ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
قورئان گۆڕیمی: لەگەڵ قورئاندا ژیان، بۆیە ژیانیان گۆڕا


پێشەكی
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
ئەمە چەند وشەیەكی كورتە، سەرگوزەشتەی هەندێك لەو كەسانەیە كە لەگەڵ قورئاندا ژیاون، و قورئانیش كاریگەری لەسەر دروست كردون، بۆمان نوسیونەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەرێك بێت بۆ ژیان لەگەڵ قورئان: بە خوێندنەوە و تێڕامان.
فەرمون با پێكەوە سود و پەند وەربگرین:
1. سێ‌ ساڵم بەسەر برد لە بەكارهێنانی دەرمان و گژوگیای سروشتی و چوونە لای پزیشك، رۆژێكیان پاش ئەوەی لە نائومێدی نزیك بوومەوە، ئەم ئایەتەم بەرچاوكەوت: [" لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ] (غافر: 57).
واتە: بەڕاستی دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوی گەورەترە لە دروستكردنی خەڵكی و زیندوكردنەوەیان لە پاش مردن، بەڵام زۆرینەی خەڵكی نازانن كە دروستكردنی هەموو ئەوانە ئاسانە لەسەر خوا.
[لە ناخی خۆمدا وتم:]
ئەو خوایەی ئاسمانەكان و زەوی دروست كردوە – كە لە دروستكردنی خەڵكی گەورەترە - هەر ئەو خوایەش بەتوانایە كۆرپەلەیەك لە منداڵدانی مندا دروست بكات، تەنها چەند رۆژێكی كەمی پێچوو سكم پڕ بوو، و خوای گەورە منداڵێكی جوانی پێبەخشیم، جا شوكر و سوپاس بۆ ئەو خوا میهرەبانە.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام