پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا يحل لامرأة أن تصوم (وفي رواية: لا تصم المرأة) وزوجها شاهد إلا بإذنه (أي غير رمضان)، ولا تأذن في بيته إلا بإذنه)). رواه البخاري ومسلم وابوداود. واته: ژن بۆی حه‌ڵاڵ نىیه به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی به ڕۆژو ببێ واته به‌ڕۆژوی غه‌یری ره‌مه‌زان، به‌بێ ئیزنى ئه‌و نه‌هێڵێ كه‌سێك بێته ماڵه‌وه‌ى.
ئه‌بو سه‌عید گوتویه‌تى: ((جاءت امرأة إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ونحن عنده فقالت: زوجي صفوان بن المعطل يضربني إذا صليت ويفطرني إذا صمت، ولا يصلي الفجر حتى تطلع الشمس! قال: وصفوان عنده. فسأله عما قالت؟ قال: يارسول الله: أما قولها: يضربني إذا صليت، فإنها تقرأ بسورتين! وقد نهيتها. فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم: ولو كانت سورة واحدة، لكفت الناس. قال: وأما قولها: يفطرني إذا صمت؛ فإنها تنطلق تصوم، وأنا رجل شاب! فلا أصبر!! فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: لاتصوم امرأة إلا بإذن زوجها!. واما قولها: إني لا أصلي حتى تطلع الشمس؟ فإنا أهل بيت قد عرفت عنا ذاك، لا نكاد نستيقظ حتى تطلع الشمس. قال: فإذا استيقظت يا صفوان فصل!)). رواه أبو داود و ابن ماجة (صحيح). واته: ئافره‌تێك هاتە خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و ئێمه‌ش له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بوین. ئافره‌ته‌كه گوتی: صه‌فوانی كوڕی مه‌عته‌لی مێردم كاتێك كه نوێژ ده‌كه‌م لێم ده‌دا و گه‌ر به ڕۆژو بم پێم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نوێژی به‌یانی ناكات تا خۆر هه‌ڵدێ! ئه‌بی سه‌عید ده‌ڵێ: صه‌فوانیش ئه‌وكاته له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بوو. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پرسیاری له صه‌فوان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی باسی ده‌كات؟ صه‌فوان گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه ده‌ڵێ: كاتێك نوێژ ئه‌كه‌م لێم ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه ئه‌و له نوێژه‌كه دو سوره‌ت ده‌خوێنێ! منیش پێم گوتوه ئه‌وه نه‌كات. پێغه‌مبه‌ری خوا به ئافره‌ته‌كه‌ی گوت: گه‌ر یه‌ك سوره‌تیش بخوێنى ئه‌وا بۆ خه‌ڵك به‌س بوو. هه‌روه‌ها صه‌فوان گوتی: كه ده‌ڵێ: گه‌ر به رۆژو بم پێم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه من پیاوێكی گه‌نجم! ناتوانم ئارام بگرم له‌سه‌ر جیماع نه‌كردن! پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: (ژن به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی نابێ به ڕۆژو بێ) مه‌به‌ست له ڕۆژوی سوننه‌ته. صه‌فوان گوتی: كه ده‌ڵێ: تا ئه‌و كاته‌ی خۆر هه‌ڵنه‌یێ نوێژی به‌یانی ناكات، ئێمه له ئه‌هلی به‌یتین وه ئه‌وه‌ش ده‌زانی كه ئێمه تا خۆر هه‌ڵنه‌یێ له خه‌و هه‌ڵناستین. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: (صه‌فوان! گه‌ر له خه‌و هه‌ڵسای نوێژه‌كه یه‌كسه‌ر ئه‌نجام بده!)