خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنْ النِّسَاءِ إِنْ اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً (*) وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمْ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيراً (*) وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفاً خَبِيراً]الأحزاب:32-34. واته: ئه‌ى هاوسه‌رانى پێغه‌مبه‌ر! ئێوه وه‌ك ژنانى تر نین؛ ئه‌گه‌ر خۆتان ئه‌پارێزن، زۆر به ناسكى و خاوى قسه مه‌كه‌ن؛ نه‌وه‌ك كه‌سێ غهرهزێكى له دڵدا بێ و ئاره‌زوى خۆش كا، هه‌رچۆن په‌سنده ئاوا قسه بكه‌ن، له‌ماڵى خۆتان دهرمهكهون و وه‌ك ده‌ورانى زه‌مانى نه‌زانى پێش‌و، خه‌مڵ و خشڵى خۆتان نیشان مه‌ده‌ن. نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن، له فه‌رمانى خودا و پێغه‌مبه‌ر ده‌رمه‌چن. ئێوه كه خه‌ڵكى ئه‌م ماڵه‌ن، خوا گه‌ره‌كیه چه‌په‌ڵیتان له‌سه‌ر لابا و پاك و خاوێنتان ڕاگرێ، هه‌رچى له نیشانانى خوا‌و له كارزانى له ماڵتاندا بۆ ئێوه ده‌خوێنرێته‌وه فێرى بن و بیڵێنه‌وه. خوا هه‌مو شتى لێ دیاره‌و ئاگاداره.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێ ئافره‌ت خۆی به ئاداب و چه‌ند سیفاتێك بڕازێنێته‌وه وه‌ك قسه كردن به جدی و به ره‌قی له‌گه‌ڵ پیاوی بێگانه گه‌ر ناچار بو قسه له‌گه‌ڵ پیاوان بكات. یه‌كێكی تر له‌و ئاداب و سیفاتانه‌ی ده‌بێ ئافره‌ت پێوه‌ی پابه‌ند بێ جێگیر بونیه‌تی له ماڵه‌وه و نه‌چونه ده‌ره‌وه به‌بێ پێویستی. چونكه ماڵه‌وه (وڵاتی ئافره‌ته) كه به ده‌ستی چه‌پی بێشكه ده‌هه‌ژێنێ، به‌ده‌ستی راستیشی جیهان ده‌هه‌ژێنێ. جا به‌مه به‌سه‌ر چاره‌نوسی میلله‌ت دا زاڵ ده‌بێ. هه‌روه‌ها زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌مو ئاده‌میزاد به گشتی، به‌ڵام به‌مه‌رجێك گه‌ر په‌روه‌رده‌ی كچ و كوڕه‌كانی به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی به‌هێز په‌روه‌رده بكات و پێیان بگه‌یه‌نێ.
یه‌كێ له پهروهردیاران ده‌ڵێ: (جڵه‌وی پههروهردهم بده‌نێ و بۆم مل كه‌چ و مه‌یسه‌ر كه‌ن، من ده‌بم به كه‌فیل و دهستهبهركه ڕوی جیهانتان بۆ بگۆڕم!)
