چه‌ند خۆشه‌ویست و دۆست و خزمت له‌ده‌ست چوو له‌و ساڵه‌دا.... به‌لێم تۆ هیچیان نه‌بووى, واته تۆ یه‌كێك نه‌بووى له ڕیزى مردووان و خواى گه‌وره ده‌رفه‌تى پێداى وا پێت نایه ناو ساڵێكى تازه‌وه له ته‌مه‌ندا, جا خه‌ڵكى بیر له هاتنى ساتێكى كه‌م ده‌كه‌نه‌وه كه چركه‌ساتى جێهێشتنى ساڵى كۆن و هاتنى چركه‌ساتى سه‌رى ساڵى تازه‌یه, به‌لێم منى موسڵمان بیرم فراوانه, بیر له یه‌ك ساڵى ڕه‌به‌ق ده‌كه‌مه‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها ئه‌و چركه‌ساته و بگره بیر له ساڵى نوێیش ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌رنامه ڕێژى بۆ ده‌كه‌م, خه‌ڵكى بیر له ساڵى نوىَ ده‌كاته‌وه من بیر له كرده‌وه‌ى نوىَ ده‌كه‌مه‌وه, خه‌ڵكى ته‌نها بیر له خۆشیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه من بیر له خۆشى و ناخۆشیه‌كان ده‌كه‌مه‌وه, خه‌ڵكى مردووه‌كانى له‌بیركردووه من بیر له خودى مردنیش ده‌كه‌مه‌وه, خه‌ڵكى بیر له ساڵى ئاینده ده‌كاته‌وه من بیر له ساڵى ڕابوردو و ئاینده‌ش ده‌كه‌مه‌وه, ئه‌وان ئه‌مرن بۆ ژیان, به‌لێم من ئه‌ژیم بۆ مردن, به كورتى ئه‌وان كورت بینن و ته‌نها بیر له ژیان ده‌كه‌نه‌وه به‌لێم من بیر له مردن و ژیانیش ده‌كه‌مه‌وه, من ئهمهوىَ دونیاى كرده‌وه‌كانم خۆش بن بۆ ئه‌وه‌ى خۆشگوزه‌ران بم, خه‌ڵكى دهیانهوىَ خودى دونیایان خۆش بێت وبه‌س, بۆیه تۆ واز له‌و دونیایه‌ى ئه‌وان بهێنه بۆ خۆیان وه‌كو چۆن ئه‌وان وازیان له قیامه‌ت هێناوه بۆ خۆمان.
جا ئه‌ى خوشك وبرایان, وا منى تاوانبار ئه‌و قسانه‌ى كه له پێشه‌كیه‌كه‌دا كردم وا ئێستا جێ به‌جێى ده‌كه‌م و خشته و به‌رنامه‌یه‌كم داناوه بۆ خۆم و تۆى خوێنه‌ریش, با پێكه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ین كه ئه‌م ساڵى نوێیه‌مان جیاواز بێت له ساڵى ڕابوردو, دڵ و ناخت په‌یوه‌ست بكه به ئاسمانه‌وه, هیممه‌تت به‌رز بكه‌ره‌وه, هه‌میشه بیر له به‌رزى بكه‌ره‌وه, ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و شتانه‌ى كه خه‌ڵكى پێوه‌ى سه‌رقاڵن و خه‌مى بۆ ده‌خۆن چه‌ند بچووكن و بێ فه‌ڕن, تۆ بیر له به‌هه‌شت ده‌كه‌یته‌وه كه پانتاییه‌كه‌ى به ئه‌ندازه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌ویه, كه‌چى ئه‌و بیر له دۆنمێك زه‌وى یان دووسه‌د مه‌تر زه‌وى یان ئۆتۆمبیلهكهى ده‌كاته‌وه !! تۆ بیر له حۆریه‌كان ده‌كه‌یته‌وه كه وه‌كو دوڕ و گه‌وهه‌رن له جوانى و سه‌رنجڕاكێشیدا وبۆ هه‌تاهه‌تایه, كه‌چى ئه‌و بیر له داوێن پیسى و ناپاكى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى هه‌ڵگرى نه‌خۆشى ئه‌یدز ئه‌ویش بۆ كاتێكى دیارى كراوى كه‌م, تۆ بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه له به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ كام له پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌لێن و زانایاندا بیت, ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه براده‌رى نوىَ دروست بكات كه لێكچووى خۆى بێت له خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌و خراپكاریدا, تۆ بیر له بینینى خوا ده‌كه‌یته‌وه, ئه‌و بیر له بینینى ڕوخسارى ئافره‌تێك ده‌كاته‌وه, ئاى خوایه چه‌ند جیاوازن, بۆیه ئه‌ى موسڵمانان ئێستا بۆتان ده‌ركه‌وت كه مێشكى موسڵمان چه‌ند فراوانه و ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بیربكه‌یته‌وه ناخۆشیه‌كانى دونیاتیش له‌سه‌ر ئاسان ده‌بێت و خۆڕ‌اگرى و ئارامیت بۆ دێت.