چیرۆكى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
بەروار: 2011/01/09سەردارن: 2268نوسەر: يوسف الحاج أحمد
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى داده‌نرێت به‌یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانى رِۆمانى یه بت په‌رسته‌كان كه بت په‌رستى له كاتى رِۆمانى یه‌كاندا به‌ربڵاو بووه ، پێش زیاتر له حه‌ڤده سه‌ده ، كه ئه‌وه‌ش دهربرِینێكه سه‌باره‌ت به چه‌مكى بت په‌رستى رِۆمانى بۆ خۆشه‌ویستى خواهى یان خواهانه . وه ئه‌م جه‌ژنه بت په‌رستانه‌یه چه‌ندین ئه‌فسانه‌ى هه‌یه ، كه لاى رِۆمانى یه‌كان به‌رده‌وام بووه ، وه لاى میرات گهرهكانیان له گاوره‌كان ، دیارده‌ترین ئه‌م ئه‌فسانه‌یه :
رِۆمانى یه‌كان باوهرِیان وا بوو كه (رِۆمیلۆس) دامه‌زرێنه‌رى شارى (رِۆما) ، رِۆژێك گورگێك شیرى پێ داوه ، ئه‌میش هێزو قوڵى بیركردنه‌وه‌ى پێ به خشیوه . رِۆمانى یه‌كان به‌بۆنه‌ى ئه‌م رِووداوهوه له نیوه‌ى مانگى فبرایر (شباط) ى هه‌مووساڵێك ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان گێرِاوه ، وه له رِێو رِهسمهكانى ئه‌وه بووه كه سه‌گێك و چتیر (بزن)ێكیان سهربرِیوه وه دوو لاویان ئه‌هێنا كهباڵیان به‌یه‌كه‌وه با درابوو به خوێنى ئه‌و سه‌گ و بزنه چه‌ور ئه‌كران ، پاشان خوێنه‌كه به شیر ئهشۆردران ، پاش ئه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر بهرِێ ئه‌كه‌ون و ئه‌م دوو لاوه‌ش له پشتیانه‌وه ئهرِۆن و بهرِێگاكانى ئه‌و شاره‌دا ئهسورِانهوه وه ئه‌م دوو لاوه دوو پارچه پێسته‌یان پێ بوو ، كه هه‌ر كه‌سێكیان تووش بوایه ئه‌یانهێنا به گیانیدا ، وه ئافره‌ته رِۆمى یه‌كان ئه‌م بهركهوتنهیان به خۆشى یه‌وه وه‌رئه‌گرت ، چونكه باوهرِیان وا بوو كه ئه‌م به‌ركه‌وتنه نهزۆكى ناهێڵێت و شیفایان ئه‌دات .
په‌یوه‌ندى قه‌شه (ڤاله‌نتاین) به‌م جه‌ژنه‌وه :
(قه‌شه ڤاله‌نتاین) ناوێكه په‌یوه‌ست بوه به دوو له قوربانى یه پێشینه‌كانى كه‌نیسه گاوره‌كانه‌وه ، وتراوه كه دووان بوون ، وه ئه‌وه‌ش وتراوه كه یه‌ك كه‌س بووه‌و له رِۆما مردووه له ئه‌نجامى ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى قۆگى (كلودیوس) وه له ده‌ورو به‌رى ساڵى (296) ى زایینى داویه‌تى ، وه كه‌نیسه‌ى رِۆماش له‌و جێگه‌یه دروست كراوه كه ئه‌مه‌ى له‌سه‌ر مردووه له ساڵى (350) ى زایینى بۆ نه‌مرى ناوه‌كه‌ى وه‌كاتێكیش رِۆمانى یه‌كان چوونه سه‌ر ئایینى گاوریى ، له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێرِان به‌و جه‌ژنى خۆشه‌ویستى یه‌وه مانه‌وه ، به‌ڵام له چه‌مكى بت په‌رستى یه‌كه‌وه گواستیانه‌وه بۆ چه‌مكێكى تر كه به‌ناوى (شه‌هیدانى خۆشه‌ویستى) یه‌وه دهرئهبرِدرا ، كه له (قهشهڤالهنتاین) دا خۆى ئه‌نواند كه بانگه‌وازى بۆ خۆشه‌ویستى و ئاشتى كردووه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رِێگهیهش (به پێی ووته‌ى ئه‌وان) شه‌هید بووه . وه هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌ژنه ناونرا جه‌ژنى عاشقان ، وه له باوهرِه پووچهكانیان وابوو كه له رِۆژى ئه‌و جه‌ژنه‌دا ناوى ئه‌و كچانه كه له ته‌مه‌نى شووكردندان له چه‌ند پارچه‌یه‌كى لوول كراودا ئه‌نوسرێن