چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى دوانزه‌یه‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: «بَيْنَمَا رَجُلٌ يَمْشِى بِطَرِيقٍ، وَجَدَ غُصْنَ شَوْكٍ فَأَخَذَهُ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ، فَغَفَرَ لَهُ »(1) وَعَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: «لَقَدْ رَأَيْتُ رَجُلاً يَتَقَلَّبُ فِى الْجَنَّةِ فِى شَجَرَةٍ قَطَعَهَا مِنْ ظَهْرِ الطَّرِيقِ كَانَتْ تُؤْذِى النَّاسَ»(2)، واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له كاتێكدا پیاوێك به‌ڕێگه‌دا ده‌ڕۆیشت، لقه دارێكى دڕكاوى ده‌بینێت ولای ده‌بات له‌سه‌ر ڕێگاكهو دورى ده‌خاته‌وه، خواى گه‌وره ئه‌وكاره‌ى لێ وه‌رگرت و سوپاسى كرد‌و لێى خۆش‌بوو، وه له ڕیوایه‌تێكى تردا هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: پیاوێكم بینى له به‌هه‌شتدا له خۆشی و نازو نیعمه‌تا بوو، چونكه دارێكى له‌سه‌ر ڕێگه بڕیى بووه‌وه، كه ئه‌و داره خه‌ڵكى ئازار ده‌دا .
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) ڕێگه‌و بان مافى هه‌یه، یه‌كێك له‌مافه‌كانى ئه‌وه‌یه كاتێك ناڕه‌حه‌تییه‌ك له‌سه‌ر ڕێگه ده‌بینیت، وه‌ك (دڕك و دار‌و به‌ردو ئاسن و هتد) لاى ببه‌ى .
(2) فه‌زڵ و پاداشتى لابردنى ناڕه‌حه‌تى و ئازار پێگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕێگه‌وبان، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( مَنْ رَفَعَ حَجَرًا مِنَ الطَّرِيقِ كُتِبَتْ لَهُ حَسَنَةٌ، وَمَنْ كَانَتْ لَهُ حَسَنَةٌ دَخَلَ الْجَنَّةَ)(3) واته: هه‌ر كه‌سێك به‌ردێك له‌سه‌ر ڕێگه‌و بانى خه‌ڵكى لابدات و دوورى بخاته‌وه، ئه‌وا چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نوسرێت، وه هه‌ركه‌سێكیش چاكه‌ى هه‌بێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه .
(3) كرده‌وه‌ى خێر هه‌رچه‌نده كه‌م بێت پاداشتى زۆرى له‌سه‌ر، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى بَرْزَةَ الأَسْلَمِىِّ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) شتێكم فێربكه كهسودى لێ وه‌ربگرم؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: « اعْزِلِ الأَذَى عَنْ طَرِيقِ الْمُسْلِمِينَ»(4) واته: ناڕه‌حه‌تى وئازار پێگه‌یاندنى سه‌ر ڕێگه‌و بانى موسڵمانان لابده .
(4) موسڵمان ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا گه‌وره‌ترین و بچوكترین خێر‌و چاكه ئه‌نجام بدات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « الإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ »(5) .واته: باوه‌ڕ (ئیمان) حه‌فتاو ئه‌ونده به‌شه، یان شه‌ست و ئه‌وه‌نده به‌شه، گه‌وره‌ترین و چاكترینیان، ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)یه، وه بچوكترین و نزمترینیان، لابردنى ناڕه‌حه‌تی و ئێش و ئازاره له‌سه‌ر ڕێگاى خه‌ڵكى .
=============================
(1) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2472)، ومُسْلِمٌ (6612) .
(2) أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6614) .
(3) حَسَن: أَخْرَجَهُ الطَّبَرَانِيُّ فِي الْمُعْجَم الْكَبِير، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6265) .
(4) أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6616) .
(5) أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (162) .