پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((مروا أولادكم بالصلا‌ة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع)). رواه أحمد في المسند وأبو داود (حديث صحيح)، واته: به منداڵه‌كانتان بڵێن له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا نوێژ بكه‌ن، له‌سه‌ر نوێژ نه‌كردن له ته‌مه‌نی (ده) ساڵیدا لێیان بده‌ن و جێگه‌ی نوستنیان لێك جیا بكه‌نه‌وه.(*)
===============================
(*) گه‌ر دایكان و باوكان به گشتی ئه‌م فه‌رموده‌یان په‌یڕه‌و بكردایه، له‌وانه بو حاڵمان به‌و حاڵه‌ی ئێستا نه‌گه‌یشتایه. چونكه گه‌ر هه‌ر كه‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه ئه‌م فه‌رموده‌ی په‌یڕه‌و كردایه، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌وشت پاك و ده‌ست پاك و داوێن پاكمان بۆ دروست ده‌بو. بۆ چی؟ چونكه نوێژ كردن، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ، مرۆڤ له خراپه‌كاری و به‌دره‌وشتی ده‌پارێزێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، كه‌م كه‌س وا ده‌بو له‌سه‌ر حسابی ره‌ش و روتان گیرفانی پڕ كات و ناپاكیی بكات. -وه‌رگێڕ-