و له‌سه‌ر مێزێك دا ئه‌نرێن ، پاشان ئه‌و كورِه لاوانه بانگ ده‌كرێن كه ئه‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیرى بكه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ره‌قه‌یه‌كى لوول كرا‌و هه‌ڵبژێرێت وه خۆى بۆ خاوه‌ن ناوه نوسراوه‌كه ته‌رخان ده‌كات بۆ ماوه‌ى ساڵێك ، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌وى تریان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ، پاشان ئه‌بن به هاوسه‌رى یه‌كترى ، یان ساڵى دواى هه‌مان تیروپشك له رِۆژى جه‌ژنه‌كه دووباره ئه‌كه‌نه‌وه .
وه پیاوانى ئاینى گاورى بهرِووى ئه‌م لاسایى كردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ستان ، وه وایان دانا كه ئه‌م كاره تێكده‌رى رِهوشتى كورِو كچكه لاوه‌كانه ، پاشان له ئیتالیادا پوچ كرایه‌وه كه زۆر ناوبانگى هه‌بوو تیایدا و پاشان له هه‌ردوو سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده‌ى زاینى دا زیندوو كرایه‌وه ، كاتێك كه هه‌ندێك له وڵاتانى رِۆژئاواو له چه‌ند جێگایه‌ك چه‌ند كتێبێكى بچووك ئه‌فرۆشرا كتێبى (ڤاله‌نتاین) ، كه هه‌ندێ هۆنراوه‌ى خۆشه‌ویستى تیادا بوو بۆئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت وه‌ك كارتی پیرۆز بایى بینێرێت بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ..... هه‌روه‌ها چه‌ند پێشنیارێكى تیادا بوو سه‌باره‌ت به نوسینى نامه‌ى دڵدارى و سۆزدارى .
وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له باره‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه وتراوه : كاتێك رِۆمانى یه‌كان چوونه سه‌ر ئایینى گاورى (دواى ده‌ركه‌وتنى)، وه ئیمپراتۆر (لكودیوسى دووهه‌م ) له‌سه‌ده‌ى سێیه‌مى زایینى فه‌رمان رِهوایى رِۆمانى ئه‌كرد سه‌ربازه‌كانى خۆى قه‌ده‌غه كرد له هاوسه‌رگیرى چوونكه بوونى هاوسه‌ر سهقاڵیان ده‌كات له‌و شهرِانهى كه هه‌ڵی ده‌گیرساند .بۆ ئه‌مه‌ش (قه‌شه ڤاله‌نتاین) دژى ئه‌م برِیاره ده‌نگى به‌رز كرده‌وه‌و گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى سه‌ربازه‌كان به نهێنى ئه‌نجام ئه‌درا ، ئیمپراتۆر كاتێ به‌م كاره‌ى زانى له زیندان توندى كرد و فه‌رمانى له سێداره‌دانى دا وه له زیندانى دا كه‌وته دواى خۆشه‌ویستى كچی ده‌رگاوانى زیندانه‌كه ، ئه‌مه‌ش هه‌ر به نهێنى رِووى دا چوونكه له شه‌ریعه‌تى گاوردا هاوسه‌رگیرى و پێكهێنانى په‌یوه‌ندى یه سۆزدارى یه‌كان قه‌ده‌غه‌بووه له‌سه‌ر قه‌شه و پیاوانى ئایینى ، بهڵكولاى گاوره‌كان به‌رده‌وامى بۆ هات له‌سه‌ر ئایینى گاورى ، كاتێك كه ئمپراتۆر لێی خۆش بوو به مه‌رجێك واز له ئایینى گاورى بهێنێ و خواكانى رِۆمانى بپه‌رستێ ، وه ببێت به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى ئیمپراتۆرو بیكات بهزاواى خۆى ، و به‌ڵام (قه‌شه ڤاله‌نتاین) ئه‌م داوایه‌ى دایه دواوه‌و رِازى نه‌بوو و ئایینى گاورى هه‌ڵبژارد ، به‌مه‌ش فه‌رمانى له سێدارهدانهكهى به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كرا له رِۆژى (14ى فبرایرى ساڵی 270 ى زایینى) شه‌وى 15ى مانگى فبرایر جه‌ژنى (لوبهركیلیا) وه له‌و رِۆژهوه ناوى لێ‌نرا (قدیس) .