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه كورته‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه كه زۆر پێویسته هه‌موو موسڵمانێكى ژیر و وشیار گرنگى پێ بدات و جێ به جێى بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م له دنیا به به‌خته‌وه‌رى و ئاسووده‌یى بژێت ، وه هه‌م له دواڕۆژیشدا سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بێت .
یه‌كه‌م : گرنگى دان به نوێژه فه‌رزه‌كان و كردنیان به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت
گه‌ر ته‌ماشاى قورئان وفه‌رمووده ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بكه‌ین به‌ته‌واوى بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه نۆێژى جه‌ماعه‌ت چه‌نده گه‌وره‌یه و موسڵمان به‌كردنى پاداشتى زۆر گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت ئێمه‌ش به‌یارمه‌تى خوا چه‌ند گهورهییهكى نوێژى جه‌ماعه‌ت ده‌خه‌ینه ڕوو به ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌كمان به ویستى خوا سوودى لىَ وه‌ربگرین وه نوێژكردن به جه‌ماعه‌ت بكه‌ینه پیشه‌ى ڕۆژانه‌مان ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه له فه‌زڵ و پاداشته‌كانى نوێژى جه‌ماعه‌ت .
فه‌زڵه‌كانى :
1-شایه‌تى دانى باوه‌ڕ بۆئهوكهسانهى نوێژه‌كانیان به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن :
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت [ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ... ] التوبة: ١٨ واته: بێگومان ئهوكهسانهى مزگه‌وت ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه به‌نوێژكردن وخواپه‌رستى كهباوهڕى ڕاسته‌قینه‌یان به‌خواى په‌روه‌ردگارو پاشه‌ڕۆژ هه‌یه .....
مه‌به‌ست له‌ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى مزگه‌وت له‌م ئایه‌ته‌دا زیاتر ئاوه‌دان كردنهوهیهتى به‌نوێژو خواپه‌رستى چونكه كه‌سانێك هه‌ن مزگه‌وت دروست ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نوێژ ناكه‌ن .
2- به‌كردنى ههرنوێژێك خێر‌و پاداشتى (حه‌ج) ێكت ده‌ست ده‌كه‌وێت :
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت ((من مشى الى الصلاة مكتوبة في الجماعة فهي كحجة ومن مشى الى صلاة التطوع فهي كعمرة نافلة)) حديث حسن حسنه الشيخ الالبانى فى الصحيح الجامع (6556)وصحيح ابى داود (567) واته : هه‌ر موسڵمانێك بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژێكى فه‌رز به جه‌ماعه‌ت ئه‌وه وه‌ك حه‌جێك وایه وه‌هه‌ركه‌سێك بۆ كردنى نوێژێكى سوننه‌ت هه‌نگاو بنێت ئه‌وه وه‌ك عهمرهیهكى سوننه‌ت وایه .
