هه‌ندێك له دانایان وتویانه : (الكِتابُ خیرُ جلیس) واته : كتێب باشترین هاومه‌جلیس و هاوڕێ یه .
مه‌به‌ستیش به وشه‌ی (كتێب) لێره‌دا ئه‌و كتێبه‌یه كه زانستی به سوود و ڕاست و ڕه‌سه‌نی له خۆ گرتبێت ، زانستێك كه سوودی دین و ژینی تێدا به‌رقه‌رار بێت ، ئاشكراشه كه (زانستی شه‌رعی) سه‌روه‌ری هه‌موو زانسته به سوده‌كانه و به‌خته‌وه‌ری ژین و دینی پێوه به‌نده .
پێناسه‌ی زانست :
1 ـ ئیمامی (محمد بن عبد الوهاب) فه‌رموویه‌تی :(العلم هو : معرفة الله ومعرفة نبيه محمد صلى الله عليه وسلم ومعرفة دين الإسلام بالأدلة) .
واته : زانست بریتى یه له : ناسینی خوا و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (محمد صلى الله عليه وسلم) و شاره‌زا بوونه له ئاینی ئیسلام به به‌ڵگه‌وه .
2 ـ وه پێشه‌وا (ابن القیم) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ قال اللهُ قال رسولُهُ قال الصحابةُ ...) .
واته : زانست بریتى یه له : فه‌رمووده‌ی خوا و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمووده‌ی صه‌حابه ...
3 ـ وه ئیمامی (الأوزاعي) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ ما جاءَ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم ، وما لـمْ يَجيءْ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم فليسَ بعلم) .واته : زانست ئه‌وه‌یه كه له صه‌حابه‌كـانی پێـغه‌مـبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) هاتبێت ، وه ئه‌وه‌ی كه له صه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)نه‌هاتبێت ئه‌وا علم و زانست نى یه .
4 ـ وه ئیمامی (شافعي) فه‌رموویه‌تی :
(كُلُّ العلومِ سِوى القُـرآنِ مَشغلـة إلاَّ الـحديثَ وإلاَّ الفقهَ فـي الدينِ
العلمُ ما كــانَ فيـهِ قال حدَّثـنا وما سِوى ذاكَ وَسـواسُ الشياطـينِ) .
واته : هه‌موو زانسته‌كان جگه له قورئان خۆخه‌ریك كردنه .. ته‌نها فه‌رمووده و تێگه‌یشتن و شاره‌زا بوون له دین نه‌بێت .
زانست ئه‌وه‌یه كه تێیدا بوترێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی و جگه له‌مه‌ش هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه .
5 ـ وه ئیمامی (ابن حجر العسقلاني) فه‌رموویه‌تی :(الـمُراد بالعلم : العلمُ الشرعـي الذي يُفيد معرفةُ ما يَجِبُ علـى الـمُكلَّفِ من أمرِ دينهِ فـي عباداتهِ ومعاملاتهِ ، والعلم باللهِ عَزَّ وجل وصفاتهِ وما يَجِبُ لـهُ من القيام بأمرهِ ، وتنـزيههُ عن النقائص ، ومدارُ ذلك علـى التفسير والفقه والـحديث) "فتح الباري شرح صحيح البخاري" : (1 / 187) .واته : مه‌به‌ست به زانست : زانستی شه‌رعى یه كه سودی شاره‌زابوونی تێدایه له‌وه‌ی كه پێویسته له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی ئه‌رك له سه‌ر (ته‌كلیف لێكراو) له بواری ئاینه‌كه‌یدا له په‌رستنه‌كانی و له هه‌ڵس و كه‌وته‌كانیدا ، وه زانیاری ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره و سیفه‌ته‌كانی و ئه‌وه‌ی كه پێویسته له سه‌ری له پێناوی ئه‌ودا پێی هه‌ڵبسێت له فه‌رمانه‌كانی و پاك ڕاگرتنی له كه‌م و كوڕی ، وه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕاوه‌ستاون له سه‌ر : ته‌فسیر و فقهـ و فه‌رمووده .
هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و په‌یڕه‌وكارانی سوننه‌ت باشترین هاوڕێ و هاومه‌جلیسن
باشترین هاوڕێ و هاومه‌جلیس و براده‌ر بۆ مرۆڤــ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا دوو شتیان تێدا به دی ده‌كرێت (زانستی به سوود و كردوه‌ی چاك /العلمُ النافع والعملُ الصالـح) ، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له (هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و په‌یڕه‌وكارانی سوننه‌ت)دا ئه‌وانه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییه‌كان ده‌زانن و كرده‌وه‌شی پێده‌كه‌ن (یعلمون الـحق ویعملون بهِ) ده‌بینیته‌وه .
خوای گه‌وره بۆی دیاری و ده‌ست نیشان كردووین باشترین هاورێ كێن و به چیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بین ، ئه‌ویش له‌م ئایه‌ته‌دایه كه تێیدا فه‌رموویه‌تی: [وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُوْلَئِكَ رَفِيقاً ] [سوره النساء 69] .واته : هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بێت كه خوا نیعمه‌تی خۆی پێ به‌خشیوون له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان ، وه ئه‌وانه‌ش باشترین هاوڕێن .
له به‌ر گرنگی و بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته ده‌بینین خوای گه‌وره فێری كردووین كه‌وا له نوێژه‌كانماندا به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه حه‌ڤده(17) جار داوای لێبكه‌ین هیدایه‌تمان بدات و ڕێنماییمان بكات بۆ سه‌ر ڕێگای ئه‌وانه‌ی نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون كه باشترین هاوڕێـن :
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ * صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ ] [سوره الفاتـحه 6-7] .واته : خوایه ڕێنماییمان بكه بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست .. ڕێگای ئه‌وانه‌ی كه نیعمه‌تی خۆتت پێ به‌خشیون ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه لێیان تووڕه بوییت و نه‌ك ئه‌وانه‌ش كه گومڕا بوون(1).
هۆی تووڕه بوونی خوا له جووله‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان زانستیان پێ بوو به‌ڵام كرده‌وه‌یان پێ نه‌ده‌كرد !
وه هۆی گومڕا بوونی گاوره‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كرده‌وه‌یان ده‌كرد به‌ڵام به بێ زانست !
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خوا نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون له (پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان) زانستی به سوودیان پێ بووه و له هه‌مان كاتدا كرده‌وه‌ی چاكیشیان كردووه به‌و زانسته به سووده ، بۆیه خوای گه‌وره ئه‌و ڕێزه‌ی لێ ناون و فه‌رمانی به ئێمه‌ش كردووه كه داوای لێبكه‌ین ڕێنماییمان بكات بۆ سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ببین به هاوڕێی ئه‌وان له دونیا و قیامه‌تدا .
* یه‌كێك له پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (ابن شَوذَب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ نعمةِ الله على الشابِّ إذا نَسَكَ أنْ يُؤاخيَ صاحب السُّـنَّـة يـحملهُ عليها) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (31) .واته : به‌ڕاستی هه‌ندێك له نیعمه‌ته‌كانی خوا به سه‌ر گه‌نجه‌وه له كاتێكدا پێده‌گات ئه‌وه‌یه كه براده‌رێتی كه‌سێك له هه‌ڵگرانی سوننه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی بكات له سه‌ری .
* یه‌كێكی تر له پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (أيوب السختيانـي) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ سَعادةِ الـحَدَث والأعجميِّ أنْ يُوفِّقَهما الله للعالِمِ بالسُّـنَّـة) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (30) .واته : به‌ڕاستی به‌خته‌وه‌ری گه‌نج و كه‌سێك كه زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانێت له‌وه‌دایه كه خوا زانایه‌كی شاره‌زا به سوننه‌تی بۆ ڕێكبخات كه تێیبگه‌یه‌نێت و په‌روه‌رده‌ی بكات له سه‌ری .
له‌مه‌وه بۆمان ڕوون و ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا هاوڕێیه‌تی كردنی شاره‌زایان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و شوێنكه‌وتوانی ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام داكۆكی ده‌كه‌ن له زیندوو كردنه‌وه و په‌یڕه‌و كردنی سوننه‌ته‌كان كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه له سه‌ر ژیان و داهاتووی لاوان بۆیه زانایانی پێشین زۆر بایه‌خیان پێ داوه و جه‌ختیان له سه‌ر كردووه‌ته‌وه ، چونكه به هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره هاوڕێیه‌تی و براده‌رێیه‌تیه خوای گه‌وره گومڕایان ڕزگار ده‌كات و هیدایه‌تی لاڕێبووان ده‌دات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست كه بریتى یه له زانستی به سوود و كرده‌وه‌ی چاك .
