السلام علیکم و رحمة الله و برکاته....
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه که له‌سه‌ری ئه‌دوێین بریتیه له چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆح، مرۆڤ زۆر جار ئه‌وه‌ی فێری ده‌بێت له ڕێگه‌ی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌و موتاله‌عه‌کردن یان دانیشتن له کۆڕی زانست و بانگخوازی دا پێویستی به‌وه هه‌یه بیخاته بواری کرداریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌ک له نێوانیان دروست نه‌بێت.... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رنامایه‌کی په‌روه‌رده‌یی داده‌نێین که بریتیه له :
1- پاراستنی نوێژه فه‌رزه‌کان به کۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا، ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه له کاتی خۆیدابیکه‌ن،نوێژ یه‌که‌مینه له ڕۆژی دواییدا پرسیاری له‌سه‌ر ده‌کرێ.... ئه‌گه‌ر به‌باشی کردبووی کاره‌کانی تریشی باش ده‌بێت.
2- پارێزگاری کردن له نوێژه سوونه‌ته‌کانی پێش و دوای نوێژه فه‌رزه‌کان.
3- پارێزگاری کردن له زیکره‌کانی دوای نوێژ وه زۆربه‌ی کاته‌کان به تایبه‌تی به‌یانیان و ئێواران پاداشت و پاراستنی تێدایه بێجگه خوای گه‌وره که‌س نایزانێ.
4- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر زیکر و یادی خوای گه‌وره به گشتی، به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، وه‌ک ووتنی (داوای لێخۆشبوو‌ن ، سبحان الله ، الحمدلله ، لا إله إلا الله ، الله اکبر، سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
5- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی قورئان به ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه هه‌رچه‌نده که‌میش بێت،وه‌ک خوێندنی په‌ڕه‌یه‌ک دوای نوێژ.
6- پارێزگاری کردن له هه‌ستان بۆ شه‌ونوێژ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌کاتیش بێت پێش خه‌وتن،ئه‌گه‌ر پێش نوێژی به‌یانیش بێت باشتره.
7- ڕاستگۆ بوون له په‌نا پردن بۆ خوای گه‌وره و مل که‌چ بوونی له کڕنووش بردنداهه‌موو کاتێ ، وه‌زۆر دووعا کردن به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی مسۆگه‌ره بۆ نه‌مانی دڵته‌نگی، یه‌کێ له دوعاکانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : (اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن وأعوذ بك من العجز والكسل وأعوذ بك من غلبة الدَّين وقهر الرجال).
8- سه‌ده‌قه کردن چونکه ده‌بێته هۆی لابردنی به‌ڵا.
9- پابه‌ند بوون به ئاماده بوون له وانه‌ی زانستی و گوێ گرتن له ئامۆژگاریه‌کانی مامۆستایان و بانگخوازان..... ئه‌بێته هۆی زیندوو ڕاگرتنی دڵ و بیر و هۆش خستنه کار و به‌رزکردنه‌وه‌ی هیمه‌ت.
10- کار کردن بۆ خزمه‌ت کردنی موسڵمانان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابه هه‌ر ڕوویه‌ک له ڕووه‌کان چونکه خۆشی خستنه دڵی هه‌ر موسڵمانێک سنگ گوشاد و به‌خته‌وه‌رت ده‌کات.