3- به‌كردنى هه‌ر نوێژێك له به‌هه‌شتدا كۆشكێكت بۆ دروست ده‌كرێت
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت((من غدا الى المسجد أو راح اعد الله له نزلا فى الجنة كلما غدا أو راح)) صحیح اخرجه البخارى (622) ومسلم (699) وصحیح الجامع ( 6399) واته :هه‌ر كه‌سێك بڕوات بۆ مزگه‌وت به‌یانیان یان ئێواران ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو جارێك ڕۆیشتنى بۆ مزگه‌وت له به‌هه‌شتدا ماڵ وكۆشكێكى بۆ دادهنىَ و بۆ دروست ده‌كات .
دووه‌م : قورئان خوێندن
هه‌وڵبده له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا لانى كه‌م (12) جار خه‌تمى قورئانى پیرۆز بكه‌ى كه ده‌كاته مانگى یه‌ك خه‌تمه كه ڕۆژى ده‌كاته ته‌نها یه‌ك جوزء ئه‌مه‌ش پێویستى به ته‌نها نیو كاتژمێر هه‌یه له ڕۆژێكدا .
[* فه‌زڵى قورئان خوێندن : ]
خوێندنه‌وه‌ى یه‌ك پیت له قورئان به‌رانبه‌ره به ده چاكه
عَنْ عَبْدَ اللّهِ بْنَ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قالَ: قَالَ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ: " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ ( ال‌م ) حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ " صححه الألباني في المشكاة برقم (2137/29).
واته: ئه‌وه‌ى پیتێك بخوێنێته‌وه له كتێبه‌كه‌ى خـوا ئه‌وا به‌هۆیه‌وه ده چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت, وه چاكه‌یش به ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆى تۆمار ده‌كرێت, من ناڵێم (الـم) پیتێكه, به‌ڵكو (ألف) پیتێكه و (لام ) پیتێكه و ( میم ) پیتێكه.
واته : یه‌ك جوزئى قورئان بریتى یه له نزیكه‌ى (100) هه‌زار چاكه ، وه خه‌تمى قورئان بریتى یه له نزیكه‌ى (3) ملیۆن چاكه ، ئه‌مه‌ش ده‌توانى زۆر به ئاسانى ئه‌نجامى بده‌ى به ته‌رخانكردنى نیو كاتژمێر له ڕۆژێكدا .
سێ یه‌م : ڕۆژووى سوننه‌ت
ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو هه‌موو دوو شه‌ممان و پێنج شه‌ممان و 13و14و15ى هه‌موو مانگێكى كۆچى به‌ڕۆژوو به ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانات نه‌بوو ئه‌وا ته‌نها له مانگێكدا (3) ڕۆژ به‌ڕۆژوو به .
[* فه‌زڵ و پاداشتى ڕۆژوو گرتن : ]
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : [ مَا مِنْ عَبْدٍ يَصُومُ يَوْمَاً في سَبيلِ اللهِ إلا بَاعَدَ اللهُ بِذَلِكَ وَجْهَهُ عَن النَّارِ سَبْعينَ خَريفاً ] أخرجه البخاري : (6 / 35) رقم : (2840) ومسلم رقم : (1153) واته : هه‌ر به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانى خوا ڕۆژێك به ڕۆژوو بێت له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار ، ئیللا به هۆیه‌وه خواى په‌روه‌ردگار ڕوومه‌تى له ئاگرى دۆزه‌خ ( 70 ) حه‌فتا پایز ( واته : ساڵ ) دوور ده‌خاته‌وه .
