تۆ ئه‌توانى سه‌ركه‌وتووبیت ئه‌گه‌ر بیرت لێكردبێته‌وه.....سه‌ركه‌وتن له ویست دا خۆى حه‌شار داوه.
وه پێت وابێت ئه‌توانى و ممكنه سه‌ركه‌وتن بهێنیته دى ....سه‌ركه‌وتن به ماناى به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند شتێكى پۆزه‌تیڤ كه دڵخۆشمان ده‌كات و وامان لێده‌كات هه‌ست به حه‌وانه‌وه و دڵنیایى بكه‌ین.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش چۆن توانا بۆ سه‌ركه‌وتن له ناخت دا به‌هێز ده‌كه‌یت؟
وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره جێبه‌جێ كردنى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1- بیر له سه‌ركه‌وتن بكه‌ره‌وه و باوه‌رِت هه‌بێت كه ئه‌توانى به ده‌ستى بهێنیت.... به‌وپه‌رِى ئازادانه‌وه بیرى لێبكه‌ره‌وه.
2- شانازى بكه به نه‌فسى خۆته‌وه: باوه‌رِت به تواناكانت هه‌بێت و قه‌ناعه‌تت به خودى خۆت هه‌بێت،وه بیرى عه‌قڵتى بهێنه‌ره‌وه كه تۆ زۆر باشتری له‌وه‌ى كه خۆت هه‌ستى پێ ده‌كه‌ى.
3- هه‌ست بكه نه‌فسێكى گه‌وره‌ت هه‌یه: ئامانجه‌كان و پلانه گه‌وره‌كان گران نین بۆ به‌ده‌ست هێنان له بچوكه‌كان.
* نه‌فست چاره‌سه‌ر بكه له نه‌خۆشى فه‌شه‌ل:
میكرۆبى پاساو هێنانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له دواى هه‌موو فاشلێكه‌وه پاساوێك یان چه‌ندین پاساو هه‌یه ئه‌و پاساوانه‌ش:
*پاساوى ته‌ندروستى......چاره‌سه‌ر:
گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌ندروستیت رِه‌ت بكه‌ره‌وه.
موته‌ئه‌سف بوون بۆ ته‌ندروستیت رِه‌ت بكه‌ره‌وه.
رِازى به به‌و حاڵه ته‌ندروستیه‌ى كه تێیداى.
هه‌میشه ئاره‌زوو مه‌ندیت بۆ به‌سه‌ر بردنى ژیان به خۆش گوزه‌رانى بیرى نه‌فستى بخه‌ره‌وه.
* پاساو هێنانه‌وه‌ى كه‌مى چالاكى عه‌قڵى.
چاره‌سه‌ر:
بوارى توانا عه‌قڵیه‌كانت كه‌م مه‌كه‌ره‌وه و زیاده‌رِه‌وى له وه‌سفى زیره‌كى كه‌سانى تر مه‌كه.
· توانات هه‌بێت بۆ بیركردنه‌وه له رِاستیه‌كان، هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت تواناى بیركردنه‌وه له خود گرنگى یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه.
· هه‌میشه نه‌فست به بیرى ئیجابى بهێنه‌ره‌وه.
*پاساوى ته‌مه‌ن ..........چاره‌سه‌ر
· ته‌مه‌نى ئێسته‌ت قبوڵ بكه گه‌نجیت یان پیر.
· حسابى برِى به‌رهه‌مى چه‌ندین ساڵه‌ت بكه.
· ئه‌وه‌ى ماوه له‌ته‌مه‌نت بۆ ئه‌و خه‌ونه‌ى ویستوته بیهێنیته‌دى بخه‌ره گه‌رِ.
*پاساوى به‌ختى خراپ ......چاره‌سه‌ر:
· واز مه‌هێنه له‌وه‌ى كه خۆزگه به سه‌ركه‌وتن بخوازى.
· ده‌ست بگره به‌و مه‌بده‌ئه‌ى كه هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتن.
* بنیاتنانى متمانه بوون به خود:
1- كردار چاره‌سه‌رى ترس ده‌كات ....( هۆكارى ترسه‌كه‌ت دیارى بكه و كرداریانه چاره‌سه‌رى بكه).
2- بیر‌و هۆشت به فكره‌ى باش و پۆزه‌تیڤانه شه‌حن بكه‌ره‌وه.
3- خه‌ڵكى له رِێز و قه‌درى رِاستى خۆیان دابنێ.
4- ئه‌وه‌ى به عه‌قڵت ده‌یبینى رِاسته به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نه.
