له‌گه‌ڵم بیر بكه‌ره‌وه....
تۆ ئێسته له‌ناو یاریگایه‌كدا دانیشتووى چاوه‌ڕێى ده‌ست پێكردنى یارى تۆپی پێى نێوان دوو تیپى زۆر دیارى شاره‌كه‌ت ده‌كه‌یت،پاشان یارى ده‌ستى پێكرد و هه‌ردوو تیپ هێرش ده‌به‌ن به‌ره‌و گۆڵى ئه‌و تیپه‌ى دژى یارى ده‌كه‌ن...... گۆڵێك تۆمار كرا، بووه هۆى زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى حه‌ماسه‌تى هانده‌ران و هه‌ڵدان به‌شان و باڵى ئه‌و تیپه‌ى هانى ده‌ده‌ن، له‌م كاته‌دا چه‌ند گه‌نجێك به‌ره‌و لاى گۆڵه‌كان ده‌ڕۆن و هه‌ڵده‌ستن به لابردنى گۆڵه‌كان كه شوێنى پێكانى ئامانجى یاریكه‌ره‌كانه و ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى یاریگاكه!
یاریگه‌كه شوێنى ئامانجى تێدا نه‌ما.....به ڕاى تۆ ئایا یاریكه‌ره‌كان یاریه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن؟ ئه‌ى چۆن یارى ده‌كه‌ن؟وه بۆ چ ئاڕاسته‌یه‌ك هێرش ده‌به‌ن؟
به دڵنیایه یه‌وه ده‌وه‌ستن ....ئه‌ى ئه‌گه‌ر دادوه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ته‌واوكردنى یاریه‌كه؟
له‌گه‌ڵم به...........
چۆن یاریكه‌ره‌كان ئه‌و ساتانه‌ى كۆتایى یاریه‌كه به‌سه‌ر ده‌به‌ن؟
هیچ شوێنێك نیه بۆ گۆڵ كردن كه ئامانجى سه‌ره‌كى یاریه‌كه‌یه و یاریكه‌ره‌كانه.......یاریه‌كه هه‌ڕه‌مه‌كی یه....هیچ هانده‌رێك نامێنێته‌وه‌و یاریگاكه به جێ ده‌هێڵن چونكه ئامانج دیارى نیه.....
ئێسته ئه‌گه‌ر تێڕامانیك بۆ ئه‌م باسه بكه‌ین تێ ده‌گه‌یت كه:
ژیان وه‌ك یاریه‌ك وایه به‌ته‌واوى.... یاریكه‌ره‌كه تۆیت شوێنى گۆڵه‌كه‌ش ئه‌و ئامانجه‌یه كه ده‌بێت تۆ به ده‌ستى بهێنیت له ژیانت دا....
سنورى یاریگاكه‌ش ئه‌و ڕه‌وشت و ئاكاره جوانانه‌یه كه پێویسته نه‌یانبه‌زێنیت و لێیان ده‌رنه‌چیت.......
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش هه‌موو كه‌سێكه كه ڕێنماییت ده‌كات بۆ ڕێگه‌ى ڕاست و دروست تا ئاڕاسته‌ت بكات بۆ به‌دی هاتنى ئامانجى ژیانت وه ئه‌وانه‌ى كه سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت....
ئه‌و تیپه‌ى دژى یاری ده‌كه‌یت هه‌موو ئه‌و ڕێگرى و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌یه كه دێنه ڕێت له ژیانتدا،ئه‌و تیپه‌ش كه له‌گه‌ڵیانیت هاوڕێكانتن وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یارمه‌تیت ئه‌ده‌ن و ئاسانكاریت بۆ ده‌كه‌ن له هاتنه‌دى ئامانجه‌كانت......
دادوه‌ره‌كه‌ش كه‌سێكه كه ڕێنوێنیت ده‌كات بۆ بینینى هه‌ڵه‌كانت........
ئه‌گه‌ر تۆپه‌كه‌ت خسته ناو گۆڵى ئه‌و تیپه‌ى دژى تۆن كه‌واته تۆ ئامانجه‌كه‌تت پێكاو به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مت تێك‌شكاند و ئه‌وه‌ى ویستت به‌ده‌ستت هێنا.
پێش ده‌ست پێ كردن و چونه ناو یاریگاوه پێویسته پلان دابنرێت بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجه و پێكان و به‌دیهێنانى زیاتر له یه‌ك ئامانج.......هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕاهێنان بكه‌یت و ئاماده‌كاریت تیابێ بۆ ئه‌و یاریه.........
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ یاریه‌ك بێت كه بۆ بوارى دنیایه پێویستى به پلان و ئاماده‌كردن و ڕاهێنان هه‌یه ......
ئه‌ى بۆ ژیانى موسڵمان چۆن ده‌بێت؟؟؟؟
ئایا ئه‌وه له پێشتر نیه بۆ پلان و ڕاهێنان و پاشان دیارى كردنى ئامانج؟؟؟
پاشان به هه‌وڵ دان و كۆشش كردن بۆ هاتنه‌دى ئه‌و ئامانجه ئه‌ویش به پشت به‌ستن به خواى گه‌وره و یارمه‌تى هاوڕێیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نى ژیرى و حیكمه‌تن تا ڕێنمایت بكه‌ن بۆ به ده‌ست هاتنى ئه‌و ئامانجانه..........