متمانه بوون به خود رێگه‌ى سه‌ركه‌وتن له ژیاندا مسۆگه‌ر ده‌كات،كه‌وتنه ژێر بارى هه‌ستى سلبى و ڕاڕایى و دڵنیانه‌بوون سه‌ره‌تاى ده‌ست كردنه به فه‌شه‌ل هێنان و به‌زایه چوونى زۆر له‌و ووزه‌یه‌ى كه هه‌یه و به‌هه‌ده‌ر چوونى به‌هۆى نه‌زانین و ده‌رك پێنه‌كردنى ئه‌و توانایه‌ى كه خواى گه‌وره پێى به‌خشیوه،ئه‌گه‌ر ئیستغلالى ئه‌و ساتانه‌ى بكردایه ئه‌یتوانى زۆر شت به‌رهه‌م بهێنێت.....
چه‌ند هه‌نگاوێكت ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست له ڕێیانه‌وه ده‌توانى زۆر له‌و كێشه و بیر و بۆچوون و هه‌سته سلبیانه‌ى هه‌ته له ژیاندا نه‌یهێڵى،ئه‌و كێشانه‌ش له‌وانه‌یه له بیر‌و بۆچوون یان سلوك ..ڕه‌وشت..خوو..قسه‌كردنت دا وه یان زۆرشتى تر، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و هه‌ستانه ڕزگارت بێت له‌ژێر ڕكێڤیان سه‌ربه‌ستانه ده‌ربچیت به نه‌فسێكى خاوه‌ن متمانه ڕووه و ژیان به هیوایه‌كى ڕووناك كه‌ره‌وه‌ى ئاسۆیه‌كى فراوان...به‌م هه‌نگاوانه ده‌ست پێبكه....پشتیوان به خواى گه‌وره:
1- گرنگترین ئاكار و بیروبۆچوونه سلبیه‌كان له ژیانتدا به ڕاستى و به بێ زیاده‌ڕه‌وى كردن دیارى بكه.
2- هه‌ر بیر و فكره‌یه‌ك یان ڕه‌وشتێك كه له تۆدا بوونى هه‌یه به باشى تاكى بخه(به ته‌نها جیاى بكه‌ره‌وه).
3- بیرى لێبكه‌ره‌وه به ژیرانه و شى بكه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ببێته زانینى هۆكاره‌كان و ڕاستێتیان،وه ئایا ئه‌و هه‌ستانه ڕاستین و بوونیان هه‌یه یان وه‌هم و خه‌یاڵه؟؟
4- ئه‌گه‌ر وه‌هم و خه‌یاڵن ئه‌وه خۆتى لێ ڕزگار بكه ،ئه‌گه‌ر واقعیش بوون ئه‌وا هه‌وڵ بده هۆكاره‌كه‌ى نه‌هێڵیى و كه‌مى بكه‌یته‌وه تا كه‌مترین سنوور چه‌ندێك توانات هه‌بوو،ئه‌وه بزانه ئه‌و ئاكاره‌ى كه زۆر بنجى پێكاوه و ڕه‌گى هه‌یه له ژیانتدا ئه‌وا دوورخستنه‌وه‌و نه‌هێشتنى پێویستى به كات و ماوه‌یه‌كى درێژتر هه‌یه.
5= مێشكت په‌یوه‌ست بكه به بیرى ئیجابى به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ركیزت هه‌بێت و له ساتێك‌دا بێت كه دووربێت له سه‌رقاڵى و دوودڵى، ئه‌وه‌ى له‌مێشكتدایه بیبه‌سته به‌و مه‌وقیفه ئیجابیانه‌ى كه گرنگن بۆ ژیانت به‌شێوه‌یه‌ك به ده‌نگ و وێنه و هه‌سته‌كانت و كه‌ش و هه‌واى ده‌وروبه‌رت بیانبینیت،ئه‌گه‌ر گه‌شتیته چالاكى مێشك و ده‌روونێكى ئارام و دڵ گوشادى بۆنمونه به بیركردنه‌وه له ساته خۆشه‌كانى ژیانت یان شه‌وێك كه بۆ خواى گه‌وره به‌سه‌رت بردبێت یان به بیستنى هه‌واڵێكى خۆشى موسڵمانان ...وه‌یان یه‌كه‌م ڕۆژ كه یه‌كێك له(الحرمین) ت بینیوه......یان شتێك كه ببێته هۆى دڵئارامیت.
