ئایا تۆ حه‌زده‌كه‌ى كه‌سێك بیت كه‌مترین گله‌یى و ڕه‌خنه‌ت له‌سه‌ر بێت؟
ئایا تا چه‌ند ده‌ته‌وێ خۆشه‌ویستى ده‌وروو به‌ر بۆ خۆت به‌ده‌ست بهێنی؟
هیچ هه‌نگاوت ناوه؟
ده‌ته‌وێ بزانى چۆن به‌مه ده‌گه‌یت؟
كه‌واته بپرسه چۆن ده‌بمه خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى؟
گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ت ده‌وێ فه‌رموو:
1- هه‌وڵ بده هه‌میشه له‌سه‌رخۆ بیت و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له توڕه‌یى و ده‌نگه ده‌نگ و ئاژاوه نانه‌وه.
2- هه‌میشه له كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك دا هه‌وڵ بده به‌ڕێگاى دۆستانه‌و به‌شێوازێكى نه‌رم قسه بكه‌یت( ئه‌وه‌ى به‌نه‌رم و نیانى هه‌نگاو بنێت زۆر ده‌ڕوات).
3- رێز له بیروڕاو تێڕوانینى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پیشان بده و نرخى بۆ دابنێ.
4- له‌كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر هه‌رگیز مه‌ڵێ ( هه‌ڵه‌یت) چونكه هه‌موو كه‌س هه‌ڵه ده‌كات ( گله‌یى له بارینى به‌فر به‌سه‌ر سه‌ربانى دراوسێكه‌تدا مه‌كه له كاتێكدا سه‌ربانه‌كه‌ى خۆت به‌فر دایپۆشیوه).
5- كه‌سێك به گرنگى به شێوازى جل و به‌رگ و چۆنیه‌تى قسه‌كردنت بده.
6- بایه‌خ و گرنگى دانت به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پیشان بده و ڕێزى بگره.
7- هه‌میشه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵكى بكه كه ده‌ته‌وێ خه‌ڵكى مامه‌ڵه‌ى تۆى پێبكه‌ن.
8- كه‌سێكى میهره‌بان و لێبوورده به هه‌مووكات...( گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌مووان بناسى پێویسته له هه‌مووان ببورى).
9- كینه و ڕق له دڵتا مه‌هێڵه‌ره‌وه هه‌موو كات ده‌م به خه‌نده به.
10- ڕاستگۆ به له ستایش و ده‌ست بڵاو به له پیاهه‌ڵداندا.
11 - هه‌میشه هه‌وڵ بده له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌ى .
12- له ته‌كه‌بوور و خۆ به زل زانین و ( من و من ) دووربكه‌وه‌ره‌وه.
13- زیاتر خه‌ریكى كاره‌كانى خۆت به و بێ پرس ده‌ست له كارى كه‌س مه‌ده و ته‌داخولى مه‌كه.
14- هه‌موو كات هاوڕێیه‌كى پاك و به‌وه‌فا به بۆ هه‌موو كه‌س به‌گشتى و بۆ هاوڕێكانت به‌تایبه‌تى.