چواره‌م : گرنگى دان و ئه‌نجامدانى نوێژه سونه‌ته‌كان وه‌كو :
1- نوێژه سونه‌ته‌كانى پێش و پاش نوێژه فه‌رزه‌كان كه (12) ڕكاته و بریتین له: دوو ڕكات پێش نوێژى به‌یانى ، چوار ڕكات پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ ، دوو ڕكات دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ ، دوو ڕكات دواى نوێژى مه‌غریب ، دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا
فه‌زڵى ئه‌نجام دانى ئه‌م (12) ڕكاته :
دایكى ئیمانداران أم حبيبة (خوا لێى ڕ‌ازى بێت) خێزانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو: [مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يُصَلِّي لِلَّهِ كُلَّ يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا غَيْرَ فَرِيضَةٍ إِلاّ بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ، أَوْ إِلَّا بُنِيَ لَهُ بَيْتٌ فِي الْجَنَّةِ] صحيح مسلم (1199/4/67) واته: هیچ به‌نده‌یه‌كى موسوڵمان نییه له ڕۆژێكدا دوانزه ڕكات نوێژى سوننه‌ت بكات بۆ خواى گه‌وره جگه له فه‌رزه‌كان ئیللا خواى گه‌وره كۆشكێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات، یان كۆشكێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێـت.
2 - شه‌و نوێژ
به‌ڕاستى شه‌و نوێژ یه‌كێكه له په‌رستشه مه‌زنه‌كان ، و نزیك بوونه‌وه گه‌وره‌كان ، كه‌پیاو چاكه پێشینه‌كان خوایان لێ ڕ‌ازى بێت به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى ، به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر بڕۆیشتایهیته شارێك له شاره‌كان له‌سه‌رده‌مى ئه‌وانه‌دا گوىَ بیستى ده‌نگیان ده‌بوویت له‌شه‌ودا وه‌كو ده‌نگى شاره هه‌نگ ، هه‌ریه‌كێكیان له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا شه‌ونوێژى ده‌كرد و هانى خێزان و منداڵه‌كانى ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستشه.
به‌ڕاستى شه‌و نوێژ چێژوشیرینییهكى تایبه‌تى هه‌یه هیچ كه‌س هه‌ستى پێ ناكات كه‌سێك نه‌بێت كه له تاریكایی شه‌ودا پێ یه‌كانى ڕێك كردبێت له‌به‌ر خوا خه‌ریكى خوا په‌رستن بێت ، و سكالێى تاوانه‌كانى بكات ، وه مناجاتى خودا بكات ، وه داواى به‌هه‌شته‌كه‌ى بكات ، به ئومێدى ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ى بێت ، و له سزاكه‌ى بترسێت ، و پهنابگرێت له ئاگره‌كه‌ى .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : [ أفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ شَهْرِ رَمضَانَ شِهْرُ اللَّهِ المُحَرَّمُ ، وأفْضَلُ الصَّلآةِ بَعْدَ الفَرِيضَةٍ صَلآةُ اللَّيْلِ ] رواه مسلم واته: چاكترین ڕۆژوو له دواى ڕه‌مه‌زان مانگى خوایه كه موحه‌ڕه‌مه ، وچاكترین نوێژێكیش له‌دواى نوێژه فه‌رزه‌كان شه‌و نوێژه .
3 - سوننه‌تی وه‌تر
* فه‌زڵی سوننه‌تی وه‌ترو حوكمه‌كه‌ی:
وه‌تر سوننه‌تێكی (مؤكدة) جه‌خت كراوه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هانی خه‌ڵكی داوه بۆ كردنی و لای خۆشه‌ویست كردوون، له عه‌لییه‌وه خوا لێی ڕازی بێت هاتوه ده‌فه‌رمووێت: سوننه‌تی وه‌تر وه‌ك نوێژه فه‌رزه‌كان پێویست نییه له‌سه‌رتان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نوێژی وه‌تری كردووه‌و له‌پاشاندا فه‌رموویه‌تی: (يَا أهلَ القُرآنِ أوتِرُوا فَإنَّ اللهَ وَترٌ يُحِبُّ الوَترَ). (رواه أحمد وأصحاب السنن وحسنه الترمذي ورواه الحاكم وصححه) . واته: ئه‌ی ئه‌هلی قوڕئان نوێژی وه‌تر (تاك) بكه‌ن، چونكه خوا وهترهو وه‌تری خۆش ئه‌وێت.