5- ئه‌وه‌ى ده‌لاله‌ت بكات له متمانه بوون به خودت بیكه بۆ ئه‌وه‌ى وورده ورده وه‌ك بیرى كه‌سێك كه متمانه‌ى به‌خۆى هه‌یه به ده‌ست بهێنى. سه‌ره‌تا دابنیشه و ته‌ركیز له بینینه‌كانت بكه له كاتى گفتوگۆدا.....خێرایت له كاتى رِۆشتن دا زیاد بكه و با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوانت بێت.
* بیركردنه‌وه له‌سه‌ر رِێگه‌ى سه‌ركه‌وتوان:
· نه‌فست به هه‌رزان مه‌فرۆشه تۆ باشترى له‌وه‌ى كه گومانى پێ ده‌به‌ى.
· فه‌رهه‌نگى سه‌ركه‌وتوان بخه‌ره مێشكته‌وه،ووشه‌ى گه‌وره و رِووناك كه‌ره‌وه و ئامانجدار و به‌به‌رهه‌م به‌كاربهێنه و له ووشه‌ى خراپ دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
· دوور بین به و بینینى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر پێكانت دایه به‌س نیه.
· ئه‌و كاره‌ى پێى هه‌ڵده‌سیت نرخى بۆ دانێ، هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانى هه‌نگاوى باش بۆ سه‌ر رِێگه‌ى كاره‌كه‌ت بده.
· ته‌ركیز بخه‌ره سه‌ر ئه‌و بیرانه‌ى كه بۆ به‌دیهاتنى كارى گه‌وره و گرنگن،وه‌واز له‌و بیر و بۆچوونه بێ مانایانه بهێنه كه رِێگرن.
* ئیش به مێشكت بكه و بیرى داهێنانه فێرببه ( بیرى داهێنانه) بریتیه له ئاشكرا كردن و دۆزینه‌وه‌ى رِێگه‌ى تازه و باش بۆ جێبه‌جێ كردنى هه‌ر شتێك):
· باوه‌رِ بكه به‌تواناى رِوودانى شته‌كان و ووشه‌ى ئه‌سته‌م....ناكرێ....سوودى نیه بسرِه‌وه.
· پێش بكه‌وه له كاره‌كانت دا و رِێگه مه‌ده ئه‌و رِۆتین یان شته دیارى كراوانه تواناى عه‌قڵت بۆ بیركردنه‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه،شتى تازه تاقى بكه‌ره‌وه.
· رِۆژانه له خۆت بپرسه چۆن به باشترین شێوه كاره‌كانت رِاده‌په‌رِێنى؟
· له خۆت بپرسه چۆن رِپه‌رِاندنى كاره‌كانت زیاد ده‌كه‌یت؟
· زانیاریه‌كانت فراوان بكه و وابكه عه‌قڵت هه‌میشه له حاڵه‌تى پێكهاتنى بیر و بۆچوونى تازه‌دا بێت.
* ئاگاداربه....بیر كردنه‌وه‌ت ته‌قدیرت دیارى ده‌كات:
· به شێوه‌ى كه‌سێكى گرنگ ده‌ربكه‌وه، تا به بینینت ئه‌و شتانه‌ى ئیجابین ده‌ربكه‌ون.
· هه‌ست به‌گرنگى كاره‌كه‌ت بكه هه‌تا گرنگی ئارِاسته‌ى نه‌فست و هاندانت بۆ جێبه‌جێ كردنى كارى باش پێ ببه‌خشێت.
· رِۆژانه هانى نه‌فست بده بۆ سه‌ركه‌وتن،هه‌ست بكه تۆ له لوتكه‌داى تا بتوانى پێی بگه‌ى.
· له خۆت بپرسه(ئایا كه‌سى سه‌ركه‌وتوو به‌و شێوه‌یه بیرده‌كاته‌وه؟).
* خۆراكى گونجاو بده به مێشكت تا سه‌ركه‌وتنت پێ ببه‌خشێ:
· به‌خه‌به‌ر به بۆ كاریگه‌رى ژینگه له‌سه‌ر مێشكت.
· رِێگه مه‌ده هێزى نائومێدى هانت بدات به‌وه‌ى توانات بۆ به‌جێ گه‌یاندنى كاره‌كان نیه و پێت بڵێ تۆ كه‌سێكى خه‌یاڵیت.
· هه‌میشه ئامۆژگارى له سه‌ركه‌وتوان وه‌ربگره.
· بۆ هاورِێى تازه و په‌یوه‌ندی ئیجابى بگه‌رِێ كه هانت بدات بۆ سه‌ركه‌وتن.
· دوور بكه‌وه‌ره‌وه له گفتوگۆى سلبى و باسى كه‌س مه‌كه ئیلا به باشه نه‌بێت.
* بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ركه‌وتوان بیت ئارِاسته‌ى كه‌سانى تر مه‌وقیفى باشت هه‌بێت:
· چالاك به و خه‌ماسه‌تت هه‌بێت،ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌یت زیندووانه رِایگره و هه‌واڵى خۆش بگوێزه‌ره‌وه.
· ووریابه له درووشمى كه‌سانى تر به گرنگیان.ده‌رخستنى رِێز له هه‌موو بۆنه‌یه‌ك دا و خه‌ڵكى به ناو خۆیانه‌وه بانگ بكه.
· هه‌میشه خزمه‌ت و به‌خشین بۆ بیركردنه‌وه پێش كه‌ش بكه.
* خه‌ڵكى سه‌ركه‌وتنت یان فه‌شه‌لت دروست ده‌كه‌ن،تۆ ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ست بهێنه تا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنیت:
· له سیاسه‌تتدا وریابه به‌رانبه‌ر كه‌سانى تر، خۆشه‌ویستیان به ده‌ست بهێنه تا بۆ سه‌ركه‌وتن به‌رزت بكه‌نه‌وه.
· هه‌میشه مه‌بده‌ئت ئه‌وه‌بێ دان بنێیت به بوونى كه‌سانى تردا و هاورِێ په‌یدا بكه.
· وابكه مێشكت گه‌وره بێت و به‌سنگى فراوانه‌وه پێشوازى بكه له جیاوازى و ئه‌و شتانه‌ى دژى رِاى تۆن له‌نێوان تۆ‌و كه‌سانى تردا وه رِۆڵى ئامۆژگارى كه‌ر مه‌بینه.
· ئارِاسته‌ى مێشكت هه‌میشه بۆ پێشوازى شه‌پۆلى ئیجابى بێت تا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌پێى ئه‌و بیره ئیجابیانه بێت كه پاڵت پێوه ده‌نێت بۆ سه‌ركه‌وتن.
· هانى خه‌ڵكى بده تا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
* له‌وانه به كه كرداریان له ووتنیان زیاتره:
· كه‌سێك به كه كرداریه.....هۆكار مه‌هێنه‌گۆرِێ و فێڵ مه‌كه بۆ خۆ دواخستن.
· چاوه‌رِێ مه‌كه تا باروودۆخ باش بێت ئه‌گینا ئه‌بێ تا هه‌تا هه‌تایه چاوه‌رِێ بیت.
· بۆچوونت بۆ رِوودانى كێشه هه‌بێت كه رِێگریت ده‌كات بۆ كاره‌كه‌ت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كاربكه.
· بیره‌كان ته‌واو نابن ته‌نفیزیان بكه.
· ئیعتیماد بكه‌ره سه‌ر كردار وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ترسه‌كانت، وه به ده‌ستهێنانى متمانه به خۆت.
· چاوه‌رِێ مه‌كه تا بیرێكى ئیلهامیت بۆ دێت،به‌ڵكو ئیلهام به‌مێشكت بجوڵێنه له رِێگه‌ى كرداره‌وه.
· هه‌میشه بۆ ئێستا بیر بكه‌ره‌وه په‌نا مه‌به بۆ به‌یانى....دواى هه‌فته.....
* چۆن تێك‌شكان و نه‌بردنه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌گۆرِیت؟
· دراسه‌ى هه‌ڵه‌كانت بكه و لێیانه‌وه پێشه‌كیه‌ك بۆ رِێگه‌ى سه‌ركه‌وتن فێرببه.
· نه‌فره‌ت مه‌كه له به‌ختى خراپ و لۆمه‌ى كه‌سانى تر مه‌كه،به‌ڵكو رِووبه‌رِووى خۆت بوه‌سته‌و رِه‌خنه له هه‌ڵس و كه‌وته‌كانت بگره و هه‌ڵه‌كانت و لایه‌نه لاوازه‌كانت رِاست بكه‌ره‌وه.
· له كاره‌كانت دا هه‌وڵ بده و به‌رده‌وام به، ئه‌و هه‌وڵ دانه‌ت تێكه‌ڵ به ئه‌زموونه‌كانت بكه له رِووى جیاوازه‌وه..ته‌نها ئارِاسته‌یه‌كى دیارى كرا‌و مه‌گره بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ركێشه‌یه‌ك.
· هه‌میشه متمانه‌ت هه‌بێت به‌وه‌ى كه چاره‌سه‌ر هه‌یه.
* ئێسته ئامانجت چى یه؟
بۆ كوێ به‌سه‌رى ده‌به‌یت؟
چه‌ند ئامانجێك بۆ خۆت دیارى بكه و ئه‌وه‌ى ئه‌ته‌وێ پێى بگه‌ى به ده‌ستى بهێنه هه‌نگاو به هه‌نگاو .
تواناكانت بۆ سه‌ركه‌وتن باشتر بكه له‌رِێى پلانى مانگانه‌وه.