ته‌قوا هۆكارێكى ڕه‌بانیه بۆ نزیك بونه‌وه له خواى گه‌وره‌ى باڵاده‌ست،وه پاڵپشتى ڕۆحه بۆ ڕۆشتن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى خوداپه‌رستى به باشترین شێوه،وه پرۆگرامى ژیانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت ده‌ستى پێوه بگرێت و بیكاته به‌رنامه‌یه‌كى ڕۆژانه‌ى هه‌مه‌جۆر،ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كان دا.
با پێكه‌وه ئه‌م بنه‌ما ڕه‌بانیانه‌ى كه بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌ى خوده له ماناى ته‌قوا بخوێنینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى نا به‌ڵام وه‌ك چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌شتنه لێوارى ئه‌م بابه‌ته به‌پێى تێگه‌شتن له قورئانى پیرۆز:
سه‌ره‌تا به ووته‌ى خواى گه‌وره ده‌ست پێبكه‌ین {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا} (1) سورة النساء
_ ماناكانى گه‌شه له ئایه‌ته پیرۆزه‌دا :
1- ڕوون كردنه‌وه‌ى بنه‌ڕه‌تى له دروست بوونى مرۆڤدا.
2- ده‌رخستن و دیارى كردنى سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى مرۆڤ.
3- باسكردن له ڕێككه‌وتن و ناسینى به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دا به پێى یاساكانى خواى گه‌وره.
4- باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كار.
5- گه‌شه‌ى هه‌ستى ئیمانى به چاودێرى كردنى به‌رده‌وام.
_ خواى گه‌وره له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا بیرمان ده‌خاته‌وه و ده‌فه‌رموێت :{ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ } (2-3) سورة الطلاق.
به گرتنه‌به‌رى هه‌رسێ بنه‌ماكانى گه‌شه:
1- ته‌قوا پرۆگرامى ژیانى مرۆڤى باوه‌ڕداره، وه مه‌رجێكه بۆ به‌ره‌كه‌ت.
2- سه‌ركه‌وتنى حه‌تمى ڕه‌بانى و به‌شه‌رییه بۆ ده‌رباز بوون له به‌ڵاكان.
3- دڵنیابوون له داهاتوو.
- خواى گه‌وره له شوێنێكى تردا ده‌فه‌رموێ : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} (70-71) سورة الأحزاب
به سوود وه‌رگرتن له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بۆ به‌رده‌وامی له پله‌كانى ئیرتیقاء:
· پێویسته ته‌قوا به چاكه‌كردن و دڵسۆزى و نیه‌تى ڕاستگۆیانه بێت.
· به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانى ته‌قوا.
· پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤى موته‌قى بێزار نه‌بێت هه‌تا دڵنیا ده‌بێت و یه‌قینى بۆ دێت.
- له‌نهێنییه‌كانى ووته‌كانى خواى گه‌وره:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} (70-71) سورة الأحزاب
نۆره‌ى ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و هه‌ستكردن به تامكردنى ڕاستى :
1- ده‌رخستنى په‌یوه‌ندى ته‌قوا به قسه‌كردن و گفتوگۆ و ئافاته‌كانى زمان.
2- ته‌قوا ته‌رازووه بۆ ئه‌و ووتانه‌ى كه‌سێك ده‌یڵێت.
3- ئه‌نجامى دڵخۆش كه‌ر و به‌خششه ڕه‌بانییه‌كان له سه‌ركه‌وتن.
4- پێویسته ته‌قوا پاڵپشتێكى به‌رده‌وام بێت بۆ ئیلتیزام و دواكه‌وتنى.
هه‌موو ئه‌و وانانه و سووده‌كانى بۆ گه‌شه‌ى خود پێویسته سوودى هه‌یه‌و وا له باوه‌ڕدارى موته‌قى ده‌كات كه....
1- ئاگادار و ووریاى كاته‌كه‌ى بێت.
2- له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیدا وردبێت.
3- به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن.
4- به‌رگرى بكات له بێزار بوون و بێ هیوایى.