4- نوێژی چێشته‌نگاو
*(فضل) ی نوێژی چێشته‌نگاو:
ده‌رباره‌ی (فضل) ی ئه‌م نوێژه حه‌دیسێكی زۆر هاتوه لێره‌دا ته‌نها دوانیان باس ئه‌كه‌ین:
أ- له (أبو ذر)ه‌وه خوا لێی ڕازی بێت هاتوه ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: [ يُصبِحُ علي كُلِّ سُلامي مِن أحَدِكُم صَدَقَة، فَكُلُّ تَسبِيحَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَحمِيدَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَهلِيلَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَكبِيرَةٍ صَدَقَةٌ، وَأمرٍ بِالمَعرُوفِ صَدَقَةٌ، وَنَهيٍ عَنِ المُنكَرِ صَدَقَةٌ، وَيُجزِِيءُ مِن ذَلِكَ رَكعَتَانِ يَركَعُهُمَا مِنَ الضُّحَي] (رواه مسلم وڕحمد وڕبوداود). واته: هه‌ر كه ڕۆژ بۆوه له‌سه‌ر هه‌موو جومگهكانتان خێرێكی له‌سه‌ره، جا هه‌موو (سبحان الله) یه‌ك خێرێكه، وه هه‌موو (الحمد لله) یه‌ك خێرێكه، وه هه‌موو (لا إله إلا الله) یه‌ك خێرێكه، وه هه‌موو (الله أكبر)ێك خێرێكه، وه فه‌رمان به چاكه‌كردن خێرێكه، وه نه‌هی له خراپه‌كردن خێرێكه، وه كردنی دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاو بری هه‌موو ئه‌وانه ئه‌كه‌وێت.
ب- لای ئهحمهدو ئه‌بوداود هاتووه له بوره‌یده‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((فِي الإنسَانِ سِتُّونَ وَثَلاثُمِئَة مَفصِل، عَلَيهِ أن يَتَصَدَّقَ عَن كُلِّ مَفصِلٍ مِنهَا صَدَقَةٌ) قَالُوا: (فَمَنِ الَّذِي يُطِيقُ علي ذَلِكَ يَا رَسُولَ الله؟) قَالَ: (النُّخَامَةُ فِي المَسجِدِ يَدفِنُهَا، أوِ الشَّيئُ يُنحِيهِ عَنِ الطَّرِيقِ، فَإن لَم يَقدِر فَرَكعَتَا الضُّحَي تُجزِئُ عَنهُ)) واته: هه‌موو ئاده‌میزادێك سێسه‌دو شه‌ست جومگه له‌له‌شیا هه‌یه، له‌سه‌ریه‌تی بۆ هه‌ر جومگه‌یه‌ك خێرێك بكات، ووتیان: جا كێ ئه‌وه ئه‌توانێ ئه‌ی نێرراوی خوا؟ فه‌رموی: تفێك و چڵمێك له‌مزگه‌وتا بوو بیشارێته‌وه، یا شتێك زیانی هه‌بوو له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك لایبا، ئه‌مانه هه‌موو خێرن، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌شی نه‌بوو دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاو بری ئه‌وانه ئه‌كه‌وێت.
پێنجه‌م : خێر و صه‌ده‌قه كردن
له صهدهقهكردندا – كه‌م بێت یان زۆر – ده خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى چاك هه‌یه ، پێنجى له دونیا و پێنجیش له دواڕۆژ :
[* خه‌سڵه‌ته‌كانى صه‌ده‌قه له دونیادا :]
یه‌كه‌م : پاككردنه‌وه‌ى ماڵ .
دووه‌م : پاككردنه‌وه‌ى لاشه ، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا] (التوبة : 103) . واته : له سامانه‌كه‌یان زه‌كات و ێهدهقهیهك وه‌ربگره كه پاكیان ده‌كاته‌وه له تاوانه‌كانیان و چاكه و پاداشتیان زیاد ده‌كات .