له گرنگترین ئه‌رك و پێویستى یه‌كانی ئافره‌ت كه له ئایه‌ته‌كانی پێشه‌وه باس كران ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت ده‌بێ و پێویسته یارمه‌تی مێرده بانگه‌واز كاره‌كه‌ی بدات و بیروڕاو گه‌یاندنی به خه‌ڵكی بپارێزێ. به‌م شێوه‌یه ئافره‌ت ئه‌و كاته بۆ پیاو ته‌نها هاوسه‌ر و ته‌نها بۆ سه‌رجێیی نىیه به‌ڵكو پارێزه‌ری نهێنی پیاوه وه‌ك (سكرتێری) پیاوه یارمه‌تی ده‌دات و هانی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكات.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((رحم الله رجلاً قام من الليل فصلى وأيقظ امرأته، فإن أبت نضح في وجهها الما‌ء، ورحم الله امرأة قامت الليل، فصلت وأيقظت زوجها، فإن أبى نضحت في وجهه)). رواه النسائي بصحيح. واته: ڕه‌حمه‌تى خوا له پیاو بێ، كه له شه‌و هه‌ڵده‌ستێ بۆ نوێژ و ژنه‌كه‌شی هه‌ڵده‌ستێنێ، گه‌ر ژنه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌ستا ئه‌وا ئاو بڕشێنێ به‌ڕوی خێزانه‌كه‌ی. ره‌حمه‌تی خوا له‌و ژنه بێت كه به‌شه‌و هه‌ڵده‌ستێ بۆ نوێژ و مێرده‌كه‌شی هه‌ڵده‌ستێنێ، كه مێرده‌كه‌ی هه‌ڵنه‌ستا ئاو بڕشێنێ به ڕوی مێرده‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((إذا أيقظ الرجل امرأته من الليل فصليا ركعتين، كانا تلك الليلة من الذاكرين الله كثيراً والذاكرات)). رواه أبو داود والنسائي والبيهقي. واته: گه‌ر پیاو به‌شه‌و ژنه‌كه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵبستێنێ و هه‌ردوكیان پێكه‌وه دو ركات نوێژیان كرد ئه‌وا ئه‌و شه‌وه له‌و كه‌سانه داده‌نرێن كه یادی خوا زۆر ده‌كه‌ن.
(ئیمام ابن القیم ده‌ڵێ: شه‌ونوێژ روخساری مسوڵمان جوان ده‌كات و رۆشنایی پێ ده‌دات. هه‌ندێك ئافره‌ت شه‌ونوێژیان زۆر ده‌كرد، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه له ئافره‌تێك پرسیاركرا. ئه‌ویش گوتی: بۆیه شه‌ونوێژ ده‌كه‌م چونكه روخسار جوان ده‌كات. منیش ده‌مه‌وێ روخسارم جوان بێ). روضة المحبين ص:220
ئه‌مه شتێكی نامۆ و غه‌ریب نى یه، چونكه شه‌و هه‌ڵستان له خه‌و ده‌بێته هۆی بزواندن و جوڵه‌یی له‌ش و وه‌رزش كردن دوای ئه‌وه‌ی له‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له جم و جوڵ كه‌وتوه.كه له‌وانه‌یه به هۆی له جم و جوڵ كه‌وتن له‌ش دوچاری ره‌قی ده‌ماره‌كان ببێ. هه‌روه‌ها ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن رۆژی چه‌ند جارێك ده‌بێته هۆی چالاكبونى سوڕى خوێن له له‌شدا.
----------------------------------
(1) پێویسته ژن و مێردی بڕواداری چاك، ئاسۆیه‌كی فراوانیان هه‌بێت كه له میانه‌ی ده‌ست به‌تاڵیاندا، زۆر بخوێننه‌وه و دیراسه‌ی قوڵی ئیسلام بكه‌ن و كۆشش بكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێو مسوڵمانان به پیاو و ئافره‌ته‌وه! هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ریان منداڵه‌كانیان به رۆشنبیرىیهكی ئیسلامی نوێ رۆشنبیر بكه‌ن، با به‌به‌رده‌وامی له حه‌سانه‌وه و یاری و لههو كردن نه‌بن وه قه‌ناعه‌تیان به خوێندنی منداڵه‌كانیان هه‌بێت كه له قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرێ.
چه‌نده به هۆی به زایه‌دانی رۆشنبیر كردنی منداڵه‌كان به ئیسلام بۆته مایه‌ی نه‌گبه‌تی و هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان و ده‌رچونیان له ئیسلام، به‌داخه‌وه! ئه‌و جۆره باوكانه چه‌ند به‌دبه‌ختن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ] واته: ئێمه ئه‌و كرده‌وانه‌ی كردویانه ده‌ینوسین و شوێنه‌واریشیان ده‌نوسین. منداڵ له گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری دایك و باوكه كه له‌ژیان و مردن دا پێیان ده‌گه‌ن.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعوا له)).