به‌خشینى سامانی ژن بۆ مێردی هه‌ژار
بەروار: 2011/05/09سەردارن: 3280نوسەر: كتێبی (ژن ومێردی ئیسلامی به‌خته‌وه‌ر)

زه‌ینه‌بی سه‌قه‌فی خێزانی عبدالله ی كوڕی مه‌سعود ره‌زای خوایان لێ بێ، گوتویه‌تی: ((قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: تصدقن يا معشر النساء ولو من حليكن، قالت: فرجعت الى عبد الله بن مسعود، فقلت: إنك رجل خفيف ذات اليد، وإن رسول اللهصلى الله عليه وسلم قد أمرنا بالصدقة، فأته فاسأله، فإن كان ذلك يُجزي عني وإلا صرفتها الى غيركم. فقال عبدالله: أئته أنت. فانطلقت، فإذا امرأة من الأنصار بباب رسول الله صلى الله عليه وسلم حاجتها حاجتي. وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم قد ألقيت عليه المهابة، فخرج علينا بلال رضي الله عنه فقلنا له: أئت رسول الله صلى الله عليه وسلم فأخبره أن امرأتين بالباب يسألانك: أنجزي الصدقة عنهما على أزواجهما، وعلى أيتام حجورهما، ولا تخبره من نحن.  قالت: فدخل بلال على رسول الله صلى الله عليه وسلم فسأله، فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم! ((من هما)) ؟  فقال: امرأة من الأنصار وزينب.  فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((أي الزيانيب؟))  قال: امرأة عبد الله بن مسعود.  فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((لهما أجران، أجر القرابة، وأجر الصدقة)). رواه البخاري ومسلم. واته‌: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ئه‌ی كۆمه‌ڵی ئافره‌تان خێر و چاكه‌ بكه‌ن گه‌رچی خشڵ و زێڕه‌كانیشتان بێت. زه‌ینه‌ب گوتی: گه‌ڕامه‌وه‌ لای عبدالله ی كوڕی مه‌سعود و گوتم: تۆ ده‌ستت كورته‌ و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی پێ كردوین خێر و سه‌ده‌قه‌ بكه‌ین. تۆش بڕۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و لێی بپرسه‌، گه‌ر بێتو خێره‌كه‌ بۆ تۆ شیاو بێ ئه‌وا له‌سه‌رمه‌ كه‌وا خێره‌كه‌ بده‌م به‌ تۆ، ئه‌گینا ئه‌یبه‌خشمه‌ یه‌كێكی تر. عبدالله گوتی: تۆ بچۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر. زه‌ینه‌ب چوه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و بینی ئافره‌تێكی ئه‌نصاری له‌به‌ر ده‌رگای پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌ستا بو كه‌ ئه‌ویش هه‌مان پرسیاری هه‌بو. بیلال هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و پێمان گوت: بچۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و هه‌واڵی پێ بده‌ دو ژن له‌به‌ر ده‌رگادان و پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، ئایا ده‌بێ و دروسته‌ خێر و سه‌ده‌قه‌ بده‌ینه‌ مێرده‌كانمان و ئه‌و هه‌تیوانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كانیشمان دان؟ به‌ڵام به‌پێغه‌مبه‌ر مه‌ڵێ ئێمه‌ كێین.  زه‌ینه‌ب ده‌ڵێ: بیلال چوه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و لێی پرسی و پێغه‌مبه‌ریش به‌ بیلالی فه‌رمو: ئه‌م دو ژنه‌ كێن؟ بیلال گوتی: ژنێكی ئه‌نصاری و زه‌ینه‌به‌.  پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: كامه‌ زه‌ینه‌ب؟ بیلال گوتی: ژنی عبدالله ی كوڕی مه‌سعود. پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یان فه‌رموی: دوو پاداشتیان هه‌یه‌: پاداشتی خزمایه‌تی كه‌ ژن و مێردایه‌تیه‌ و پاداشتی خێر و سه‌ده‌قه‌كه‌یان بۆ هه‌یه‌.