سێیه‌م : دوورخستنه‌وه‌ى به‌لێ و نه‌خۆشى ، ێهدهقهكردن ده‌بێته هۆى پاڵنان و دوورخستنه‌وه‌ى به‌لێ و نه‌خۆشى وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : ((دَاوُوا مَرضاكُمْ بِالصَّدقةِ )) ( رواه أبو الشيخ في الثواب وحسنه الشيخ الألباني في صحيح الجامع : 3358) . واته : چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن به صه‌ده‌قه .
چواره‌م : ده‌بێته هۆى خۆشحاڵكردنى هه‌ژاران و لابردنى ناڕه‌حه‌تیان ، كه ئه‌مه‌ش له چاكترین كرده‌وه‌كانه.
پێنجه‌م : به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ماڵه‌وه و ڕزق زیاد ده‌كات ، وه‌كو خواى به‌رز و بڵند فه‌رموویه‌تى : [ وَمَا أَنفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ] ( سبڕ : 39 ) . واته : ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن له‌ڕێی خوادا، ئه‌وه خوا جێگایتان بۆ پڕده‌كاته‌وه .
ئه‌مه پێنج خهسڵهتهكهى صه‌ده‌قه بوو له دونیادا .
[* خه‌سڵه‌ته‌كانى صه‌ده‌قه له دواڕۆژدا :]
یه‌كه‌م : صه‌ده‌قه ده‌بێته سێبه‌رێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى له گه‌رماى توندى ڕۆژى قیامه‌ت .
دووه‌م : ده‌بێته هۆى ئاسانكردن و سوككردنى لێپرسینه‌وه .
سێیه‌م : ته‌رازووى چاكه قورس ده‌كات .
چواره‌م : هۆكارێكه بۆ په‌ڕینه‌وه له پردى ( صراط ) .
پێنجه‌م : زیادبوونى پله له به‌هه‌شتدا .
شه‌شه‌م : به‌جێگه‌یاندنى په‌یوه‌ندى و سیله‌ى ڕه‌حم
* ئه‌بو هوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت, گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ((مَنْ سَرَّه أن يُبْسَطَ له في رزقه، وأن يُنْسَأَ له في أثره فَلْيَصل رحمه)) صحیح البخاری (5985). واته: ئه‌وه‌ى پێی خۆشه كه ڕزق وڕۆزى زۆربێت وپاشماوه‌ى باشى لێ به‌جێ بمێنێت, با سیله‌ى ڕه‌حم بگه‌یه‌نێت.
* هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانى نزیك بوونه‌وه له خوا, چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : (( الرحم معلقةٌ بالعرش تقول: مَنْ وَصَلَني وَصَلَه الله، ومَن قَطَعني قطعه الله)) صحیح مسلم(8/7)..واته: ڕه‌حم وابه‌سته‌یه به عهرشهوهو ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى من ده‌گه‌یه‌نێت خوا ده‌یگه‌یه‌نێت, ئه‌وه‌شى ده‌مبڕێت ونامگهیهنێت خوا ده‌یبڕێت(نایخاته به‌هه‌شته‌وه).
حه‌وته‌م : حه‌ج و عومره‌كردن
1- حه‌جكردن تاوانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ده‌سڕێته‌وه: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به عه‌مرى كوڕى عاصى فه‌رموو: ((أما علمت أن الإسلام يهدم ما كان قبله، وأن الهجرة تهدم ما كان قبلها، وأن الحج يهدم ما كان قبله)) واته: ئه‌ى عه‌مر ئایا نهتزانیوهكه موسڵمانبوون تاوانه‌كانى پێشه‌وه ده‌سڕێته‌وه‌و كۆچكردنیش تاوانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ده‌سڕێته‌وه‌و حه‌جكردنیش تاوانهاكاننى پێشه‌وه‌ى ده‌سڕێته‌وه.
