ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
هاوسەری نمونەیی

ئەبو هورەیرە گوتویەتى: ((أتى جبريل النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، هذه خديجة قد أتتك معها إناء فيه إدام أو طعام أو شراب، فإذا هي أتتك فاقرأ عليها السلام من ربها عزوجل ومني، وبشرها ببيت في الجنة من قصب-أي جوهر- لا صخب فيه ولا نصب)). رواه مسلم.
واتە: جبریل هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی: ئەی پێغەمبەرى خوا، ئەمە خەدیجەیە دێتە لات قاپێكی پێیە‌، پێ خۆر یان خواردن یان خواردنەوەی تێدایە، جا كە هاتە لات سەلامی خوای گەورە و منی پێ بگەیەنە و مژدەی خانوێكی پێ بدە لە بەهەشت كە لە گەوهەر و مروارى دروست كراوە، هەرا و چریكە و ماندوبون و ناڕەحەتی تێدا نىیە.
خەدیجە، رەزای خوای لێ بێ، یەكەم خێزانی پێغەمبەر بو، ژیرترین ئافرەتی قورەیش و بە رەوشترین ئافرەتیان بو، پێغەمبەری هەڵبژارد ببێتە هاوسەری، پێش بونی بە پێغەمبەر لەبەر دەست پاكی و رەوشت بەرزى یەكەی، جا بەسەر هەمو ئەو گەورە پیاوە عەرەبانەی كە خوازیاری بون هەڵی بژارد و بە گەورەی دانا.
خاتو خەدیجە پاڵپشتی پێغەمبەری دەكرد لەكاتی دابەزینی سروش(وحي) وە هانی لەسەر جێگیری و بەردەوام بون لە بڵاو كردنەوەی ئاڵای ئیسلامی دەدا وهەمو سەروەت و سامانەكەی خستە بەر دەستی پێغەمبەر، پێویستە هەمو هاوسەرێكی چاك ئەمە لەگەڵ مێردی چاك ئەمە ڕەفتارى بێ. لە هەڵوێستە پاڵەوانى یە گەورەكەی خاتو خەدیجە قسەكەی بو بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەو كاتەی بۆ یەكەم جار وەحی بۆ هاتە خوار و شلەژا و گەڕایەوە ماڵەوە و بە خێزانەكەی گوت: دامپۆشن دامپۆشن، جا هەواڵەكەی بۆ گێڕایەوە ئەویش هانیدا و پێی گوت: ((والله لا يخزيك الله أبداً إنك تصل الرحم، وتحمل الكل، وتكسب المعدوم وتعين على نوائب الزمان)). رواه البخاري و مسلم.
واتە: بەخواى خوا ریسوات ناكات، تۆ سیلەى رەحم بەجێ دێنێ و بارگرانایى خەڵك هەڵدەگرى و یارمەتى نەدار دەدەى.
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتى: باشترین ئافرەتتان ئەوانەن كە منداڵتان دەبێ و خۆشەویستن و دڵنەوایى كەرن، گەر لەخوا بترسن، خراپترین ئافرەتتان ئەوانەن كە جوانى خۆیان بۆ بێگانە بەدەردەخەن و شانازى بەخۆ دەكەن، ئا ئەوانە دوڕون و كەسێكیان ناچێتە بەهەشت مەگەر بەشێوەى قەلەڕەشى بەڵەك. رواه البيهقي (صحيح).
