ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بێ دینەكانى ئەمرۆ و كابرایەكی عەرەبی دەشتەكی سەردەمی نەفامی

[ ئایە بێ دینە بە ناو رِۆشنبیرەكانی ئەمرۆی سەدەی بیستەم ژیری و تێگەیشتنی كابرایەكی عەرەبی دەشتەكی سەردەمی نەفامییان نی یە (1) ؟]
موسوڵمانانی خۆشەویست ڕەنگە زۆر جار گوێبیستی ووتەی بێ دینەكانی لای خۆمان بووبیت كاتێك لافی نەفامی بێ ئەقڵی عەرەب لێ دەدەن، و تانە و تەشەر لە عەرەب دەدەن ـ كە مەبەستیشان پێ ی عەرەب نی یە بەڵكو مەبەستیان پێی ناشرین كردنی ئیسلام و موسوڵمانانە، ئەگینا ئەم بیدینانەی لای خۆمان شانازی بە عەرەبە بێ دینەكانەوە دەكەن، بەجۆرێك كە هەموو ئەو ووتانە كاوێژ دەكەنەوە كە ئەوان ووتوویانە و كاوێژیان پێ كردووە ـ جا ئایە ئەو بە ناو ڕۆشنبیرانە لە تەرازووی عەقڵ و ژیری دا هیچ قورسای و كێشێكیان هەیە تاوەكو ئێمە بەراوردی بكەین لەگەڵ ژیری كەسێكی دەشتەكیشدا ؟؟؟
بێگومان ئەم بێ دین و نەفامانە بڕوایان بەوە نی یە كە خوای پەروەردگار دروستكاری گەردوون و هەموو بونەوەرانە، وە لافی ئەوە لێ دەدەن كە ئەم گەردوون بونەوەرانە لە خۆوە و بە (صدفه) هاتوونەتەكایەوە، لە ئەنجامی كارلێك و كۆمەڵە شتێكی تری بێ بنەما كە دەیڵین !!!!
وە ئەگەر پرسیاریان لێ بكەیت كێ دروستیكردوون لە وەڵامدا باسی بیردۆزی پەرەسەندن !!!!! و شتی پڕوپوچ دەكەن.
با بزانین وەڵامی كەسێكی عەرەبی دەشتەكی چی یە بۆ ئەو پرسیارەی كە لێ ی دەكرێت، و پێ ی دەووترێت چۆن خوای خۆت دەناسیت و بڕوات پێیەتی ؟
ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت (پاشەڕۆی ئاژەڵ بەڵگەیە لەسەر بوونی ئاژەڵەكە، وە بوونی جێ پێ لەسەر ڕێگایەك بەڵگەیە لەسەر ڕۆیشتنی كەسێك بەو ڕێگایەدا، ئەی چۆن دەكرێت ئەم ئاسمانە بەو هەموو بورجەی كە تیایدایە، وە ئەم زەویە بەو هەموو ڕێگا فراوانەی كە كەوتووەتە نێوان شاخەكانەوە، ئەم هەموو دەریایانە كە شەپۆلی گەورەیان هەیە بەڵگە نەبێت لەسەر خوایەكی شارەزا و وردكار).
جا موسوڵمانی خۆشەویست ئامان بە شتی پروپوچی ئەم بیدینانە تێ نەكەون، و خۆتان تووشی لەناوچون و ڕسوایی دونیا و دواڕۆژ نەكەن، وە ئەی ئەو كەسەی تووشی بی دینی بوویت و ئاگاشت لە خۆت نی یە بە هۆكاری چەواشەكاری بێ دینەكان فریای خۆت كەوە پێش ئەوەی دواڕۆژت بەسەردا بێت، و فڕێ بدرێیتە دۆزەخەوە، و بناڵێنیت و هاوار بكەیت و بڵێت [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ] (الملك: 10) كەسیش فریات ناكەوێت.
بەڕاستی تەنها باوەڕدار ژیرە و عاقڵە ئەوانی تر لە بێ باوەڕان هەرچییەك بكەن و هەرچۆنێك بژین و هەرچەندە ناوداربن لە نەفامی و كەودەنی ڕزگاریان نابێت، و لە دوا ڕۆژیشدا دان بە نەفامی و بێ عەقڵی خۆیاندا دەنێن و هاوار دەكەن [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ] ، چونكە بەڕاستی ئەگەر ژیر و عاقڵ بووایەن و گوێیان دەگرت و سەیری ئەو هەموو دروستكراوەی خوای پەروەردگاریان دەكرد باوەڕیان دەهێنا.
-----------------------------------
(1) مەبەست پێی پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام