الحمدلله و الصلاة والسلام على رسول الله و على اله و صحبه و من والاه... و بعد:
موسوڵمانى به‌ڕێز: گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵێكى ئارام و ڕووناكت هه‌بێ، گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌ست به چێژى ئیمان بكه‌یت، گه‌ر ده‌ته‌وێ به بینینى خواى گه‌وره شاد بیت و ڕووبار و دره‌خت و كۆشكه‌كانى به‌هه‌شتت ده‌ست بكه‌وێت و حۆریه چاوگه‌شه‌كان ببن به هاوسه‌رت له به‌هه‌شتدا، بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌موو ئه‌و شتانه ڕێگایه‌كى ئاسان هه‌یه ئه‌ویش (یادى خواى گه‌وره‌یه)، ئه‌و خوایه‌ى كه به جوانترین و ڕێكترین شێوه دروستى كردوویت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: " هیچ كرده‌وه‌یه‌كى ئاده‌میزاد نیه وه‌كو ئه‌و كرده‌وه‌یه ـ یادى خواى گه‌وره ـ كه ڕزگارى بكات له سزاى خواى گه‌وره ".
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى (صلى الله عليه وسلم): " نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه زیكرى خوا ده‌كات وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه زیكرى خوا ناكات وه‌كو نمونه‌ى زیندوو مردوو وایه " (رواه البخاري: 11 / 175).
(ابن تيمية رحمه الله) فه‌رموویه‌تى: ((یادى خوا بۆ دڵ نمونه‌ى ئاو وایه بۆ ماسى، ئه‌بێ حاڵى ئه‌و ماسیه چۆن بێت به بێ ئاو ؟)).
سووده‌كانى یادى خواى گه‌وره
1. شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه و ڕسوا و پشت شكاوى ده‌كات.
2. ده‌بێته هۆى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره.
3.ده‌بێته هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر دڵه‌كان.
4. ده‌بێته مایه‌ى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و دڵ فراوانى.
5. ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى دڵ و جه‌سته.
6. ده‌بێته هۆى زیادبوونى ڕزق و ڕۆزى.
7. ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره یادت بكات. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك له نه‌فسى خۆیدا یادم بكات منیش له نه‌فسى خۆمدا یادى ده‌كه‌م، وه هه‌ركه‌سێك له ناو كۆمه‌ڵێكدا یادم بكات له ناو كۆمه‌ڵێكى له‌وه باشتردا یادى ده‌كه‌م (واته: له‌لاى مه‌لائیكه‌ت یادى ده‌كه‌م) ".
8. ده‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كان.
9. یادى خوا به ته‌نهایى له‌گه‌ڵ گریاندا ده‌تخاته ڕیزى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى كه له ڕۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان (مسلم).
هه‌ندێك له زیكره پاداشت زۆره‌كان
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:
1. " ئایا یه‌كێك له ئێوه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌لاَته له ڕۆژێكدا هه‌زار چاكه به ده‌ست بهێنێت ؟ سه‌د جار (سبحان الله) بكات، خواى گه‌وره هه‌زار چاكه‌ى بۆده‌نوسێت، وه هه‌زار خراپه‌ى له سه‌ر لاده‌بات و ده‌یسڕێته‌وه ".
2. " هه‌ركه‌سێك چووه ناو بازاڕه‌وه بڵێت: (لا اله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك و له الحمد، يحيى و يميت، و هو حي لا يموت بيده الخير، و هو على كل شي‌ء قدير) . ئه‌وا خواى گه‌وره هه‌زار هه‌زار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت (واته: ملیۆنێك)، وه هه‌زار هه‌زار خراپه‌ى له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه، وه هه‌زار هه‌زار پله به‌رز ده‌بێته‌وه، وه خانوویه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ درووست ده‌كرێت ".
3. " خواى گه‌وره چوار وته‌ى هه‌ڵبژاردووه له هه‌موو وته‌كاندا: كه (سبحان الله، الحمد لله، لا اله إلا الله، الله أكبر) ن هه‌ر كه‌سێك بڵێت: (سبحان الله) بیست چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، وه بیست خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت، هه‌ركه‌سێك بڵێت (الله أكبر) هه‌مان شێوه‌یه، هه‌ركه‌سێك بڵێت: (لا اله إلا الله) هه‌مان شێوه‌یه، وه هه‌ركه‌سێك بڵێت: (الحمد لله رب العالمین) له دڵ و ده‌روونى خۆیه‌وه، سى چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، وه سى خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت ".
4. " ئایا ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شتتان نیشان بده‌م ؟ (لا حول و لا قوة إلا بالله) یه ".
5. " بڵێ: (سبحان الله، الحمد لله، لا اله إلا الله، الله أكبر)، به هه‌ر وته‌یه‌كیان دره‌ختێكت بۆ ده‌نێژرێ له به‌هه‌شتدا ".
6. " هیچ مرۆڤێكى (مسوڵمانێكى) سه‌ر زه‌وى نیه كه بڵێت: (لا اله إلا الله و الله أكبر و لا حول ولا قوة إلا بالله)، ئه‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى خراپه‌كانى، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت ".
7. هه‌ركه‌سێك بڵێت: (سبحان الله العظيم و بحمده ) دارخورمایه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت ".
8. " هه‌ركه‌سێك سه‌د جار بڵێت: (سبحان الله و بحمده) له ڕۆژێكدا، خراپه‌كانى له‌سه‌ر لاده‌چێت ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت ".
9. " ئایا فرمانێكتان پێ ڕابگه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر كردتان ئه‌گه‌ن به‌وانه‌ى پێش خۆتان، وه پێش ئه‌وانه‌ى دواى خۆتان ده‌كه‌ون ؟ له‌دواى هه‌موو نوێژێكى فه‌رزه‌وه(33)جار (الحمد لله)، (33) جار (سبحان الله)، (34) جار (الله أكبر) بكه‌ن ".
10. " هه‌ركه‌سێك (100) جار بڵێت: (سبحان الله) پێش خۆرهه‌ڵاتن(واته: له دواى نوێژى به‌یانی یه‌وه)، وه پێش خۆر ئاوابوون (واته له‌دواى نوێژى عه‌سره‌وه)، چاكتره له(100)وشتر بیكات به خێر، وه هه‌ركه‌سێك (100) جار بڵێت: (الحمد لله) پێش خۆرهه‌لاَتن و خۆرئاوابوون، چاكتره له(100)ئه‌سپى ئاماده‌كراو بۆ جیهاد له پێناوى خواى گــــه‌وره‌دا، وه هـــــــه‌ركه‌سێك (100) جار بڵێت: (الله أكبر) چاكتره له ڕزگاركردنى (100) گه‌ردن (به‌نده)، وه هه‌ركه‌سێك (100) جار بڵێت: ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، و له الحمد، و هو على كل شي‌ء قدير ) پێش خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون، هیچ كه‌سێك له ڕۆژى قیامه‌تدا نایه‌ت كرده‌وه‌ى له كرده‌وه‌ى ئه‌م چاكتر بێت، ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت كه وه‌كو ئه‌م وتوویه‌تى، یان له‌م زیاترى خوێندبێت " (صحيح الترغيب: 654).
11. " ئایا هه‌ندێك وشه‌ت فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر بیڵێیت خواى گه‌وره له گوناهه‌كانت خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چى له گوناهه‌كانیشت خۆش بووبێت (إذا قلتهن غفر الله لك، و إن كنت مغفورا لك )، بڵێ: ( لا اله إلا الله العلي العظيم، لا اله إلا الله سبحان الله رب السماوات السبع و رب العرش العظيم، الحمد لله رب العالمين ) ".
12. " هه‌ركه‌سێك بڵێت: (لا اله إلا الله وحدة لا شريك له، له الملك، و له الحمد، يحيى و يميت، و هو على كل شي‌ء قدير ) ده جار له دواى نوێژى مه‌غریبه‌وه، خواى گه‌وره كۆمه‌ڵێك فریشته‌ى بۆ ده‌نێرێت كه بیپارێزێت له شه‌یتانه‌كان هه‌تاكو به‌یانى، وه ده چاكه‌ى ڕزگاركه‌رى (موجبـات) بــــــــۆ ده‌نوسێت، وه ده گوناهى گـــه‌وره و لــــــه‌ناوبه‌رى (الموبقات) له‌سه‌رده‌سڕێته‌وه، وه پاداشتى ده به‌نده‌ى بڕوادارى ڕزگاركراوى بۆ ده‌نوسرێت ".
