بۆ ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌م ئامۆژگاریانه په‌یڕه‌و بكه:
· واز له داهاتوو بهێنه هه‌تا دێت،گرنگى به به‌یانى مه‌ده چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆت چاك بكه‌ى به‌یانیشت چاك ده‌بێت.
· ئه‌وه‌ى ڕابورد تێپه‌ڕى،وه ئه‌وه‌ى ڕۆشت مرد،بیر له‌وه‌ى ڕابردووه مه‌كه‌ره‌وه چونكه ڕۆشتوه و ته‌واو بووه.
· پێویسته له‌سه‌رت كه وه‌رزش بكه‌یت به‌تایبه‌تى ڕۆشتن،دوور كه‌وتنه‌وه له سستى و ته‌مه‌ڵى و وازهێنان له ده‌ست به‌تاڵى و فه‌راغ.
· ژیانت نوێبكه‌ره‌وه،وه جۆر و شێوازى ژیانت،ئه‌و ڕۆتینه‌ى كه تیایدا ده‌ژیت بیگۆڕه.
· ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى كه به‌ئاگات دێنن لێیان دووربه به‌تایبه‌تى زۆر خواردنى قاوه و چا،وه ئاگادار به له جگه‌ره كێشان و خواردمه‌وه زیانبه‌خشه‌كان.
· زۆر داواى لێ‌خۆش بوون بكه،چونكه رزق و زانستى به‌سوود و منداڵ و ئاسانكارى له‌دوایه.
· به‌ڵا نێوان تۆ و خواى گه‌وره نزیك ده‌كاته‌وه و فێرى دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ت ده‌كات،خۆ به‌زل زانین و شانازى كردن به‌خۆت لا ده‌بات.
· له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ڕق و قینه و حه‌سودییان هه‌یه دامه‌نیشه،ئه‌بنه هۆى دڵته‌نگى و غه‌م خواردن.
· ئاگاداربه له كه‌وتنه ناو تاوان و سه‌رپێچى یه‌وه سه‌رچاوه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ته و ده‌بێته هۆى تووش بوونت به‌ناخۆشى و موصيبه‌ت.
· كاریگه‌ر مه‌به به قسه و ووته‌ى ناشرین كه به‌رامبه‌رت ده‌وترێ چونكه ئه‌وه ئازارى خۆى ده‌دات نه‌ك تۆ.
· جنێو دانى دوژمنه‌كانت و قسه‌كردنى حه‌سوده‌كان ده‌لاله‌ت له نرخى تۆ ئه‌كات چونكه تۆ كه‌سێكیت بوونت هه‌یه.
· بزانه ئه‌وه‌ى غه‌یبه‌تت ده‌كات هه‌موو چاكه‌كانى خۆی ده‌كاته دیارى بۆت، وه گوناهه‌كانت ده‌سڕێته‌وه وه وات لێده‌كات ناوبانگت هه‌بێت ئه‌وه‌ش نیعمه‌تێكه.
· ڕووت خۆش بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵك دۆستایه‌تیان به‌ده‌ست ده‌هێنیت،وه نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵیان خۆشه‌ویستیان به‌ده‌ست دێنیت،خۆت به گه‌وره مه‌زانه و ته‌كه‌بوورت نه‌بێت.
· ته‌مه‌نت به فیڕۆ مه‌ده به گواستنه‌وه له نێوان تایبه‌تمه‌ندى و كار و فه‌رمان دا،چونكه ماناى وایه له هیچ شتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت.
· ئاسۆیه‌كى فراوانت هه‌بێت و لێبوورده به بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌كینه و هێمنى دا بژیت،هه‌رگیز بیر له تۆڵه سه‌ندن مه‌كه‌ره‌وه.
· دوژمنه‌كانت به تووڕه بوون و دڵته‌نگیت دڵخۆش مه‌كه،چونكه ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێت،تۆش هیواكه‌یان مه‌هێنه‌ره‌دى له ته‌ڵخ كردنى ژیانت.
· له عه‌شق و خۆشه‌ویستى حه‌رام و غه‌رامیات دووربه ئه‌وه ئازاره بۆ گیان وه نه‌خۆشى یه بۆ دڵ ،په‌نا بۆ خوا‌و یادكردنى و تاعه‌ت كردنى ببه.
· ئه‌گه‌ر كه‌وتیته ناو ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تیه‌وه بیربكه‌ره‌وه چه‌ندین ناخۆشى ترت به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه و خواى گه‌وره ده‌روازه‌ى ده‌ربازبوونى بۆ كردویته‌وه،ئه‌و كاته ده‌زانیت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا تۆى پاراست له كۆتایش دا ده‌تپارێزێت.
· هیچ شتێك ناگات به باشى په‌یوه‌ندى كردنت به‌خواى گه‌وره‌وه.
خوایه گیان هه‌موو كاره‌كانم باش بكه‌یت و ته‌نها بۆ تۆ بن ،مه‌یكه‌ره شتێك كه بۆ غه‌یرى تۆبن.