كه‌واته هه‌نگاوێك بۆ سه‌ركه‌وتن ببڕه....
تۆ كه‌سێكى هۆشیار و ژیریت به‌دواى سه‌ركه‌وتن و ڕوودانى گۆڕ‌انى چالاكانه له ژیانتدا ده‌گه‌ڕێیت....لێم ده‌پرسى ئایا چۆن ئه‌وه ده‌زانم؟؟
پێت ده‌ڵێم .......ئه‌وه ئاسانه، مرۆڤى هۆشیار به‌ڕاستى به‌دواى شێوازه‌كانى گۆڕ‌انى نه‌فس و ژیانى به‌ره‌و باشتر ده‌گه‌ڕێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش واى لێكردى كه ئه‌م دێڕانه بخوێنیته‌وه....(ئه‌نتۆنى ڕۆبینز) له كتێبه‌كه‌یدا (أيقظ العملاق داخلك) ده‌ڵێت : "سه‌رژمێریه‌كان ده‌ڵێن كه‌متر له %10 ى ئه‌وانه‌ى كتێب ده‌كڕن ئه‌وانه‌ن له خوێندنه‌وه‌یاندا تا به‌شى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن" له ڕاستیدا ئه‌وانه نازانن چۆن سوود ببینن له‌و كتێبانه‌ى كه ده‌یكڕن، پاره‌یه‌كى زۆر به فیڕۆ ده‌ده‌ن كه به هۆیه‌وه ده‌توانن ژیانى خۆیانى پێ بگۆڕن........گومانى تێدانى یه تۆ له‌وانه نیت كه مه‌یلى خه‌ڵه‌تاندنى نه‌فسى خۆیان ده‌كه‌ن كاتێ ده‌خوێننه‌وه،من متمانه‌م هه‌یه تۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت سوود ببینیت له‌وه‌ى له‌م په‌ڕه‌یه‌دا ده‌ینوسم به‌گشتى ئه‌م دێڕانه به تایبه‌تى كه باس له بابه‌تى سه‌ركه‌وتن له ژیان دا ده‌كات كه هه‌ندێ باسى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرین یه‌كێ له‌و سه‌رچاوانه كتێبه‌كه‌ى (ئه‌نتۆنى ڕۆبینز)ه.
لێم ده‌پرسى چۆن سوود مه‌ند ده‌بم له‌وه‌ى ده‌ینووسیت؟
پێت ده‌ڵێم ئه‌م بابه‌ته زیاتر له جارێك بخوێنه‌ره‌وه پاشان لات ده‌بێته یادخه‌ره‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌هه‌ر ڕسته‌یه‌كدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رت و هه‌ر فكره‌یه‌كیش كه تێیدا بێت ده‌زانیت كه ده‌توانى جێ به‌جێی بكه‌یت،هه‌ر ئێسته هه‌وڵ بده جێ به‌جێى بكه‌ى.
هه‌موو ڕۆژێ فكره‌یه‌ك یان زیاتر جێ به‌جێ بكه به ئه‌نجامه باشه‌كان دڵخۆش و ئاسووده ده‌بیت كه پێى ده‌گه‌یت به ویستى خواى گه‌وره له دواى شه‌ش مانگ له ئێستاوه.
