ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
20 ئامۆژگاری زێڕین بۆخوشك و برایانی سەنگین

بسم الله الرحمن الرحيم
خوشك و برای موسوڵمان، ئەم چەند ئامۆژگاری یە دیاریە بۆ بەڕێزت بوچیە پێویستە كە تۆش ڕچاوی بكەیت و لە كردەوەی ڕۆژانەتدا كاریان پێ بكەی، وەبشزانە بە ئەنجام دانی ئەم چەپكە ئامۆژگاریە ژیانت لە سەر پێچی و ناخۆشی و دڵ تەنگیەوە گەگۆڕێت بۆ ژیانێكی ئاسوودەو ئارام و بەختەوەر، بۆیە هیوا خوازم كە سوودی هەبێ بۆت فەرموو:
1- ئاگادارو وشیاربە نەكەی تەوبە دوابخەیت، بەڵكو بەردەوام بە لەسەر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە و میهرەبان، لەبەر ئەوەی تۆنازانی كەی دەمریت وەبشزانە ئەگەر تەوبە نەكەیت و نەگەڕێیتەوە ئەوە دەچیتە ڕیزی ستەم كارانەوە وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واتە / ئەوانەی كە تەوبە ناكەن و ناگەڕێنەوە بۆلای خوا بەڕاستی ئەوانە لەڕیزی ستەم كارانن، وەبشزانە زانایان (ڕەحمەتی خوایان لێبێت) كۆڕان لەسەر ئەوەی كە تەوبە واجبە.
2- ئاگادار بە فریو نەخۆی و هەڵ نەخەڵەتێی بەچەند شتێكی كاتی و شوێن كەوتن و لاسایی كردنەوە ی تاوان باران، چونكە بزانە كەتۆ زۆر گەورەو بەڕێزی وە زۆر لەوەش گەورەتری كە بچیتە ڕیزی ئاژەڵانەوە،هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: [إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ] الفرقان /44 واتە/ئەوانە وەك ئاژەڵ وان بەڵكو لە ئاژەڵیش خراپترو گومڕاترن.
3- هەوڵ بدە لەزۆربەی ووتەو كردەوەكانتدا شوێن سوننەت بكەویت دوور بكەوەوە لە و شتانەی كە زیانیان بۆ دینت هەیە هەر لەبەر ئەوەشە كەخوای گەورە دەفەرمویت: [ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واتە /ئەوەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)" ئەنجامی داوە و كردوویەتی تۆش ئەوە ئەنجام بدەووەری بگرە وەشوێن پێی هەڵگرە و شوێن ڕێبازەكەی بكەوە هەروەها ئەوەی كە نەهیشی لێ كردوە تۆش دووربكەوەوە لێی و خۆتی لێ بپارێزە.
4- بەردەوام بە لەسەر یادو زیكری خوا لەهەموو كاتێكدا جا چ بە نهێنی یاخود بەئاشكرا یان چبەپێوەبویت یاخود بە دانیشتنەوە، وەئاگادربە نەچیتە ڕیزی بێ ئاگایانەوە، بەردەوام زوبانت بە یادو زیكری خوا بڕازێنەوە، چونكە سەرەڕای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای تەرازووا چاكەت دەشبێتە هۆی پاراستنت لە شەیتان خوای گەورەش دەفەرموێت: [ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ] البقرة‌ /152 واتە /یادوزیكرم بكەن، باس و یادتان دەكەم،سوپاسم بكەن و بێ باوەڕمەبن.
5- خۆت بپارێزە لە زۆر چوون بۆ بازاڕ مەگەر بۆكاری پێویست نەبێت، وەئەگەر هەر چویتە بازاڕ ئەوا ئاگات لەخۆت بێت لەكاتی چوونە بازاڕدا هەوڵبدە بەپێی فەرمانی خواو پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" بچیت و بگە ڕێیتە وە، وە ئاگادار بە زۆر بەملاو لادا مەڕوانە.چونكە چاو كاری خۆی دە كات.
6- سوور بە لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری وە هەوڵی بەدەست هێنانی بدە، لەبەر ئەوەی تەنها دەتوانی بەهۆی زانستەوە بە هەورازی ناهەمواریەكاندا سەربكەویت، وەهەر زانستی بە سوودیشە دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لەدونیاو دواڕۆژدا. وەدەشبێتە هۆی چوونە بەهەشتی بەندە وخوای گەورە بەهۆی ئەو زانستەوە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات وەك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" دەفەرموێت: [ من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ] صحيح جامع الصغير /للشيخ الالباني..واتە / هەر كەسێك ڕێگایەك بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئەوە خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات.
