خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ ]النساء:34. واته: پیاوان به‌سه‌ر ژناندا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و سه‌رپه‌رشتیارن به سه‌ریاندا، كه خوا هێندێكى له هێندێ هێژاتر به‌دى هێناوه، دیاره پیاوان ئه‌ركى به‌ڕێ چونى ماڵیان له‌سه‌ر شانه.
وا به باش زانرا له هه‌ندێ شتی دیاری كرا‌و دا باسی سه‌رپه‌رشتیاریه‌تی پیاو به‌سه‌ر ئافره‌ت بكرێ. چونكه شاره‌زا بون و پێزانینی سه‌رپه‌رشتیارى دان به پیاو زۆربه‌ی زۆری گیر و گرفتی نێوان پیاو و ژن چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ندێ پیاو ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارىیه (القوامة) به‌وه تێگه‌یشتوه كه ده‌بێ پیاو سالاری و كوێخایی و ده‌سه‌ڵات نواندن و به‌ڕای خۆ كردن و چاو سور كردنه‌وه و خۆ به‌گه‌وره زانی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی دا بسه‌پێنێ وه به‌م جۆره تێگه‌یشتنه هه‌ڵه و خراپه ره‌فتار ده‌كه‌ن.
به هه‌مان شێوه هه‌ندێك ژنیش بێ ئاگا و ناشاره‌زایانه سه‌باره‌ت به مافی سه‌رپه‌رشتیاریه‌تی پیاو هیچ حسابێك بۆ مێرده‌كه‌ی دانانێ. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ناكۆكی و دژایه‌تی و لێك جیابونه‌وه...
گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له پیاو و ژن سنور و ماف و ئه‌ركه‌كانی یه‌كتری بزانن ئه‌و كاته به‌به‌ختیاری و ئاسوده‌یی و به‌بێ ئاژاوه و ناكۆكی ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ]النساء:34. واته: پیاوان سه‌رپه‌رشتیار ترن به‌سه‌ر ئافره‌تان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزان، به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به چه‌ند شتێك به‌سه‌ر یه‌كتری دا فه‌زڵ و چاكه‌ی پێ به‌خشیون كه پیاو توانای ئاماده‌یی جێ به جێ كردنی كاروباری قوڕس و گرنگیان هه‌یه. هه‌روه‌ها پیاو سه‌رپه‌رشتیاره به‌سه‌ر ئافره‌ت چونكه نه‌فه‌قه و پاره په‌یدا كردن و منداڵ به‌خێو كردن له‌سه‌ر پیاوه له‌و ماڵه‌ی كه هه‌یه‌تى.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه بۆ یاسایه‌ك له یاسا نه‌گۆڕه‌كانی خوای گه‌وره ده‌كات كه سه‌رپه‌رشتیاری پیاوه به‌سه‌ر ژن. خوای په‌خشنده كه به‌م جۆره باسی پیاوده‌كات له‌به‌ر دو هۆی رون و دیاره:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه خوای باڵا سروشتی پیاوی وا دروست كردوه كه جیاوازی له‌گه‌ڵ سروشتی ئافره‌ت هه‌بێ. ئافره‌ت فه‌زڵ و چاكه و گه‌وره‌یی هه‌یه به‌رامبه‌ر به پیاو له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناو ماڵه‌وه و په‌روه‌رده كردنی منداڵان و هه‌ڵسان به‌كاره پێویستىیه‌كانیان كه له‌سه‌ر ئه‌و سۆز و نه‌رم و نیانه دروست بوه. جه‌سته‌ی ئافره‌ت به شێوه‌یه‌كی لاواز دروست بوه له ڕوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یدا وه‌ك ڵاوازی كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌كان كه به هۆی ئازاره‌كانی سك پڕی و منداڵ بونه‌وه (هه‌ست كردنی به شت) كه‌م ده‌بێته‌وه و وای لێ ده‌كات له هه‌مان كات داله‌وانه‌یه دوچاری نه‌خۆشی ببێ و زو هه‌ڵچێ و توڕه ببێ كه كار ده‌كاته سه‌ر سه‌لامه‌تی ته‌قدیر و دروستی تێگه‌یشتن.
ئافره‌ت توانایی له پیاو كه‌متره له‌سه‌ر ڕو به ڕوبونه‌وه‌ی نه‌بونی و نه‌داری و خۆگرتن له‌به‌رده‌م كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ژیان. به‌ڵام پیاو فه‌زڵ و چاكه‌ی به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه هه‌یه‌كه له پێشه‌وه باس كرا.
پیاو هێز و جه‌سته‌ی له‌شی پته‌وتر و بیر و فیكری تیژ تره و ته‌قدیر كردنی شتی له لا باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه پیاو داده‌نرێ بۆ هه‌وڵ و تێكۆشان و چاره‌سه‌ر كردنی جیاوازی و دژایه‌تی كردن و هه‌وڵ دان بۆ نان په‌یدا كردن بۆ گوزه‌رانی خێزانی. هه‌روه‌ها توانای پاراستنی قه‌واره‌ی خێزان و دور خستنه‌وه‌یان له مه‌ترسىداهه‌یه.
