پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((والراحمون يرحمهم الرحمن، ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السما‌ء)). رواه أبوداود والترمذي (حديث صحيح)، واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌زه‌یین، خوای به‌خشنده ره‌حمیان پێ ده‌كات، كه‌واته به به‌زه‌یی بن له‌گه‌ڵ هه‌رچى یه‌ك هه‌یه له سه‌ر زه‌وی، ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی كه له ئاسمان دایه ره‌حمتان پێ ده‌كات.
ئه‌نه‌س گوتویه‌تی:((ما رأيت أحداً كان أرحم بالعيال من رسول الله صلى الله عليه وسلم)). رواه مسلم، واته: كه‌سم وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم نه‌بینیوه بۆ منداڵ به‌ره‌حم تر بێ.
((وكان من وصاياه صلى الله عليه وسلم لقواده: أغزوا باسم الله... ولا تقتلوا وليداً)). رواه مسلم، واته: له راسپارده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ سه‌ركرده‌ی سوپاكانی ده‌یفه‌رمو: به ناوی خوا جهاد بكه‌ن و بجه‌نگن... منداڵ مه‌كوژن.
ئه‌م په‌روه‌رده به‌رزه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كاریگه‌رى یه‌كی گه‌وره و زۆری كردبوه سه‌ر دڵ و ده‌رونی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی. به نمونه: عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -ره‌زای خوای لێ بێ- پیاوێك له به‌نی ئه‌سه‌دی بۆ كارێك راسپارد، كه بیكات، پیاوه‌كه هاته لای تا په‌یمانی سه‌ر راستى یه‌تی كاره‌كه‌ی وه‌رگرێ، له‌و كاته‌دا عومه‌ر هه‌ندێ له منداڵه‌كانی ماچ كرد. پیاوه‌كه‌ش گوتی: ئه‌ی گه‌وره‌ی مسوڵمانان ئه‌وه ماچیان ده‌كه‌ی، به خوا من تا ئێستا هیچ منداڵێكم ماچ نه‌كردوه! عومه‌ر گوتی: كه‌واته تۆ زۆر بێ ره‌حمی، مادام وایه كاره‌كه‌مان بده‌وه و هیچ كارێكمان بۆ مه‌كه!.
ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدی كوڕی حاریسه گوتویه‌تی:((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يأخذني فيقعدني على فخذه، ويقعد الحسن على فخذه الآخر ثم يضمهما ويقول "اللهم ارحمهما فإني أرحمهما")). رواه البخاري، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم منی له‌سه‌ر ڕانی خۆی داده‌نیشاند، حهسهنیشى له‌سه‌ر رانه‌كه‌ی تری داده‌نیشاند، پاشان به سینگى خۆیه‌وه‌ى دهنوساندین و ده‌یفه‌رمو: خوایه ره‌حمیان پێ بكه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به به‌زه‌ییم له‌گه‌ڵیان.
ئیبن مه‌سعود گوتویه‌تی: ((ضربت غلاماً بالسوط، فسمعت صوتاً من خلفي. فإذا برسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: اعلم يا أبا مسعود إن الله أقدر عليك من‌ك على هذا الغلام)). رواه مسلم، واته: به قامچى یه‌ك له منداڵێكم دا، جا له دواوه‌م گوێم له ده‌نگێ بو، كه ده‌بینم پێغه‌مبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌بو مه‌سعود، بزانه خوای گه‌وره له‌سه‌ر تۆ به تواناتره له‌تواناى تۆ له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه.
((وكان صلى الله عليه وسلم يقول للخادم: ألك حاجة؟!)). رواه البخاري، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌فه‌رمو: چیت پێویست نى یه؟
((وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزور الأنصار، فإذا جا‌ء دور الأنصار، جا‌ء صبيان الأنصار يدورون حوله. فيدعوا له‌م ويمسح رؤوسهم ويسلم عليهم: الحديث)). رواه أحمد في المسند وغيره وسنده صحيح، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم سه‌ردانی ئهنصارهكانی ده‌كرد، كاتێك كه ده‌هاته گه‌ڕه‌كى ئه‌نصاره‌كان، منداڵه ئهنێارىیهكان، ده‌وری پێغه‌مبه‌ریان ده‌دا، پێغه‌مبه‌ریش دوعای خێری بۆ ده‌كردن و ده‌ستی به‌سه‌ریان دا ده‌هێنا و سڵاوی لێ ده‌كردن.
خه‌لیفه عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب كارێكى سپارد به پیاوێكى به‌نى ئه‌سه‌د، جا كابرا هات په‌یمانى كاره‌كه‌ى وه‌رگرێ، جا هه‌ندێ منداڵى عومه‌ر هاتن و عومه‌ریش ماچى كردن، كابراى ئه‌سه‌دى گوتى: ئه‌میرى بڕواداران! ئه‌وه ماچیان ده‌كه‌ى؟! به‌خوا هه‌رگیز منداڵم ماچ نه‌كردوه! عومه‌ر گوتى: تۆ زۆر بێ ڕه‌حمى! پهیمانهكهمان بده‌وه، به‌خوا هیچ كارێكت پێ ناسپێرین!
له‌م چه‌ند فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ، كه پێغه‌مبه‌ری خوا چه‌نده به‌ره‌حم بوه له‌گه‌ڵ منداڵ دا. ئه‌وه‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه و هانده‌ره بۆ باوكان، تا سودی لێ وه‌رگرن و په‌یڕه‌وی بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ی باوكان -به داخه‌وه- به خراپی ره‌فتار و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر چه‌ند شتێكی بێ هوده، به بێ به‌زه‌ییانه له منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت له گه‌مه و یاری كردنیشیان ده‌كه‌ن و كه‌مترین سه‌ربه‌ستیان پێ ناده‌ن و ئیهانه‌یان ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره‌ش كاردانه‌وه‌ی لێ دروست ده‌بێ و ده‌بێته هۆی ئاكام و سه‌رنجامێكی خراپ، و كاریش ده‌كاته سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه به راده‌یه‌كی وا، كه له‌وانه‌یه وه‌ك شێت ره‌فتار بكات و له ژیاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم سۆز و نازی داوه‌ته منداڵان، به‌باشی مامه‌ڵه و ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كردون، ئیتر به ئومێدی په‌ند و وانه و ئامۆژگاری له‌وه‌ی كه باس كران.