پێم خۆشه ئه‌وه‌ت به بیر بهێنمه‌وه ئه‌وه‌ى جێ به‌جێ نه‌كات ناگاته ئه‌نجام. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ } .كه‌واته ئه‌نجامى كاره‌كه‌ت له ده‌ستى خۆت دایه هه‌ركاتێ ده‌ست پێشخه‌ریت كرد بۆ گه‌ڕان له بوارى ده‌روونى مرۆیی‌دا ده‌بینین نزیك ده‌بیته‌وه له ئامۆژگارى و حیكمه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز به تایبه‌تى و كتێبه ئاسمانیه‌كان به‌گشتى ئه‌وه‌ش سه‌رسوڕ هێنه‌ر نى یه چونكه ئه‌وه‌ى مرۆڤى دروست كردووه و ئه‌وه‌ى كتێبه ئاسمانیه‌كانى دابه‌زاندووه خوایه‌كى تاك و ته‌نهایه، كاتێك مرۆڤ گه‌شه‌ى به كاره‌كه‌ى دا ئه‌وا زیاتر حكمه‌ته‌كانى ژیان و گه‌وره‌یى و ده‌سه‌ڵاتـى په‌روه‌ردگارى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانه‌ى له‌ژیانتدا ڕووده‌دات گۆڕانێك بێت نرخى ڕاستى هه‌بێت،پێویسته گۆڕانێكى هه‌میشه‌یى و به‌رده‌وام بێت،هه‌موومان ساتێك له ساته‌كانى ژیانمان هه‌ستمان به گۆڕان كردووه له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار هه‌ستمان به نائومێدى و بێ هیوایى كردبێ،زۆربه‌ى خه‌ڵكى گۆڕان له ژیانیان ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن بۆچى؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به عه‌قڵى ناوه‌وه‌یان وا بیرده‌كه‌نه‌وه و واى بۆده‌چن كه ئه‌مه گۆڕانێكى كاتى یه نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه: ده‌بینى كه‌سێك له‌وانه‌ى ده‌یانناسیت به‌ده‌ست كێشى زیاده‌وه ده‌ناڵێنێت،كاتێك ده‌یه‌وێت كه ڕژێمێكى دیارى كراوى خۆراك جێبه‌جێ بكات بۆ دابه‌زاندنى كێشى زیاده‌ى،ده‌بینیت كاتى جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ڕژێمه دواده‌خات یان ده‌ست پێ ده‌كات و دوایى وازى لێ ده‌هێنێت و به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌رى.نهێنى ئه‌مه له‌وه‌دایه ئه‌و كه‌سه به عه‌قڵى نائاگا واى لێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕژێمه پاش ماوه‌یه‌كى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان كێشه زیاده‌كه‌ى كه هه‌یبوو.
ئه‌نتۆنى ڕۆبینز ده‌رباره‌ى چۆنێتى گۆڕان له ژیانیدا باس ده‌كات و ده‌ڵێت:"له زۆربه‌ى ساڵه‌كانى ژیانم موتابه‌عه‌ى ئه‌و بنه‌ما ڕێكخراوانه‌ى بۆ گۆڕ‌انى هه‌میشه‌یین ده‌كرد".
من و تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتیوان به خواى گه‌وره ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه مومكنه كه ژیانمان بۆ ژیانێكى باش و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بێت بزانین.به‌ڵام له‌م ساته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به دیاریكراوى ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كی و گرنگه‌ى كه ده‌توانین ئێسته به‌كارى بهێنین تا ژیانمانى پێ بگۆڕین.
ئه‌م بنه‌مایانه هه‌رچه‌نده ئاسانن به‌ڵام به‌هێز و چالاكن له كاتێكدا به لێزانین و چاودێرى كردنه‌وه جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.
ئه‌و بنه‌مایه سوودى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى تاك و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها جیهانیش.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ویستت گۆڕانێكى ڕاستى له ژیانتدا درووست بكه‌ى یه‌كه‌م شت كه پێویسته له‌سه‌رت ئه‌وه‌یه ئاسته‌كانت به‌رز بكه‌یته‌وه یان پێوانه‌كانت زیاد بكه‌یت، به چه‌ند نموونه‌یه‌ك ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى ته‌ندروستى: وازمه‌هێنه به‌وه‌ى ڕ‌ازى بیت نه‌خۆشیه‌كت هه‌بێت،به‌ڵكو ئه‌و ئاسته ته‌ندروستیه‌ى خه‌ونى پێوه ده‌بینیت چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشى یه بكات و لیاقه‌ى جه‌سته‌یى به‌ده‌ست بێنه‌و ووزه‌ت زیاتر بكه.
له‌سه‌ر ئاستى ڕۆحى: ئه‌نجام دانى عیباده‌ته فه‌رزه‌كان به زۆر و به‌س مه‌زانه و هه‌وڵ بده بگه‌ڕێى به دواى سوونه‌ته‌كان و بچۆره قوڵایى دینه‌وه و ڕۆژ دواى ڕۆژ له خواى گه‌وره نزیك ببه‌ره‌وه و مه‌ڵێ(من باشم و ئه‌وه‌نده‌م به‌سه)،له‌جێى خۆت مه‌وه‌سته ئه‌گه‌ر پێش نه‌كه‌ویت دڵنیابه دوا ده‌كه‌ویت.
له‌سه‌ر ئاستى خێزانى : به‌خۆت مه‌ڵێ حاڵى من باشه و مه‌عقوله،به‌ڵكو هه‌وڵ بده بگه‌ڕێى به دواى به‌خته‌وه‌رى زیاتردا و خه‌ون به گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ره‌وه ببینه بۆ منداڵه‌كانت و هه‌ر له ئێسته‌وه پلانى بۆ دابنێ.
