خۆشەویسترین كردەوە لای خوای پەروەردگار
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٧/٠١/١٩ بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد: پێغەمبەرى خـوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى خۆشەویسترینی خەڵك لای خوا ئەوەیە: سوودمەندترینیان بێت بۆ خەڵك.. وە خۆشەویسترین كردەوە لای خوای گەورە ئەوەیە: 1 ـ خۆشیەك بهێنیت بە سەر موسوڵمانێكدا. 2 ـ یان ناڕەحەتى یەكی لە سەر لابەریت. 3 ـ یان قەرزێكی بۆ ببژێریت. 4 ـ یان برسێتیەكی دەربكەیت. 5 ـ وە ئەگەر لە گەڵ برایەكی موسوڵمانمدا بڕۆم بۆ بەجێهێنانی پێویستیەك لام خۆشەویسترە لەوەی كە لەم مزگەوتەدا (مزگەوتی مەدینە) یەك مانگ بمێنمەوە بۆ خوا پەرستی و ئیعتیكافكردن. 6 ـ وە هەركەسێك توڕەیی خۆی بگرێتەوە ئەوا خوا عەورەتی دادەپۆشێت. 7 ـ وە هەركەسێك ڕق و توڕەییەك بخواتەوە لە كاتێكدا ئەگەر ویستی هەبێت بەجێی بێنێت بەجێی دێنێت ئەوا خوا دڵی پڕ دەكات لە ڕەزامەندی لە ڕۆژی دوایدا. 8 ـ وە هەركەسێك لە گەڵ برایەكی موسوڵمانیدا بڕوات بۆ بە جێهێنانی پێویستیەكی هەتا جێبەجێی دەكات ئەوا خوا پێیەكانی جێگیر دەكات لە ڕۆژێكدا كە پێكان تێیدا دەخلیسكێن. 9 ـ وە ڕەوشت خراپی كردەوە تێك دەدات وەك چۆن خەڵ هەنگوێن تێك دەدات. صحيح الـجامع الصغير رقم: (176)، وصحيح الترغيب والترهيب رقم: (2623)، وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (906). ئەمەیە ڕەوشتی موسڵمانی كامڵ و ڕاست... ئەمەیە هەستـی برایـەتی ڕاستەقـینە... ئەمەیە ئایینی ئیسـلامی پـیـرۆز...!!! www.ba8.org |