13. " له مرۆڤدا (360) جومگه هه‌یه، له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان هه‌موو به‌یانیه‌ك له هه‌موو ڕۆژێكدا خێرێك هه‌یه بیكات، هه‌موو نوێژێك خێرێكه، ڕۆژوویش خێرێكه، حه‌جیش خێرێكه، (سبحان الله) خێرێكه، (الحمد لله) خێرێكه، دوو ڕكات نوێژى چێشته‌نگاو ـ الضحى ـ به‌سه له‌جیاتى ئه‌مانه ".
14. " هه‌ركه‌سێك نوێژى چێشته‌نگاو چوار ڕكات بكات، پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ چوار ڕكات بكات، ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت ".
15. " هه‌ركه‌سێك چوار ڕكات نوێژ پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ و چوار ڕكات دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ بكات، خواى گه‌وره له ئاگرى دۆزه‌خ ده‌یپارێزێت ".
16. " هه‌ركه‌سێك له ڕۆژێكدا (12) ڕكات نوێژى سوننه‌ت بكات ماڵێكى بۆ دروست ده‌كرێت له به‌هه‌شتدا: چوار ڕكات پێش نیوه‌ڕۆ و دوو ڕكات له‌دواى، دوو ڕكات دواى مه‌غریب، دوو ڕكات دواى عیشا، دوو ڕكات پێش نوێژى به‌یانى ".
17. " دوو ڕكات سوننه‌تى پێش نوێژى به‌یانى چاكتره له دونیا و ئه‌وه‌شى تێیدایه " (رواه مسلم و الترمذي).
18. " نوێژى سوننه‌ت كه‌سێك كه ده‌یكات و كه‌س نایبینێت خێرى (25) نوێژى هه‌یه كه له به‌رچاوى خه‌ڵك ده‌یكات ".
19. " هه‌ركه‌سێك (10) جار (قل هو الله أحد) بخوێنێت خواى گه‌وره ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات ".
20. " خوێندنى سوره‌تى (قل هو الله أحد) خێرى سێ یه‌كى قورئانى هه‌یه، وه سوره‌تى (قل یا أیها الكافرون) خێرى چوار یه‌كى قورئانى هه‌یه " (صحيح الترغيب: 582).
21. " هه‌ركه‌سێك سوره‌تى (الكهف) له‌ڕۆژى هه‌ینیدا بخوێنێت ڕووناكیه‌ك نێوان هه‌ردوو هه‌ینیه‌كه‌ى بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه ".
22. " هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره له‌ناو ئێوه‌دا له ڕۆیشتنى مێرووله نادیارتره، با شتێكتان فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر كردتان له شیركى گه‌وره و بچووك دوورتان ده‌خاته‌وه: بڵێیت: (اللهم إني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم، وأستغفرك لما لا أعلم) " واته: خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له‌و شیركانه‌ى كه ده‌یزانم وه په‌نات پێ ده‌گرم له‌وانه‌ى كه نایزانم.
23. " هـــه‌ركــه‌سێك خــــواردنێكى خــــواردبێت ئینجا وتبێتى: ( الحمدلله الذى أطعمنى هذا الطعام و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة ) خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت، وه هه‌ركه‌سێك پۆشاكێكى له‌به‌ر كردبێت و وتبێتى: (الحمد لله الذي كساني هذا و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة)، خواى گوره له گوناهى پێش و پاشى خۆش ده‌بێت ".
24. " هه‌ركه‌سێك داواى لێ‌خۆش بوون بكات بۆ بڕوادارانى پیاوان و ئافره‌تان (واته بلێت: خوایه له بڕوادارانى پیاوان و ئافره‌تان خۆشبه)، خواى گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى هه‌موو پیاو و ئافره‌تێكى بڕوادار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت ".
25. " هه‌ركه‌سێك كاتێك به‌یانى ده‌كاته‌وه (واته: دواى نوێژى به‌یانى) ده جار سڵاواتم له‌سه‌ربدات، وه كاتێك ئێواره دێت (واته: دواى نوێژى عه‌سر) ده جار، ئه‌وا به‌ر شه‌فاعه‌تى من ده‌كه‌وێت له ڕۆژى دواییدا ".
26. " هه‌موو دوعایه‌ك وه‌رناگیرێت تاوه‌كو سڵاوات نه‌ده‌یت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ".
- له‌و شوێنانه‌ى كه ناوى سه‌رچاوه‌ى فه‌رمووده‌كه نه‌براوه له كتێبى (ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير و زيادته ـ الحافظ جلال الدين السيوطي / حققه: الشيخ العلامة محمد ناصرالدين الألباني ) فه‌رمووده‌كه وه‌رگیراوه.
[وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ]