1- پشت به خواى گه‌وره ببه‌سته بۆ وازهێنان لێى،وه بزانه تاوانى بچوك حوكمى تاوانى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا ده‌درێت ئه‌گه‌ر:
* به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى.
* خۆ ده‌رخستن پێى له‌ناو خه‌ڵكدا.
* دڵخۆش بوون به‌وه‌ى كه جگه‌ره كێشى.
*ئه‌گه‌ر ببته هۆى ئه‌وه‌ى چاوت لێبكرێ و به هۆى تۆوه كه‌سانى تریش فێر ببێت.
* به ئاشكرا كێشانى ئه‌و جگه‌ره‌یه.
2- ئه‌گه‌ر هاوڕێكه‌ت جگه‌ره‌یه‌كى داپێت وه‌رى مه‌گره، داواى لێبوردنى لێ بكه پێى بڵىَ كه ئه‌وه ژههرێكى بكوژه و مردنێكى هێواشه.
3- له‌وانه‌ى كه جگه‌ره كێشن یان دوكه‌ڵى جگه‌ره نزیك مه‌به‌ره‌وه.
4-سیواك به‌كار بهێنه.
5- جگه‌ره كێشان خووه وه خوو ده‌توانرێت وازى لێبهێنرێت ئاگادار به ده‌ست پێ مه‌كه‌ره‌وه.
6- وازهێنانه‌كه به ته‌واوه‌تى بێت واته كهووتت واز ده‌هێنم به‌یه‌كجار وازبهێنه نه‌ك به‌ره به‌ره.
8- ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌یده‌یت مه‌یكه‌ره گاڵته جاڕى به جدى وه‌رى بگره.
9- مه‌عیده‌ت پڕ مه‌كه له خواردن.هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ك ده‌یخۆیت با ژه‌مێكى سووك بێت.
10- میوه زۆر بخۆ ،وه ئه‌و خواردنانه‌ى كه توونیان كه‌مه بخۆ.
11- ڕۆژانه دواى نان خواردن شه‌ربه‌تى لیمۆ ،یان پرته‌قاڵ یان خواردنى سوێر چونكه ئاره‌زووت بۆ جگه‌ره كێشان ناهێڵێت.
12- له‌گه‌ڵ خۆت گفتوگۆ بكه بۆ بڕیاردان له وازهێنان.
13- له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تاى وازهێنانتهوه هه‌ست به بێ تاقه‌تى بكه‌یت بۆیه پێویسته ئارام بگریت و له‌سه‌ر خۆ بیت به‌تایبه‌تى له‌وانه‌یه ئه‌و خواردنه‌ى دهیخۆى هه‌ست به خۆشى یه‌كه‌ى نه‌كه‌ى.
براى به‌ڕێزم سه‌ركه‌وتنت له جگه‌ره نه‌كێشان ته‌نها سه‌ركه‌وتن نى یه،به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ت ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بیت له جگه‌ره نه‌كێشان وه هاوڕێكانیشت بانگ بكه‌ى بۆ وازهێنان لێى.
هه‌ركه‌سێك بۆ چاكه‌یه‌ك بانگ بكه‌ى خێرى ئه‌ویشت بۆ دێت.
براكه‌م ئایا سه‌یرى ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى كه به‌ره‌و خوایه كردووته؟
ئایا ڕێگه‌یه‌كى له‌وه باشترت دۆزیوه‌ته‌وه؟
ئایا ڕِازى ده‌بیت له ناو كۆمه‌ڵێك دا بیت توێشوویان پێ بێت بۆ قیامه‌ت به‌ڵام تۆ بێ توێشوو بیت؟؟
براى به‌ڕێزم ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به‌وه‌ى دواى هیدایه‌تى پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه وسلم) بكه‌وى چونكه خێرترین و باشترین ڕێگه‌یه بۆ دونیا و قیامه‌تت.
به‌هیواى سوود وه‌رگرتن ..... به‌ڵام له یادبێت نیه‌تت ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بێت له وازهێنان ئینجا بیر له كوشندهیى و زیانى بۆ ته‌ندروستیت...