7-خۆت بپارێزە لە خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوون، لەبەرئەوەی بەڕاستی هۆكارێكی زۆر گرنگە بۆ توڕەبوونی خواو پوچەڵ بوونەوەی كردەوەكان، هەروە هۆكریشە بۆ گەیشتن بە دۆزەخ، وە بشزانە خوای گەورە بەهیچ جۆرێك كەسانی خۆبەزل زانی خۆش ناوێت.وەك دەفەرموێت: [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /18 واتە / بەڕاستی خوای گەورە ئەو جۆرە كەسانەی خۆش ناوێت كە لووت بەرزو لە خۆبایین.بۆیە خۆبەزل زانین نكۆڵی كردنە لە حەق و ڕاستی بە كەم تەماشاكردنی بەرامبەریشە، كەواتە زۆر ئاگات لەم ڕەوشتە بێزراوە بێت پێش ئەوەی پێت ڕابگەیەنرێت كە تۆ ئەهلی دۆزەخیت.وەك پێغەبەری خوا " دەفەرموێت: [ الا أخبركم بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ] رواه البخاري(4918) ومسلم (3853) واتە / ئایا پێتان ڕا بگەیەنم كێن ئەهلی دۆزەخ ؟ فەرمووی: هەموو كەسێكی دڵ ڕەق و ووشكی ماڵ كۆكەرۆەوەو خەیر نەكەرێكی خۆبە زل زان.
8- بەردەوام بە لەسەر خەیر كردن كە ئەمە زیاتر بە ماڵ و پارە دەكرێت ئەگەر دەتەوێت زیاتر لە خوای كارجوان نزیك بیتەوە، چونكە بەهۆی ئەو كارەوە تاوانەكانت دەسڕێنەوە وەك خۆشەویستمان " دەفەرموێت: [ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الماء من النار ] رواه امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج (مشكيلة الفقر 3732 ) واتە / خەیر كردن تاوان دەكوژێنێتەوە هەروەك چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوە.
9- ئاگاداری گفتوگۆو قسەكردنت بە هەوڵ بدە كەم بدوێ و زۆر ببیستە، چونكە هەركەس زۆربدوێت زۆریش هەڵە دەكات زۆریش هەڵەی كرد زۆر تاوانبار دەبێت، هەوەك بەوەی كە خوای میهەرەبان چۆن دووگوێی پێداوی بەڵام لەهەمان كاتدا یەك دەمی پێداوی كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زۆر ببیستە بەڵام كەم بدوێ ! پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" دەفەرموێت: [ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت ] رواه البخاري فتح (8/60) واتە / هەركەس باوەڕی بەخواو بە ڕۆژی دویی هەیە با قسەی چاك بكات یاخود بێ دەنگ بێت.
10- نەكەی بێ ئومێدبیت لە ڕەحمەتی خوا، نا بەڵكو بەردەوام بە ئومێدەوە بژی و بشزانە كە خوای میهرەبان خاوەن ڕەحمی خۆیەتی و زۆریش لێ بووردەیە، وە تەنها بێ باوەڕانن كە لە ڕحمەتی خوا بێ ئومێد دەبن، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ] یوسف/ 87 واتە / بەڕاستی كەس لە ڕەحمەتی خوا مەئیوس و بێ ئومێد نابێ تەنها بێ باوەڕان نەبێت.
11- خۆت بپارێزە لەباس كردنی تاوان بۆ خەڵكی جا چ تاوانێك كە خۆت ئەنجامت دابێت یاخود تاوانێك كە كە سێكی تر ئەنجامی دابێت، چونكە دەبێتە هۆی هەڵنانی خەڵكی بۆ ئەو تاوانەو تاوانەكانی تر و وەدەشبێتە هۆی بە سانایی تەماشاكردنی تاوان و بەرەو سزای خواییت دەبات وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ] النور /19 واتە /ئەو كەسانەی ئارەزوویانە كە خراپەو فاحشە لە ناو موسوڵماناندا بڵاو بێتەوە بەوەی كە باسی خراپەكەیان بكەن، ئەوا سزایە كی زۆر بەئێش و ئازار دەچێژن لەدونیاو دواڕۆژدا وە ئەوەش خوای گەورە دەیزانێت وە ئێوە نایزانن.
12 - دوور بكەوەوە لە شایەدی دان بە درۆ، لەبەرئەوەی بەڕاستی ڕەوشتێكی بێزراوەو ناشیرینە وە دەشبێتە هۆی تێك دانی نێوان كەسەكان و داڕوخانی تەواوی كۆمەڵگە، وەبشزانە شایەدی دان بەدرۆ تاوانێكی گەورەیەو بەرەو درۆكردن و قسە هەڵبەستن و شتی ناڕەوا دەتبات، خوای گەورش دەفەرموێت: [ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ] الحج /30 واتە / دوور بكەونەوە لە شایەدی دان بە درۆ.
13- خۆت بپارێزە لە خۆ شوبهاندن بە ڕەگەزی بەرامبەرت هەر لە قسەكردن و پۆشاك و هەڵسو كەوتت تا دەگاتە هۆكارەكانی جونكاری، چەنكە زۆر بەداخەوە لەم سەردەمی پێشكەوتن و جیهانگیریەدا مرۆڤ واخۆی لێ وون بووە تەنانەت بە ڕەگەزی خۆشی ڕازی نیەو دەیەوێت ئەویش ناوبنێ لاسایی، بۆیە تكاتان لێ دەكەم ووریابن بەر لەعنەتی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نەكەون وەك لەفەرموودەیەكی بەڕێزدا هاتووە [ أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنساء ] أخرجه البخاري (5885) واتە/ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نەفرەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كە خۆیان دەشوبهێنن بە پیاوان و وە ئەو پیاوانەشی كە خۆیان دەشوبهێنن بە ئافرەتان.
14- ئاگاداربە شەرم نەكەیت لە ڕاپەڕاندنی كاری دینداریتدا هەمیشە كەسێك بە لەوانەی كە شانازی دەكەن بەو ڕوشتە ئیسلامیەی هەڵیان گرتووەو لەدونیادا پێی دەناسرێنەوەو هەر ئەوەش بۆیان باشترە، بۆیە نەكەی ئامان شتێك لە دینەكەت لەبەر شەرم و تانەو تەشەری خەڵكی بشاریتەوەو، چونكە هەرچی بكەن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ] ال عمران /139 واتە / هەر ئێوە سەربەرزو سەرفرازن ئەگەر باوەڕدار بن.
15- نەكەی بەبێ پێویستی داوا لەخەڵكی بكەیت، خۆت بپارێزە لەو جۆرە داواكردنانە هەمیشە پشت بە دەست و بازووی خۆت ببەستەو مەبە بارگرانی بۆ خەڵكی تر هەروەك رسول الله " دەفەرموێت: [ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ] رواه امام احمد صحيح الجامع (6255)) واتە /ئەوەی بەبێ پێویستی داوا لەخەڵكی بكات ئەوا لەڕۆژی دواییدا دەم و چاوو ڕووی ڕوشێندراوە.
16-هەوڵ بدە كەسێكی ڕاست گۆبیت لەهەموو ووتەو كردەوەكانتدا، چونكە بەڕاستی هیچ سیفەتێك نیە لەناو سیفەتە بەرزو بەڕێزو جوانەكاندا بەوێنەی ڕاستگۆیی.بەوەی ڕاستگۆیی بەوێنەی ئەو كەشتی یە گەورەیەیە كەسواربووانی خۆی دەگەیەنێتە‌ دوامەنزڵ كەئەویش بەهەشتە وەك خوای گەورەش دەفەرموێت: [ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] الحدید/19 واتە / ئەوانەی كە بڕوایان بەخواو نێردراوەكانی هەیە بە ڕاستی ڕاست گۆن.ەروەها پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" دەفەرموێت: [ الصدق طمأنينه والكذب ريبة ] رواه الترمذي قال حديث صحيح. واتە / ڕاستگۆیی دڵ ئارامیە و درۆش دڵ تەنگی و گومانە.
17 - خوت بپارێزە لە غەیبەت و باس كردنی پاش ملە، لەبەرئەوەی جگە لەوەی كە ڕەوشتێكی بێزراوە دەشبێتە هۆی سزای دواڕۆژو هەروەها خواردنی گۆشتی براكەشتە لەدونیادا، وە دەم درێژی كردنیشە بۆسەر شەرەف و نامووسی بەرامبەرت.وەك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" فەرمووی: [ أتدرون مالغيبة ؟ أن تذكر أخاك بما يكره ] رواه مسلم (4/2001) واتە / ئایا ئەزانن غەیبەت چی یە ؟ فەرمووی: باسی براكەت بكەی بەو جۆرەی كەپێی ناخۆشە.
18- خۆت ڕازاوە بكە بە زەردە خەنەو دەم بەپێكەنین، چونكە دەبێتە هۆی خەیرو سەرنج ڕاكێشانی بەرامبەرت وەبشزانە توڕەیی و مڕو مۆچی لە موسوڵمان نایەت، بەوەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" دەفەرموێت [ تبسمك في وجه اخيك لك الصدقة ] صحيح سنن الترمذي (1594) واتە / زەردەخەنەیەك بەرەو ڕووی براكەت بۆت دەبێت بە خەیر.
19 - زۆر یادی مردن بكەوە و بەبیری خۆتی بهێنەوە ئەویش بەسەردانی هاوڕێی و خزم و كەس وكاری نەخۆشت یان بەسەردانی گۆڕستان و بیرلێكردنەوە لە لەناوچوونی گەلانی پێشوو، خوای گەورەش دەفەرموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ] ال عمران / 185 واتە: هەموو نە فسێك دبێت مردن بچێژێت.هەروەها پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)" سەبارەت بە سەردانی گۆڕستان دەفەرموێت: [ فانها تذكر بالاخرة ] واتە / یادی دواڕۆژتان دەخاتەوە.
20- پارێزگاری لە نوێژەكانت بكەو لەكاتی خۆیدا ئەنجامی بدە بۆ برایان لە مزگەوت و ئافرەتانیش لەماڵەوە، بەتایبەتیش هەردوو نوێژە كە (بەیانی و عەصر) وەك خوای گەورەش دەفەرموێت: [ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ] المؤمنون /9 واتە / ئەوانەی پارێزگاری لە نوێژەكانیان دەكەن. نیشتە جێی بەهەشتی هەتاهەتایین. هەروەها پرسیار كرا لەپێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) " كام كردەوە زۆر چاكە لای خوا: ئەویش فەرمووی: [ الصلاة على وقتها ] متفق علیه.
والسلام عليكم

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام