خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ].التحريم/6 واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و خێزانتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نىیه‌كه‌ی خه‌ڵك و به‌رده، ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌ن چه‌ند فریشته‌یه‌كی توند و تیژن و سه‌رپێچی خوا ناكه‌ن. له‌و فه‌رمانانه‌ی كه پێیان ده‌درێ وه له‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كرێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((ألا كلكم راع، وكل راع مسؤول عن رعيته(*)، فالأمير الذي على الناس راع وهو مسؤول عن رعيته، والرجل راع على أهل بيته، وهو مسؤول عنهم، والمرأة راعية على بيت بعلها وولده(**) وهي مسؤولة عنهم، والعبد راع على مال سيده، وهو مسؤول عن رعيته)). رواه البخاري و مسلم. واته: هه‌موتان به‌رپرسیارن، هه‌مو شوانێك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی دایه لێیان به‌رپرسیاره، ئه‌و ئه‌میره‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكانه‌وه‌یه به‌رپرسیاره لێیان، پیاو به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی به‌رپرسیاره و له باره‌ی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده كردنیان لێی ده‌پرسرێته‌وه، ژن به‌رپرسیاره به‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌ی و به‌سه‌ر منداڵه‌كانی و ماف دانی و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی به‌رپرسیاره. ئه‌و عه‌بده‌ی له لای گه‌وره‌كه‌یه‌تی به‌رپرسیاره له‌سه‌ر ماڵی گه‌وره‌كه‌ی و لێی ده‌پرسرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إن الله تعالى سائل كل راع عما استرعاه، أحفظ ذلك أم ضيعه؟ حتى يسأل الرجل عن أهل بيته)). رواه النسائي وابن حبان.
واته: خوای باڵا له هه‌مو لێپرسراوێك ده‌پرسێته‌وه له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیدا كار ده‌كه‌ن، ئایا مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاراستوه یان مافه‌كانیانی پێشێل كردوه و خواردویه‌تی؟ ته‌نانه‌ت پیاو سه‌باره‌ت به ماڵ و منداڵ و ژنی لێی ده‌پرسرێته‌وه كه ئایا وه‌ك ئیسلام ده‌یه‌وێ ئاوا په‌روه‌رده‌ی كردونه یان نا؟.
((كلكم راع، وكلكم مسؤول عن رعيته)). رواه البخاري و مسلم. واته هه‌موتان به‌رپرسیارو شوانن، هه‌ر به‌رپرسیارو شوانێك به‌رپرسه له‌به‌ركاره‌كه‌ى.
-----------------------------------------
(*)به‌رپرسێتى پیاو دیاره، له‌م كتێبه‌دا له زۆر بۆنه‌دا باسمان كردوه. كه‌واته ده‌بێ به‌رپرسێتى ژن چ بێ؟! ژن به‌رپرسێتى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره وێڕاى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى به په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیسلامى پته‌و، -وه‌ك یه‌كێ له ئافره‌ت په‌روه‌ره دیاره‌كان گوتویه‌تى: ژن سه‌رچاوه‌ى خۆشه‌ویستىیه، كانگاى سۆز و نازه له ماڵدا، به‌ڕاستى ژن مایه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستى و نازى مێرده‌كه‌یه‌تى، ژن چراو ڕوناكى و به‌خته‌وه‌رى خێزانه، پیاو كاتێ به‌خته‌وه‌ر وشادمانه كه شادى و به‌ختیارى له سه‌ر لێوى ژنه‌كه‌ى به‌دى ده‌كات، كاتێكیش ته‌ماشاى چاوه‌كانى ده‌كات، ڕوانینێكى گه‌رم و سۆزدار له هه‌ردو چاوى به‌دى ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه كه‌وتۆته سه‌ر شانى ژن، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ژن له‌م جۆره كاروباره‌دا له پیاوى بردۆته‌وه، له گشت حاڵه‌ته‌كاندا ژن(هاوسه‌ر) كۆڵه‌گه‌و پاڵپشتى خێزانه، چه‌نده‌ها به‌رپرسیارێتى كه‌وتۆته سه‌ر شانى. به‌رپرسێتیشى ده‌رهه‌ق به مێرده‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسه له چاكردنى هه‌ڵه‌كانى، پاشانیش ڕێنمایى كردنى، چاكردنى ڕه‌فتاره خراپه‌كانى، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ڕه‌نگه زه‌حمه‌ت بێ ژن پیاو بهێنێته سه‌ر ڕێ ى ڕاست، چونكه پیاو له پێناو چێژ و له‌زه‌تى خۆى شت خه‌رج ده‌كات، كاتێ ژن به مه‌ردایه‌تى و به عه‌زمه‌وه به‌ره‌و ڕ‌وى ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته ده‌وه‌ستێ و، هه‌وڵ ده‌دات مێرده‌كه‌ى بێنێته‌وه سه‌ر ڕێى ڕاست و ئینجا هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وام بونى پاراستنى خێزانه‌كه‌ى له به‌ڵاو كاره‌ساتى ڕۆژگار، ئا له‌و كاته‌دا كه‌سایه‌تى ژن به‌ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام گه‌ر ژنه‌كه‌ش گیانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و غیره‌ى هه‌بێ، ئه‌وكاته هه‌ردولا ژیانیان تاڵ ده‌بێ و ڕو له كاول بون ده‌كات.
(**)هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده گومان ده‌به‌ن كه ئه‌ركی ژن و كاركردنی ماڵه‌وه‌ى ئاسانه و پێویستی به یه‌ك لا بونه‌وه(تفرغ)ی درێژایی رۆژ نىیه... ئه‌م گومانه ئه‌وپه‌ڕی نه‌فامىیه مادام گه‌وره‌ترین بارگرانایی په‌روه‌رده‌ی منداڵ كه‌وتۆته سه‌ر ئافره‌ت كه پێویستی به چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه و تێبینی زۆر هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كه‌ی و هه‌ڵسان به به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی كه فه‌رموده پیرۆزه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێ كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستی به مانه‌وه به دڵنیایی و حه‌سانه‌ی مێشك هه‌یه كه دور بێت له هه‌مو هه‌ڵچونێك كه به‌په‌له ده‌گویزرێته‌وه بۆ كۆرپه‌له و منداڵی شیره خۆر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خراپترین شت وه‌ك كه ئه‌زمونه‌كانی زانستی ده‌رونی ئاماژه‌یان پێ كردوه.