به‌بێ هاوسه‌نگى له ژیان دا ناتوانین تامى ژیان بكه‌ین ئه‌ویش به:
1- به یه‌قینه‌وه ئیمانت هه‌بێت ،دروشمت با ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت.
2- ئامانجت بیر نه‌چێت،ده‌ربڕینى با نیه‌تێكى ڕاستگۆیانه بێت.
3- له‌سه‌ر پاكى بخه‌وه و بیكه‌ره سوته‌مه‌نیه‌ك بۆ ده‌رچوون.
4- بۆ هه‌موو شتێك ئیحتیا‌ت دابنێ،بۆ ئه‌وه‌ى تووشى صه‌دمه نه‌بیت به ڕووداوى كتوپڕ.
5- خۆت ڕابهێنه له‌سه‌ر كارێك كه مه‌به‌ستت بێ و به جدى جێ به جێی بكه.
6- پێوانه‌كردنى ویژدانت بیر نه‌چێت،به‌ڵام به پێوانه‌ى ڕه‌بانى.
7- له هه‌موو بوارێك دا مادده بكه‌ره هۆكارێك،به ئامانجى بێ مانا له كیسى مه‌ده.
8- وه‌ڵامى ئه‌م پێنجه بده‌ره‌وه به واجب بوون:
أ- پێویسته تێ بگه‌م.
ب- پێویسته ده‌ست پێ بكه‌م.
ج- پێویسته پلان دابنێم.
د- پێویسته كار بكه‌م.
هـ- پێویسته به‌رده‌وام بم.
9- كه‌سایه‌تیت به چوار ڕوكن گه‌شه پێ بده:
- ڕۆح ...به عیبادهت كردن و دامه‌زراوى.
- نه‌فس...به پاككردنه‌وه و ڕه‌وشتى باش.
- عه‌قڵ...به بیركردنه‌وه و وورد بوونه‌وه.
- لاشه...به وه‌رزش و ڕاهێنان.
10- ته‌قواو چاكه‌كردن بكه‌ره گریمانه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌م هێنان.
11- فێری ئیسترخا ببه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هیلاكى.
12-لێبوورده‌یى و واقعێتى بكه‌ره دروشمى په‌یوه‌ندیه‌كانت.
13- هاوڕێ یه‌كى ڕاستگۆ به بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى متمانه‌ى ته‌واوت پێ ده‌كه‌ن.
14-پێویسته له‌سه‌رت ڕێزى مافه‌كان بگریت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و مه‌یدانه‌دان به‌پێى ڕێژه‌ى چه‌ندێتى شیاوى بۆ ئه‌و مافه.
15- دان نان به هه‌ڵه دا زۆر باشه،ئاگادار به ئه‌وه له‌ده‌ست نه‌ده‌یت چونكه به له ده‌ست دانى ئه‌وه‌ى له دنیا و ئاخیره‌تت دایه له ده‌ستى ده‌ده‌یت.
16- هه‌سته به‌وه‌ى كه متالهعه بكه‌یت به پێى پێویست،وه توانات له سه‌ره‌تا دا بیر نه‌چێت.
17- با كاتت بۆ یارى و وه‌رزش هه‌بێت به‌ڵام له سنور ده‌رنه‌چیت.
18- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له بێ تاقه‌ت بوون و بێزارى له‌سه‌ر حسابى شتێك له به‌رهه‌م هێنان.
19- دوور به له نا‌ئومێد بوون، وه ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌و نا ئومێدی یه له خه‌ڵكان و بیركردنه‌وه‌كان.
20- بیركردنه‌وه له كۆتایی كاتێك كه ده‌ست پێ ده‌كه‌یت، بۆ ڕوونى ئامانج و ئه‌وه‌ى ئه‌ته‌وێ.