یه‌كێك له پیاوچاكانى پێشین فه‌رموویه‌تى :
هه‌ركاتێك حزبێك زیاتر له قورئان بخوێنم ، زیاتر به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێـته كاتهكهمهوه ، بۆیه به‌رده‌وام قورئانم ده‌خوێند و حزبه‌كانم زیاتر ده‌كرد تاوه‌كو ده‌گه‌یشته (10) جزء .
(إبراهیم) ى كوڕى (عبدالواحد المقدسي) ئامۆژگارى (الضیاء المقدسي) ى ده‌كرد كاتێك ویستى بڕوات بۆ فێربوونى زانست ، پێى ده‌فه‌رموو :
به‌رده‌وام به له قورئان خوێندن و زۆر قورئان بخوێنه و وازى لێ مه‌هێنه چونكه تاوه‌كو به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى قورئان ده‌خوێنیته‌وه ئه‌و زانسته‌ى كه به دوایدا ده‌گه‌ڕێیت و ده‌ته‌وێت فێرى ببیت ئاسان ده‌بێت له لات .
پاشان (الضیاء) ده‌فه‌رموێت :
ئه‌وه‌م بینى و زۆر تاقیمكرده‌وه كه هه‌ركاتێك زۆر قورئانم بخوێندایه گوێگرتنم بۆ فه‌رمووده و نوسینهوهیم زیاتر له لا ئاسان ده‌بوو ، به‌لێم ئه‌گه‌ر قورئانم نه‌خوێندایه ئاسان نه‌ده‌بوو له لام .