به‌هێزترین بوار له‌ژیاندا بوارى ڕۆحى یه به‌پێى تازه‌ترین سه‌رچاوه و پشكنینه ده‌روونیه‌كان، جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه ڕۆحى یه‌دا گۆڕنكاریت له بواره‌كانى تر‌ى ژیانت(كۆمه‌ڵایه‌تى ،ته‌ندروستى، ده‌روونى ،كاروبار،عه‌قڵى) كرد ئه‌وه له‌و په‌ڕى باشى دایه.ئه‌وه‌ش نهێنى گۆڕ‌انى عه‌ره‌ب ده‌رده‌خات دواى موسڵمان بوونیان.
یه‌كه‌م شت كه پێویسته له‌سه‌رت بیگۆڕیت له خۆتدا ئه‌و داواكاریانه‌یه كه نه‌فست لێت داوا ده‌كات،هه‌موو ئه‌و شتانه بنووسه كه له ژیانتدا پێت قبووڵ ناكرێ ئه‌وانه‌ى چ له خۆتدا بن یان كه‌سانى تر پاشان بپرسه له خۆت ( ئایا ئه‌وه‌ى من پێوه‌ى ده‌ناڵینم هۆكه‌ى له‌خۆم دایه یان كه‌سانى تره؟)،ئه‌گه‌ر تۆ له‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن (من هیچ كه‌م و كوڕیم نى یه) تكایه له‌گه‌ڵمان خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ته‌واو مه‌كه چونكه هى تۆ نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ى كه پێت وایه كه تۆ مرۆڤى و چۆن باشیت هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ش ناته‌واوى و كه‌م وكوڕیت هه‌یه و ئاماده‌باشى ئه‌وه‌ت هه‌یه ئه‌و كه‌م و كوڕى و ناته‌واویانه بسڕیته‌وه و نه‌یانهێڵیت، وه ئاكاره جوان و باشه‌كان زیاتر و به‌هێز بكه‌ى ئه‌وا به ویست و پشتیوانى خواى گه‌وره ئه‌وه‌ى ده‌ینووسین زۆر به‌باشى سوودى لێوه‌رده‌گریت تا به لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یت،ته‌نها ڕاستگۆیانه و به ڕوونى خۆت بناسه، بۆ گۆڕینى هه‌ر شتێك كه ته‌حه‌مولى ناكه‌ى به‌ڕێگه‌یه‌كى ڕاست و له‌سه‌رخۆ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر بده،له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌مین به چه‌ند ساتێك به‌ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیى له‌گه‌ڵ خۆت یه‌كسان نابێت به هه‌موو زه‌وى كه پڕ بێت له ئاڵتوون،پاشان له خۆت بپرسه ئه‌و شتانه كامانه‌ن كه ناتوانى ته‌حه‌مولیان بكه‌یت؟ له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌ره‌وه.
پاشان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له قوڵایى دڵت دا ئاواته خوازى بیهێنیته دى پاشان بیر له‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتوانه و ئه‌نجامه‌كانیان كه پێیان گه‌شتوون له ژیانیاندا پاش به‌جێ هێنانى ئه‌و په‌یمانه‌ى كه داویانه ئه‌ویش (ڕ‌ازى نه‌بون به ئاستێكى كه‌متر له‌وه‌ى كه خه‌ونى پێوه ده‌بینن).
بیر له ژیانى ئه‌وانه بكه‌ره‌وه و لێى ڕابمێنه....له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه پێغه‌مبه‌رانى خوا(دروودى خوایان لێبێت).
دراسه‌ى ژیان و به‌سه‌ر هاتى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بكه له ژن و پیاو، بیر له ژیانى چه‌ندین زانا و سه‌رۆك و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تۆ له لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن دا ده‌یانبینیت بكه‌ره‌وه كه بڕیارى گۆڕانیان به هه‌موو هێزێكیانه‌وه هه‌نگاو ناوه به هه‌نگاوى ئیجابى و باش له ژیانیان دا ئه‌ویش به‌رز كردنه‌وه‌ى پێوانه‌كانیانه، ئه‌و هێزه‌ى كه لاى ئه‌وان هه‌بووه بێ گومان تۆش هه‌ته و له‌به‌ر ده‌ستدایه ته‌نها ئه‌گه‌ر ئازا بیت ده‌توانى پێى بگه‌ى.
گۆڕ‌انى هه‌موو كۆمپانیا و شه‌ریكه‌كانى جیهان هه‌موو به هه‌نگاوێك ده‌ستى پێكردووه كه زۆر ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه( خۆت بگۆڕیت).