هه‌ڵوێستى موسڵمان به‌رامبه‌ر جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
بەروار: 2011/02/09سەردارن: 3523نوسەر: يوسف الحاج أحمد
یه‌كه‌م: ئاهه‌نگ نه‌گێرِان له یادى دا، وه یان به‌شدارى نه‌كردن له ئاهه‌نگ گێرِان بۆى و ئاماده نه‌بوون تێیدا و به هۆى ئه‌و
به‌ڵگانه كه له پێشه‌وه باسكرا له سه‌ر قه‌ده‌غه كردنى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى جه‌ژنى بێ برِوایان وه سه‌ر ژمێره‌كان ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌ژنى خۆشه‌ویستى دووه‌م بۆنه‌یه له‌دواى (كریسماس) جه‌ژنى له‌دایك بوونى مه‌سیح.وه كاتێك رِوون بووه‌وه كه جه‌ژنى خۆشه‌ویستى جه‌ژنى گاوره‌كانه و له پله‌ى دووه‌مدایه له دواى (كریسماس) كه‌واته دروست نى یه موسڵمان به‌شدارى یان بكه‌ن له ئاهه‌نگ گێرِان له‌و به‌رواره‌دا.چونكه ئێمه فه‌رمانمان پێكراوه كه جیاوازبین له گه‌ڵیاندا له ئاین و نه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى تریاندا. وه‌ك له قورئا ن و فه‌رمووده و كۆرِاى زانایان هاتووه.
دووه‌م: یارمه‌تى نه‌دانى بێ باوه‌رِان له ئاهه‌نگه‌كانیاندا، چوونكه دروشمێكه له دروشمه‌كانى بێ باوه‌رِان ، وه یارمه‌تى دانیان و دان نان پێیدا یارمه‌تى دانه له بڵاوبوونه‌وه‌ى بێ باوه‌رِى و به‌رز رِاگرتنى و دان پیانانى.
سێ یه‌م : یارمه‌تى نه‌دانى ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێرِن،به‌ڵكو پێویسته ئیناكریان بكه‌ن، چونكه ئاهنگ گێرِانى موسڵمانان به بۆنه‌ى جه‌ژنى بێ بروایانه‌وه خراپه‌یه‌كه و ده‌بێ لاببرێ ، شیخ الاسلام (ابن التيمية ،رحمه الله) ئه‌فه‌رموێ [ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى نابێ موسڵمان خۆیان بچوێنن له جه‌ژنه‌كانیاندا،به هه‌مان شێوه نابێ یارمه‌تیشیان بدات له جه‌ژنه‌دا.به‌ڵكو نه‌هى له‌و كاره ده‌كرێت].(الاقتضاء 2/520519).
وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زانایانى ئیسلام دانیان پێداناوه.نابێت بازرگانه‌كان دیارى یه‌كانى تایبه‌ت به حه‌ژنى خۆشه‌ویستى وه‌ك كارى بازرگانى بهینن ، یان جۆره پۆشاكێكى دیارى كرا‌و یان گوڵى سوور یان هه‌رشتێك له‌وبابه‌تانه‌ى كه بۆ ئه‌و جه‌ژنه به‌كار دێت. هه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى نابێت دیارى به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌ربگیرێت.چونكه له وه‌رگرتنى دا جۆرێك رِازى بوون هه‌یه به‌و جه‌ژنه.
یه‌كێك له بانگ خوازان ئه‌ڵێت(( رِوومان كرده یه‌كێك له بازاره‌كانى گوڵ فرۆشتن له یه‌كێك له شاره موسڵمانه‌كاندا،خۆئاماده كردنێكى ته‌واوم بینى ، له سه‌ره‌تاوه پێشى دووكانه‌كه فه‌رشێكى سوورى لێ رِاخرابوو ، وه تابلۆى سوور رِاخرابوو وه دیمه‌نى سوور دانرابوو. وه گفتوگۆمان له گه‌ڵ یه‌كێ له كاركه‌ره‌كان كرد.لێ مان پرسى سه‌باره‌ت به ئاستى خۆ ئاماده كردن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه؟!
وه‌ڵامى داینه‌وه كه خۆ ئاماده‌كردنه‌كان باش بوون، وه خواست له سه‌ر شت و مه‌ك چرِبووه، پاشان كاركه‌ره‌كه پێى وتین كه ئه‌و زۆر سه‌رى سورِماوه ، چونكه تازه موسڵمان بوو بوو ((پێشتر گاور بووه)). ئه‌و ئه‌م بۆنه‌یه‌ى له ئاینى گاوریدا بینیوه.چۆن ئه‌م هه‌موو كرِیاره هه‌ن و گاورنین و موسڵمانیشن !!!
وه له چه‌ند فرۆشگه‌یه‌مى تردا بینیمان كه گولێكى زۆرى سوور دانرابوو، وه به نرخێكى زۆر به‌رز ئه‌فرۆشرا ، وه كاتێك یه‌كێك له ئافره‌ته بانگ خوازه‌كان چووبوو بۆلاى كۆمه‌ڵێ قوتابى كچ له هۆڵى وتنه‌وه‌ى وانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دوانیان بۆ بڵێته‌وه ، تووشى بێ ئومێدیه‌كى گه‌وره بوو، چونكه بینى كه ئاماده بوان خۆیان سوور كردووه و یه‌كێك گوڵى سوورى پێیه و یه‌كێكى تر شاڵى سوور و ئه‌ویان ده‌سته سرِى سوور و ئه‌ویتر جانتایه‌كى سوور و یان گۆره‌وى سوور یان......هتد. زۆر به‌داخه‌وه بۆ كچانى موسڵمان.