وه له كتێبى (قصة الحضارة - چیرۆكى ژیار) دا هاتووه : كه‌نیسه ساڵنامهیهكى دانا ، وه هه‌ر رِۆژێكى دانا بۆ قدیسێك و وه له به‌ریتانیا جه‌ژنى (قدیس ڤاله‌نتاین) له كۆتایى وه‌رزى زستاندا دانرا ، وه كاتێك ئه‌و رِۆژه- له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌وان- باڵنده‌كان زۆر به‌گه‌رم و گورِى یه‌وه تێكه‌ڵ ئه‌بن ، وه كورِه لاوه‌كان گوڵ له‌به‌رده‌مى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌و كچه لاوانه‌دا دائه‌نێن كه خۆشیان ئه‌وێن (سه‌یرى - قصة الحضارة - ى ول دیورانت 15 تا 23 بكه).
وه پاپا رِۆژى مردنى (قه‌شه ڤاڵنتاین) (14 / فبرایر 270ز) كرد به جه‌ژنێ بۆ خۆشه‌ویستى ، كه‌واته پاپا كێ یه ؟ ئه‌ویش گه‌وره‌ترین زانایانه ، خاوه‌نى په‌یماننامه‌ى (منظور) ه ، وه جێنشینى (بطرس)ى قه‌شه‌یه ، كه‌واته برِوانه ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌یان ، چۆن یاساى بۆ داناون ئاهه‌نگ بگێرِن به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه داهێنراوه‌وه و ئایا ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى خوامان بیرناخاته‌وه كه‌ئه‌فه‌رموێ : {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} (31) سورة التوبة .
واته : (گاور و جوو)حاخام و قه‌شه‌كانى خۆیان كردۆته په‌روه‌ردگاره خۆیان له جیاتى خوا (ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن ،ئه‌وانیش به ئاره‌زووى خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌كه‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحى كورِى مه‌ریه‌میش (به كورِى خوا ده‌زانن) له‌كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێ نه‌دراوه جگه له په‌رستنى تاكه خوایه‌ك ، بێگومان جگه له‌و زاته خوایه‌كى تر نى یه ، پاكى و بێ گه‌ردى و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه ، كه (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵى بۆ برِیار ده‌ده‌ن .
له عدی كورِى حاتهمهوهئهفهرموێ : ((چووم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه خاچێكى زێرِم وه‌ك ملوانكه له ملدا بوو ، یه‌كسه‌ر فه‌رمووى : ئه‌ى عدی ئه‌م بته فرِێ بده ، وه گوێم لێ بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ى سوره‌تى (التوبة) ئه‌خوێنده‌وه {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} ده‌فه‌رموێ ، خۆ ئه‌وان نه‌یان ئه‌په‌رست ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیان به حه‌ڵاڵ بكردایه ئه‌مانیش حه‌ڵاڵیان ئه‌كرد ، وه ئه‌گه‌ر حه‌رامیشیان بكردایه ئه‌مانیش به حه‌رامیان ئه‌زانى)) رواه الترمذي