مێژو بۆمان دەگێڕێتەوە كە شەریحی قاضي رۆژێك لەگەڵ شەعبی بەیەك گەیشتن، شەعبی سەبارەت بە ماڵەوەی پرسیاری ئەحواڵی لێ كرد ئەویش گوتی:
لەوەتەی بیست ساڵە خێزانەكەم توڕەی نەكردوم، گوتی ئەمە چۆن وایە؟ شریح گوتی: لەیەكەم شەودا چومە لای خێزانەكەم بینیم زۆر جوانە، جوانى یەكی بێ هاوتا، لە دڵی خۆمدا گوتم: با دەست نوێژ هەڵگرم و دو ركعات نوێژی سوپاس(شكر) بۆ خوا بكەم، كاتێك سەلامم دایەوە بینیم خێزانەكەم نوێژی لەگەڵ مندا دامەزراندوە و لەگەڵ من سەلام دەداتەوە، جا كە ماڵەكە چۆڵ بو لە خزم و كەس و هاوڕێ، چومە نزیكى یەوە و دەستم بۆی برد، ئەویش گوتی: ئەبو ئومەیە لەسەر خۆت بە جارێ بوەستە، پاشان گوتی:
الحمد لله أحمده و أستعينه، و أصلي على محمد و آله، من ئافرەتێكم نامۆ(غریب)م هیچ زانیاریم دەربارەی رەوشتت نىیە، جا چیت پێ خۆشە پێم بڵێ تاوەكو بۆت جێبەجێ بكەم، چیت پێ ناخۆشە تاوەكو نەیكەم، گوتی: لە قەومەكەی تۆ ئافرەتتان هەبوە كە بیكەیە هاوسەر، منیش لە قەومەكەی خۆم پیاو هەبوە كە هاوشانم بێت، بەڵام كە خوای گەورە كارێكی هێنایە پێش دەبێ ببێ، ئەوا بوم بە هی تۆ و چی خوای گەورە فەرمانی پێ كردوی ئەوە بكە، جا یان هێشتنەوە بە چاكە یان دەست بەردان بە چاكە، أقول قولي هذا و أستغفر الله لي و لك.
شریح گوتی: بە خوا شەعبی! لەم شوێنەدا ناچاری كردم كە وتار بخوێنم!!
جا گوتم: أحمد الله و أستعينه، و أصلى على النبـي وآله واسلم، وبعد، بەڕاستی تۆ قسەیەكت گوت گەر لە سەری بمێنیەوە و ثابت بی ئەوە بە شت دەبێ، گەر وازی لێ بێنی ئەوە دەبێتە بەڵگە لەسەرت. من حەز بەوە و بەوە دەكەم، حەز بەم و بەوە ناكەم، گەر چاكەیەكت بینی بڵاوی بكەوە، كە خراپەیەكت بینی دایپۆشە! ئەویش گوتی: حەزت لە سەردان و هاموشۆی كەس و كارم هەیە؟ گوتم: حەز ناكەم خەزورانم بێزارم كەن، گوتی: حەز بەكام دراوسێ دەكەیت كە بێتە ماڵەكەت بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدەم بێتە ماڵ، حەز بە كامەیان ناكەیت تا نەهێڵم بێت بۆ ماڵ، گوتم: بەنی فڵان قەومێكی چاكن، بەنی فڵانیش قەومێكی خراپن.
شریح گوتی: ئەم شەوە خۆشترین شەو بو كە لەگەڵی مامەوە، ماوەی یەك ساڵ لەگەڵی ژیام هیچ شتێكم لێ نەبینی كە پێم ناخۆش بێ، كە سەری ساڵ هات لە (مجلس القضاء) هاتمەوە، بینیم فڵانە ئافرەت لە ماڵەوەیە. گوتم: ئەم ئافرەته كێ یە‌؟ گوتی: ئەمە دایكی خێزانەكەتە.
ئەویش ئاوڕی داوە لێم و پرسیاری لێ كردم: خێزانەكەت چۆنە؟ گوتم باشترین هاوسەرە؟ گوتی: ئەبو ئومەیە، ئافرەت لە دو حاڵەت باری خراپ نابێ: گەر كوڕی ببێ، یان بەختی لەلای مێردەكەی هەبێت، بەخوا پیاو لە ماڵەوە خراپترین شت كە دەستی كەوتبێت ئافرەتی بە ناز و نوزە، جا كەوابێ بە ئارەزوی خۆت پەروەردەی بكە.
ئەوا بیست ساڵە لەگەڵم ماوەتەوە تائێستا گلەییم لە هیچ شتێكى نیە جگە لە جارێك نەبێت كە ستەمم لێ كرد!!
جا ئافرەتان با بەو شێوەیە بن!!

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام