چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى پانزه‌یه‌م:
عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الخُدري(رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ « كَانَ فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ امْرَأَةٌ قَصِيرَةٌ، فَصَنَعَتْ رِجْلَيْنِ مِنْ خَشَبٍ، فَكَانَتْ تَسِيرُ بَيْنَ امْرَأَتَيْنِ قَصِيرَتَيْنِ، وَاتَّخَذَتْ خَاتَماً مِنْ ذَهَبٍ، وَحَشَتْ تَحْتَ فَصِّهِ أَطْيَبَ الطِّيبِ الْمِسْكَ، فَكَانَتْ إِذَا مَرَّتْ بالْمَجْلِسِ حَرَّكَتْهُ فَنَفَحَ رِيحُهُ » صَحيح: أَخْرَجَهُ أَحْمَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي سِلسِلة الأحَادِيِث الصَحِيحَة (486) . واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى سَعِيدٍ الخُدري(رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له به‌نى ئیسرائیل ئافره‌تێكى كورته باڵا هه‌بوو، نه‌على بن به‌رزى بۆ خۆى دروست كردبوو له‌دار، بۆئه‌وه‌ى باڵاى به‌رز بێت و له‌كاتى ڕۆیشتندا باڵا كورتى پێوه دیار نه‌بێت، ئینجا كاتێك كه به‌نێوان دوو ئافره‌تى باڵا كورتدا ده‌ڕۆیشت، وه بازنگى ئاڵتون و خرخاڵى پێوه بوو، سه‌رنجى خه‌ڵكى ڕاده‌كێشا بۆلاى خۆى، وه جواترین بۆنى له‌خۆى ده‌دا، ئینجا هه‌ركات به‌لاى كۆمهڵیكدا بڕۆیشتایه كهپیاوانى لێ بوایه ئه‌وا بۆنى بڵاو ده‌بووه‌وه.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) حه‌رامه بۆ ئافره‌تى موسڵمان بۆن له‌خۆى بدات پاشان بچێته ده‌ره‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِىَ زَانِيَةٌ » ( حَسَن: أَخْرَجَهُ الْنَسائِي، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (2701) .) واته: هه‌ر ئافره‌تێك بۆن له‌خۆى بدات و پاشان له ماڵ ده‌رچێت و پیاوانى بێگانه بۆنى ئه‌و ئافره‌ته بكه‌ن ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته زیناكه‌ره .
(2) ئافره‌تانى به‌دڕه‌وشت پۆشاك و نه‌عل و ئه‌و جۆره جل و به‌رگانه ده‌پۆشن كه ده‌بێته هۆى سه‌رنج ڕاكێشى خه‌ڵكى .
(3) نابێت پۆشاك بۆ ناوبانگ ده‌ركردن له‌به‌ر بكرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « مَنْ لَبِسَ ثَوْبَ شُهْرَةٍ فِى الدُّنْيَا أَلْبَسَهُ اللَّهُ ثَوْبَ مَذَلَّةٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ثُمَّ أَلْهَبَ فِيهِ نَارًا » (صَحيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَه ، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6526) .) واته: هه‌ركه‌سێك له دونیادا پۆشاك بۆ ناوبانگ ده‌ركردن له‌به‌ر بكات، ئه‌وا خواى گه‌وره له ڕۆژى دواییدا پۆشاكى سه‌ر شۆڕى و زه‌لیلى ده‌كاته به‌ر ئه‌و كه‌سه، پاشان گڕو بڵێسه‌ى تێده‌كرێت .
(4) خراپترینى ئافره‌تان ئه‌وانه‌ن كه جوانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « ... وَشَرُّ نِسَائِكُمُ الْمُتَبَرِّجَاتُ الْمُتَخَيِّلاَتُ وَهُنَّ الْمُنَافِقَاتُ لاَ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مِنْهُنَّ إِلاَّ مِثْلُ الْغُرَابِ الأَعْصَمِ » (صَحيح: أَخْرَجَهُ الْبَيْهَقِي صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3330) وَفِي الصَحِيحَة (1849) .) واته: خراپترینى ئافره‌ته‌كانتان، ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه جوانیه‌كانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، وه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و له خۆیان ڕازین و فیزو ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئافره‌تانى تردا، وه به‌ڕاستى ئه‌وانه خۆیان ده‌شوبهێنن به دوڕووه‌كانه‌وه، جا ئه‌وانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر وه‌كو قه‌ڵه بازڵه (جۆرێكه له قه‌له ڕه‌ش) نه‌بێت .