6- ئه‌وه‌ى له خاڵى پێشوو(5) باس كرا چه‌ند جارێك دووباره‌ى بكه‌ره‌وه،ئه‌و مه‌وقیفه ئیجابیانه ببه‌سته به هه‌موو ئه‌و هه‌ست و داوا نه‌فسیانه.به‌و ده‌ركه‌وتنى ئه‌و جووڵه‌یه له تۆوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ حاڵه‌تێكى نه‌فسی ئیجابی به‌رز.
7- ئه‌گه‌ر له هه‌ر ساتێك‌دا چه‌ند هه‌ست و بیرى سلبیت به مێشكدا هات،ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه كه كه‌مێك چاوه‌كانت دابخه‌یت و له‌و بیروبۆچوونانه وه‌ره ده‌ره‌وه و وا هه‌ست بكه له‌وحه‌یه‌ك له به‌رده‌متایه و به خه‌تێكى دیار و ڕه‌نگ كرا‌و كه هاواربكات له‌سه‌رى نوسراوه (بوه‌سته)!.
8- بیر له‌و ووشه‌یه بكه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك وه دووباره سه‌یرى بكه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ شتێ بێجگه له‌و نابینى....ئه‌و ووشه‌یه‌ش (بوه‌سته له بیر‌و بۆچوونى سلبى).
9- ئینجا ئه قۆناغه بپه‌ڕێنه و له دوایه‌وه باخ و باخاتێك كه ڕووبارى پێدا ده‌ڕوات و چه‌ندین باڵنده ده‌خوێنن و شنه‌ى شه‌ماڵ گوزه‌ر ده‌كات ......هه‌موو ئه‌مانه ڕووده‌دات له كاتێكدا تۆ چاوه‌كانت داخستووه.
10- خۆت بگه‌یه‌نه‌ره حاڵه‌تێكى ئیجابى و ئه‌و ئه‌ندامه‌ت بجوڵێنه كه بووه‌ته كلیلێك بۆ كردنه‌وه...وه‌ك له خاڵى (5) دا باس كراوه،كه‌مێك له ناویدا نوقم به هه‌تا ئه‌و حاڵه‌ته نه‌فسیه‌ت بگۆڕێ و ئه‌و هه‌سته سلبیه‌ى كه هه‌ته به ته‌واوه‌تى نه‌مێنێت.
11- ئاماده به بۆ بیركردنه‌وه له‌وه‌ى كه تێیداى وه‌ك حاڵى خۆت یان ئه‌و ئیشه‌ى پێى هه‌ڵده‌سیت.
12- ئه‌گه‌ر له كاردا بووى دیسان هه‌مان بیره سلبیه‌كان بۆ مێشكت گه‌ڕایه‌وه،له‌و كاته‌دا واز له كاركردن بهێنه،ته‌نها له‌ناو یادگاریه ئیجابیه‌كانتدا بژى.
13- بیرت نه‌چێت له سه‌ره‌تا و كۆتایدا هه‌موو كات په‌نا بۆ خواى گه‌وره ببه،چونكه ئه‌وه‌ى ده‌تخاته گریان و پێكه‌نین ئه‌وه،به ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى و داواى لێخۆشبوونى به‌رده‌وام و یادكردنى هه‌میشه‌یى دڵت ده‌ژى و ده‌گه‌شێته‌وه.