پیاوێكى كوێر له‌سه‌ر سه‌كۆى بینایه‌كدا دانیشتبوو كڵاوه‌كه‌ى له به‌رده‌م پێكانیدا دانابوو، وه له لاشیه‌وه له‌وحه‌یه‌ك كه له‌سه‌رى نوسرابوو ( من كوێرم تكایه یارمه‌تیم بده‌ن).
پیاوێك كه كارى ئیعلانات بوو به‌لایا تێپه‌ڕبوو كه گه‌شته لاى وه‌ستا ، بینى كڵاوه‌كه‌ى بێجگه له چه‌ند بڕێكى كه‌م پاره هیچى تێدا نه‌بوو.... كه‌مێك پاره‌ى دا به كابراكه و به‌بێ ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن له‌وحه‌كه‌ى برد و شتى تر‌ى له‌سه‌ر نووسى....
كاتێ ته‌واو بوو له نووسین له‌وحه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م كابرادا دانا و به ڕێى خۆیدا ڕۆى.....
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ پیاوى ئیعلاناته‌كه به‌وێدا تێپه‌ڕیه‌وه به‌ڵام بینى كڵاوه‌كه پڕه له پاره..!!!
كابرا كوێره‌كه ده‌نگى پێى پیاوه‌كه‌ى ناسیوه و لێى پرسى : ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌سه‌ر له‌وحه‌كه شتت نوسى ئایا چیت نوسیوه؟؟
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه و ووتى : هیچ شتێ غه‌یرى ڕاستیم نه‌نوسیوه.... زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى كرد و ڕۆى، كوێره‌كه نه‌یزانى چى نووسراوه...
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه نوسرابوو بریتى بوو له : ( ئێمه له وه‌رزى به‌هارداین به‌ڵام ناتوانم جوانیه‌كانى ببینم)...
به‌گۆڕینى ئه‌و نوسراوه كه ته‌نها زیادكردنى چه‌ند ووشه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر یارمه‌تى وه‌ربگرێت و سوودى لێ ببینێت...
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئێمه چه‌ند بوارێك كه بۆمان ئاسان نی یه و ناگونجێ ستراتیجیه‌تى خۆمان بگۆڕین بێ گومان به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێین.....