هۆی دووه‌م: كاتێك ئه‌م سه‌رپه‌رشتیارىیه دراوه‌ته پیاو به‌وه‌ی كه ده‌بێ پیاو نان په‌یدا بكات و خێزانه‌كه‌ی به‌خێو بكات، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ له بواره‌كانی دین و دنیادا پیاو باشتره له ژن. به‌ڵكو خوای گه‌وره هه‌ردوكیانی له كرده‌وه‌ی چاك دا وه‌ك یه‌ك داناون وه‌ك ده‌فه‌رموێ:[ فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لاَ أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] آل عمران:195 واته: په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی دانه‌وه كه‌وا من كرده‌وه‌ی هیچ كامێكتان له نێر یان له مێ ون ناكه‌م هه‌ندێكتان له هه‌ندێك. هه‌روه‌ها خوای باڵا ده‌فه‌رموێ: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] البقرة:228 واته: ئافره‌ت چیان له‌سه‌ره كه مافی پیاو به جێ بهێنن به هه‌مان شێوه ئه‌وانیش مافیان هه‌یه و به‌شیان هه‌یه به سه‌ر پیاو له چاكه‌دا. پیاویش پله‌یه‌كی به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر ماندو تر‌و هه‌وڵ و كۆشش تره و نان په‌یدا ده‌كات.
ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاری (قوامة) یه قاعیده‌یه‌كی رێكخستنه كه پێویستی به ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵگه و جێگیری بارودۆخه له ژیانی دنیادا، ژیانیش بێ زیان نابێ گه‌ر پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت. كه به قیوامه‌ی سه‌رداره‌كان و ئه‌میره‌كان ده‌چێت.
(له كتێبی حصوننا مهددة من داخلها، نوسه‌ره‌كه‌ی دكتۆر محمد محمد حسێن لاپه‌ڕه 139-142 به‌كورتی).
(قوامة) یه‌كه‌م داواكردنی یه‌كسانى یه
بۆچی ئیسلام سه‌رپه‌رشتیاری خێزان ده‌داته پیاو، له‌و كاته‌ی قورئان ده‌فه‌رموێ:[ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ].. وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: ئیسلام له‌م بابه‌ته‌دا شتێكی نوێی فه‌رز نه‌كردوه و شتێكی هۆگری نه‌گۆڕیوه.
سروشتی ئافره‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژوه ئه‌وه بوه كه له ته‌نیشت پیاو نه‌بێ هه‌ست به هێمنی و ئاسایش ناكات، هه‌رده‌م پاراستنی خۆی و پاراستنی منداڵه‌كان ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی پیاو، هه‌وڵی تێكۆشان و كۆشش و هه‌ڵگرتنی بارگرانایی بۆ پیاو به‌جێ دێڵێ، هه‌تاكو ئێستاش ئافره‌ت هه‌ر ئه‌مه‌ی له پیاو ده‌وێت، چونكه سروشتی شته‌كان به‌م شێوه‌یه... پیاو به جه‌سته به هێز و ماسولكه به هێزیی دروست كراوه، تاوه‌كو زاڵ بێ به‌سه‌ر هه‌مو كاره زه‌حمه‌ت و ناخۆشه‌كان، ئافره‌تیش به جه‌سته لاواز‌و هه‌ست ناسك وخۆنه‌گرى دروست كراوه. كه‌واته ئیسلام گوناهی چى یه له‌و كاته‌ی دان به واقیع دا بنێ و حه‌قیقه‌ت بێنێته كایه‌وه و وا دابنێت كه پیاوان سه‌رپه‌رشتیار ترن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه؟
ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ئافره‌ت ده‌یه‌وێ ئه‌و ببێته سه‌رپه‌رشتیار..!
سه‌رپه‌رشتیاری (القوامة) مانای به‌رپرسىیه‌تىیه، ماناكه‌ی زاڵ بونه به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی زه‌حمه‌ت وه هه‌ستان به ئه‌ركی بارگرانی، به‌ڕاستی ئه‌مه ته‌كلیفه نه‌ك به‌رز دانان و گه‌ورایه‌تی.
سه‌ماكه‌رانی ئافره‌ت ده‌ڵێن سه‌رپه‌رشتیاری پیاو به‌سه‌ر ئافره‌ت كاتێك بو كه پیاو له‌به‌رهه‌م هێنان دا ده‌سه‌ڵات دار بوه كه به كه‌سابه‌ته‌كه‌یه‌وه سته‌می ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئافره‌ت خۆی شت به ده‌ست دێنێ و وه‌ك پیاو به‌رهه‌م دێنێ، هیچ مانایه‌كی نىیه پیاو سه‌رپه‌رشتیاری بێت.
به‌ڵام واقیعی جیهانی رۆژئاوا ئه‌م گومانه‌ی به درۆ خسته‌وه، ئافره‌ت له‌وێ كاری كرد و شتی به‌رهه‌م هێنا و سه‌ربه‌خۆ بو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به زاتی پیاو و سه‌رپه‌رشتیارىیه‌ته‌كه‌ى هه‌یه، كار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بێته‌وه ژێر ئه‌م سه‌رپه‌رشتیارىیه، له ژێر سێبه‌ری پیاو نه‌بێت هه‌ست به دڵنیایی و ئاسایش ناكات.. به‌راستی خوای گه‌وره راستی فه‌رمو و درۆزنان درۆیان كرد.
(الأسلام و المشكلة الجنسية 196-198)