2- لێخۆشبوو‌ن له‌تاوانه‌كان به‌بچوك وگه‌وره‌وه: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ((من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق، رجع كيوم ولدته أمه)) صحیح مسلم (173).).واته: ئه‌وه‌ى حه‌جى ئه‌م ماڵه بكات و كار‌و وته‌ى نابهجىَ وناشایسته نه‌كات, ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه پاك ده‌بێته‌وه له تاوان وه‌كو تازه له دایك بێت وایه.
3- پاداشته‌كه‌ى بریتیه له به‌هه‌شت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ((العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة)) . متفق علیه 4- واته: عومره بۆ عومره ده‌بێته كه‌فاره‌تى تاوانى نێوانیان, وه حه‌جێكى وه‌رگیراویش پاداشته‌كه‌ى ته‌نها به‌هه‌شته.
هه‌شته‌م : سه‌ردان كردنى گۆڕستان
هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر هه‌فتانه‌ش پێـت نه‌كرا ئه‌وا لانى كه‌م مانگى جارێك سه‌ردانى گۆڕستان بكه وه ده‌بێت بزانرێت بۆچى سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كرێت؟
له‌راستیدا سه‌ردانى گۆڕستان سودێكى زۆرى هه‌یه بۆ كه‌سێك باوه‌ڕى باشه ڕۆژ هه‌بێت، مه‌به‌ست له سه‌ردانى گۆڕستان ئه‌وه‌یه كه وا مرۆڤ به‌گشتى وه مسوڵمان به تایبه‌تى یادى ئه‌وه بكاته‌وه كه وا له‌پاش مردن زیندوو بونه‌وه هه‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌و پاداشت هه‌یه له‌سه‌ر كردارى چاكء خراپ، ئه‌مجاره‌ش مرۆڤ بیربكاته‌وه كه‌وا ئه‌و مردوانه‌ى كه‌وا تۆ سه‌ردانى گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌ى وه‌ك تۆ زیندوو بون و له دونیادا ژیان، ئیتر كۆتایى هات به ژیانیان وه جارێكى تر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانى ئه‌م دوونیا، وه په‌شیمان بوونه‌وه‌ش دادى هیچ كه‌سێك نادات، وه كاتێك بیر له‌م باسانه ده‌كه‌یته‌وه ده‌بێت به‌هانده‌رێك بۆت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر سوود بێت له‌سه‌ر كردارى چاك وه خۆت به‌دوور بگرى له كردارى خراپ، ئه‌مه مه‌به‌سته له سه‌ردانى گۆڕستان، بۆ په‌ند (عبر) وه‌رگرتنى .
نۆیه‌م : سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش یان براى موسڵمانت.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام چه‌ند ڕێگایه‌كی داناوه بۆ زیاتر بته‌و كردنی هه‌ستی برایه‌تی نێوان موسڵمانان و توند و تۆڵ كردنی گرێی خۆشه‌ویستی نێوانیان ، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر موسڵمانان ئه‌م ڕێگایانه بگرنه‌به‌ر و په‌یڕه‌وی بكه‌ن ئه‌وا ڕۆژ به رۆژ په‌یوه‌ندی و برایه‌تی نێوانیان زیاد ده‌كات جا یه‌كێك له‌و ڕێگایانه بریتى یه له سه‌ردان كردنى نه‌خۆش یان سه‌ردانى برایه‌كى موسڵمانى بكات له‌به‌ر خواى گه‌وره .
(( عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: ((مَنْ عَادَ مَرِيضَاً أَوْ زَارَ أَخَاً لَهُ فِي اللَّهِ ، نَادَاهُ مُنَادٍ : أَنْ طِبْتَ وَطَابَ مَمْشَاكَ وَتَبَـوَّأْتَ مِنَ الْجَنَّةِ مَنْـزِلاً)) صحيح سنن الترمذي رقم : (2008) وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2578). واته : هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆشێك یان سه‌ردانی برادهریهكی بكات له به‌ر خاتری خوا ، ئه‌وا بانگ كارێك بانگی ده‌كات و ده‌ڵێت : خوا پاكت بكاته‌وه و ڕێگای خێر و چاكهتیش بۆ پاك بكاته‌وه و جێگایهكتیش بۆ ئاماده بكات له به‌هه‌شتدا .