زانستی به سوود و كرده‌وه‌ی چاك په‌یامی پێغه‌مبه‌رمانه (صلى الله عليه وسلم)
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ] [سوره التوبة 33 ، وسورة الصف : 9] . هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً ] [سورة الفتح : 28] واته : خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناردووه به (ڕێنمایی) و (دین داری ڕاسته‌قینه) بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت به سه‌ر هه‌موو دین و ئاینه‌كانی تردا ئه‌گه‌ر چی موشریك و هاوه‌ڵ بریاده‌ره‌كانیش پێیان ناخۆش بێت ، وه خواش به‌سه ببێت به شاهید .
ئیمامی (ابن كثير) فه‌رموویه‌تی :(فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح) تفسير ابن كثير : (4 / 171) . (*) واته : (ڕێنمایی) بریتى یه له : زانستى به سوود (العلم النافع) ... (دین داری ڕاسته‌قینه‌ش) بریتى یه له كرده‌وه‌ى چاكه (العمل الصالـح) .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (فـالْهُدَى هو ماجاء به من الإخبارات الصادقة والإيـمان الصحيح والعلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو الأعمال الصالـحة الصحيحة النافعة فـي الدنيا والآخرة) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح . واته : (الْهُدَى / ڕێنمایی) بریتى یه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی هاتووه : له هه‌واڵه ڕاسته‌كان و باوه‌ڕی دروست و زانستى به سوود ، (وَدِینِ الْحَقِّ / دین داری حه‌ق و ڕاسته‌قینه) بریتى یه له كرده‌وه چاك و ڕاست و به سوده‌كان له دونیا و دواڕۆژدا .
وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ أي بالعلم النافع والعمل الصالـح ، فإنَّ الشريعة تشتمل على شيئين : علم وعمل ، فالعلم الشرعي صحيح .. والعمل الشرعي مقبول) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح . واته : مه‌به‌ست به (الْهُدَى وَدِینِ الْحَقِّ) بریتى یه له زانستى به سود و كرده‌وه‌ى چاك ، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام دوو شتی له خۆ گرتووه : زانست و كرده‌وه ، جا زانستی شه‌رعی ڕاسته .. وه ته‌نها كرده‌وه‌ی شه‌رعیش وه‌رده‌گرێت .
* شێخ (عبد الرحمن السعدی) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : (صُحبَةُ الأخيار : توجب العلوم النافعة ، والأخلاق الفاضلة ، والأعمال الصالحة ، وصحبة الأشرار تـحرِمُ من ذلك أجمع) بـهجة قلوب الأبرار ص : (226) . واته : هاوڕێیه‌تی كردنی چاكه‌كاران : زانسته به سووده‌كان و ڕه‌وشته جوانه‌كان و كرداره چاكه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات ، وه هاوڕێیه‌تی كردنی خراپه‌كاران له هه‌موو ئه‌وانه بێ به‌ش و مه‌حرومت ده‌كات .
ئه‌م بابه‌ته بریتى یه له پاشكۆی كتێبی (له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت ؟)
=====================
(1) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((الـمغضوب عليهم اليهود والضالين النصارى)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (3263)] .واته : ئه‌وانه‌ی كه خوا لێیان تۆڕه بووه بریتین له جووله‌كه ، وه ئه‌نوانه‌ی كه گومڕا بوون بریتین له گاوره‌كان .
(*) سودێك : ئیمامی (ابن كثير) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] [سورة الأحقاف 30] فه‌رموویه‌تی : [يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ] له بیروباوه‌ڕ و هه‌واڵه‌كاندا ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] له كرداره‌كاندا ، چونكه قورئان دوو شتی تێدایه : هه‌واڵ و داواكاری ، جا هه‌واڵه‌كانی ڕاستن و داواكاریه‌كانیشی دادپه‌روه‌رانه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ صِدْقاً وَعَدْلاً] ، وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی :[هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ] فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح ، به هه‌مان شێوه جنۆكه‌كانیش ووتیان :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ] واته : ڕێنمایی ده‌كات بۆ حه‌ق (له بیروباوه‌ڕدا / فـي الاعتقادات) ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ] واته : ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست (له كرداره‌كاندا / في العملیات).