چوونە پێشەوە قەدەغەیە!
بەروار: 2017/01/14سەردارن: 1837نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

چوونە پێشەوە قەدەغەیە!
خەیاڵ بكە بەڕێگایەكدا دەڕۆیت تابلۆیەك دەبینیت لەسەری نوسراوە (چوونە پێشەوە قەدەغەیە - كێڵگەی مینە)!
لە دەروونتدا هەست بە ڕق و توڕەیی ناكەیت بەرامبەر ئەو كەسەی كە ئەم تابلۆیەی داناوە لەبەر ئەوەی پێی وتویت (قەدەغەیە) بەڵكو سوپاسی دەكەی لەسەر ئەوەو بیر لەوە ناكەیتەوە ئەم تابلۆیە ئازادیەكانی تۆی سنوردار كردووە ، بەڵكو وا تێ دەگەیت زامنی سەلامەتی تۆیە .
بەهەمان شێوە :
جیاوازی گەورە هەیە
لە نێوان ئەو كەسەی وا لە سنورە شەرعیەكان تێ دەگات ئازادیەكانی سنوردار دەكەن ، وە ئەوەی وا تێدەگات زامنی سەلامەتی ئەون !
خوای گەورە فەرموویەتی : [وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ] (سورة الطلاق -1-)

 واتە : هەر كەس سنوری خوای گەورە ببەزێنێت ستەمی لە نەفسی خۆی كردووە .