ده‌یه‌م : گرنگى دان به خوێندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه كتێبێكى به‌سوود
هه‌وڵبده له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كۆمه‌ڵه كتێبێكى به‌سوود دیارى بكه بۆ ئه‌وه‌ى به به‌رنامه تاوه‌كو كۆتایى ساڵ هه‌موو بخوێنیته‌وه ، وه ئه‌و سوود و په‌ند و ئامۆژگاریانه‌ى له‌و كتێبانه ده‌ستت ده‌كه‌وێـت و فێرى ده‌بیت له‌نێو دهفهرێك بینوسه
كۆمه‌ڵه‌ێك له‌و كتێبانه‌ى كه به‌سوودن و ده‌توانى بیكه‌ى به به‌رنامه یه‌ك ساڵ :
1- خواپه‌رستى نه‌ك شه‌خس په‌رستى .
2- گوڵاوى سه‌رمۆر .
3- چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌رى خوا .
4- ته‌فسیرى و ڕاڤه‌ى قورئان و فه‌رمووده .
یانزه‌یه‌م : گرنگى دان به كرده‌وه‌كانى دڵ
واته گرنگى دان به‌و كرده‌وانه‌ى كه به دڵ وناخ ئه‌نجام ده‌درێن وه‌كو ته‌وحید و ئیخلاص و وه‌فا و خۆشه‌ویستى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و ته‌وازوع و دڵپاكى و خشوع و خۆپاككردنهوهیش له‌و پێچه‌وانه‌كانیان.
دوانزه‌یه‌م : وازهێنان له هاوڕێى خراپ و گه‌ڕان به دواى هاوڕێى چاك و له خواترسدا.
چونكه ئه‌م كاره یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر سوور بیت له‌سه‌ر چاكه و خواپه‌رستى و هه‌میشه له كێبڕكێدا ده‌بیت و ئامۆژگارى یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه كاته‌كانى ته‌مه‌ن چێژدار و خۆش ده‌بێت.
سیانزه‌یه‌م : كرده‌وه‌ى چاك و گوێڕایه‌ڵى كردنى په‌روه‌ردگار
لهئهنهسى كوڕى مالكه‌وه, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: «أن الكافرَ إذا عمل حسنةً أُطعم بها طعمة من الدنيا، وأما المؤمن فإن الله يَدَّخر له حسناته في الآخرة، ويعقبه رزقًا في الدنيا على طاعته» صحیح مسلم (7260)(8/135).
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سى بێباوه‌ڕ كرده‌وه‌یه‌كى چاك بكات ئه‌وا چێژه‌كه‌ى ده‌درێتى له دونیادا, بهلاَم بڕوادار خواى گه‌وره چاكه‌كانى بۆ كۆده‌كاته‌وه‌و ههڵدهگرێـت له ڕۆژى دواییدا, وهبهدوایدا ڕزق وڕۆزیهكى پێده‌درێت له دونیادا له‌سه‌ر ئه‌و گوێڕایهڵیهى كه كردوویه‌تى.
له‌كۆتایدا :
داواكارم له خودای گه‌وره كه هیدایه‌تی من و ئێوه‌ش بدات و بمانخاته سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی خۆی و دینداریمان له‌لا خۆشه‌ویست بكات،و ئه‌و كاته بمان مرێنێ كه خۆی لێمان ڕازیه و له به‌هه‌شتیشدا له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ران (علیهم الصلاة و السلام) و هاوه‌ڵان(رضض الله عنهم) و پیاوچاكاندا كۆمان بكاته‌وه
وصلى الله على محمد وعلى آل محمد